🧚🏻🧚🏻
تایهیۆنگ بزه‌یه‌كی كرد و وتی
" كێشه نیه كه دوای ئه‌وه‌ی ماچت كرد ئازاره‌كه‌ی نه‌ما "
جۆنگكووك تاسا كه گوێی له‌وه بوو واتا تایهیۆنگ تێبینی ئه‌وه‌ی كرد ؟
هیچی نه‌وت ئه‌و به‌راستی نازانێ چی بڵێت خۆشی ئه‌زانێت بوێریه‌كه ماچه‌كه‌ی دوای له‌گه‌ڵدا نه‌بوو به‌ڵام له‌وكاته‌دا جۆنگكووك به‌راستی ده‌یویست ئه‌وه بكات
تایهیۆنگ پرسیارێك هه‌یه شه‌ش رۆژه ده‌یه‌وێ له جۆنگكووكی بكا بۆیه به هیوایه‌كی زۆره‌وه پرسی
" جۆنگكووك تۆ ئێستا متمانه به من ده‌كه‌ی ؟ به پێی ئه‌وه‌ی به‌ریه‌ك كه‌وتنمان هه‌بوو وه‌تۆ هیچ شتێكت به‌سه‌ر نه‌هات "
جۆنگكووك خۆشی نازانێ ئایا متمانه به تایهیۆنگ ده‌كا ؟ ئه‌و رۆژه هیچ شتێكی به مێشكدا نه‌هات جۆنگكووك له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ تایهیۆنگ كێشه‌ی نه‌بێ له‌مه‌ودوا به‌ڵام هێشتا دڵنیا نیه له‌وه بۆ وتی
" خۆشم به‌ته‌واوی نازانم ... ده‌توانین تاقی بكه‌ینه‌وه ؟ "
جۆنگكووك هه‌ڵساو به‌ره‌و لای تایهیۆنگ هات
تایهیۆنگیش هه‌ڵسایه‌وه سه‌رپێ و وتی
" دڵنیای له‌وه ؟ نامه‌وێ هیچ شتێكت به‌سه‌ر بێت "
جۆنگكووك سه‌ری به مانای به‌ڵێ جولاند و زیاتر چووه پێشه‌وه و وتی
" باوه‌ش ؟ "
تایهیۆنگ به زه‌رده‌خه وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی
" له كۆتایدا خه‌ونه‌كه‌م دێته دی "
جۆنگكووك گه‌ر كاتێكی تر بوایه پێ ئه‌كه‌نی به‌ڵام به‌راستی ئێستا ئه‌ترسێ
ترسه‌كه‌ی پشت گوێ خست‌و ده‌سته‌كانی به ناو قه‌دی تایهیۆنگ دا برده پشته‌وه‌و به هێواشی باوه‌شی لێدا هه‌ستی كرد كرد كه‌وا ده‌سته‌كانی خه‌ریكه ده‌ست به له‌رزین ده‌كه‌ن نه‌فره‌تیانه !
