||لـەژێـر سـێـبـەری مـانـگ||...

Bởi shannon-Vk

22.1K 3.8K 3K

«لەژێر سێبەری مانگ و لەژێر سێبەری تریفەی مانگ لەژێر سێبەری دارەکان و لەژێر سێبەری گەڵاکان لە ژێر سێبەری خەڵکی... Xem Thêm

part 1
part 2
part 3
part 4
part 5
part 6
part 7
part 8
part 9
part 10
part 11
part 12
part 13
part 14
part 15
part 16
part 17
patrt 18
part 19
part 20
part 21
part 22
part 23
part 24
part 26
part 27
part 28
part 29

part 25

510 107 21
Bởi shannon-Vk

🌙under the shadow of the moon🌙

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

چەند ڕۆژێکی تر تێپەڕی و کۆتای هەفتە هات
خەڵکی لادێکە دڵخۆشبوون و پارچە زەوییە فراوانە تەختەکەی نزی ڕووبارەکە ئامادەکارییان کردبوو
بۆ ئاهەنگێڕانی هاتنەوەی داپیرە بیۆلی خۆشەویستیان

دوو مێزی دوور و درێژ دانرابوون لەتەک یەکەوە
کە پڕی بوو لە خواردن و خواردنەوەی جۆراو جۆر کە هەر یەکێک لە ماڵەکان چەند جۆرێکیان مادە کردبوو

جگە لەو شیرینی و کێک و شەربەتانەی لەلایەک بە جوودا دانرابوو بۆ دوای خواردن

وە چەند بلاجکتۆرێکی گەورەیان هێنابوو
بۆ ڕووناککردنەوەی شوێنەکەیان
چونکە ئاهەنگەکە لە ئێوارە ئەنجام دەدرێت بەو پێیەیی داپیرە بیۆل ئێوارە دەگەڕێتەوە

کووک و تێی لەلایەک لەگەڵ یوبین و جیمین و سوزی وەستابوون و قسەیان دەکرد

کووک: سوزی!
"بە نیشانەی پرسیارەوە سەیری سوزی کرد"

سوزی: چی؟

کووک: دوو ڕۆژە لەکوێی بۆچی نەگەڕایتەوە؟

سوزی: تشش گەمژە، هاتم پێتان بڵێم لەماڵی یوبین دەمێنمەوە بەڵام ئێوە خەریکی ئەوە....
"بەبێزاری وتی بەڵام کووک پێی بڕی"

کووک: تەواو تێگەشتم
"بەخێرایی وتی و خۆی گرژ کرد"

ئەوانی تر پێکەنین

سوزی عەزییەکی ناسکی لەبەر بوو
لەگەڵ دوو گوارەی شێوە گۆڵ کە کەمێک شۆڕ ببۆوە بۆسەر شانەکانی
وە قژی بە قردێلەیەکی سپی بە ناسکی بەستبوو
ئێسقانەکانی ملی و قۆڵی دیار بوو تا ژێر باڵێ
وە درێسەکەی درێژ ببۆوە تا ژێر ئەژنۆکانی و و ڕەنگێکی شینی هەبوو
وە ملوانەکەیەکی یاقوت شینی لەمل کردبوو

وە یوبین پانتۆڵێکی تەسکی ڕەشی لەبەر کردبوو کە تا سەر ئەژنۆی بوو
لەگەڵ تیشێرتێکی تەسکی زەرد کە قۆڵەکانی تا سەر شانی بوو
وە تەنها ملوانکەیەکی ئاسایی لە مل کردبوو

جیمینیش پانتۆڵێکی ڕەشی گەورە و تیشێرتێکی سپی گەورەی لەبەر کردبوو کە کیوت دەردەکەوت
لەگەڵ چاویلەکەکەی

جونگکوک تیشێرتێکی گەورەی شینی لەبەر کردبوو
لەگەڵ پانتۆڵێکی ڕەش
وە قژی تەنها بەسادەیی هێشتبۆوە و بە نەرمی بەسەر ڕووخساریدا بڵاو ببۆوە

