part 23

1.1K 135 49
                                    

🌙Under the shadow of the moon🌙

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

دووبارە ڕۆژێکی نوێیە

جیاواز لە ڕۆژەکانی تر ئەمڕۆ کزە بایەکی فێنکی هەیە
سەرەڕایی ئەوەی هێشتا هاوین بە کۆتا نەهاتووە

سوزی بەیانی زوو لەخەو هەڵسا
کاتێک ڕۆتینی بەیانیانی کرد
بڕیاریدا بچێتە خوارەوەو خوانی بەیانی ئامادە بکات

دەستی کرد بە دروستنی کردنی خواردن
دوای بیست خولەک تەواو بوو

مێزەکەشی دانا
تەنها مابوو کوڕەکان بانگ بکا
بۆیە ڕۆشتە سەرەوە

یەکەمجار چووە ژوورەکەی
جونگکوک چەند جارێک لە دەرگایدا
بەڵام هیچ دەنگێک نەبوو
بۆیە دەرگاکەی کردەوە
سەیری ژوورەکەی کرد چۆڵ بوو
وە پێخەفەکەش هیچ تێکنەچوبوو

برۆیەکی بڵند کرد و شانی هەڵەتەکاند
ئەمجارەیان بەرەو لای ژوورەکەی تێی چوو

لە دەرگایدا بەڵام دووبارە هیچ دەنگێک نەبوو
بەبێزاری دەسکی دەرگاکەی کردەوە

کاتێک هەنگاوێکینا بۆ ژوورەوە شۆک بوو
ڕاستەوخۆ قیژەیەکی کرد

سوزی: ئااااااا

ئەم دوو کوڕە بە خێرایی بە ئاگا هات

جونگکوک یەکسەر تێنەگەیشتن و ترسەوە لەبەردەم سوزی وەستا

جونگکوک: چی؟ چی بووە سوزی؟!
"بە شڵەژاوییەوە وتی"

سوزی بە چاوێکی زەقەوە سەیری کرد

سوزی: ئای خوایە... کەواتە ئێوە...

قسەکەی پێبڕا کاتێک سەرینەکەی تێیهیۆنگ بەر ڕووخساری کەوت

||لـەژێـر سـێـبـەری مـانـگ|| taekookWhere stories live. Discover now