🧚🏻♀️vote 🧚🏻
~~~~~~
تایهیۆنگ تێبینی ده‌ستی جۆنگكووكی نه‌كرد چونكه خێرا كشاندیه‌وه
تایهیۆنگ له لایان رۆیشت و گه‌رایه‌وه شوێنی خۆی دانیشت وه جۆنگكووكیش قه‌میسه‌كه‌ی هۆبی به ته‌واوی چاك كرد‌و گه‌رایه‌وه لای جین
تایهیۆنگ ته‌ماشای جۆنگكووكی كرد تا گه‌یشته لای جین و وه دواتر هه‌ر چاوی له‌سه‌ر جۆنگكووك بوو
وه كه‌مێكی پێ نه‌چوو كچێك هاته لای جۆنگكووك و له لایه‌وه دانیشت و له‌گه‌ڵ جۆنگكووك ده‌ستیان كرد به پێكه‌نین وه كچه‌كه ماچێكی روومه‌تی جۆنگكووكی كرد و چاوی لێ داگرت
تایهیۆنگ به‌لایه‌وه سه‌یره جۆنگكووك چۆن چاكبوویه‌وه ؟ ئێستا كه‌سایه‌تیه‌كی ته‌واو جیاوازی هه‌یه له‌و جۆنگكووكه‌ی كه‌وا قسه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌ده‌كرد , ئه‌و جۆنگكووكه‌ی تایهیۆنگ ده‌یناسی نه‌یده‌هێشت كه‌س ده‌ستی لێ بدا جا چ ماچی بكا ؟ وه ئه‌وكه‌سانه‌ی ده‌یهێشت ده‌ستی لێ بده‌ن به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردا وه‌ك بڵێی دوای ئه‌وه‌ی له تایهیۆنگ جیابوویه‌وه ترسی له‌كه‌س نه‌ما !
باشه هیچ شتێك تایهیۆنگ شێت ناكا ئه‌وه نه‌بێ ئه‌و كچه بۆچی خۆی به جۆنگكووك دا هه‌ڵواسیوه
بۆ ئه‌وه تایهیۆنگ توڕه ده‌كا تایهیۆنگ كه پێشتر ده‌یزانی جۆنگكووك ناهێڵی كه‌س ده‌ستی لێ بدا زۆر ئاسوده تر بوو له‌وه‌ی وا جۆنگكووك ببینی له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا !
به‌هه‌ر حال ئه‌وه گرنگ نیه بۆ تایهیۆنگ
ئه‌سله‌ن بۆچی تایهیۆنگ پێویسته گرنگی به‌وه بدات ؟؟
به‌ڵام له‌م كاته‌دا شتێكی تری به مێشكداهات كه‌وای كرد تایهیۆنگ له شوێنی خۆی بوه‌ستێ و جوان بیر له شته‌كه بكاته‌وه
بابه‌ته‌كه ئه‌وه بوو كه‌وا گه‌ر جۆنگكووك چاك بووبێته‌وه واتا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ تایهیۆنگیش نه‌ماوه ؟ وه كه‌مێك پێش ئێستا جۆنگكووك ده‌ستی تایهیۆنگی گرت وه تایهیۆنگ هه‌ستی به‌وه كرد ده‌سته‌كانی زۆر نه‌رمه وه له‌گه‌ڵ ده‌ستی تایهیۆنگ بۆ یه‌كتری ته‌واون
تایهیۆنگ سه‌ری خۆی توند گرت و به خۆی وت تۆ ته‌واوی ؟ بیر له چی ده‌كه‌یته‌وه ده‌ستی چی ؟ نه‌رمی چی ؟ جۆنگكووك وه‌ك دوژمنی تۆ وایه !!