به‌ڵام تایهیۆنگ ئاگاداری ئه‌وه نه‌بوو و به خۆشحالیه‌وه جۆنگكووكی توند له‌باوه‌ش گرت
كه تایهیۆنگ جۆنگكووكی گرت هه‌موو جه‌سته‌ی جۆنگكووك ده‌ستی به له‌رزین كرد و تایهیۆنگ هه‌ر كه هه‌ستی به‌وه كرد خێرا له جۆنگكووك دوور كه‌وته‌وه ته‌ماشای جۆنگكووكی كرد كه وا چاوه‌كانی پر بوه له فرمێسك وتی
" جۆنگكووك تۆ باشی ؟ مه‌گری تكایه "
جۆنگكووك به زۆر خۆی كۆنترۆڵ كردبوو هاوار نه‌كا به‌سه‌ر تایهیۆنگدا و هه‌موو شتێك تێكنه‌دا به‌ڵام هه‌ر خراپتر ده‌بوو
ئه‌و به‌راستی ده‌یویست تایهیۆنگ له‌باوه‌ش بگرێ نازانێ بۆ تاوه‌كو ئێستاش ناتوانێ متمانه به تایهیۆنگ بكا ؟
به ده‌سته له‌رزۆكه‌كانی فرمێسكه‌كانی لادا به‌ڵام بێ سوود بوو دووباره كۆمه‌ڵێك فرمێسكی تر هاتنه خواره‌وه و به گریانه‌وه وتی
" ببووره "
دوای ئه‌وه خێرا رۆیشت به‌ره‌و لای قادرمه‌كان و چووه‌وه ژووره‌كه‌ی خۆی گه‌ر لێره بوه‌ستێ قه‌ت باشتر نابێ پێویسته زوو چاك بێته‌وه
تایهیۆنگ له‌وێ وه‌ستا بوو بێ ئه‌وه‌ی بزانێ ئێستا چی بكات
كه به خۆی وت هه‌رگیز نایه‌وێ دووباره جۆنگكووك وا ببینێته‌وه به‌ڵام
دووباره جۆنگكووكی وا بینیه‌وه وه‌كێ هۆكار بوو ؟ هه‌ر تایهیۆنگ خۆی
جۆنگكووك ده‌رگای ژووره‌كه‌ی به ده‌سته له‌رزیوه‌كانی كرده‌وه‌و خێرا به دوای خۆیدا دایخست و رۆیشته سووچی ژووره‌كه دانیشت و گوێیه‌كانی توند گرت و هه‌ر به‌به‌ر خۆی ده‌یوت
" جۆنگكووك تۆ به‌هێزی جۆنگكووك تۆ به‌هێزی جۆنگكووك هه‌موو شتێك باش ده‌بێ جۆنگكووك تۆ به‌هێزی ... كووكی تۆ به هێزی هه‌مووشتێك باش ده‌بێ كه‌س له ژووره‌كه نیه! ته‌نها تۆی جۆنگكووك تۆ سه‌لامه‌تی كه‌سی لێ نیه "
دوای نزیكه‌ی كاتژمێرێك جۆنگكووك به دانیشتنه‌وه خه‌وی لێكه‌وت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئه‌مرۆش خۆی له تایهیۆنگ بشارێته‌وه زۆر زوو هه‌ڵسایه‌وه وه‌ئه‌و هه‌موو گریان و قسه كردنه له‌به‌ر خۆیه‌وه وای لێ كرد خه‌وی لێبكه‌وێت
قاچه‌كانی خۆی توند له باوه‌ش كردبو سه‌ریشی له‌سه‌ر ئه‌ژنۆی قاچی دانابوو
تایهیۆنگ نه‌رۆیشتوه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی تا بزانێ جۆنگكووك باشه
كه بینی جۆنگكووك هێشتا نه‌هاتۆته خواره‌وه وه كاتی ده‌وامی زانكۆی تێپه‌ریوه بریاری دا بچێته لای
له ده‌رگای دا و بانگی جۆنگكووكی كرد به‌ڵام
هیچ ده‌نگێك نه‌بوو بۆیه ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه‌و چووه ژووره‌وه
جۆنگكووكی بینی چۆن خۆی بچووك كردۆته‌وه‌و له كوچێكی ژووره‌كه‌و خه‌وتوه له‌و كاته‌دا جۆنگكووك زۆر ورد دیار بوو وه‌كو مناڵێك
شێوه‌ی زۆر جیاوازه له‌و كاته‌ی به ئاگایه
تایهیۆنگ بێگوومان ناتوانێ دوای ئه‌م رووداوه ده‌ست له جۆنگكووك بدا‌و بیخاته سه‌ر جێگاكه‌ی بۆیه ته‌نها هه‌ڵسا به‌تانیه‌ك بهێنێت و به‌سه‌ر قاچه‌كانی جۆنگكووكی دابدا
جۆنگكووك یه‌كسه‌ر چاوه‌كانی كرده‌وه كه هه‌ستی به به‌تانیه‌كه كرد
سه‌یری تایهیۆنگی كرد و پرسی
" تۆ چی ده‌كه‌ی لێره ؟ "
تایهیۆنگ خێرا به‌تانیه‌كه‌ی دانا‌و دوور كه‌وته‌وه‌و وتی
" ته‌نها ویستم بزانی باشی بۆیه هاتم و كه‌وا بینیمی ویستم ئه‌م به‌تانیه بخه‌مه سه‌ر قاچت دڵنیابه هیچ به‌ركه‌وتنێك نه‌بووه !!"
