ڤۆت له یاد مه‌كه نازدار 🧚🏻
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
یۆنجوون سه‌یری یوونگی كرد‌و وتی
" یوونگی هیۆنگ ئه‌مه‌وێ گاز له ملی تایهیۆنگ هیۆنگ بگری وه‌شوێنه‌كه‌ش به جوانی دیار بێ له‌سه‌ر ملی كاكم "
قسه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كردبوو تایهیۆنگ و یوونگی هه‌ردووكیان هه‌ڵسانه سه‌رپێ تاوه‌كو یۆنجوون ئاقل بكه‌ن بۆ ئه‌م دونیا‌و دونیایه‌كه‌ی تریش
به‌ڵام یۆنجوون ده‌ستی بۆ هه‌ردووكیان به‌رز كرده‌وه‌و و وتی
" بوه‌ستن بوه‌ستن هێشتا قسه‌م ماوه !!!! "
یوونگی په‌نجه‌كانی ده‌ستی ئه‌قرچانده‌وه‌و سه‌یری یۆنجوونی ئه‌كرد واتا قسه‌كه‌ی ماوته زوو بیكه با دوای ئه‌وه چاره‌ت بكه‌م
بێگوومان ئه‌وه یه‌كه‌مجاریان نیه یۆنجوون شۆكیان بكا و به‌ته‌واوی هه‌موویان بێ ده‌نگ بكا
هه‌رگیز نه‌یان ئه‌زانی یۆنجوون شتێكی وا بڵێ چونكه هه‌موویان ئه‌یانزانی
یوونگی خۆشه‌ویستی جیمینه وه تایهیۆنگ هاوسه‌ری جۆنگكووكه
و له‌به‌رده‌م جیمین و جۆنگكووك داوای له یوونگی كردوه گاز له تایهیۆنگ بگرێ ؟ ئه‌م مناڵه به راستی شتێكی ده‌گمه‌نه و قه‌ت پێشبینی كاره‌كانی ناكرێ
یۆنجوون سه‌یری یوونگی و تایهیۆنگی كرد كه هه‌ردووكیان ئاماده‌ن یۆنجوون بنێرنه دونیایه‌كه‌ی دیكه به تایبه‌تی یوونگی
یۆنجوون زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی به ترسی كرد‌و وتی
" سه‌ره‌تا ئه‌مه ته‌نها یاریه وه سه‌ره‌ی من بوو بوێری به یوونگی بده‌م
وه من بوێریه‌كه‌ی خۆمم گووت هیچ شتێكی هه‌ڵه‌م نه‌كردوه تا تووره ببن "
تایهیۆنگ هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵی هه‌لكێشاو گوتی
" یۆنجوون یاری به‌م شێوه‌یه ناكرێ !"
یۆنجوون كه‌مێك هاته پێشه‌وه چونكه له ترسی تایهیۆنگ و یوونگی زۆر دوور كه‌وتبوویه‌وه‌و وتی
" باشه سه‌یركه با یاریه‌كی دادوه‌رانه بكه‌ین ! ئێمه ده كه‌سین با هه‌لبژاردن بكه‌ین چه‌ند كه‌س ده‌یه‌وێ بوێریه‌كه‌م ئه‌نجام بدرێ وه چه‌ند كه‌س نایه‌وێ بكرێ ئه‌وكات به پێی ئه‌وه بریار ده‌ده‌ین
وه شتێكی تر گه‌ر یه‌كسانیش بووین بوێریه‌كه هه‌ر ناكرێ ! ها ئه‌وه شتێكی باش و دادپه‌روه‌رانه نیه هیۆنگه‌كانم ؟؟؟ چی ئه‌لێن رازین هه‌ردووكتان به‌م هه‌ڵبژاردنه ؟ "