وه جۆنگكووك سه‌یری كچه‌كه‌ی ته‌نیشتی ده‌كرد به‌ڵام بیری لای تایهیۆنگ بوو كه‌وا بۆچی ده‌ستی جۆنگكووك خه‌ریكبوو ده‌له‌رزی ؟
وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر نه‌بوو كه‌وا نه‌توانێ كۆنترۆڵی بكا به‌ڵام هێشتا ئاسای نه‌بوو ده‌بێ هۆكاری ئه‌وه بدۆزێته‌وه جۆنگكووك نایه‌وێ دووباره له خه‌ڵك دووركه‌وێته‌وه !
ئاهه‌نگه‌كه ته‌واو بوو هه‌موویان گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كانی خۆیان و به هۆی ماندووی ئاهه‌نگه‌وه زوو خه‌ویان لێكه‌وت
جۆنگكووك به ده‌نگی مۆبایله‌كه‌ی هه‌ڵسایه‌وه
مۆبایله‌كه‌ی له سه‌ر دۆڵابی ته‌نیشت جێگاكه‌ی گرت و به‌ره‌و لای خۆی هێنا بینێ مینگیوو په‌یوه‌ندی ده‌كا هه‌ڵی گرت و وتی
" به‌م به‌یانیه زووه چی بوه كورم "
مینگیو به خێرایه‌وه وتی
" هه‌موو هه‌واڵه‌كان باسی تۆ‌و تایهیۆنگ ده‌كه‌ن ئینتێرنێت هه‌مووی تێكشاوه به‌هۆی هه‌واڵه‌كانه‌وه "
جۆنگكووك پێشتر چاوه‌كانی ته‌واو نه‌كرابوونه‌وه به‌ڵام ئێستا ته‌واو كراوه‌ته‌وه هه‌واڵی چی ؟ تایهیۆنگی چی ؟
په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی داخست و خێرا هه‌ڵساو تیڤیه‌كه‌ی داگیرساند و چه‌ند كه‌ناڵێك گه‌را تاوه‌كو وێنه‌ی خۆی و تایهیۆنگی بینی كه‌وا ته‌وقه له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌كه‌ن
وه سه‌ردێری هه‌واله‌كان ده‌ڵێ
" سه‌رۆكی هه‌ردوو گه‌وره‌ترین كۆمپانیا وه‌كه له‌هه‌مان كاتدا هاوسه‌ری پێشووی یه‌كترن دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له جیابوونه‌وه به‌یه‌كه‌وه بینران ئایا دووباره به‌یه‌كه‌ون ؟؟؟؟ هه‌موو كۆریا چاوه‌رێی وه‌ڵامه "
جۆنگكووك هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵی هه‌ڵمژی تا خۆی ئارام كرده‌وه به‌ڵام نه‌یتوانی بۆیه پر به ده‌نگی به‌سه‌ر تیڤیه‌كه هاواری كرد
" ئه‌م هه‌واڵه بێ مانایه چیه ؟؟ به‌یه‌كه‌وه‌بین یان دوژمنی یه‌كبین ؟؟ به تۆ چی ؟ به ئێوه چی ؟ چ حه‌قتان هه‌یه ؟ له‌سه‌رهه‌موو شتێك قسه ده‌كه‌ن گه‌مژانه ! نه‌فره‌تیانه كه‌س ناوێرێ سه‌ری بخورێنێ ئه‌یكه‌ن به هه‌واڵ
بێ هه‌واڵانه "
باشه جۆنگكووك كه‌مێك زیاده‌رۆی كرد به‌ڵام جۆنگكووك نه‌یده‌ویست له‌گه‌ڵ تایهیۆنگ ده‌ربكه‌وێ
ئێستا ته‌واوی خه‌ڵكه‌كه چاوی ده‌كه‌وێته سه‌ریان بزانن به‌یه‌كه‌وه‌ن !