جۆنگكووك به چاوه گه‌وره‌كانی سه‌یری به تانیه‌كه‌ی كرد وه دواتر تایهیۆنگ و وتی
" باشه كێشه نیه "
تایهیۆنگ هه‌ناسه‌یه‌كی ئاسوده‌ی هه‌ڵكێشا وای زانی جۆنگكووك دووباره وای لێ دێته‌وه به‌ڵام ئێستا ئارام دیاره
جۆنگكووك سه‌یری كاتژمێره‌كه‌ی كرد و بینی كه‌وا كاتی زانكۆكه‌ی تێپه‌ریوه وه ناهێڵن بچێته ژووره‌وه له‌م كاته‌دا ته‌نها گه‌ر پێشتر ئیزنیان وه‌رگرتبێ وه جۆنگكووك ده‌توانێ واسته بكا به‌ڵام بۆ یه‌ك رۆژ ئه‌و هه‌موو شته‌ی ناوێ ده‌توانێ له ماڵه‌وه كات به‌سه‌ر ببا
تایهیۆنگیش بینی جۆنگكووك سه‌یری كاتژمێر ده‌كا تێگه‌یشت بۆچی و وتی
" بۆ ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ من نایێیته كۆمپانیا ؟ زانكۆ رێگه‌نادات به‌م كاته برۆی و له ماڵه‌وه‌ش بێزار ده‌بی به ته‌نیا ته‌واوی رۆژه‌كه
راسته منیش دوا كه‌وتوم به‌ڵام كه‌س ناتوانێ گله‌ی بكا له خاوه‌ن كۆمپانیا "
جۆنگكووك بیری له پێشنیاره‌كه‌ی تایهیۆنگ كرده‌وه و به خراپی نه‌زانی بۆیه سه‌ری به مانای باشه له‌قاند
تایهیۆنگ زه‌رده‌خه‌نه‌ی كرد و وتی
" ده‌ی خێرا هه‌ڵسه نانی به‌یانم ئاماده كردوه با پێكه‌وه بیخۆین و برۆین "
جۆنگكووك له‌وه تێگه‌یشت نانی به‌یانی ئاماده كردوه چونكه زۆر جار وای كردوه به‌ڵام به‌یه‌كه‌وه بیخۆن ؟ ئه‌وان قه‌ت به‌یه‌كه‌وه نانی به‌یانیان نه‌خواردوه یه‌كێكیان زووتر ده‌یخوارد و به‌شی ئه‌وه‌ی تری ده‌هێشته‌وه بۆیه به لایه‌وه سه‌یر بوو
به‌هه‌ر حال جۆنگكووك ده‌مو چاوی شوشت و جله‌كانی گۆری و شتێكی له‌به‌ر كرد له‌گه‌ل جه‌وی كۆمپانیا بگونجێ وه قژیشی رێك كرده‌وه چونكه هه‌مووی چووبو به‌لایه‌كدا كه خه‌وتبوو
وه تایهیۆنگ مێزی نان خواردنه‌كه‌ی رێك خست و چایه‌شی بۆ هه‌ردووكیان تێكرد ئێستا ته‌نها جۆنگكووك ماوه بێت
وه خزمه‌ت كاره‌كان كاتێ جۆنگكووك خه‌وتبوو هاتن تایهیۆنگ پێی وت بچن كاره‌كانی دیكه بن تایهیۆنگ خۆی خواردن ئاماده ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س بێزاریان نه‌كا
جۆنگكووك هاته چێشت خانه‌كه
تایهیۆنگ له‌سه‌ره‌وه تا خواره‌وه سه‌یری جۆنگكووكی كرد چونكه یه‌كه‌م جاره به‌م شێوه جلانه بیبینێ له‌وه‌ته‌ی كاتی هاوسه‌رگیریه‌كه جۆنگكووك هه‌ر به جلی ئاسای بینیوه بچێته زانكۆ وه‌كو هه‌ر گه‌نجێكی تر