تایهیۆنگ و یوونگی هه‌ردووكیان پێكه‌نین و بێ بیركردنه‌وه وتیان كه‌وا رازین ئه‌م هه‌لبژاردنه بكرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێگوومان كه‌س ده‌ست بۆ ئه‌م بوێریه به‌رز ناكاته‌وه له هاورێكانیان
یۆنجوون به ته‌نها ئه‌بێ به‌رامبه‌ر نۆ كه‌س
وه تایهیۆنگ و یوونگی براوه ئه‌بن
تایهیۆنگ و یوونگی دانیشتنه‌وه شوێنی خۆیان به بێخه‌میه‌وه
یۆنجوون هاته پێشه‌وه‌و كه‌مێك ده‌نگی به‌رز كرد ووتی
" یوونگی هیۆنگ وه تایهیۆنگ هیۆنگ هه‌ردووكتان گه‌ر دۆران ئه‌بێ ئه‌وه بكه‌ن كه وتم باشه ؟؟ تكایه وه‌ڵامم ئه‌وێ به ده‌نگی به‌رزه‌وه "
تایهیۆنگ و یوونگی كه ته‌واوی ژیانیان ئه‌وه‌نده دڵنیا نه‌بوونه به بێمنه‌تیه‌وه وتیان " باشه وا ئه‌كه‌ین "
یۆنجوون به زه‌رده‌خه‌نه شه‌یتانیه‌كه‌یه‌وه رووی كرده هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌وێن و وتی
" چه‌ند كه‌س ئه‌یه‌وێ ئه‌م دیمه‌نه ببێ به راستی ده‌ستی به‌رز بكاته‌وه
وه‌ك ئه‌زانن ئه‌م شته ته‌نها یه‌ك جاره له ته‌واوی ژیانتان بۆیه به جوانی بیری لێ بكه‌نه‌وه "
وه یۆنجوون خۆی یه‌كه‌م كه‌س بوو ده‌ستی به‌رز كرده‌وه به دڵخۆشیه‌وه
تایهیۆنگو یوونگی پێكه‌نینیان به یۆنجوون ئه‌هات چونكه ئه‌مه یه‌كه‌م ده‌نگ و كۆتا ده‌نگه بۆ ئه‌م بوێریه
به‌ڵێ یه‌كه‌م ده‌نگ به‌ڵام كۆتا ده‌نگ نا !
یوونجی ده‌ستی به‌رز كرده‌وه به دڵخۆشی و په‌رۆشیه‌وه وتی
" ناتوانم ئه‌م دیمه‌نه‌ی براكه‌م له ده‌ست خۆم بده‌م , ببووره كاكه "
یوونگی گوێی به خوشكی نه‌دا و پشت گوێی خست چونكه به ده‌نگی ئه‌و هیچ نابێ
به‌ڵام هه‌ر له دوای یوونجی هۆبیش ده‌ستی به‌رز كرده‌وه
بێگوومان هۆبی ده‌یه‌وێ هه‌مان رای یوونجی هه‌بێ و دڵی یوونجی به ده‌ست بهێنێت و له دڵه‌وه داوای لێ بوردنی له جۆنگكووك ده‌كرد بۆ ئه‌وه
جۆنگكووك شۆك بوو كه هۆبی بینی به‌ڵام زوو شاردیه‌وه‌و بێ ده‌نگ بوو
دوای خۆی هۆبی چاره ئه‌كا له شوێنه‌كه‌یان
ئێستا ده‌نگه‌كان سێ به‌رامبه‌ر به حه‌وته
نامجوونیش به هێواشی ده‌ستی به‌رز كرده‌وه‌و سه‌یری تایهیۆنگ و یوونگی كرد و وتی
" به‌راستی ده‌مه‌وێ ببینم یوونگی چۆن گاز له تایهیۆنگ ده‌گرێ ببوورن كورینه "
ئێستا چوار به‌رامبه‌ر شه‌شه
یوونگی و تایهیۆنگ به ته‌واوی شۆك ببوون و باوه‌ریان به چاوه‌كانیان نه ده‌كرد كه‌وا بێجگه له یۆنجوون , هۆبی و یوونجی و نامجوون ده‌ستیان به‌رز كردۆته‌وه ئه‌وانه گه‌مژه‌ن یان چی !!!!
