Vote labirmaka nazdar 🧚🏻♀️
دوای نیو كاتژمێر جۆنگكووك هێور بوویه‌وه‌و سه‌یری به‌رده‌می خۆی كرد كه بینی ئه‌م هه‌موو خواردنه‌ی تایهیۆنگ ئاماده‌ی كردبوو هیچی نه‌خوراوه
وه تایهیۆنگ رۆیشت دوای ئه‌وه‌ی هاواری به‌سه‌ر داكرا بێ ئه‌وه‌ی هیچی وای كردبێ ته‌نها هه‌ڵه‌یه‌كی بچووك بوو به‌ڵام جۆنگكووك ناتوانێ كۆنترۆڵی خۆی بكا
جۆنگكووك سه‌ری له‌سه‌ر ده‌ستی دانا‌و تا ئارامبێته‌وه‌و دڵنه‌وای خۆی بداته‌وه ئه‌یوت تایهیۆنگ مناڵ نیه به قسه‌ی من بێ تاقه‌ت بێ دڵنیام ئێستا له شوێنێكه پێ ده‌كه‌نێ له‌گه‌ڵ هاورێكانی
به‌م شێوه‌یه هه‌ستاو حه‌بێكی سه‌ر ئێشه‌ی خوارد‌و چووه‌وه سه‌ربان بێ ئه‌وه‌ی هیچ بخوات له خواردنه‌كه
ئه‌و رۆژه تایهیۆنگ نه‌گه‌رایه‌وه ماڵه‌وه تا پاش دوانزه‌ی شه‌و ئه‌وكات گه‌رایه‌وه‌و ئه‌وكاته‌ش جۆنگكووك خه‌وتبوو
بینی كه وا خواردنه‌كان وه‌ك خۆیه‌تی بۆیه كه‌مێكی گه‌رم كرده‌وه‌و لێی خوارد چونكه له به‌یانیه‌وه هیچی نه‌خواردوه جگه له قاوه‌یه‌ك له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی وه ئه‌و خواردنه‌ی مابویه‌وه خستیه ناو سه‌له‌ی خواردنه پاشماوه‌كان كه دواتر ده‌كرێ به په‌ین بۆ گووله‌كانی باخچه‌كه بێگوومان ئه‌و هه‌موو خواردنه به فیرۆ نادات به فره دان
دوای ئه‌وه‌ی قاپه‌كانی خسته غه‌ساله‌ی قاپ شوشتنه‌وه دایگیرساند و چووه ژووره‌كه‌ی خۆی شت و خه‌وت چونكه ده‌یه‌وێ به‌یانی زوو هه‌ڵسێ بێ ئه‌وه‌ی جۆنگكووك ببینێ برواته سه‌ر كاره‌كه‌ی كه ئه‌مرۆ دوای رۆیشتن له ماڵ یه‌كسه‌ر چوه‌وه سه‌ر كار و پێی وتن پرسیاری هیچی لێ نه‌كه‌ن و ته‌نها ئیزندانه‌كه‌ی ره‌فز بكه‌نه‌وه‌و له به‌یانیه‌وه دێته‌وه سه‌ر كار
چونكه به راستی نازانێ هه‌فته‌یه‌ك له‌گه‌ل جۆنگكووك له‌و ماڵه ئه‌بێ چی روو بدات بۆیه باشتره یه‌ك نه‌بینین ماوه‌یه‌ك
رۆژی دواتر زوو له‌خه‌و هه‌ڵسا و خۆی ئاماده كرد‌و چووه سه‌ركاره‌كه‌ی
وه جۆنگكووك نیوه‌رۆ هه‌ڵساو بینی كه‌س له‌وێ نیه نازانێ تایهیۆنگ هاتۆته‌وه یان نا به‌س كه خواردنه‌كانی بینی له‌سه‌ر مێزه‌كه نه‌ماونو هه‌ڵگیراون زانی ئه‌بێ هاتبێته‌وه چونكه یارمه‌تیده‌ره‌كان تا هه‌فته‌یه‌ك نایێنه سه‌ر كاره‌كانیان
جۆنگكووك شتێكی ئاماده كرد بۆخۆی و به‌دیار ته‌له‌فزیۆنه‌وه خواردی و دواتر قاپه‌كانی هه‌ڵگرت و گه‌رایه‌وه به دیار ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌وه دانیشت
ئیتر به‌م شێوه‌یه هه‌فته‌یك تێپه‌ری بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت یه‌ك خوله‌كیش یه‌ك ببینن تایهیۆنگ هه‌موو شتێكی كرد تاوه‌كو جۆنگكووك نه‌بینێت و ته‌نانه‌ت چه‌ند شه‌وێك هه‌ر نه‌گه‌رایه‌وه ماڵه‌وه بێ ئه‌وه‌ی جۆنگكووك بزانی
