چـاوەکـانـی ئـەو 2 ♥︎

By kimhellyy

32.2K 6.8K 8.2K

بـۆ مـاچێك و بـاوەشێك و تۆزێك ژیـان چـەنەھـا شـەو مـنت گـریـاند 9:09 سـەرەتـا کـتێبی یـەکـەم بـخوێنـەوە ئـەوک... More

یـەك
دوو
سـێ
چـوار
پـێنـج
شـەش
حـەوت
ھـەشـت
نــۆ
دە
یـانـزە
دوانـزە
سیـانـزە
چـواردە
پـانـزە
شـانـزە
حـەڤـدە
ھـەژدە
نـۆزدە
بیـسـت
بیسـت و یـەك
بیسـت و دوو
بیسـت و سـێ
بیسـت و چـوار
بیسـت و پێنـج
بـیسـت و شـەش
بیسـت و ھـەشـت
بیسـت و نـۆ
سـی
سـی و یـەك
سـی و دوو
کـۆتـایـی

بـیسـت وحـەوت

703 185 180
By kimhellyy

تۆ بۆ من خۆرهەتاو بوویت لەم دونیا ساردەدا

~

کـاتی دادگایی کـردنـی دووەم ھـاتـەوە
بـۆ ئـەمجارە وەك پـارێـزەرەکەمـان وتـی بەڵگـەی حـاشا ھـەڵنـەگرمان پێیـە کـە نـاتوانـرێ دژی بسەلمـێنـرێت

وەك ڕۆژی سەرتـا دادگایی کـردن دانـرایـەوە
لـایەنـی بـەرامبـەرمـان ئـەمجارە پـارێـزەرێکـی وەك وەکیلـی خـۆی ھێنابـوو ، چـونکـە وتـی دەیـەوێت کچـەکـەی وەرگـرێتـەوە

حـاکـم ھـات لەدوای ئـەو ھەمـووان دانـیشتـن
ڕووی کـردە پارێـزەری ئێمـە و داوای لـێکرد دەسـت بـە قسـە بکـات

" جەنابی حاکم داواکارەکەم بۆ ئەم دانیشتنە بە ھەمان شێوە دڵنیایە لەسەر جیابوونەوە لە ھاوسەرەکەی
بۆ ئەوەی قسەکانی بسەلمێنم چەند بەڵگەیەکم ھەیە کە پێتی ئەدەم "

ئـەوانـەی خستیە پێشـی حـاکم ئـەو ڕەسمـانە بـوو کـەمن وەك بەڵگـە بە پـارێزەرەکـەم دابـوو ھـی ئـەو ڕۆژەی کـاتێك سـەردانـی ئـەو دادەیـەم کـرد ڕووخسـاری شـوێنـی بـرین و شیـن بـوونـەوەی زۆر لـەسەر بـوو

پـاشـان پـارێزەر دەستـی کـرد بـە ڕوونـکردنـەوە
" جەنابی حاکم موکیلەکەم داواکارە بە دڵنیاییەوە کە جیابێتەوە لە ھاوسەرەکەی چونکە ڕاستە گرێبەستێکی ھاوسەرگیری ھەیە لە نێوانیان بەڵام کڕۆکی بابەتەکە کە ڕێز و خۆشەویستیە ھیچ بوونی نیە ھەروەھا لە سەرەتای ھاوسەرگیری کردنەوە
داوالێکراو بە زۆر و دوور لە ڕەزامەندی ھاوسەرەکەی پەیوەندی جەستەیی لەگەڵ بەستووە
ئەمە سەرەڕای ئەوەی چەنەھا جار ھەڕەشە و لێدانی بەرامبەر بەکار ھێناوە کە گەشتۆتە حاڵەتی مردن
وە گرێبەستی ھاوسەرگیریان لە دادگا نەکراوە لە سەرەتاوە بەڵکو لە شوێنێکی دوور لە دادگا و لای مامۆستایەکی ئاینی کراوە بە زۆری موکیلەکەم لەدوای لەدایك بوونی کچەکەی گرێبەستەکە کراوە بە یاسایی .
ئەو منداڵەش کە قوربانی نێوان ھەردووکیانە
کاتێ زانراوە کە کچە ئازاری نەفسی دراوە و ناتوانێ وەك منداڵێکی ھاوتەمەنی خۆی بیر بکاتەوە و یاری بکات
چونکە توشی خەمۆکیەکی قورس بووە دەبێ چارەسەر بکرێت ئەو پیاوەش کە باوکیەتی ئامادە نیە خەرجی بکات "