جین ده‌یویست بزانێ كاردانه‌وه‌ی جۆنگكووك چۆن ده‌بێ وه له هه‌مان كاتدا ئه‌ویش ده‌ویست ئه‌م دیمه‌نه ببینێ بۆیه ده‌ستی به‌رز كرده‌وه كه وای كرد جۆنگكووك چاوه‌كانی ته‌واو بكرێنه‌وه
سه‌ره‌تا هۆبی وه ئێستاش جین تا ئه‌م هاورێیانه‌ی هه‌بێ دوژمنی بۆ چیه ؟؟؟
یوونگی و تایهیۆنگ ئێستا به ئیسراحه‌ت دانه‌نیشتوون وه وه‌ك یه‌كه‌م جار له خۆیان دڵنیا نین ئێستا ده‌نگه‌كان پێنج به پێنجه وه هه‌روه‌ك یۆنجوون وتی گه‌ر یه‌كسانیش بوون بوێریه‌كه ناكرێت
یۆنجوون سه‌یری سووبینی كرد و چاوێكی لێ داگرت و ئاماژه‌ی پێ كرد ده‌ستی به‌رز كاته‌وه
هه‌موویان روویان كرده سووبین و دڵنیا بوون به گوێی یۆنجوون ناكات !! به تایبه‌تی یوونگی و تایهیۆنگ
به‌ڵام سووبین به هێواشی ده‌ستی به‌رز كرده‌وه و سه‌یری یۆنجوونی كرد
كه یۆنجوون بینی سووبین ده‌ستی به‌رز كرده‌وه ماچێكی له دووره‌وه بۆ هه‌ڵدا
دواتر رووی كرده‌وه یوونگی و تایهیۆنگ و پر به ده‌نگی هاواری كرد
" من بردمه‌وه !!!!!!! "
یوونگی و تایهیۆنگ تازه ناتوانن له قسه‌ی خۆیان په‌شیمان بنه‌وه بۆیه هیچیان نه‌وت
یۆنجوون به زه‌رده‌خه‌نه گه‌وره‌كه‌ی سه‌ر لێوی له به‌رامبه‌ر هه‌موویان راوه‌ستاو به جدیه‌وه وتی
" به‌لێ به‌رێزان ده‌نگه‌كان به‌م جۆره‌ن !!!
ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوون یوونگی و تایهیۆنگ بوێریه‌كه‌م بكه‌ن
من و سووبین و یوونجی نووناو نامجوون و جین و هۆبی هیۆنگن كه ده‌كاته شه‌ش ده‌نگ به كۆی گشتی
وه ئه‌وانه‌ی دژی ئه‌و بوێریه بوون
تایهیۆنگ و یوونگی و جیمین و جۆنگكووك هیۆنگن كه ته‌نها چوارده‌نگه
وه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موومان ده‌زانین و خوێندومانه شه‌ش زیاتره له چوار بۆیه بوێریه‌كه ده‌بێ ئه‌نجام بدرێ و په‌شیمان بوونه‌وه نیه هه‌ردوولا پێش وه‌خته قسه‌یان كردوه و رازی بوونه "
یوونگی ویستی هه‌ڵسێ به‌ره‌و لای تایهیۆنگ بچێ به‌ڵام جیمین ده‌ستی گرت و داینیشانده‌وه‌و رووی كرده یۆنجوون و وتی
" سه‌یركه یۆنجوون من رازی نیم یوونگی جگه له من گاز له كه‌سی تر بگرێ وه جۆنگكووكیش به‌وه رازی نیه بۆیه ده‌ستی به‌رز نه‌كرده‌وه
بیر له شتێكی تر بكه‌وه !!"
یۆنجوون شتێكی تری به مێشك داهات و زه‌رده‌خه‌نه شه‌یتانیه‌كه هاته‌وه سه‌ر لێوه‌كانی و وتی
" باشه به‌ڵام ئه‌مجاره نایگۆرم بۆیه ده‌بێ هه‌ر بیكه‌ن !
یوونگی ده‌توانێ له جیاتی ئه‌وه‌ی گاز له كاكم بدا له جیمینی بدا
به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌بێ جۆنگكووكیش له جیاتی یوونگی گاز له تایهیۆنگ بدا
هیوادارم تێگه‌یشت بن مه‌به‌ستم چیه وه ده‌بێ هه‌ردو‌لا بیكه‌ن .!
ئه‌گه‌رنا هه‌ر یوونگی و تایهیۆنگ هیۆنگ ئه‌بێ پێكه‌وه بیكه‌ن !!"
