part 2

876 165 109
                                    

🌙under the shadow of the moon🌙

_

_

_

_


_

_

_

_

_

_

_

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بەیانی زوو لەگەڵ دەرکەوتنی یەکەم تیشکی خۆرە هێلکەییکە داپیرە بیۆل لە خەو هەڵسا و لە چێشتخانەدا
خوانی بەیانی ئامادە دەکرد

جونگکوک لەخەو هەڵسا بە هۆی ئەو تیشکی خۆرە کە بە تیژی لەناو چاوی ئەدا
چاوەکانی کردەوەو خێرا دەستی لەسەر چاوەکانی دانا
کەمێک سەیری ئەولا ئەولای کرد و دواتر لەسەر بێدە دارینییەکەی هەڵسا پێخەف و سەرینەکەی چاک کرد و ڕۆشت بۆ گەرماوەکە ڕوخسار و دەم و دانی شۆرد
جلێکی کردە بەری و ڕۆشتە خوارە و بە هێواشی لەسەر پلیکانەکاندا دەهاتە خوارە تا ڕۆشتە چێشتخانەکەو داپیرەی بینی سفرەکەی دادەنا

جونگکوک: داپیرە چەندین جارە پێت بڵێم من خۆم هەموو کارەکان دەکەم
"قاپە پڕ لە پەنیرەکەی هەڵگرت و لەسەر مێزەکەی دانا"

داپیرە بیۆل: کوڕەکەم من خۆم حەزدەکەم ڕانەهاتووم
بێ کار دانیشم
"ئەویش چایەکە هەڵگرت و لەسەر مێزەکەی دانا و خۆشی دانیشت، چایی بۆخۆیان تێکرد و دەستیان کرد بە نان خواردن"

جونگکوک: ئێ داپیرە ئەم ماوەیە زوو زوو ماندوو ئەبی لەبەر ئەوە نامەوێ تۆ کار بکەی

داپیرە بیۆل: هەرچۆنیک بێت کوڕەکەم ئەمڕۆ بەیانی بەڕێز کیم پەیوەندی پێوە کردم

جونگکوک: بۆچی ئایا لە بەرهەمەکانمان ڕازی نیە؟

داپیرە بیۆل: نەحێر ئێوارە بەر لە خۆرئاوا بوون کوڕەکەی تێیهیۆنگ دەنێرێت بۆ ئێرە

جونگکوک: ئۆو، ئەو کوڕەی گاڵتەی بە جیمین کردبوو؟

داپیرە بیۆل: بەڵێ بەڵێ
"بە پێکەنینەوە"

جونگکوک: تەنانەت نەشم بینیوە بەڵام جیمین پێ وتم کەوا زۆر لوتبەرز و خۆ بە زلزان بوو ڕقم لێیەتی
ئاھ بیرم چوو بۆچی دەینێرێت؟
"بە گرژی وتی"

داپیرە بیۆل: دەیەوێت کوڕەکەی ژیانی لادێ و مەینەتیەکان ببینێت و ئەو کارە زەحمەتانە ببینێت کە ئەو کوڕانەی لە تەمەنی ئەون چەندە بەقورسی کار دەکەن و لەسەر قاچی خۆیان و  دەست بازووی خۆیان بژێوی ژیان پەیدا ئەکەن
وتی ئەمەوێ کار بکات و فێر ببێت هیچ شتێک بەبێ هەوڵدان بەدەستی ناهێنی
"بە بزەیەکە وتی"

||لـەژێـر سـێـبـەری مـانـگ|| taekookМесто, где живут истории. Откройте их для себя