به‌ڵام ئێستا پانتۆل و قه‌میسێكی ڕه‌ش كه پر به جه‌سته‌ی جۆنگكووك بوو وه دوو قۆچپه‌ی سه‌ره‌تا كرابوویه‌وه‌و ستایلی قژیشی جیاواز بوو لایه‌كی بڵند كردبوویه‌وه له‌یه‌كه‌ی تریش بۆ خواره‌وه بوو
وه ئه‌و ملوانكه سلڤه‌ره له‌گه‌ڵ كاتژمێره سلڤه‌ره‌كه‌ی شته‌كه‌ی ده ئه‌وه‌نده سه‌رنج راكێشتر كردبوو
تایهیۆنگ چاوی له جۆنگكووك كز كرده‌وه‌و وتی
" تۆ ده‌ته‌وێت كۆمپانیاكه مایه‌پووچ بكه‌ی ؟ "
جۆنگكووك له به‌رامبه‌ر تایهیۆنگ دانیشت و به سه‌لێشاویه‌وه وتی
" چۆن یانی ؟ "
تایهیۆنگ ئاماژه‌ی به جله‌كه‌ی جۆنگكووك دا‌و وتی
" هه‌موو كارمه‌نده‌كان ته‌ماشای تۆ ده‌كه‌ن وه منیش ده‌بێ هه‌موویان ده‌ربكه‌م وه كه هیچ كه‌سێك له‌وێ نه‌ما كاربكات ئه‌وكات كۆمپانیاكه مایه‌پووچ ده‌بێ "
جۆنگكووك كه تێگه‌یشت مه‌به‌ستی چیه پێكه‌نی و وتی
" هیوادارم كۆمپانیه‌ی جیۆن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كیم وێران نه‌كه‌ی "
تایهیۆنگ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی شه‌یتانی كرد ووتی
" دڵنیابه به كۆمپانیای جیۆن ده‌ست پێ ئه‌كه‌م سه‌ره‌تا "
هه‌ردووكیان نانیان خوارد و ئێستا له رێگان بۆ كۆمپانیا
هه‌ردووكیان به سه‌یاره‌ی جۆنگكووك رۆیشتن چونكه جۆنگكووك داوای كرد چاوره‌شه‌كه‌ی ئه‌و ببه‌ن
تایهیۆنگ تێبینی شتێكی كرد له سه‌یاره‌كه بۆیه پرسی
" جۆنگكووك سه‌یاره‌كه‌ت گۆریوه ؟ "
جۆنگكووك بیری كه‌وته‌وه لیۆن چی به‌سه‌ر سه‌یاره‌كه‌ی جۆنگكووكدا هێنا و دووباره خوێنی كوڵاوه به‌ڵام خۆی ئارام كرده‌وه‌و وتی
" به‌ڵێ به‌ڵام له هه‌مان مۆدێل وره‌نگم كریوه‌ته‌وه‌و چۆن زانیت كه‌وا گۆریومه ؟ "
تایهیۆنگ قورگی پاك كرده‌وه‌و به ترسه‌وه وتی
" ئه‌و رۆژه‌ی منت گه‌یانده ماڵه‌وه بئ ئه‌وه‌ی ئاگادار بم به نینۆك شوێنێكم له ده‌رگاكه كون كردبوو به‌ڵام ترسام باسی بكه‌م وتم تا خۆی باسی ئه‌كا به‌ڵام باشبوو سه‌یاره‌كه‌ت نه‌ماوه ئێستا "
جۆنگكووك به شۆكیه‌وه سه‌یری تایهیۆنگی كرد وتی
" سه‌یاره‌كه‌م نه‌ماوه ؟؟ بێگوومان ئێستاش ماومه وا لای چاكه‌ره‌وه‌یه
تاوه‌ك و جارانی لێ بكه‌نه‌وه ته‌نها دانه‌یه‌كی ترم له‌هه‌مان جۆر كری تاوه‌ك و سه‌یاره‌كه‌ی دیكه ته‌واو چاكده‌كرێته‌وه
لیۆنی گه‌مژه ده‌ره‌وه‌وی وێران كرد وه تۆش ناوه‌وه "
تایهیۆنگ خێرا به‌رگری له خۆی كرد وتی
" سوێند ده‌خۆم زۆر بچووكه شوێنه‌كه "
جۆنگكووك گوێی پێ نه‌داو وتی
" هه‌موو ده‌رگاكه ئه‌بێ بگۆرم ئێستا ئه‌بێ چه‌ندێك گه‌وره بێ !!!!"