تێیهیۆنگ تیشێرتێکی سپی تەسکی لەیەر بوو کە وای کردبوو کەمێک لە ماسولەکەکانی سنگی دیار بن بە شێوەیەکی سێکسی ، وە لەسەرەوە قەمیسێکی قاوایی کردبووە بەری کە قۆپچەکانی دانەخستبوو
لەگەڵ پانتۆڵێکی گەورەی قاوایی کرێمی

هەمووان زۆر جوان دەردەکەوتن
هەریەکەو شێوەیەکی تایبەتی هەبوو

کات تێپەڕی و داپیرە بیۆل دەرکەوت
هەمووان چەپڵەیان لێدا و یەک بەیەک پێشوازیان لە هاتنەوەی داپیرە بیۆل دەکرد

کووک زۆر بە تامەزرۆوە داپیرەی لە ئامیز گرتبوو و بۆنی دەکرد وە لەگەڵیدا چاوەکانی پڕبوون

داپیرە بیۆل: دەی تەواو کوڕەکەم من گەڕامەوە ئازیزی داپیرە
"بە میهرەبانی و بزەوە وتی"

کووک: تۆ ماوەیەکی زۆرە بزریت من بیرم دەکردی
"بە نوزە وتی و فرمێسکەکانی سڕی"

گەنجەکان و تێیهیۆنگ لە دەوری ئەوان بوون

داپیرە بیۆل: تەواو ئیتر داپیرەت گەڕایەوە وە پوریشیت چاک بوویەوە بۆیە پێویست ناکا جێتبهێڵم جارێکی تر
"بە هێمنی و بزەیەکەوە وتی"

کووک سەری لەقاند

داپیرە بیۆل سڵاوی لە سوزی و ئەوانی تر کرد
و لە ئامێزی گرتن

وە هەمووان دەستیان کرد بە خواردن و قسە کردن و تەواوی شەوە دەنگی پێکەنین دەهات و خەڵکەکە دڵخۆشبوو

تا لەناکاو کووک قسەیەکی لەبنا گوێی داپیرە کرد

کووک: داپیرە شتێک هەیە دەمەوێ پێتی بڵێم
"کووک بە چرپەوە وتی"

داپیرە بیۆل سەیرێکی کرد و سەری لەقاند
کووک بزەیەکی کرد و هەڵسایەوە لەگەڵیشیدا داپیرە بیۆل هەڵسایەوە
بەیەکەوە تا کەناری ئاوەکە ڕۆشتن

کووک شڵەژاوبوو و دەترسا
وە داپیرە بیۆل تێبینی کردبوو
بۆیە بڕیاریدا قسە بکات

داپیرە بیۆل: کوڕەکەم دەربارەی چی نیگەرانە؟
"بە هێمنی وتی"

کووک سەیری کرد

کووک: داپیرە شتێک هەیە دەمەوێ پێتی بڵێم نامەوێ
چیتر بیشارمەوە
"بە هێمنی وتی"

داپیرە تەنها سەری لەقاند

کووک: داپیرە من کـ-کەسێکم خـ-خۆشدەوێ
وە ئەویش منی خۆشدەوێ ئێمە لە پەیوەندی داین و بە پێویستم زانی تۆش بیزانیت
"بە شڵەژاوی وتی"

داپیرە بزەیەکی کرد

داپیرە: کێیە ئەو بەبەختە
"بەبزەوە"

کووک: ئێ ئەو... ئەو لە.... ئەو لە ڕەگەزی منە
"وتی و سەری داخست"

داپیرە کەمێک شۆک بوو بەڵام هێشتا ئارام بوو

داپیرە: کەواتە ناوی چیە؟
"بە هێمنی وتی"

کووک: ئەو تێیهیۆنگە
"وتی و هێشتا سەری داخستبوو"

داپیرە بۆ ساتێک بێدەنگبوو
پاشان بە گۆچانەکەی دەستی نزیک بۆوە لە کووک
وە بە دەستەکەی تری سەری کووکی بەرز کردەوە

