||لـەژێـر سـێـبـەری مـانـگ||...

By shannon-Vk

22.1K 3.8K 3K

«لەژێر سێبەری مانگ و لەژێر سێبەری تریفەی مانگ لەژێر سێبەری دارەکان و لەژێر سێبەری گەڵاکان لە ژێر سێبەری خەڵکی... More

part 1
part 2
part 3
part 4
part 5
part 6
part 7
part 8
part 9
part 10
part 11
part 12
part 13
part 14
part 15
part 16
part 17
patrt 18
part 19
part 20
part 21
part 22
part 23
part 24
part 25
part 27
part 28
part 29

part 26

453 91 58
By shannon-Vk

🌙under the shadow of the moon🌙

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

بە هێمنی لەسەر مێزەکە دانیشتبوون و خوانی بەیانیان دەخوارد

تا ئەوەی سوزی قسەی کرد

سوزی: ڕەنگە کۆتایی هەفتە دایکم و باوکم بگەڕێنەوە
"لەناکاو وتی"

کووک سەیری کرد

کووک: یانی دەڕۆیت؟

سوزی سەیری کرد و بە نیگەرانی سەری لەقاند

کووک: بەڵام دەمویست زیاتر بمێنیتەوە ، من بیرت دەکەم!
"بە نیگەرانییەوە وتی"

سوزی: ئای گیانەکەم بمبورە.. بەڵام هێشتا تۆ دەتوانی سەردانم بکەیت و بێیت بۆ سیئۆل
"بە بزەوە وتی"

کووک سەیرێکی داپیرەی کرد و ئەویش سەری لەقاند بە بزەوە

کووک: بیرۆکەیەکی جوانە.. بییری لێدەکەمەوە
"بە دڵخۆشی وتی"

لەناکاو تێی قسەی کرد

تێی: ئحمم... ڕەنگە دوای چەند ڕۆژێکی تر باوکم بێت بەدواما و بمگەڕێنێتەوە

کووک ڕاستەوخۆ سەیری کرد و شۆک بوو

کووک: باسی چی دەکەیت؟! بەڵام دەتوانی بڵێیت دەمەوێ لێرە بمێنمەوە!!
"ًبە بۆڵە و کەمێک هاوارەوە وتی"

تێی: دواتر قسەی لەسەر دەکەینەوە
"وتی و هەڵسایەوە"
دەی با بڕۆینە سەر کار

کووک بە تووڕەییەوە هەڵسایەوەو ڕۆشتە لای دەرگاکە
سوزی و داپیرەش بە سەرسامی سەیری ئەم دوانەیان دەکرد

تێی بەبێزاری ڕۆشتە لای کووک

کووک کڵاوەکەی کردە سەری و ڕۆشتە دەرەوە
تێی هەناسەیەکی هەڵمژی و ڕۆشتە دەرەوە

تێی نەیویست قسە لەگەڵ کووک بکات لە ئێستادا
بڕیاریدا شەو بە هێمنی قسەی لەگەڵا بکات

بۆیە هەردووکیان گەشتنە سەر کارەکەیان و دەستیان کرد بە کار

ئێوارە هات و کارەکەرەکان دەستیان لە کار هەڵگرت و هەر یەکە ڕۆشتەوە ماڵەکەی

کووکیش خاکەنەزەکەی دانا بەڕێکەوت بۆ ماڵەوە
لە کاتێکدا بیری لە تێی دەرکردەوە

لەڕێگادا بەلای دارە بەرزەکەی لای کەناری ئاوەکەدا ڕۆشت بەڵام دڵی کەوتە خوارەوە کاتێک لەناکاو لە دواوە دستی گیرا
ئەمەش جگە لە تێیهیۆنگ کەسی تر نەبوو

پشتی کووکی بە دارەکەوە نوساند و دەستی ڕاستی لای سەری جێگیر کرد و بەڕادەیەک نزیک بوو لە کووکەوە

کووک: منت ترساند گەمژاا
"بە هاوارێکی کەمەوە وتی"

تێی: ششش
"وتی و پەنجەیەکی لەسەر لێوی کووک دانا وە بەردوام بوو"
ویستم قسە بکەین
"بە هێمنی وتی"

کووک: نامەوێ... تۆ بگەڕێوە وەکو کوڕێکی ئاقڵ و گوێڕایەڵ ئەگەر باوکت هات لەگەڵی بڕۆ، چونکە تۆ کوڕی باوکتی
"بە گرژی وتی ڕووی خۆی سوڕاند بۆلایەکی تر"

تێی هەناسەیەکی هەڵمژی

تێی: تۆ باسی چی دەکەیت؟ ئایا من وتم دەڕۆم؟
"بروکانی گرژ کرد"

کووک: بەجۆرێک قسەت کرد وەک ئەوەی لاریت نەبێ وە بەڵێ وادەردەکەوێ کە بتەوێ بڕۆی
"بە گرژی"

تێی: وامەکە بڵێم گەمژە... من کەی شتی وام وتووە تەنانەت بیریشم لێی نەکردۆتەوە تۆ جێبهێڵم، چۆن دەتوانم جێتبهێڵ ها؟ من لە تۆ تێر نابم تەنانەت ئەوکاتانەی لەگەڵتم ئیتر چۆن بێ تۆ بم؟!
"بۆ کووکی ڕوون کردەوە بە دەنگە قوڵ و هێمنەکەی"

کووک بە هێواشی لای بۆ تێیهیۆنگ کردەوە
وە پەیوەندی چاویان بەست
خۆشەویستانە لە ئەشقی چاوی یەکتریان دەڕوانی

کووک: کەواتە جێم ناهێڵیت؟
"بە نازەوە وتی و دەستی لەسەر سنگی تێیهیۆنگ دانا"