ئـەو دادەیـە ھـەستایـە سـەر پـێ و دەستـی کـرد بـە قـسەکـردن
" بەڕێزەکەم وابزانم من وەك مرۆڤێك یان وەك ئافرەتێك مافی ژیانێکی ئاسوودەم ھەیە
من منداڵ بووم کاتێ لە تۆڵەی خوێن درام بە شوو
کاتێك کەمن دەبوایە گەنجێتی خۆم بەسەر بەرم لەناکاو پیاوێکی ھاو تەمەنی باوکم ھاتە نێو پێخەفەکەم
وتیان کە دەبێت لەو تەمەنە بچووکەوە وەك ژنێکی گەورە ڕەفتار بکەم و ڕێز لە مێردەکەم بگرم
بە ھەموو ئەمانە ڕازی بووم لە پێناو خۆشبەختیم کردم وتم ڕەنگە ئەم ھاوسەرگیریە بە زۆرەملێ دەستی پێکرد دواتر ببێتە بنەمایەکی باش و خێزانێکی تەندرووست
بەڵام نەبوو .
لەدوای لەدایك بوونی کچەکەشم ھێشتا ئاواتێکم ھەبوو بۆ ژیان بەڵام کاتێ بینیم ڕۆژ بە ڕۆژ ئەو خراپتر دەبێت بۆم چیتر ھیچ خۆشیەك بۆمن نەما و ئەم بڕیارەم دا بە یارمەتی ئەم بەڕێزانەی ئێرە "

ئـەو دادەیـە ڕوونکـردنەوەی زیـاتری دا
دادوەر بـە بـاشی گـوێی بـۆ گرت تـا قسـەکانـی تـەواو بکـات
پـاشان ڕێگـەی دا بـە پیـاوەکە تـا وتـەی خـۆی بڵێت

" جەنابی دادوەر ژنەکەم بەھۆی ئەو کچەوە توشی خراپە دەبێ ئەو لەوڕۆژەی ھاتە ماڵمان زانیم نیەتی خراپە
ھەر لەبەر ئەویشە ئێستا ئێمە لێرەین ئەگەرنا ژنەکەم پێشتر ھیچ کێشەی نەبوو من ئەوانم زۆر خۆشدەوێ بەتایبەت کچە تاقانەکەم دەمەوێت ھەموو کات لەژێر سایە و سێبەری من گەورەبێت "

پـاشان پـارێزەرەکـەی دەستـی کـردە قسـەکـردن
" بەڕێزم خێزان مانای ئەوە نیە کە دەبێت ھەموو کاتێك ئاشتەوایی لە نێوانیان بێت دەکرێ کێشە لە نێوانیان ڕوو بدات
ئەوە شتێکی ئاساییە ھەموو کەس پێیدا تێپەڕ دەبێت دەبێ ئێمە ڕەچاوی ئەو بابەتانە بکەین دەنا بڕیارەکان خراپ دەبێت
لەوانەیە بە ئازادبوونی کەسێك خراپەیەکی گەورە بنێینەوە بۆیە من دەمەوێت دڵنیابیت لە بڕیارەکەت ھەرچەنە خۆت داناتری "

پـاش چـاو خشانـدنەوە بە قسـە و بـەڵگەکان دادوەر چـەکوشەکی بەردەمـی کێشـا بە مـێزەکەیا ھەمـووان ھەستاینـە سـەر پـێ

" لەدوای وەرگرتنی قسەی لایەنەکان و سەیرکردنی بەڵگەکان بڕیاردرا بە جیاکردنەوەی داواکار و داوالەسەرکراو پاش پێدانی ھەلێکی تر و نەگونجان لە نێوانیان
ھەروەھا ئەو منداڵەکەش دەدرێتە دایکی چونکە پانزە ساڵی تەواو نەکردووە و کەسی یەکەم بۆ منداڵەکە دایکیەتی
وە بڕیاردرا بە کێشانی خەرجی منداڵەکە لەلایەن باوکیەوە "

ھەمــووان بە دڵخۆشـی و گەشبینیـەوە لە دادگـا ھـاتینـە دەرەوە ئـەو دادەیـە تـوند بـاوەشـی لێـدام و کچـە بچـووکـەکەیـم مـاچ کـرد

" ھەموو شتێك بەھۆی ھەوڵەکانی تۆوە بوو زۆر سوپاس "

" ھیوادارم لەمە بەدوا بتوانی بە ئاسوودەیی بژیت "

لـەو قسانـەیابـوویـن کـاتێ ھـاوسەری پێـشووی ھـاتە بـەردەممـان
" دادگا بڕیاری ھەرچی بدات من تۆڵەی خۆم لەتۆ دەکەمەوە "

دەستـی بـرد قۆڵـی ژنـی پێشـووی گرت ڕایکێـشا ویستـی لـەگەڵ خـۆی بیبـات مـن ھـاوارم بـەسەریـدا کـرد
" بوەستە چی دەکەیت ؟
ئەگەرنا بانگی پۆلیس دەکەم "