تایهیۆنگ زوو ده‌رۆیشت و هه‌تا پێی ئه‌كرا دره‌نگ ئه‌گه‌رایه‌وه‌و جۆنگكووكیش ته‌واوی رۆژه‌كه شتی بێ مانای ده‌كرد یاخود له‌گه‌ڵ هاورێكانی ده‌چوه ده‌ره‌وه و كاتی به‌سه‌ر ده‌برد و وه ماڵه‌كه‌ی به‌ته‌واوی بۆ مابوویه‌وه كه‌سی ڵێ نه‌بوو ته‌نها جۆنگكووك چی بویستبا ئه‌یكرد به دڵی خۆی
كۆتای هه‌فته‌هات و پشوه‌كه‌ی كۆتای دێت ئه‌مرۆ و ده‌بێ به‌یانی بگه‌رێته‌وه كۆلێژ
جۆنگكووك به دیار ته‌له‌فزیۆنه‌وه بوو سه‌یری درامای ده‌كرد ئه‌مرۆ دوای ئه‌وه‌ی رۆژه‌كانی تر بۆكسێنی كرد یاری ئه‌لیكترۆنی كرد چوه ساوناكه و یاری ئاسنی كرد و مه‌له‌وانی كرد و له ناو جاكوزیه گه‌وره‌كه‌ی گه‌رماوه‌كه خۆی شت و خوسردنی لێناو ئه‌مانه‌ی هه‌موو كرد به ته‌نیا له‌م ماڵه گه‌وره‌وه‌یه كاتێكی خۆشی به‌سه‌ر برد به‌ڵام ته‌واوی كاته‌كه‌كه ته‌نیا بی ته‌نیا وات لێده‌كا له خه‌مۆكی نزیك بیته‌وه
كه له ناكاو زه‌نگی ده‌رگا لێ درا راچڵه‌كی له‌گه‌ڵی و هه‌ڵسا ده‌رگاكه بكاته‌وه
بیری كرده‌وه تایهیۆنگ هاتبێته‌وه له كۆتایدا رێگای ماڵه‌وه‌ی پێ زانیبێته‌وه به‌ڵام تایهیۆنگ بۆ زه‌نگ لێ بدات كه كلیله‌كانی هه‌یه وه هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك نه‌یبینیوه ئێستا بۆ بێته‌وه ؟
ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه‌و دوو به‌شه‌ری جوانی له‌به‌رده‌می بینی له‌گه‌ڵ سه‌گێكی بچووك له باوه‌شی یۆنجوون كه نه‌ئه‌وه‌ستا
جێنی زه‌رده‌خه‌نه‌ی بۆ جونگكووك كرد و وتی
" رۆژ باش "
جۆنگكووك ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه تابێنه ژووره‌وه‌و وتی
" رۆژی ئێوه‌ش باش بچكۆلینه "
یۆنجوون ته‌ماشایه‌كی جۆنگكووكی كرد‌و وتی
" هیۆنگ ته‌نها جێنی بچكۆله چونكه ئه‌و ته‌نها شازده ساڵه به‌ڵام من گه‌وره‌م و بوومه‌ته هه‌ژده ساڵ "
جۆنگكووك پێكه‌نی و وتی
" هه‌ردووكتان لای من بچووكن بۆیه جیاوازی نیه "
جۆنگكووك چه‌ند جارێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ خوشك و برایی تایهیۆنگ كردووه و زۆر به خێرایی چوونه‌ته دڵیه‌وه چونكه هه‌ریه‌كه‌یان له‌وه‌ی تر شیرینتره
یۆنجوون و جێنی له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌ی هۆڵه‌كه دانیشتن
وه یۆنجوون تانی له كۆشی خۆیداناو ماچێكی له‌سه‌ری كرد و وتی
" كه‌مێكی تر باوكت ئه‌بینی تانی"
جۆنگكووك هه‌ندێ شیرین و شه‌ربه‌تی هێناو له‌سه‌ر مێزه‌كه دایناو ئه‌ویش له‌سه‌ر كورسی ته‌نیشت قه‌نه‌فه‌كه دانیشت و به‌سه‌ر سورماویه‌وه سه‌یری یۆنجونی كرد كه گوێی له‌م قسه‌یه بوو بۆیه پرسی
" باوكی ؟ "
یۆنجوون سه‌ری به به‌ڵێ جوڵاند و وتی