تێی: هەرگیز

بە مەستی وتی و بە دەستی ڕاستی ناو قەدی کووکی گرت و بەخۆیەوە نووساندی

کووک بزەیەکی کرد و سەری هێنا خوارەوە

تێی بە دەستەکەی تری سەری کووکی بەرز کردەوە
وە ڕاستەوخۆ بە هێواشی لێی نزیک بۆوەو لێوی تێکەڵ کرد لەگەڵ ئەوانەی چاو ڕەشەکەی

بە سۆزەوە لێویان دەجوڵاند لەسەر ئەوانەی یەکتر
تا بۆ پێویستی هەناسە دوورکەوتنەوە

تێی: من خۆشم دەوێیت ، وە وشەی خۆشم دەوێیت زۆر گەورەیە لەلای من ، کەواتە گومان لەوە مەکە ڕۆژێک جێتبهێڵم
"بە قوڵی وتی"

کووک بزەیەکی بچوکی کرد و سەری لەقاند

کووک: تێگەشتم خۆشەویستم
"بە ناز و مەکرەوە وتی"

تێی: ئەم ناز و مەکرە مەکە ناتوانم حۆم بگرم
"بە مەستی وتی و نزیک بۆوە"

کووک: لاچۆ گەمژە
"بە پێکەنینەوە وتی و پاڵێکی هێواشی بە سنگی تێیهیۆنگەوەنا"

وە دەستی کرد بە ڕۆشتن
کاتێک تێی لە دواوە بۆڵەی دەکرد

تێی: وامەکە دەی ئیتررر . دەمەوێ ماچت بکەمم
"بە بۆڵەوە وتی"

کووک تەنها پێدەکەنی و بەردەوام بوو لە ڕۆشتن

.

.

.

دوای هەفتەیەک

کووک: بەڵام سوزیااا..
"بە نیەگەرانی وتی و قسەکەی بۆ تەواو نەکرا گریا"

سوزی: ئای کووک وامەکە
"خەریکبوو بگری"

کووکی لە ئامێز گرت

کووک: دەبوو زیاتر بمێنیتەوە گەمژەە
"بە گرژی وتی کاتێ دەگریا"

سوزی لە ئامێزی خۆی دەرهێنا و سەیری کرد

سوزی: بەڵام من وتم تۆ هەر کاتێک بتەوێ دەتوانی بێیت بۆ سەردانم هەم داپیرەش لاری نیە و ڕازییە
"بە نیگەرانی وتی"

کووک: بەڵام من لە ئێستاوە بیرت دەکەم
"بە نووزەوە وتی"

سوزی: منیشش بەڵام شۆفێرە گەمژەکەم هاتووە
" لەکۆتایی قسەکانیدا خۆی گرژی کرد"

داپیرە بیۆل: بیرت دەکەین کچەکەم بە سەلامەتی بگەڕێوە
"بە میهرەبانی وتی"

سوزی نیگایەکی میهرەبانانەی پێدا و داپیرەی لە ئامێز گرت و دوورکەوتەوە

تێی: بەسەلامەتی بگەڕێوە
"بە ئاسایی وتی"

سوزی بزەیەکی کرد و سەری بادا دەیزانی تێیهیۆنگیش  بیری دەکات بەڵام ئەو لەخۆ باییە و دەری ناخات بۆیە بەخێرایی ڕۆشت و لە ئاێزی گرت

تێی کەمێک سارسام بوو بەڵام هەرزوو بزەیەکی کرد و خۆی بە دەستەودا و لە ئامێزی گرتەوە

پاشان سوزی دوورکەوتەوە

یوبین: چاوڕێکە
"بە هاوارەوە وتی کاتێ ڕای دەکرد"

کاتێک پێیان گەشت بێ وەستان ڕاستەوخۆ سوزی لە ئامێز گرت بە تووندی

دوای ماوەیەکی کەمێک درێژ لەیەکتر جیا بوونەوە

یوبین: گمژە دەتویست بڕۆیت بێ ئەوەی هاوڕێکەت لە ئامێز بگری و ماڵئاوایی لێ بکەیت
"بە گرژییەکی زۆرەوە وتی"

سوزی: ئایی نەخێر خەریکبوو خۆم دەهاتم ماڵئاواییت لێ بکەم چونکە تۆ دیار نەبوویت
"بە گرژییەکی کیوت وتی"

یوبین: بەهەرحاڵ... بیرت دەکەم زوو بگەڕێوە
"بە نیگەرانی وتی"

سوزی بە داماوی سەری لەقاند

سوزی: بێ خەمبە هاوڕێکەم
هەردووکیان بزەیان کرد

پاشان هەمووان ماڵئاواییان لە سوزی کرد و ئەویش سەرکەوتە سەیارەکە و شۆفێرەکەش دەستی کرد زە لێخوڕین بۆ سیئۆلی پایتەخت

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

833

بەهیوای بەدڵبوون
💗

Continue Reading

You'll Also Like

264K 40.1K 103
ပြန်သူမရှိတော့ဘူးဆိုလို့ ယူပြန်လိုက်ပြီ ဟီးဟီး ဖတ်ပေးကြပါဦး
154K 5.6K 26
فيصل بحده وعصبيه نطق: ان ماخذيتك وربيتك ماكون ولد محمد الوجد ببرود وعناد : ان مارفضتك ماكون بنت تركي !
17.5K 586 27
روايه اماراتيه تتكلم عن مثايل وحيده امها وابوها الي عانت من الم الانفصال الام : نوره الاب : محمد تاريخ الكتابه : 19/3/2023 تاريخ التنزيل : ..
84.3K 3K 72
I do not own any of the characters. Y/n are a supe. But not a famous one, that didn't work out. Now you are one of the sevens PAs. Maybe, briefly Th...