جیمین و یوونگی خێرا رازی بوون دوای هه‌موویان روویان كرده تایهیۆنگ و جۆنگكووك بزانن ئه‌وان رازی ئه‌بن ؟
تایهیۆنگ هیچی نه‌وت له‌به‌ر جۆنگكووك و بێ ده‌نگ بوو
جیمین و یوونگی ده‌ستیان كرد به رازی كردنی جۆنگكووك ده‌یانزانی تایهیۆنگ كێشه‌ی نابێ وه جۆنگكووك له كۆتایدا سه‌ری به مانای باشه جوولاند و هیچی تری نه‌وت
تایهیۆنگ چاوه‌كانی ته‌واو كرانه‌وه‌و سه‌یری جۆنگكووكی ئه‌كرد
واتای چیه جۆنگكووك به‌وه رازی بوو !!! گه‌ر جۆنگكووك شتێكی لێ هات ؟ تایهیۆنگ به ته‌واوی سه‌ری لێ شێوا بوو
سه‌ره‌تا هه‌موویان سه‌یری یوونگیان كرد كه‌وا گازی له مڵی جیمین گرت
وه‌تا شوێن ددانه‌كانی به ته‌واوی به ده‌ر نه‌كه‌وت وازی له شوێنه‌كه نه‌هێنا
هه‌موویان زۆر به تامه‌زرۆیه‌وه سه‌یریان ده‌كرد
وه تایهیۆنگ و جۆنگكووك هه‌ردووكیان چاویان لێیان زه‌ق ببویه‌وه واتا ده‌بێ ئه‌وانیش وا بكه‌ن ؟ جۆنگكووك بیرده‌كاته‌وه كه‌وا بۆچی به‌وه رازی بوو! نازانێ بۆچی پێی ناخۆش بوو یوونگی ئه‌مه له‌گه‌ل تایهیۆنگ بكا بۆیه یه‌كسه‌ر به‌وه رازی بوو , ئایا جۆنگكووك غیره ده‌كا ؟؟
یۆنجوون كه یوونگی دوور كه‌وته‌وه سه‌یری شوێنه‌كه‌ی كرد و شۆك بوو به‌وه‌ی چه‌ند به رێكی شوێن ددانه‌كانی ده‌رچوه و وتی
" واو هیۆنگ تۆ به‌راستی پشیله‌یه‌كی ته‌واوی "
هه‌موویان پێكه‌نین كه یوونگی شه‌قێكی له سه‌ری یۆنجوون دا به‌ڵام
دوای ئه‌وه سه‌رنجی هه‌موویان كه‌وته سه‌ر تایهیۆنگ و جۆنگكووك یۆنجوون خێرا قسه‌ی كرد و وتی
" گه‌ر ئێوه‌ش وا نه‌كه‌ن ئه‌وا ده‌بێ تایهیۆنگ و یوونگی بیكه‌ن من هه‌ر له‌سه‌ر قسه‌ی خۆمم ده‌بێ هه‌ردوولا ئه‌مه بكه‌ن "
جۆنگكووك كه له ته‌نیشت تایهیۆنگه‌وه بوو كه‌مێك سورایه‌وه له شوێنی خۆی‌و رووی كرده تایهیۆنگ وه تایهیۆنگیش به هه‌مان شێوه
رووی كرده جۆنگكووك
ته‌نها سه‌یری چاوی یه‌كیان ده‌كرد و ئاگایان له هیچ شتێك نه‌ما
بێگومان تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی یۆنجوون قسه‌ی كرد و وتی
" كاكه قه‌میسه‌كه‌ت بكه‌وه مڵت هيج دیار نیه وا !!!!"
تایهیۆنگ به بێزاریه‌وه رووی كرده یۆنجوون و پێی وت ده‌می داخات دوای ده‌ستی كرد به كردنه‌وه قه‌میسه‌كه‌ی و سێ قۆچپه‌ی سه‌ره‌تای كرده‌وه ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ملی به ته‌واوی به‌دیار بكه‌وێ
دوای رووی كرده‌وه جۆنگكووك هه‌ر چه‌نده دڵنیا بوو جۆنگكووك ئه‌و كاره ناكاو ده‌كشێته‌وه به‌ڵام هه‌تاوه‌كو جۆنگكووك ده‌كشێته‌وه تایهیۆنگ له‌گه‌ڵ یاریه‌كه‌دا ده‌روا
جۆنگكووك كه ملی تایهیۆنگی وا بینی له‌به‌رده‌می
لێوه وشكه‌كانی ته‌ڕ كرده‌وه به زمانی و ویستی بچێته پێشه‌وه
به‌ڵام وه‌ستێنرا كه یۆنجوون قسه‌ی كرد وتی
" جۆنگكووك هیۆنگ له بیرمه‌كه گه‌ر شوێنه‌كه به جوانی دیار نه‌بێ ئه‌وا حیسابی ناكه‌م و ده‌بێ یوونگی و تایهیۆنگ ئه‌و كاره بكه‌نه‌وه !!!"