" به‌ڵێ تان كوری كاكمه به‌ڵام من داوام لێ كرد كه ئه‌م هه‌فته‌یه لای من بێت ئه‌وكات خۆم بیهێنم بۆ ماڵه نوێكه‌ی "
جۆنگكووك تازه بزانێ تایهیۆنگ سه‌گێكی هه‌یه وه جۆنگكووك هه‌موو كات حه‌زی به به‌خێو كردنی یه‌كێك ده‌كرد به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی دایكی هه‌ستیاری پێ هه‌یه نه‌یده‌توانی دانه‌یه‌ك به خێو بكا به‌راستی له‌و شتنه ئیره‌ی به تایهیۆنگ ئه‌با
جێنی سه‌یری ده‌وروبه‌ری كرد و پرسی
" كاكم له كوێیه ؟ "
جۆنگكووك كه‌مێك وه‌ستا چونكه خۆشی نه‌یئه‌زانی به‌ڵام هه‌ر شتێكی وت
" له‌سه‌ر كار ؟ "
یۆنجوون سه‌ری سورماو مۆبایله‌كه‌ی ده‌رهێناو وتی
" به‌ڵام ئێمه رێكه‌وتبووین دوای هه‌فته‌یه‌ك تانی بهێنمه‌وه‌و ئه‌ویشت سویجی سه‌یاره‌كه‌م پێ بدات كه ئێستا ئیجازه‌م ده‌رهێناوه ئه‌بێ له ماڵه‌وه بێت كاكم !!!!"
جێنی و جۆنگكووك سه‌یری یۆنجوویان ده‌كرد كه شێوه‌ی ده‌م و چاوی گۆرا كه سه‌یری مۆبایله‌كه‌ی كرد بۆیه لێیان پرسی چی بوه
یۆنجوون مۆبایله‌كه‌ی دانا‌و وتی
" كاكم ئه‌م به‌یانیه نامه‌ی ناردوه به‌ڵام چونكه من له‌گه‌ڵ تان یاریم ده‌كرد نه‌مبینیوه ئه‌ڵێ با تان لای ئێوه بێ ماوه‌یه‌ك دوای خۆم یه‌م ئه‌یبه‌م وه‌سویجی سه‌یاره‌كه‌ش هه‌ر له ماڵه‌وه‌كه‌ی خۆمانه له ژووره كۆنه‌كه‌ی تایهیۆنگ هیۆنگ له نێو چه‌كمه‌جه‌كه
زۆر سه‌یره كاكم من لێی پارامه‌وه تا تان هه‌فته‌یه‌ك لای من بێ ئێستا ئه‌لێ با ماوه‌یه‌ك لاتان بێ ئه‌بێ نه‌خۆش نه‌بێ و وڕێنه بكات "
جۆنگكووك هه‌ستی به‌وه كرد كه هۆكاره‌كه‌ی كێشه‌كه‌ی نێوانیان تایهیۆنگ و جۆنگكووكه بۆیه تایهیۆنگ په‌شیمان بووه‌ته‌وه له‌وه‌ی تان بهێنێته ئێره
واتا ئه‌وه‌نده سیقه‌ی به جۆنگكووك نه‌ماوه كه سه‌گه‌گه‌ی بهێنێته ئه‌م ماڵه و له‌گه‌ڵ خۆی بژی
جێنی تانی له یۆنجوون وه‌رگرت وتی
" ئێمه تۆ ده‌به‌ینه‌وه شێری بچووك له‌مه‌ودوا له‌گه‌ل خۆم ئه‌بیت "
یۆنجوون تانی له جێنی وه‌رگرته‌وه‌و وتی
" ئه‌م هه‌فته‌یه چۆن له‌گه‌ڵ من بوو هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش دووباره له‌گه‌ڵ من ئه‌بێ و به‌یه‌كه‌وه یاری ئه‌كه‌ین و ئه‌خه‌وین و شه‌ر ئه‌كه‌ین و پیاسه ئه‌كه‌ین ئێواران تۆ مه‌یه‌ره نێوانمان هیۆنگ تانی به من راسپاردوه نه‌ك تۆ "
جێنی پێكه‌نیو به بێ منه‌تیه‌وه قژی بۆ لایه‌ك هه‌ڵداو وتی
" بیر ناكه‌یه‌وه بۆ هه‌موو به‌یانیه‌ك تان لای تۆ نه‌ماوه‌یه ؟ "
یۆنجوون چاوه‌كانی كرانه‌وه كه تێگه‌یشت مه‌به‌ستی جێنی چیه
" مه‌لێ هه‌موو شه‌وێ تانت له من ئه‌دزی كه ئه‌خه‌وتممم!!!!! نه‌خێر !!!!ئه‌وه بۆیه خه‌وی ناخۆشم ئه‌بینی بێ تان! بێ هاورێكه‌ی خۆم !"