چی ده‌كه‌ن و چی ناكه‌ن ؟
چه‌ند مانگه هاتۆته‌وه كۆریا هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بوه له‌مه‌ودا هه‌مووی پرسیاری ئه‌م بابه‌ته ده‌كا چونكه له كۆریا هه‌واڵی وا لای خه‌ڵكه‌كه گرنگتره له‌وه‌ی كه‌سێك ژیانی هه‌زار كه‌س رزگار بكا بێگوومان جا چیه هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ ژیانی هه‌زار كه‌س رزگار بكا
به‌ڵام ئایا ئێستا تایهیۆنگ و جۆنگكووك دووباره به‌یه‌كه‌وه‌ن ئه‌وه بابه‌ته گرنگه‌كه‌یه به‌لای ئه‌م گه‌مژانه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی كه‌مێك زیاتر قسه‌ی به‌م هه‌واڵه گووت
رۆیشت خۆی بشوات و نانی به‌یانی بخواو برۆته سه‌ر كاره‌كه‌ی
هه‌فته‌یه‌ك تێپه‌ری وه‌ك ئه‌وه‌ی تایهیۆنگ و جۆنگكووك پئشبینیان كرد هه‌ر یه‌كێك ئه‌وانی ده‌بینی ده‌یپرسی ئایا دووباره به‌یه‌كه‌وه‌ن
وه هه‌ردووكیان وه‌ڵامیان نه‌خێر بوو وه‌تیان ته‌نها سڵاویان له یه‌ك كردوه له‌م وێنه‌یه‌دا
ئه‌مرۆ رۆژی ئه‌و مه‌زاده گرنگه‌یه كه‌وا هه‌موو كه‌سایه‌تیه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی كۆریا تێیدا كۆده‌بێته‌وه وه خشلو ئه‌ڵماسی گرانبه‌هاو ده‌گمه‌ن ده‌كرن كه‌وا ده‌توانن له دیزاینی شته‌كانیان به كاری بهێنن و به نرخێكی گران بیان فرۆشنه‌وه وه یاخود وه‌ك دیاری بكرن بۆ ئازیزانیان
مه‌زاده‌كه ده‌ستی پێكرد و هه‌موویان له‌و شوێنه دانیشتن كه‌وا بۆیان دیاری كرابوو
مێزی تایهیۆنگ و جۆنگكووك له‌یه‌ك دوور بوو له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نانه‌ت یه‌كیشیان نه‌بینی كه هاتنه ژووره‌وه
خشڵ له دوای خشڵ وه ئه‌لماس له دوای ئه‌لماس وه به‌ردی ده‌گمه‌ن و جیاواز هه‌مووی فرۆشرا له مه‌زاده‌كه تایهیۆنگ و جۆنگكووك تا ئێستا ده‌ستیان بۆ هیچ شتێك به‌رز نه‌كردۆته‌وه وا دیاره ئه‌م دووه شتێكی ته‌واو جیاوازیان ده‌وێ
جۆنگكووك هه‌موو شته‌كانی به‌لاوه جوان بوو به‌ڵام هیچی به‌لاوه ته‌واو سه‌رنجراكێش نه‌بوو تاوه‌كو ئه‌و مڵوانه‌كه‌یه هاته ژووره‌وه كه‌وا سه‌ره‌كه‌ی كه‌روێشكێكی بچووك بوو له ئه‌ڵماس دروست كرابوو
كه جۆنگكووك ئه‌وه‌ی بینی زه‌رده‌خه‌كه كه‌وته سه‌ر لێوی و چاوه‌رێ بوو بزانێ مه‌زاده‌كه له چه‌نده ده‌ست پێ ده‌كات تاوه‌كو خێرا ده‌ستی به‌رز كاته‌وه
مه‌زاده‌كه له په‌نجا ملیۆن وۆن ده‌ستی پێ كرد
وه جۆنگكووك یه‌كه‌م كه‌س ده‌ستی به‌ر كرد‌و وتی
" پێنج سه‌د ملیۆن وۆن ꓸ"
ئه‌زانێ زیاده‌ره‌وی كرد به‌ڵام جۆنگكووك تاقه‌تی ركابه‌ری نیه ئه‌یه‌وێ