جۆنگكووك چاوێكی له یۆنجون داگرت و وتی
" خه‌مت نه‌بێ "
جۆنگكووك رووی كرده تایهیۆنگ و لێی نزیك بوویه‌وه
تایهیۆنگ زانی لێره‌وه جۆنگكووك ده‌كشێته‌وه به‌ڵام جۆنگكووك زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی بۆ تایهیۆنگ كرد و چاوه‌كانی له سه‌ر چاوی لاداو سه‌رنجی خسته سه‌ر ملی تایهیۆنگ و دووباره لێوه‌كانی ته‌ر كرده‌وه ئه‌وكات له‌و شوێنه‌ی كه‌وا دیاری كردبوو له‌سه‌ر ملی تایهیۆنگ به ته‌واوی نزیك بوویه‌وه‌و ده‌می كرده‌وه و توند ددانه‌كانێ لێ قه‌یم كرد
تایهیۆنگ چاوه‌كانی توند داخست كه جۆنگكووك گازی لێ گرت چونكه به‌راستی واو ؟؟ تا ئێستا نه‌یزانیوه گاز وا با توندیه‌وه بگیرێ
تایهیۆنگ هه‌ستی كرد له هه‌ركاتێك دا بێت جۆنگكووك ئه‌و به‌شه گۆشته‌ی گرتوویه‌تی لێی ده‌كاته‌وه !!
تایهیۆنگ ده‌می توند داخستبوو هاوار نه‌كا و هه‌مان قسه‌ی جۆنگكووك به خۆی نه‌ڵێته‌وه و به هاواره‌وه پێی بلێت ده‌ستم لێ مه‌ده !!
هه‌موویان به سه‌رسورماوی و جۆش و خرۆشه‌وه له دیمه‌نه‌كه‌یان ده‌روانی یۆنجوون چاوه‌كانی ته‌واو كرابوونه‌وه به چاوه گه‌وره‌كانی هه‌موو شتێكی خه‌زن ده‌كرد به تایبه‌تی روخساری كاكی و زۆر شتی تر
جۆنگكووك له شوێنه‌كه دوور كه‌وته‌وه ئه‌وكات تایهیۆنگ ئه‌و هه‌ناسه‌یه‌ی گرتبووی دایه‌وه‌و كه‌مێك ئارام بوویه‌وه
جۆنگكووك پێش ئه‌وه‌ی به ته‌واوی دوور كه‌وێته‌وه
له‌و شوێنه‌ی گازی لێ گرتبوو نزیك بوویه‌وه‌و ماچێكی توندی
له شوێنه‌كه كرد
به‌ڵێ گه‌ر تایهیۆنگ پێش ئه‌وه ته‌نها وایزانی خه‌ونه ئه‌وا ئێستا دڵنیابوویه‌وه ئه‌وه خه‌ونه !! به‌ڵام ناو سكی تایهیۆنگ كه‌وا پر ببوو له په‌پووله به پێچه‌وانه‌ی تایهیۆنگه‌وه نه‌یان ده‌وت كه ئه‌وه خه‌ونه به‌ڵكو ده‌یان وت راستیه
هه‌موو هاورێكانیان فیكه‌یان لێدا و ده‌ستیان به هاوار كردن كرد به جۆرێك لیساو و جێنی به ڕاكردن هاتنه هۆڵه‌كه بزانن چی بووه به‌ڵام شه‌نسیان نه‌بوو ئه‌وكات جۆنگكووك له تایهیۆنگ دوور كه‌وتبوویه‌وه‌و هیچیان نه‌بینی ..