جێنی ده‌ستی به پشتی تان دا هێناو وتی
" تان هه‌ر تۆی له یاد نه‌بوو كه منی ئه‌بینی خۆی له‌سه‌ر جێگاكه هه‌ڵئه‌ستاو ئه‌هاته لای من و ئه‌چووینه ژووره‌كه‌ی من "
یۆنجوون توند تانی گرت و دووری خسته‌وه له جێنی و وتی
" تانی من شتی واناكات ئه‌و باشترین هاورێی منه تێگه‌یشتی ؟ وه بوختانی بۆ مه‌كه "
جۆنگكووك به زه‌رده‌خه‌نه‌وه سه‌یری ئه‌م خوشك‌و برایه‌ی ئه‌كرد شه‌ڕ له‌سه‌ر تانی بكه‌ن و دواتر بریارێكی دا و وتی
" له راستیدا باشتره تان له‌گه‌ڵ باوكی بێت ؟ چی ئه‌لێن ؟ ئێستا تایهیۆنگیش زۆر بیری كردوه وه تانیش بیری باوكی كردوه "
یۆنجوون سه‌یری جێنی كرد و دوای سه‌یری تانی كرد و به قشتیه‌وه وتی
" تاناا گوێت له باوكه كووكیه ئه‌ڵێ با تان لێره بێ چی ئه‌ڵێی حه‌زه‌كه‌ی لێره‌بی لای باوكه كووك وتای هم؟ شێری بچووك "
له‌و كاته‌دا تان یه‌كسه‌ر وه‌ڵامی دانه‌وه به حه‌پین و خوشك و براكه دایانه قاقای پێكه‌نین
ته‌نها جۆنگكووك نه‌بێ شۆك ببوو له‌و شوێنه‌ی یۆنجوون به جۆنگكووكی وت باوكی تان واتا جۆنگكووك وه‌كو باوكی دووه‌می تان ئه‌بێ له‌مه‌ودوا ؟؟؟
جۆنگكووك سه‌یری تانی كرد كه سه‌یری ئه‌كاته‌وه‌و به یۆنجوونی وت كه‌وا تانی پێ بدات و یۆنجوونیش یه‌كسه‌ر تانی پێدا
جۆنگكووك را نه‌هاتووه ئاژه‌ڵ بگرێ به‌ڵام تان بێ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی هه‌بێ یه‌كسه‌ر له‌سه‌ر كۆشی جۆنگكووك جێگاكه‌ی خۆش كرد و دانیشت
جێنی سه‌یری ئه‌م دیمه نه‌ی كرد و وتی
" سه‌یركه تانی كاكه جۆنگكووكی خۆش ئه‌وێ "
یۆنجوون به سه‌یری ته‌ماشای جێنی كرد‌و وتی
" تانی منی له هه‌موان زیاتر خۆش ئه‌وێ من و تانی هاورێی نزیكی یه‌كین جوجكه "
جێنی و یۆنجوون ده‌ستیان كرد به‌وه‌ی تانی كێی له هه‌موان زیاتر خۆش ئه‌وێو جۆنگكووكیش هێواش هێواش له‌گه‌ڵ تان را هات و به ئیسراحه‌ت دانیشت و تانی به‌رز كرده‌وه‌و له‌به‌رده‌م ده‌مو چاوی خۆی رایگرت و وتی
" كه‌واته ئێمه له‌مه‌ودوا به‌یه‌كه‌وه ئه‌ژین تانی "
تان وه‌ك وه‌ڵامێك ده‌ستی كرد به زمان هێنان به ده‌مو چاو و لێوی جۆنگكووك كه ختوكه‌ی جۆنگكووكی ئه‌دا