به زووترین كات ئه‌و شته بچوكه به ده‌ست بهێنێت
كه‌س قسه‌ی نه‌كرد جۆنگكووك زانی كه‌س له‌وه زیاتر به ملوانكه‌یه‌ك نادا تاوه‌كو یه‌كێك وتی
" پێنج سه‌د و یه‌ك ملیۆن وۆن "
وه جۆنگووك ئه‌و ده‌نگه باش ده‌ناسێته‌وه كیم تایهیۆنگی نه‌فره‌تی ته‌واوی كاته‌كه بێ ده‌نگ بوو تاوه‌كو جۆنگكووك له‌سه‌ر شتێك قسه‌ی كرد , به‌ڵام جۆنگكووك خۆی تێنه‌داو دووباره ده‌ستی به‌رز كرده‌وه وتی
" شه‌سه‌د ملیۆن وۆن "
به‌ڵام تایهیۆنگ بیری كرده‌وه كه‌مێك یاری كردن خراپ نابێ بۆیه ده‌ستی به‌رز كرده‌وه و وتی
" شه‌سه‌د و یه‌ك ملیۆن وۆن "
جۆنگكووك چاوه‌كانی به بێزاریه‌وه سوراندو به خۆی وت
گه‌ر تایهیۆنگ ده‌یه‌وێ وا یاری بكا كه‌واته جۆنگكوكیش به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و یاری ده‌كا ده‌ستی به‌رز كرده‌وه‌و وتی
" یه‌ك بلیۆن وۆن "
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌وێ شۆك بوون بۆ ملوانكه‌یه‌ك ئه‌و پاره‌یه یه‌كجار زۆره به‌و پاره‌یه ده‌توانێ هه‌زار ملوانكه‌ی تر بكرێ
به‌ڵام جۆنگكووك ئه‌م ملوانكه‌یه‌ی ده‌وێ !
مینگیو قۆڵێكی له جۆنگكووك دا‌و وتی
" تۆ شێت بوویته ئه‌و هه‌موو پاره‌یه به چی ده‌ده‌ی ؟ "
جۆنگكووك گوێی پێ نه‌داو چاوه‌رێ بوو كه‌وا ملوانكه‌كه به جۆنگكووك بفرۆشرێ تا ئه‌وكاته‌ی دووباره ده‌نگی تایهیۆنگ هات كه وتی
" یه‌ك بلیۆن و یه‌ك ملیۆن وۆن "
باشه گه‌ر له‌م هۆڵه گه‌وره‌یه سه‌دان كه‌سی ده‌وڵه‌مه‌ندی لێ نه‌با له‌وانه‌یه جۆنگكووك هه‌ڵساباو ده‌مو چاوی تایهیۆنگی كه‌مێك جوان كردبا به‌ڵام چونكه ناتوانێ هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵی هه‌ڵكێشاو ده‌ستی به‌رز كرد ووتی
" یه‌ك بلیۆن و سه‌د ملیۆن وۆن "
ئه‌م جاره ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌رێی هیچ بكا
تایهیۆنگ ده‌ستی به‌رز كرده‌وه‌و وتی
" یه‌ك بلیۆن و سه‌د ملیۆن و یه‌ك وۆن "
جۆنگكووك چاوه‌كانی ته‌واو كرایه‌وه واتا تایهیۆنگ ده‌ستی به‌رز كرده‌وه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك وۆن زیاد بكاته سه‌ر ئه‌و نرخه‌ی جۆنگكووك پێش ئه‌و وتی ؟؟؟؟؟؟
" گه‌مژه كه‌واته بیكره ئه‌م ملوانكه‌یه هیوادارم له ملی بكه‌ی و پێی بخنكێی"
جۆنگكووك له مێشكی خۆیدا وتی
ملوانكه‌كه به تایهیۆنگ فرۆشرا
جۆنگكووك خۆی شه‌رمه‌زار نه‌كرد و رووی كرده مینگیو وتی
" بینیت چۆن ئه‌و ملوانكه ناشرینه‌م پێی كری به‌و نرخه زۆره‌وه ؟ "