یۆنجوون ده‌ستی له‌سه‌ر ده‌می دانا بوو چونكه به ته‌واوی شۆك ببوو و سه‌یری جۆنگكووكی كرد و وتی
" جۆنگكووك هیۆنگ !!!!! به‌راستی تۆ شاهانه‌ی "
جۆنگكووك سه‌ری نزم كرده‌وه كه هه‌ستی كرد كوڵمه‌كانی ته‌واو سوور بوونه‌ته‌وه‌و هیچی نه‌وت
یۆنجوون سه‌ری تایهیۆنگی بۆ لایه‌كه‌ی تر سوراند تا به جوانی سه‌یری شوێنه‌كه بكا و وتی
" ئه‌ی خوایه ددانه كه‌روێشكیه‌كانی جۆنگكووك هیۆنگ هه‌مووی به ته‌واوی ده‌رچووه ته‌نانه‌ت زۆر له‌وه‌ی یوونگی هیۆنگ روونتره "
هۆبی و جین قه‌ت باوه‌ر به چاوی خۆیان ناكه‌ن له‌مرۆ به دواوه
نامجوون و سووبین سه‌رسام بوون به بوێریه‌كه‌ی جۆنگكووك
یونجی به چاوه گه‌وره‌كانی هه‌موو شتێكی له مێشكی دا تۆمار كرد و چێژی له دیمه‌نه‌كه ده‌بینی
یوونگیو جیمینیش شانازیان به هاورێكانیانه‌وه ده‌كرد و پێده‌كه‌نین
تایهیۆنگ ده‌ستی یۆنجوونی لاداو رووی كرده‌وه یۆنجوون ووتی
" له‌مرۆ به دواوه تۆ یه‌ك هه‌نگاو نانێیته ئه‌م ماڵه تێگه‌یشتی ؟؟"
یۆنجوون پێكه‌نیو وتی
" جا بۆ له من توره ده‌بی خۆ من گازم لێ نه‌گرتووی
هاوسه‌ری خۆت لێتی گرتوه "
تایهیۆنگ هه‌ر كه قه‌میسه‌كه‌ی ته‌واو داخست هه‌ستایه سه‌ر پێ به‌ڵام یۆنجوون زوو زانی خه‌ریكه لێدان بخوا بۆیه خێرا رای كرد و ونبوو له به‌رچاوی تایهیۆنگ
لیساو جێنی به دوای یۆنجوون دا رۆیشتن تا لێی بپرسن چی رووی داوه وه یۆنجوون هه‌موو شتێكی به نوقته‌و فاریزه‌وه بۆ باس كردن
دواتر هه‌موویان گه‌رانه‌وه ماڵه‌كانی خۆیان و وه جێنی و یۆنجوون زۆر ویستیان له‌وێ بمێننه‌وه ئه‌م شه‌و چونكه به‌یانیش قوتابخانه‌یان نیه به‌ڵام تایهیۆنگ هه‌ردووكیانی ده‌ركرده ده‌ره‌وه و له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه‌یاندا ناردینیه‌وه
چونكه هه‌ر كه یۆنجوون ئه‌بینێ هه‌موو شتێكی بیر دێته‌وه
تایهیۆنگ كه خوشك و براكه‌ی به‌رێ كرد گه‌رایه‌وه ژووره‌وه وه‌یارمه‌تیده‌ره‌كانیش رۆیشتنه‌وه ماڵه‌كانی خۆیان
وه تایهیۆنگ مۆله‌تی پێدان به‌یانی نه‌یه‌نه سه‌ر كار چونكه زۆر ماندوو بوون ئه‌مشه‌و
جۆنگكووك له‌وێ نه‌بوو دیاره چوه‌ته ژووره‌كه‌ی خۆی
بۆیه تایهیۆنگیش چوه ژووره‌كه‌ی خۆی و خۆی ئاماده كرد بۆ خه‌و
وه دوای پاڵیدایه‌وه‌و بیری له جۆنگكووك كرده‌وه تا خه‌و بردیه‌وه
له دوای بوێریه‌كه جۆنگكووك هه‌ر خۆی له تایهیۆنگ ده‌شارده‌وه تا تایهیۆنگ قسه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كاو باسی بابه‌ته‌كه نه‌كات بۆیه هه‌ر كه میوانه‌كان رۆیشتن به راكردن رۆیشته‌وه ژووری خۆی
و پر به ده‌نگ له ناو بالیفه‌كه‌ی هاواری كرد كه‌وا بۆچی ئه‌م كاره‌ی كرد !!