یۆنجوون و جێنی ئه‌یانزانی تان جۆنگكووكی به‌دڵه ئه‌گه‌رنا وا به ئاسانی له‌گه‌ڵ كه‌س تێكه‌ڵ نابێ و بۆیه بێ خه‌مبوون له‌وه‌ی تان له‌وێ جێ بهێلن دوای ئه‌وه‌ی نانی ئێواره‌یان خوار وه هه‌ندێ یاری ئه‌لكترۆنییان له‌گه‌ل جۆنگكووك و دواتر وتیان قوتابخانه‌یان هه‌یه‌و ئه‌بێ برۆنه‌وه وه وتیان له جیاتی ئێمه ماچی تایهیۆنگ بكه وه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌یان وت هه‌ردوكیان به پێكه‌نینه‌وه له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه‌ی كه دایكیان ناردی به دوایاندا گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌وه هه‌رچه‌نده به‌ڵێنیان دا كه پشووی قوتابخانه هات بێن و چه‌ند رۆژێك ڵێره بمێننه‌وه وه جۆنگكووك وتی هه‌ر كاتێك ویستیان ئه‌توانن بێن
جۆنگكووك شته‌كانی تانی له به‌رده‌م ده‌رگای ژووری تایهیۆنگ دانا نه‌یویست بێ پرسی تایهیۆنگ بچێته ژووره‌كه‌ی
شته‌كانی كرده‌وه كه شۆفێره‌كه كه‌ل و په‌له‌كانی هێنایه خواره‌و تا خواردنی تانی ده‌ربهێنێت و تان هه‌ندێ شت بخوا
ئێستا سه‌عات دوانزه زیاتره جۆنگكووك نه‌خه‌وتوه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌بێ بچێته‌وه كۆلێژ به‌ڵام ئه‌بێ تایهیۆنگ بزانێ تان لێره‌یه پێش ئه‌وه‌ی بچێ بخه‌وێ له هۆڵه‌كه زۆر یاری له‌گه‌ڵ تان كرد دواتر له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه پاڵكه‌وت چونكه ماندوو بوو ئه‌وه‌نده‌ی به دوای تانی رابكا ئه‌و شێره بچووكه له ژێر ده‌ستی یۆنجوون راهێنراوه نازانێ ماندوو بون چیه
جۆنگكووك تانی گرت و له باوه‌شی خۆی ناو ده‌ستی به سه‌ری دا ده‌هێناو زۆری پێ نه‌چوو هه‌ردووكیان خه‌ویان لێ كه‌وت بێ ئه‌وه‌ی خۆشیان ئاگایان له‌وه بێ
زۆری پێ نه‌چوو تایهیۆنگ گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه وچاكه‌ته‌كه‌ی به هه‌ڵگره‌كه‌ی لای ده‌رگاوه كرد و پێڵاوه‌كانی لاداو هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵی هه‌لمژی چونكه رۆژێكی زۆر ماندوو كه‌ری هه‌بوو یه‌كه‌م جاره وا یه‌كجار دره‌نگ بێته‌وه ماڵه‌وه‌و ئه‌یویست به زووترین كات بگاته سه‌ر جێگاكه‌ی و بخه‌وی به‌ڵام كه بینی جۆنگكووك خه‌وتووه له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه و وه‌تان له‌باوه‌شی یه‌كسه‌ر له شوێنی خۆی وه‌ستا سه‌ره‌تا چاوی خۆی داخست و كردیه‌وه بیری كرده‌وه چاوه‌كانی شت ئه‌بینێ به‌ڵام دووباره تان و جۆنگكووك هه‌ردووكیان هه‌ر له شوێنی خۆیان مانه‌وه
تایهیۆنگ مۆبایله‌كه‌ی ده‌رهێنا كه دڵنیا بوه‌وه تان لێره‌یه
یۆنجون هه‌ر شتێك تایهیۆنگ پێی بلێ تا ئێستا به ته‌واوی نه‌ی كردوه
چوه ناو چاته‌كانی یۆنجوون بینی یۆنجوون وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌و نوسیه‌تی