مینگیو به زۆر پێكه‌نینی خۆی گرتبوو چونكه هیچ پێ نه‌ئه‌چوو جۆنگكووك ملوانه‌كه‌كه‌ی به‌لاوه ناشرین بێ به‌ڵام كارێكی باشی كرد كه‌وا ئه‌م هه‌مووه پاره‌یه‌ی به‌م ملوانكه‌یه نه‌داو رێگه‌ی دا تایهیۆنگ بیكرێ بۆیه وتی
" كارێكی باشت كرد به‌م شێوه‌یه بروا كۆمپانیاكه‌ی پێ ئیفلاس ئه‌هێنین و ئه‌بینه گه‌وره‌ترین كۆمپانیا له كۆریا "
جۆنگكووك به كه‌مێك پۆزه‌وه وتی
" ئه‌ی چۆن "
جۆنگكووك سه‌ری به‌رز كرده‌وه‌و بۆ دواجار سه‌یری ملوانكه كه‌روێشكیه‌كه‌ی كرد ئه‌و شته به‌راستی زۆر جوانه
زنجیره‌كه‌ی ئه‌لماسی سپی تێدا نه‌خشاوه
وه كه‌روێشكه بچوكه‌كه به ئه‌لماسی شینی ده‌ریاری نه‌خێنراوه
به‌ڵام تازه بۆ ئه‌م ورچه رۆیشت
به‌ڵام دوای ئه‌وه هه‌مان جۆری ملوانكه هات ته‌نها له جیاتی كه‌روێشك په‌پووله هه‌بوو هه‌موو ورده‌كاریه‌كان وه‌ك كه‌روێشكه‌كه بوو
مینگیوو قۆڵی جۆنگكووكی گرت و وتی
"ئه‌وه بۆ من بكره تكایه گه‌ر به بلیۆنێكیش بێ قه‌ینا "
جۆنگكووك به شۆكیه‌وه سه‌یری ئه‌و خیانه‌ته‌ی هاورێكه‌ی كرد
كه‌مێك پێش ئێستا ده‌یوت باشبوو ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ت به ملوانكه‌یه‌ك نه‌داوه ئێستا خۆی ملوانكه‌ی ده‌وێ به هه‌مان نرخ
مه‌زاده‌كه به هه‌مان شێوه له په‌نجا ملیۆن وۆن ده‌ستی پێ كرد
مینگیوو زۆر خۆی شیرین كرد وه جۆنگكووك به ناچاری ده‌ستی به‌رز كرده‌وه‌و وتی
" پێنج سه‌د ملیۆن وۆن "
وه چاوه‌رێ بوو تایهیۆنگ قسه بكا به‌ڵام هیچ ده‌نگێك نه‌بوو
وه كه‌سیش پاره‌یه‌كی وا زۆر نادا به ملوانكه
له په‌نجا ملیۆن بۆ پێنج سه‌د ملیۆن بروا !
بۆیه به جۆنگكووك فرۆشرا
وه دوای ئه‌وه ورچێكی زۆر قشت بوو جۆنگكووك ئه‌ویشی كری وه له دوای ئه‌وه چه‌ند شتێكی تریشی كری
وه تایهیۆنگ به هه‌مان شێوه چه‌ند شتێكی كری وه له كۆتایدا ئه‌م دووه زۆرترین شتیان كری وه‌هه‌ر ئه‌م دووه بوون زۆرترین پاره‌یان
به شته‌كان ده‌دا
وه گه‌ر میوانه‌كان بزانن ئه‌م شتانه چۆن به‌كار بهێنن هه‌موویان دوو ئه‌وه‌نده‌ی نرخی خۆیان پاره ده‌كه‌نه‌وه
جۆنگكووك و مینگیوو چوونه ده‌ره‌وه تاوه‌كو بزانن شۆفێره‌كه ئۆتۆمبێله‌كه‌یانی له گه‌راجه‌وه هێناوه‌ته به‌رده‌م باڵه‌خانه‌كه به‌ڵام هێشتا نه‌هاتبوو بۆیه له‌وێ وه‌ستان
وه تایهیۆنگ و جیمینیان بینی به‌هه‌مان شێوه چاوه‌رێی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ده‌كه‌ن
تایهیۆنگ ئه‌و ملوانكه كه‌روێشكه‌ی له جۆنگكووكی دزی له ناو ده‌ستی یاری پێ ده‌كرد وه كه جۆنگكووكی بینی به‌ره‌و لای هات و ملوانكه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه‌و وتی
" ملوانكه‌یه‌كی جوانه هه‌ڵبژاردنت خراپ نیه جیۆن !"