تایهیۆنگ بێ ده‌نگ بوو و چونكه بێ سووده جۆنگكووك سه‌یاره‌كانی به دونیا نادا
جۆنگكووك سه‌یری تایهیۆنگی كرد وتی
" خێرا هه‌ردوو ده‌ستت له‌سه‌ر كۆشت دانێ‌و له سه‌یاره‌كه‌م دووری خه‌وه وه ئه‌وه كۆتا جارت بێ سه‌ركه‌ویته سه‌ر سه‌یاره‌ی من !!!"
تایهیۆنگ خێرا ئه‌وه‌ی كرد كه جۆنگكووك پێی وت
گه‌یشتنه كۆمپانیا و به‌یه‌كه‌وه رۆیشتنه ژووره‌وه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی تایهیۆنگ پێشبینی كردبوو هه‌موو كارمه‌نده‌كان وازیان له كار هێناو ته‌ماشای ئه‌وانیان ده‌كرد بێگوومان دوانه‌یه‌كی وا سه‌رنجراكێش له پێشیان بن ناتوانن هیچ كارێكی تر بكه‌ن جگه له سه‌یر كردنیان
هه‌موویان سڵاویان له تایهیۆنگ و جۆنگكووك كرد
وه ئه‌وانیش به خۆشحالیه‌وه وه‌ڵامیان ده‌دانه‌وه
گه‌یشتنه ئۆفیسه‌كه‌ی تایهیۆنگ و چوونه ژووره‌وه
جۆنگكووك كه‌مێك سه‌یری ژووره‌كه‌ی كرد و دواتر وتی
"واتا ته‌واوی رۆژه‌كه له‌م ژووره به‌سه‌ر ده‌به‌ی هه‌موو رۆژێك ؟ بێزاركه‌ره , دوای دوو ساڵی تر كاری منیش ئه‌وه ده‌بێ وابزانم "
تایهیۆنگ له شوێنه‌كه‌ی دانیشت و وتی
" بێگوومان گه‌ر هاوسه‌رگیریه‌كه هه‌ڵنه‌وه‌شێنیته‌وه ئه‌وكات من ده‌توانم یارمه‌تیت بده‌م وه وابزانم ده‌توانێ نیوه‌ی كاره‌كان بكه‌یت ئه‌وكات ؟ "
جۆنگكووك له‌سه‌ر كورسه‌كه‌ی به‌رده‌م مێزه‌كه‌ی تایهیۆنگ دانیشت وتی
" تۆ هێشتا ناته‌وێ هاوسه‌رگیریه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنیته‌وه ؟ "
تایهیۆنگ سه‌یری په‌راوه‌كانی سه‌ر مێزه‌كه‌ی ده‌كرد دیاره جیمین لێی داناوه سه‌ری به‌رز كرده‌وه‌و سه‌یری چاوه‌كانی جۆنگكووكی كرد و پرسی
" تۆ ده‌ته‌وێ ئه‌م هاوسه‌رگیریه هه‌ڵبوه‌شێنیته‌وه ؟"
جۆنگكووك كه‌مێك بیری كرده‌وه و به ساردیه‌وه وتی
" به‌ڵێ "
تایهیۆنگ نازانێ بۆچی جۆنگكووك تایهیۆنگی ناوێ ؟
وه نازانێ بۆچی تایهیۆنگ جۆنگكووكی ده‌وێ ؟
تایهیۆنگ چاوی له‌سه‌ر جۆنگكووك لاداو وتی
" كه‌واته منیش ده‌مه‌وێ هه‌ڵیبوه‌شێنمه‌وه "
دوای ئه‌وه ژووره‌كه بێ ده‌نگ بوو
كه‌سیان نه‌یان ده‌زانی ئێستا چی بكه‌ن و چی بڵێن
تایهیۆنگ وا بیری نه‌كرده‌وه هێنانی جۆنگكووك بۆ كۆمپانیا وا بریارێكی خراپ بێ ئه‌و وا پێشبینی ده‌كرد به‌یه‌كه‌وه قسه بكه‌ن و كه‌مێك له یه‌ك نزیك بنه‌وه به‌ڵام وابزانم قسه‌یان كرد و زیاتر دووركه‌وتنه‌وه ؟
جۆنگكووك له شوێنه‌كه‌ی هه‌ڵساو وتی
" جیمینم له ده‌ره‌وه بینی ئه‌چم بۆ لای "
تایهیۆنگ هیچی نه‌وت ته‌نها سه‌ری به مانای باشه له‌قاند