" ببووره كاكه له ماڵی تۆ بووم كه نامه‌كه‌م بینی وه جۆنگكووك هیۆنگ وتی كه‌وا تان له‌وێ جێ بهێلم و نه‌یگه‌رێنمه‌وه ماڵه‌وه هیوادارم لێم توره نه‌بی چونكه جۆنگكووك هیۆنگ ئه‌ندامێكی تازه‌ی خێزانه‌كه‌مانه و نه‌مویست رای جۆنگكووك هیۆنگ به هیچ دانه‌نێم ... كاكه تكایه ئۆتۆمبێله‌كه‌م لێ وه‌ر مه‌گره‌وه ئه‌زانم به قسه‌ی تۆم نه‌كرد به‌ڵام تان جۆنگكووك هیۆنگی زۆر خۆش‌ویست یه‌كسه‌ر له باوه‌شی حه‌سایه‌وه‌و ماچی جۆنگكووك هیۆنگی ئه‌كرد بۆیه له‌وێ جێم هێشت وه ئۆتۆمبێله‌كه زۆر جوانه دووباره سووپاس هیۆنگ خۆشمه‌وێ "
تایهۆنگ زه‌رده خه‌نه كه‌وته سه‌ر لێوه‌كانی به خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كه
برا بچوكه شه‌یتانه‌كه‌ی به قسه‌كانی دووباره تایهیۆنگی هه‌ڵ خه‌له‌تاند
هه‌رچه‌نده تایهیۆنگی به‌راستی حه‌زی به‌وه‌یه كه كه‌سانی ده‌ورو به‌ری خۆیان شیرین ئه‌كه‌ن تاوه‌كو تایهیۆنگ شتێكیان بۆ بكا یان بكرێ یاخود سزایان نه‌دا
رۆیشته ژووره‌كه‌یو شته‌كانی تانی بینی له‌به‌ر ده‌رگاكه‌و له‌گه‌ڵ خۆی بردیه ژووره‌وه‌و له لایه‌ك داینا دواتر خۆی شوشت و جلیكێ ئاسوده‌و فراوانی له‌به‌ر كرد و چوه‌وه خواره‌وه به هیوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵسابن
كه‌سیان له شوێنی خۆیان نه‌جوڵابوون
تایهیۆنگ ده‌یویست بانگی جۆنگكووك بكا به‌ڵام نه‌یده‌ویست جۆنگكووك توڕه ببێت , خۆیان ماوه‌یه‌كی زۆره یه‌كیان نه‌بینیوه هه‌م نایه‌وێ جۆنگكووك دووباره وه‌ك كۆتا جاری لێ بێته‌وه
وه ده‌یویست تان هه‌ڵبگرێت به‌ڵام گه‌ر ده‌ستی به‌ر جۆنگكووك بكه‌وێ !!!!
دوو به‌تانی هێنا له كانتۆره‌كه دانه‌یه‌كی به جۆنگكووك و تان داداو دانیه‌كیش به‌خۆیدادا كاتێ له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌ی به‌رامبه‌ریان پاڵكه‌وت
تایهیۆنگ نایه‌وێ تان و جۆنگكووك لێره جێ بهێلێت وه ناشتوانێ بانگی جۆنگكووك بكا بۆیه باشتره لێره بخه‌وێ
جۆنگكووك هه‌ستی ده‌كرد شتێكی ته‌ڕ له‌سه‌ر ده‌مو چاویه‌تی به‌ڵام گوێی پێنه‌دا نه‌ڵام ئه‌مجاره هه‌مان شت به‌ڵام به‌سه‌ی لووتی جۆنگكووك كه‌وای كرد ختوكه‌ی جۆنگكووكبدا
جۆنگكووك چاوه‌كانی كرده‌وه‌و بینی تان سه‌یری چاوه‌كانی ئه‌كاو ختوكه‌ی ئه‌دا جۆنگكووك پێكه‌نیو هه‌ڵسایه‌وه دا‌نیشێت وه‌تانی هه‌ڵگرت و له‌به‌رامبه‌ر ده‌موجاوی خۆی رایگرت و سه‌یری چاوه‌كانی كرد و به قشیه‌وه وتی