جۆنگكووك پێكه‌نی و وتی
" ئه‌ترسم دڵت به‌و ملوانكه‌یه خۆشبێت كه به یه‌ك بلیۆن و سه‌د ملیۆن و یه‌ك وۆن كریوته ؟ تۆ به ئاشكرا قۆڵت له بنه‌وه برا كه‌س ئه‌م پاره‌یه به ملوانكه‌یه‌كی وا هه‌رزان نادا كیم ! "
تایهیۆنگ بزه‌یه‌كی كرد وتی
" گه‌ر تان ملوانكه‌كه‌ی به دڵبێ من گوێ به پاره‌كه‌ی ناده‌م بۆیه هه‌ست ناكه‌م زه‌ره‌رم كردبێ "
باشه ئێستا جۆنگكووك چی بكا له‌و زانیاریه كه‌وا ئه‌و ملوانكه‌یه‌ی جۆنگكووك به دڵیه‌تی له ملی تان ئه‌بێ له‌مه‌ودوا
به‌ڵام تان هه‌موو شتێكی شایه‌نه بۆیه كێشه نیه
جۆنگكووك چاوی له ملوانكه‌كه بری بوو ئه‌ویست بزانێ شێوه‌ی كه‌روێشكه‌كه چۆنه‌و قه‌باره‌ی چه‌نده تاوه‌كو بتوانێ به دیزاینه‌رێكی به توانا دروستی بكاته‌وه
تایهیۆنگ تێبینی ئه‌وه‌ی كرد پێكه‌نی و وتی
" گه‌ر ملوانكه‌كه‌ت ده‌وێ ده‌توانی بیبه‌ی من زۆر شتی ترم كریوه بۆ تان دڵنیام گرنگی به‌وه‌یان نادا "
جۆنگكووك به چاوه گه‌وره‌كانی سه‌یری تایهیۆنگی كرد
وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌مووكات ئه‌یكرد له رابردوودا و وتی
" به‌و نرخه‌ی كریت له‌گه‌ڵ سه‌د ملیۆن وۆن ئه‌نێرم بۆ هه‌ژماری كۆمپانیاكه‌ت "
تایهیۆنگ سه‌ری به مانای نه‌خێر جولاند و وتی
" ته‌نها وه‌كو دیاری چاكبوونه‌وه‌ت وه‌ری بگره "
جۆنگكووك بزه‌یه‌كی كرد و رووی كرده مینگیو وتی
" مینگیو تكایه ده‌توانی ملوانكه ورچه‌كه‌ی كریمان بۆمی بهێنیت ؟""
وه دواتر رووی كرده‌وه تایهیۆنگ و وتی
" به‌و مه‌رجه‌ی تۆش ملوانكه‌یه‌ك له من وه‌رگری "
تایهیۆنگ سه‌ری به‌مانای باشه جوڵاند دواتر ملوانكه‌كه‌ی برده پێشه‌وه بۆ لای جۆنگكووك
وه جۆنگكووك ملوانكه‌كه‌ی لێ وه‌رگرت و له ناو ده‌ستی به وردی ته‌ماشای ده‌كرد ئه‌م شته بچووكه زۆر جوانه له‌وانه‌یه
جۆنگكووك هه‌رگیز ئه‌وه له ملی دانه‌نێت
له‌و كاته‌دا تایهیۆنگ دوو رۆژنامه نوسی بینی خه‌ریكبوون كامێراكانیان
ئاماده ده‌كرد تاوه‌كو ره‌سمی تایهیۆنگ و جۆنگكووك بگرن
وه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیشی بینی له‌پێشیان وه‌ستاوه
ئه‌وكاته قۆڵی جۆنگكووكی گرت و له‌گه‌ڵ خۆی بردیه ناو ئۆتۆمبێله‌كه