وه جۆنگكووك دوای ئه‌وه چوه ده‌ره‌وه
كاتی نان خواردن هات وه‌كو هه‌موو كات هاورێكان له ژووری تایهیۆنگ نان ئه‌خۆن بۆیه له ده‌رگا درا ئه‌وكات
جیمین و جۆنگكووكێكی دڵخۆش كه‌وا خواردنیان هێنابوو هاتنه ژووره‌وه
وه یوونگی نامجوون به دوایانه‌وه
ده‌ستیان به نان خواردن كرد هه‌مووان قسه‌یان ئه‌كرد جگه له تایهیۆنگ
كه سه‌یری جۆنگكووكی ده‌كرد چۆن له‌گه‌ڵ هاورێكانی قسه ده‌كات و پێ ده‌كه‌نێ
تایهیۆنگ تێبینی ئه‌و تۆزه كه‌چه‌به‌ی كرد له كۆتای لێوی جۆنگكووك
ویستی پێی بلێ به‌ڵام نامجوون خێراتر بوو له تایهیۆنگو ده‌ستی درێژ كردوو كه‌چه‌به‌كه‌ی لێكرده‌وه
جۆنگكووك رووی كرده نامجوون به زه‌رده‌خه‌نه‌وه وتی
" سووپاس هیۆنگ "
گه‌ر بڵێن تایهیۆنگ ئیشدیهای نان خواردنی نه‌ما درۆ نیه
واتا بێجگه له جیمین ئێستا متمانه به نامجوونیش ده‌كا ؟
وه باسی ئه‌وه هه‌ر ناكا جۆنگكووك به هیۆنگ بانگیان ده‌كا وه تایهیۆنگیش به ناوی خۆی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تایهیۆنگ سێ ساڵ گه‌وره‌تره له جۆنگكووك
جۆنگكووك تۆڵه‌ی خۆی له جین كرده‌وه‌و چه‌ند مه‌له‌فێكی جینی پیشانی نامجووندا و وه‌بۆشی نارد تاوه‌كو جین بیان بینێ و شێت بێ
دوای ئه‌وه‌ی نانیان خوارد و قسه‌یان كرد هه‌ڵسان بچنه ده‌ره‌وه
جۆنگكووكیش سه‌یرێكی تایهیۆنگی كرد به‌ڵام هیچی نه‌وت و له‌گه‌ڵ جیمین رۆیشت
تایهیۆنگ له‌سه‌ر شوێنه‌كه‌ی خۆی دانیشت و مێشكی ئارام كرده‌وه‌و وتی
" باشه ئێستا باشته‌كان رێك بخه‌ین .... سه‌ره‌تا چی له‌و هاوڕێ گه‌مژانه‌م هه‌یه له مندا نیه ؟؟ "
تایهیۆنگ زۆر بیری كرده‌وه هیچی وای به مێشكدا نه‌هات بۆیه كۆڵی دا‌و ده‌ستی كرد به كار كردن
به‌ره‌و ماڵه‌وه ده‌گه‌رانه‌وه كه جۆنگكووك له ناكاو قسه‌ی كرد وتی
" به‌راستی رۆژێكی خۆش بوو هه‌وڵه‌ده‌م زوو زوو بێم بۆ كۆمپانیا "
تایهیۆنگیش به منگه‌وه وتی
" به‌راستی رۆژێكی ناخۆش بوو هه‌وڵ مه‌ده هیچی تر پێیته كۆمپانیا "
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ گۆرانیه‌ك لێ نه‌درابوو ته‌نانه‌ت رادیۆكه‌ش دانه‌گیرسابوو جۆنگكووك به ئاسانی گوێی له‌وه بوو وه رووی كرده تایهیۆنگ و وتی
" سه‌یركه من پێش ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكه‌ین هه‌موو شتێكم پێ وتی
به‌ڵام تۆ خۆت رازی بووی به‌وه وه پێم وتی چاوه‌رێی هیچ له من مه‌كه
به‌ڵام وابزانم ئه‌مه‌ت بیر چوه‌ته‌وه باشتره به بیر خۆتی بهێنیته‌وه !"