داپیرە: کاتێک ڕاستییەک دەڵێیت با سەرت بەرز بێت
وە کاتێک باسی خۆشەویستی دەکەیت با سەرت بەرز بێت ، چونکە ئەم دوو شتە تەنها کەسە سەر بەرزەکان باسی دەکەن ، خۆشەویستی تاوان نیە ، خۆشەویستی ئامرازێکە کە تاکو ئێستا مرۆڤایەتی هێشتۆتەوە لەسەر ئەم زەمینە ، خۆشەویستی لەنێوان مرۆڤ ، ئاژەڵ و ڕووەکدا بوونی هەیە، چونکە ئەمە جوانترین بەرهەمی مرۆڤایەتییە کوڕی خۆم، بۆیە با سەرت بەرز بێت چونکە تۆ باسی یاسای ماناوەی ژیان دەکەیت ، بۆیە هیج هەڵەیەک لەوەدا نابینم ، تۆ کارێکی ڕاستت کردووە کە تێیهیۆنگت خۆشدەوێ ئەو دەبێت بە زاوایەکی باش و هاوسەرێکی باش ، من دڵنیام لەوە ڕۆڵەکەم خۆم
"هەموو وشەکانی بە میهرەبانییەوە وت"

کووک لەگەڵ هەر وشەیەکدا فرمێسکێک لەچاوە ئەڵماسەکانی بەر دەبوویەوە
لەگەڵ هەر وشەیەکدا زیاتر داپیرەی خۆشدەویست

وە لەلایەکی ترەوە
تێیهیۆنگ کەمێک لە نزیکیانەوە وەستابوو و گوێبیستی قسەکانی داپیرە بوو وە زەردەخەنەیەکی هێمنی کرد

لێیان نزیک بۆوە وە ڕاستەوۆ داپیرەی لە ئامێز گرت
داپیرەش ئەوی لە ئامێز گرتەوە

دوای ئەوەی تێی دوورکەوتەوە
کووکیش بە قوڵی داپیرە میهرەبانەکەی لەئامێز گرت

تێی: سوپاس داپیرە ، تۆ باشترینیت
"بە زەردەخەنەوە وتی"

کووک: خۆشم دەوێی داپیرە سوپاست دەکەم بۆ ئەوەی لێمان تێگەشتیت
"بزەی کرد و فرمێسکەکانی سڕی"

داپیرە بیۆل: ئێوە ڕۆڵەی منن، هەمیشە باشترینم دەوێت بۆ ئێوە بێ خەم بن
"بە بزەوە وتی"

کووک: بەڵام داپیرە..
"بە نیگەرانی وتی"

تێی و داپیرە سەیریان کرد

داپیرە بیۆل:چی؟

کووک: چی دەربارەی خەڵکەکە؟!
"بە لچی شۆڕەوە وتی"

داپیرە پێکەنی

داپیرە: ئەوانیش پێویستە بزانن
"وتی و ڕۆشت"

کووک و تێی بە سەرسامی سەیری یەکتریان کرد
پاشان شوێنی داپیرە کەوتن

کاتێ داپیرە لەلایەک وەستا و بە گۆچانەکەی دەستی لە قاچی مێزەکەی تەنیشتیدا
وە هەمووان سەرنجی ئەویان دا و بێدەگبوون و بە بزەوە سەیریان دەکرد

داپیرە بیۆل: ئێمە هەموومان لێرەیەن وە ئەوەشی لێرە نیە هیوادارم ئەو قسانەی ئێستا دەیکەم پێی بگاتەوە.... ئێمە لێرەیەن لەسەر ئەم خاکە ئەوەی ئێمە دەیکەن قبوڵ کردنی سروشتە بەو جۆرەی کە هەیە
قبوڵ کردنی چارەنووسە بەو جۆرەی کە هەیە ، وە لە هەمووی گرنگتر قبوڵ کردنی خۆشەویستی نێوان مرۆڤەکانە بەو جۆرەی کە هەر یەکە هەستی پێدەکات بەرامبەر مرۆڤێکی دیاریکراو و جا ئەو مرۆڤە هەرچی ڕەگەزێک بێت ، ئێمە لێرەدا دوو نمونەی خۆشەویستیمان هەیە ، وەرن بۆ ئێرە ڕۆڵەکانم
"دەستی درێژ کرد بۆ کووک و تێی وە ئەوانیش سەیری یەکیان کرد و بە هەنگاوی هێواش نزیک بوونەوە وە کەمێک شڵەژاو و ترساو بوون ، داپیرە بیۆل بەردەوامیدا بە قسەکانی"
ئەوان دوو ئاشقن ، ئاشقی یەکترن ، وە یەکتریان قبوڵە هەرچەند ئەوان لە ڕەگەزی یەکترن، بەڵام ئەمە نەبۆتە ڕێگر تا ئەوان بووەستن لە خۆشویستنی یەکتر
وە بێگومان ئێوەش پێویستە ئەوەتان قبوڵ بێت کە لە یاسای خۆشەویستیدا هیچ خاڵێک نیە بڵێت خۆشەویستی تەنها لەنێوان نێر و مێدا دەبێت، بۆیە داواکارم لە خەڵکی ئازیزی لادێکە کە ئەوان قبوڵ بکەن وەک ئەوەی ئەوان یەکتریان قبوڵە
"بە هێمنی هەموو قسەکانی کرد"