وه تایهیۆنگ به شۆفێره‌كه‌ی وت خێرا ئه‌وێ به جێ بهێلێت
وه جیمین و مینگیوو له‌وێ مانه‌وه به ته‌نها
تایهیۆنگ كه له شوێنه‌كه دوور كه‌وتنه‌وه رووی كرده جۆنگكووك
و بینی ده‌له‌رزێ ! ناگری وه هاوار ناكاو گوێی به ده‌سته‌كانی ناگرێ
ته‌نها ده‌له‌رزێ بۆیه خێرا وتی
" جۆنگكووك تۆ باشی ؟!! چی بوه !!؟ تكایه ئارامبه‌وه "
جۆنگكووك ملوانه‌كه‌كه‌ی توند به ده‌ستی گرتبوو و هه‌وڵی ده‌دا ئارام بێته‌وه‌و له مێشكی خۆیدا ده‌یوت
" تایهیۆنگ ئازارت نادات ! تایهیۆنگ ئازارت نادات ! كۆنترۆلی خۆت بكه جۆنگكووك ! "
دوای ده خووله‌ك جۆنگكووك باش بویه‌وه‌و هه‌ناسه‌دانی رێك بوویه‌وه‌و به‌توره‌یه‌وه به تایهیۆنگی وت
" تۆ چی ده‌كه‌ی ؟؟ بۆ من راده‌كێشیته ناو ئۆتۆمبێله‌كه بێ پرسی من ؟؟؟
كێ وتی تۆ ده‌توانی ده‌ست له من بده‌ی ؟؟؟ "
تایهیۆنگ سه‌ری سورما و بیری كرده‌وه جۆنگكووك هێشتا باش نه‌بووبێته‌وه به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكی كێشه‌ی نه‌بوو چ ئه‌مرۆ له مه‌زاده وه چ له ئاهه‌نگی هۆبی بۆیه تایهیۆنگ پرسی
" ببوره به‌لام ئه‌ی تۆ ته‌واو چاك نه‌ببویه‌وه ؟ "
جۆنگكووك رووی كرده جامه‌كه‌و سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی كرد و هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵی هه‌ڵمژی و خۆی ئارام كرده‌وه‌و وتی
" دوای ئه‌وه‌ی به ته‌واوی چاك بوومه‌وه تۆ تاكه كه‌سی كه‌وا نه‌توانم كۆنترۆڵی خۆم بكه‌م له‌گه‌ڵی "
تایهیۆنگ به سه‌رسورماویه‌وه پرسی
" بۆچی ته‌نها من ؟ چ شتێك هه‌یه كه‌وا له تۆ بكا هه‌ست به پارێزراوی نه‌كه‌یت كاتێ له‌گه‌ڵ منیت ؟ "
جۆنگكووك رووی كرده‌وه تایهیۆنگ و سه‌یری چاوه‌كانی كرد‌و وتی
" دڵنیا نیم به‌ڵام مێشكم بۆ شتێك ده‌چێ "
تایهیۆنگ چه‌ند له مێژه‌یه ده‌یه‌وێ بزانێ ئه‌م شته چیه !! بۆیه خێرا پرسی
" چیه ئه‌و شته ؟؟؟ منیش ده‌مه‌وێ بزانم بۆچی ته‌نها من ؟؟؟ "
جۆنگكووك به وردی بیری كرده‌وه دواتر ده‌ستی به‌رز كرده‌وه‌و له‌به‌رده‌م تایهیۆنگدا رای گرت و وتی
" سه‌ره‌تا ده‌توانی ده‌ستم ماچ بكه‌یت كیم ؟ "
~~~~~~~~~~~~~
ڤۆت له یاد مه‌كه‌ن نازدارینه 🧚🏻💙
هه‌سته‌كه‌م به‌س له‌م دو رۆژه شه‌ش پارتم پۆست كردوه
💘