دوای بیركردنه‌وه كه بۆچی وای كرد نه‌گه‌یشته هیچ ئه‌نجامێك ته‌نها گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی نه‌یده‌ویست یوونگی هیۆنگ وا بكات
وه نازانێ بۆ ئه‌وه‌ی پێ ناخۆش بوو !! دواتر به‌و بیركردنه‌وانه ئه‌ویش خه‌و بردیه‌وه
به‌هه‌رحال ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه تایهیۆنگ خۆی له جۆنگكووك ده‌شارده‌وه ئێستا جۆنگكووك خۆی ده‌شارێته‌وه له تایهیۆنگ
به‌یانیان زوو هه‌ڵده‌ستێ و ده‌رواته زانكۆ شه‌وانیش زوو ده‌چێته سه‌ر جێگا‌و یه‌كسه‌ر ده‌خه‌وێ به‌ڵام چه‌ند جارێك ئاگادار بوو كه تایهیۆنگ زووتر هاته‌وه ماڵه‌وه‌و بانگی جۆنگكووكی كرد به‌ڵام هه‌روه‌ك وتمان جۆنگكووك خه‌وتوه به حیساب !
پێنج رۆژ به‌ڵێ پێنج رۆژ جۆنگكووك ته‌واوی هه‌وڵی خۆیدا و له‌و پێنج رۆژه سه‌ركه‌وتوو بوو به‌ڵام ئه‌م جاره تایهیۆنگ زانی چۆن جۆنگكووك بگرێ بۆیه به‌یانی زۆر زوو له خه‌و هه‌ڵساو رۆیشت له هۆڵه‌كه دانیشت و چاوه‌رێی جۆنگكووكی كرد
جۆنگكووك به هه‌مان كاتی ئه‌م پێنج رۆژه‌ی پێشوو هاته خواره‌وه نه‌یزانی ئه‌م جاره تایهیۆنگیش زوو هه‌ڵساوه كه تایهیۆنگی بینی له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كان دانیشتوه و پشتی له جۆنگكووكه
ویستی بێ ئه‌وه‌ی تایهیۆنگ بزانێ هێواش هێواش بچێته‌وه سه‌ربان به‌ڵام تایهیۆنگ له جامه‌كه‌ی به‌رامبه‌ری جۆنگكووكی بینی و وتی
" به‌یانی باش جۆنگكووك "
جۆنگكووك كه زانی گیراوه خۆی تێكنه‌داو به‌ره‌و لای تایهیۆنگ رۆیشت و له‌به‌رامبه‌ری دانیشت و وتی
" به‌یانی تۆش باش .. خێره به‌م به‌یانیه زووه هه‌ستاوی به‌رێز تایهیۆنگ ؟"
تایهیۆنگ برۆیه‌كی به‌رز كرده‌وه‌و وتی
" وابزانم ده‌بێ من ئه‌و پرسیاره له تۆ بكه‌م به‌رێز جۆنگكووك "
جۆنگكووك هیچی نه‌وت ته‌نها سه‌یری تایهیۆنگی كرد
له ناكاو چاوی كه‌وته سه‌ر ملی تایهیۆنگ و بینی كه هێشتاش كه‌مێك شوێنی گازه‌كه ماوه شه‌ش رۆژ تێپه‌ریوه ! به‌ڵام گازه‌كه ئه‌وه‌نده توند بوو هێشتاش كه‌مێك شوێنی مابوو له‌سه‌ر ملی تایهیۆنگ
تایهیۆنگ بینی كه جۆنگكووك سه‌یری كوێ ئه‌كا ده‌ستی له‌سه‌ر شوێنه‌كه دانا‌و وتی
" به جدی به ئازار بوو "
جۆنگكووك نه‌یویست بێ ده‌نگ بێ بۆیه قسه‌ی كرد و وتی
" ببوره بۆ ئه‌وه "
تایهیۆنگ بزه‌یه‌كی كرد و وتی
" كێشه نیه كه دوای ئه‌وه یه‌كسه‌ر ماچت كرد ئازاره‌كه‌ی نه‌ما "
~~~~~~~
ڤۆت له یاد مه‌كه‌ن فستقه‌كانم 🧚🏻🧚🏻 له‌ڤ یوو 💗