" ئه‌مه كێ هه‌ڵساوه به‌م به‌یانیه زووه وه‌ناهێڵی كه‌سی تریش بخه‌وێ له‌گه‌ڵ خۆی هاا ! ئاا وتیان ناوی تانی شه‌یتانه ؟ ئه‌مه تۆی ها ؟ "
تایهیۆنگ به ده‌نگی جۆنگكووك و حه‌پینی تان هه‌ڵسایه‌وه‌و سه‌یری ده‌وروبه‌ری كرد ئه‌وكات تان‌و جۆنگكووكی بینی به حیساب قسه له‌گه‌ڵ یه‌ك ئه‌كه‌ن
جۆنگووگ به حیساب تۆڵه‌ی خۆی ئه‌كاته‌وه‌و ختوكه‌ی تانی ئه‌داوه‌و وتی
" مه‌لێ مناڵم و بچوكم هیچم لێ ناكا من تۆڵه‌ی خۆم هه‌ر ئه‌كه‌مه‌وه ها "
تایهیۆنگ پێكه‌نی و وتی
" مناڵ و تان ؟ ته‌مه‌نی منی هه‌یه تان "
جۆنگكووك راچله‌كی به‌و ده‌نگه گڕو قوڵه له ناكاوه‌ی به‌یانیانی تایهیۆنگ سه‌یری شوێن ده‌نگه‌كه‌ی كرد‌و بینی كه تایهیۆنگ له ژێر به تانیه‌كه‌ی دێته ده‌ره‌وه‌و له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه دانیشت و خۆی رێكرده‌وه و وتی
" به‌یانی باش "
جۆنگكووك دووباره به‌و چاوه گه‌ورانه‌ی سه‌یری تایهیۆنگی ئه‌كردو وتی
" به‌یانی تۆش باش "
تایهیۆنگی سه‌یری تانی كرد كه له كۆشی جۆنگكووكه‌وه سه‌یری تایهیۆنگ ئه‌كا كه گوێی له ده‌نگی تایگیۆنگ بوو تایهیۆنگ به زه‌رده‌خه‌نه‌وه وتی
" سه‌یركه كێ هاتۆته ماڵه‌كه‌ی ... ئێره ت پێ خۆشه ؟ ئه‌ی بیری منت كردوه ؟ یان چی ده‌رباره‌ی باوكه كووك ؟ ئه‌وت خۆش ئه‌وێ وازوو له‌گه‌ڵی خه‌وتی ؟ تۆ دوو مانگ له‌سه‌ر جێگاكه‌ی من خه‌وتی من له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه چونكه حه‌زت به چاره‌ی من نه‌بوو! ئێستا خێره وا زوو له‌گه‌ڵ جۆنگكووك رێكه‌وتی ؟ زۆر به داخه‌وه تان چاوه‌رێی ئه‌وه‌م له هه‌ر كه‌سێك بكردبا له كوری خۆم نه ئه‌كرد "
جۆنگكووك دووباره بێ جوڵه مایه‌وه كه تایهیۆنگیش جۆنگكووكی وه‌ك باوكی تان دانا هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژه‌وه
جۆنگكووك سه‌گی زۆر خۆشه‌وێ جا تان یه‌كجار خۆشه‌ویسته هه‌ر زوو جێگای خۆی كرده‌وه له دڵی جۆنگكووك
تایهیۆنگ هه‌ستاو به‌ره‌و لای تان هاتو ده‌سته‌كانی درێژكرد بۆ تان و وتی
" وه‌ره تانا "
به‌ڵام تان زیاتر چووه پشته‌وه له‌سه‌ر كۆشی جۆنگكووك و جێگاكه‌ی خۆشتر كرد له‌وكاته‌دا تایهیۆنگو جۆنگكووك هه‌ردووكیان چاویان كرانه‌وه به هۆی سه‌رسامیه‌وه تان هه‌ر به جدی گه‌رایه‌وه سه‌ر كۆشی جۆنگكووك
و وه تایهیۆنگی پشت گوێ خست
تایهیۆنگ لێوی كه‌مێك هاته ده‌ره‌وه و به غه‌مباریه‌وه سه‌یری تانی كرد
جۆنگكووك كه وا تایهیۆنگی بینی به كیوتیه‌وه لێوی خوار كردۆته‌وه