تایهیۆنگ سه‌یری جۆنگكووكی نه‌كرد به‌ڵام وتی
" من چاوه‌رێی هیچ له تۆ ناكه‌م "
جۆنگكووكیش رووی كرده‌وه رێگاكه‌و وتی
" راسته‌كه‌ی ئه‌وه تۆ نیت كه ده‌یه‌وێ متمانه‌ی من به‌ده‌ست بهێنێ كه ده‌یه‌وێ قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م و به‌رووی دا پێبكه‌نم و ئه‌وه تۆ نیت كه‌وا وتت باوه‌شی من وه‌كو خه‌ونێكه بۆت ؟ وه ئه‌وه تۆ نیت ئه‌م هاوسه‌رگیریه‌ت ئێستاش ده‌وێ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێم وتی نه‌ته‌وێت و چاوه‌رێی هیچ مه‌به ؟ تۆ كێ هه‌ڵده‌خه‌له‌تێنی تایهیۆنگ؟ من یان خۆت ؟ "
تایهیۆنگ ده‌زانێ جۆنگكووك راست ده‌كات وه ده‌زانێ هه‌ڵه‌ی تایهیۆنگه كه‌وا چاوه‌رێی زۆر شت له جۆنگكووك ده‌كا به‌ڵام شته‌كان وا گه‌وره نین !
ده‌توانێ جارێك به‌رووی تایهیۆنگدا زه‌رده‌خه‌نه بكا هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ هاورێكانی ده‌یانكا ؟ ده‌توانێ كات له‌گه‌ڵ تایهیۆنگ به‌سه‌ر به‌رێ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س ده‌یكا ؟ شتێكی سه‌یر هه‌یه له‌م بابه‌ته به‌ڵام كه‌س نازانێ چیه ...؟
تایهیۆنگ له جامه‌كه‌وه سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی كرد و وتی
" خۆم ؟ "
گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌وه هه‌ریه‌كه‌یان بۆ ژووری خۆیان
تایهیۆنگ له‌سه‌ر جێگاكه‌ی پاڵی دایه‌وه و سه‌یری مۆبایله‌كه‌ی كرد كه نامه‌ی بۆ هاتوه, نامه‌كه‌ی كرده‌وه بینی جیمینه ده‌پرسێ ئایا به جۆنگكووكی وتوه ده‌رباره‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی به‌یانی ؟
تایهیۆنگ بیری كرده‌وه ئێستا گه‌ر ئه‌وه به جۆنگكووك بڵێ دوای ئه‌م قسانه‌ی ئه‌مرۆ كردیان جۆنگكووك به هه‌ڵه تێ ده‌گات بۆیه نامه‌ی بۆ جیمین نارد و پێی وت به ته‌نیا ده‌چێت
تایهیۆنگ له دوای ئه‌و شه‌وه‌ی جۆنگكووك ملی ماچ كرد وای زانی له دوای ئه‌وه‌وه هه‌لێكیان هه‌یه بۆیه ئه‌مرۆ ته‌واوی رۆژه‌كه وا به گه‌مژه‌یه‌وه ره‌فتاری ده‌كرد وه بریاری دا رازی كردنی جۆنگكووك له مێشكی فره بداته ده‌ره‌وه گه‌ر جۆنگكووك تایهیۆنگی نه‌وێ تایهیۆنگیش جۆنگكووكی ناوێ به‌ڵێ شته‌كه وا ئاساییه !