گەورە و بچوک گوێیان بۆ هەڵخستبوو
تێیکووک زۆرکاریگەر بوون بەو قسانە کووک دووبارە چاوەکانی پڕ بوون و بە بزەوە سەیری داپیرەی دەکرد و شانازی پێوە دەکرد و سوپاسی خودای دەکرد کە ئەو جۆرە مرۆڤە داپیرەیەتی

تێیهیۆنگ تەنها سەرسام بوو بە قسە جوانەکانی داپیرەی خۆشەویستەکەی

لەناو خەڵکەکە پێبدەنگییەکی بێزارکەر هەبوو
هەمووان سەیری یەکتریان دەکرد و کاریگەر ببوون بەقسەکانی داپیرە بیۆل

تا لەناکاو دوو کەس دەنگیان کرد

"ئێمە قبوڵمانن"
وتیان بە دەنگێکی بەرز

هەر دوای ئەوە سێ چوار کەسی تریش هەمان قسەیان کرد

زۆری نەخەیاند هەمووان هەمان ڕستەیان دووبارە کردەوە
وە زەردەخەنەیان دەکرد

دوو ئاشقەکەش بزەیان دەکرد
لەکاتێکدا کووک بەردەوامبوو لە گریانی خۆشی

تێی کووکی لە ئامێز گرت و لە بنا گوێی وتی

"پێم وتی ئەرێنیبە وانیە؟"
بە بزەوە وتی
وای کرد کووک پێبکەنێت

بەمجۆرە ئێوارەکەیان بە کۆتا هێنا بە خواردنی شیرین و خواردنی جۆراو جۆر و قسەی شیرین و قبوڵ کردنی یەک

سوزی تێیکووک و داپیرە گەڕانەوە ماڵ
سوزی بڕیاریدا لە ژوورەکەی کووک بخەوێت لەمەودوا
چونکە داپیرە گەڕایەوە
وە کووکیش ئیتر لەگەڵ تێی دەخەوێت

هەموو شتێک ناوازە بوو
هەمووان زۆر ماندوو بوون
بۆیە هەر یەکە ڕۆشتە ژوورەکەی

تێیکووک لەسەر بێدەکە پاڵکەوتن و ڕاستەوخۆ یەکتریان لەئامێز گرت
تێی بۆنی قژی کووکی دەکرد و کووکیش سەری لەنێو سنگی تێی حەواندبۆوە

دوای ماوەیەک هەردووکیان کەوتنە نێو خوێکی قووڵەوە

بە ئارامی باوەشی یەکترەوە

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بەهیوای بەدڵبوون
💗

Đọc tiếp

Bạn Cũng Sẽ Thích

333K 19.3K 41
You live in a different time zone Think I know what this is It's just the time's wrong
36.7K 2.9K 60
Hamza Siddiqui- The new student in the school, whose smile made every girl lose her heart but he is a cold , ruthless and rude demeanor person Fiza...
202K 2.4K 48
Valerie a high ranked mafia business women comes across a little while at the mall , she hasn't seen much Littles around . The high ranked gallone c...
599K 1K 22
Smexy One shots😘 Got deleted twice 3rd times a charm🤦🏻‍♀️😭