تانی هه‌ڵگرت و له‌سه‌ر ده‌ستی تایهیۆنگی دانا بێگومان بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌ر ده‌ستی تایهیۆنگ بكه‌وێ و وتی
" تان ته‌نها ناز ده‌كا كه‌وا ماوه‌یه‌كی زۆره تۆی نه‌بینه‌وه به كورتی بیرت ئه‌كا بۆیه توره‌یه "
تایهیۆنگ تانی توند له باوه‌شكردو چه‌ند ماچێكی سه‌ری كرد و پر به دڵی بۆنی كرد و وتی
" منیش زۆر بیری تۆم كردبوو تانا "
جۆنگكووك پرسیارێكی لا دروست بوو بۆیه یه‌كسه‌ر پرسی
" باشه گه‌ر وا بیرت كردوه بۆ ناته‌وێت تان لێره بێت و به یۆنجوونت وت بیباته وه ماڵی باوكت ؟ "
تایهیۆنگ تانی له‌سه‌ر ئه‌رزه‌كا دانا تاوه‌كو كه‌مێك بگه‌رێ و وتی
" من له به‌یانیانه‌وه تا دره‌نگی شه‌و له‌سه‌ر كارم وه تۆش به‌یانیان له كۆلێژی دواتر دێیته‌وه دوای ئه‌و هه‌موو ماندوو بونه ئاگاداری تان بی زه‌حمه‌ته بۆت ! تان كورێكی شه‌یتانه و به جوڵه‌یه بۆیه پێم باشه لای یۆنجون و جێنی بێ كه له قوتابخانه یه‌نه‌وه هه‌ردووكیان به راكردن بۆ لای تان ئه‌چن بۆیه دوای ئه‌وه‌ی نانمان خوارد ئه‌یبه‌مه لای دایكم تا یۆنجون و جێنی دێنه‌وه له قوتابخانه .. هه‌رچه‌نده منیش ئه‌وه‌م ناوێ به‌ڵام نازا-..... به‌هه‌ر حال گوێی پێ مه‌ده خۆت ئاماده بكه با دوا نه‌كه‌وی بۆ كۆلێژ له‌م رۆوه مۆڵه‌ته‌كه‌ت ته‌واوبوه "
تایهیۆنگ ویستی بروا به‌ڵام جۆنگكووك به قسه‌كه‌ی رایگرت كه وتی
" با ڵێره بێ ... من ئاگاری ئه‌بم "
تایهیۆنگ ئاوری دایه‌وه‌و دووباره سه‌یری جۆنگكووكی كرد و وتی
" ها ؟"
جۆنگكووك سه‌یری تانی كرد و وتی
" تان زۆر خوێن شیرینه وه منیش حه‌زم به ئاژه‌ڵه به‌ڵام به‌هۆی دایكم چونكه هه‌ستیاری هه‌یه به توكی ئاژه‌ڵ تا ئێستا هیچ ئاژه‌ڵێكم نه‌بووه تكایه تان مه‌به‌وه
وه به‌یانیان كه ئێمه لێره نین یارمه‌تیده‌ره‌كان لێره‌ن له‌گه‌ڵ تان
وه‌دوای نیوه‌رۆ من یه‌مه‌و به خۆشحالیه‌وه له‌گه‌ل تان ئه‌بم شه‌ویش ئه‌توانی تان ببه‌یته لای خۆت هم ؟ "
تایهیۆنگ له‌وه زیاتر چی تری بوێ ؟ ئه‌و به هۆی ناچاریه‌وه تانی ئه‌برده مالی باوكی له كاتێكدا خۆی بێ تان ناحه‌وێته‌وه به‌ڵام كه ئێستا جۆنگكووك ئاگاداری تان ئه‌بێ مانای وایه هه‌ر كاتێك تایهیۆنگ هاته‌وه له‌سه‌ر كار ئه‌توانێ تان ببینێ و بۆنی بكا و بیخوا !!!!
تایهیۆنگ له‌وه دڵخۆشتر نه‌ئه‌بوو بۆیه به دڵخۆشیه‌وه به جۆنگكووكی وت
" گه‌ر ئه‌م قه‌ده‌غه‌ی ده‌ست لێدانه نه‌با ئێستا توند له باوه‌شم ئه‌كردی و ماچم ئه‌كردی جۆنگكووك "
~~~~~~~~
ڤۆت له بیر مه‌كه‌ن په‌ریه‌كانم 🧚🏻
له یه‌ك رۆژ پێنج پارت 💅🏻