كه ده‌ڵێم مانگێك و نیو تێپه‌ریوه تایهیۆنگ و جۆنگكووك یه‌كیان نه‌بینیوه پێت سه‌یر نه‌بێ ! تایهیۆنگ گه‌رایه‌وه سه‌ر رێچكه‌ی جاران و زوو رۆیشتن بۆ ده‌وام و دره‌نگانی شه‌و هاتنه ماڵه‌وه وه چه‌ندین شه‌ویش نه‌هاته ماڵه‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نانه‌ت رۆژانی پشووش ده‌رۆیشته ده‌وام و له ئۆفیسه‌كه‌ی كاری ده‌كرد به جۆرێك ته‌واوی كۆمپانیاكه وا هه‌ستیان كرد به‌هۆی كاره‌وه شێت بووبێ واتای چیه بیست و چوار كاتژمێر كاربه‌ی بێ وه‌ستان ؟
بێگوومان له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ند جارێك سه‌ردانی مالی باوكی كرد چونكه به‌راستی بیری ئه‌م ماڵه ده‌كات كه پر بوو له خۆشه‌ویستی نه‌ك ماڵێكی ته‌نها له‌گه‌ڵ جۆنگكووك كه تایهیۆنگ ئاوات ده‌خوازێ كاری زیاتر بێ به‌ڵام كاتی گه‌رانه‌وه بۆ ماڵه‌وه‌ی دانه‌یه‌ت
بیری گه‌رمی ماڵی باوكی ده‌كرد و ده‌یویست زوو ئه‌م یه‌ك سال و نۆ مانگه‌ی ماوه ته‌واو ببێ و بگه‌رێته‌وه و باوه‌شی دایكی .. تایهیۆنگ به خۆشه‌ویستیه‌وه گه‌وره كراوه را نه‌هاتوه به‌م جۆره بژی !!
وه گه‌ر بڵێم جۆنگكووكیش بێزار ببوو درۆ نیه راسته جۆنگكووك زۆر له‌گه‌ڵ دایك‌و باوكی نزیك نه‌بوو به‌ڵام بوونیان له ماڵه‌وه زۆر شتی ده‌گه‌یان بۆ جۆنگكووك كه ده‌خه‌وت ده‌یزانی له ماڵه‌وه‌ن به‌ڵام ئێستا كه ده‌خه‌وێ كه‌س له‌و ماڵه گه‌وره‌یه نیه وه نازانێ تایهیۆنگ چ كاتێك ده‌گه‌رێته ماڵه‌وه وه چ كاتێك ده‌روا وه یاخود هه‌ر هیچ كات هاتۆته ماڵه‌وه ؟
وه گه‌ر ده‌ڵێن تان له ماڵه‌كه‌یه هه‌ڵه‌ن تایهیۆنگ تانی برده‌وه مالی دایكی وه جۆنگكووك هیچی نه‌بوو بۆ ئه‌وه بیڵێ چونكه بریاری تایهیۆنگ خۆیه‌تی
وه جۆنگكووكیش چه‌ند جارێك سه‌یردانی تانی كرد له‌م ماوه‌یه وه رۆیشت بۆ مالی دایكیشی و هه‌ردوو ماڵه‌كه وایان له جۆنگكووك كرد هه‌ست به‌وه بكا كه ئه‌و شوێنه‌ی جۆنگكووك لێی ده‌ژی ماڵ نیه ته‌نها خانوێكه !
دره‌نگی شه‌وه به‌ڵام جۆنگكووك نازانێ بۆ ئه‌مرۆ ناتوانێ بخه‌وێ بۆیه هاته خواره‌وه‌و تیڤیه‌كه‌ی داگیرساند و خستیه سه‌ر فیلمێك
ده‌نگی ده‌رگا هات و ده‌رگاكه كرایه‌وه
جۆنگكووك رووی كرده ده‌رگاكه‌و بینی تایهیۆنگ دێته ژووره‌وه
گه‌ر بڵێین دڵی جۆنگكووك ترپه‌یه‌كی تێپه‌ر نه‌دا درۆیه
جۆنگكووك كه تایهیۆنگی بینی زانی كه‌وا چه‌ند بیری تایهیۆنگی ده‌كرد
به‌ڵام هه‌موو شتێك به‌سه‌ر یه‌كدا شێواو خراپتر بوو له جاران
كه تایهیۆنگ وه‌ك جاران سڵاوی له جۆنگكووك نه‌كرد و یه‌كسه‌ر رۆیشته سه‌ره‌وه بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ن یه‌ك جاریش چاوی بخاته سه‌ر جۆنگكووك
~~~~~~~~~~
Love you guyss 🧚🏻🧚🏻🧚🏻vote 💋💋