" چارەی تۆش دەکەم پەلە مەکە ھەی شەیتانی بچووك "

ئاگاداری ئـەوە بـووم کـاتێ دادەکـە شـەقێکی تـوندی کێشا بـە سکی پیـاوەکە خـۆی لـە دەستـی دەربـاز کـرد
کـچەکەی کـردە بـاوەش و ڕایکـرد پیاوەکەش بـە دوایـدا

ھـاوارم کـرد تـا بیـان وەستێنـم بـەڵـام گـوێم بـۆ نـەگیـرا
بـەرامبـەر دادگـا شـەقامی سـەرەکـی بـوو ئـەو دادەیـە ڕایکـردە سـەر شـەقامەکـە بـە شپـرزەییـەوە تـوانـی خـۆی لـە سـەیارەکـان دەربـاز بکـات بـەڵـام !
ئـەوەی ڕوویـدا پیـاوەکە نـەیتوانـی دەربـاز بێـت
سـەیـارەیەك بـە خـێراییەکـی زۆرەوە خـۆی پیـاکێشـا ھەڵـی دایـە پێنـج مـەتر دوورتـر ...

دەمتـوانی ھـەستـی پـێ بکـەم کـە ھەر لـەو شوێنـەدا گیـانی لـەدەسـت داوە چـونکـە شـەقامـەکەی گشـت کـرد بـە خـوێـن

~

- تـۆ بـاشیـت ؟

سـەیری شاشـەی مۆبـایلەکـەمم دەکـرد
ئـەمە بیسـت و حـەوتەمیـن جارە تـێھیۆنـگ ئـەو پـرسیـارەم لـێ دەکـات

+ بـاشـم بە ھـەبوونـی تـۆ

- ئـایا ئـەو پیـاوە مـرد؟

+ بـەڵـێ

ڕووداوەکـانی ئـەمڕۆم ھـاتەوە پێـش چـاو کـاتێ سـەیارەکە ئـەوی ھـەڵدا و شـەقامـەکە بـوو بـە خـوێـن
دیمـەنی ئـەو دادەیـە چۆن چـاوی کـچەکەی گـرتبوو تـا نـەترسـێ بـەڵـام ئـەو ھەمـوو شتێکـی بینـیبـوو بـە خـراپی دەگریـا

- لەمە بـەدوا ئـەوان بـاش دەبـن

+ وایـە
باشیـەکەی ئـەوەیـە تـرسیـان نـەما
بـەڵـام مـن دڵتەنگـم بـەو مـردنـە دەبـوایە ئـەو ببـوایە بـە کـەسێکـی بـاش یـاخوود لـانیکـەم ڕێگـەی ژیـانی خـۆی بـدۆزیایەتـەوە

- چـارەنـووس ئـەوەی بە بـاش زانیـوە
ڕەنگـە ئێمـە لـایەنە بـاشەکـەی نـەبینین ھێشتـا

+ ڕاستـە
ئـەوەم لەبیـر نـەبوو

- ئێلـی ؟

+ گیـانی مـن

- پێـت وایـە مـاسولکـەکانـم گـەورە بـوون ؟

سـەرنجـم دا کاتـێ یـەکسـەر چـاوم کـەوتە سـەر جـەستـە جـوان و نـوێیـەکەی !
لـەوەتـەی زستـانە بـە جلـی زۆر دەرنـاکەوێـت بـەڵـام ئێستـا جـوان دەیبینـم دەزانـم چـەنێك گـەورە بـووە

دەمـەوێـت کەمێك گاڵتـەی لـەگەڵ بکـەم تـا بـزانم کـاردانـەوەی چـی دەبێـت

+ بـاشە
بـەڵـام زۆر خـۆت مـاندوو مـەکە نـاگەیتـەوە جـۆنگکـووك

- ...

دەمـزانی پێـی نـاخۆشـە
دەستـم کـردە پێکـەنیـن و زیـاترم وت

+ ڕاستـی دەڵێـم

- مـن ھێنـدە نـابێـت وەرزش دەکـەم
جـۆنگکـووك شـەوانیش لـەوێ دەخەوێـت تـا جـەستـەی گـەورە بێـت مـن بـەراورد مـەکـە بـە ئـەو

زیـاتر پێکـەنیـم چـونکە قسـەکانـم ھەستـی ئیـرەیی بـۆ درووسـت کـرد کـە دەتوانـم بـە بـاشی لـە ئـەودا ھەستـی پێ بکـەم

+ تۆش دەتوانـی وابکـەیت

- ئـاھ خـوایە
بـاشە وادەکـەم بیبینـە

+ چـاوەڕێـم

- کـەواتە سـەیری ئـەمە بکـە

- لێـم دێـت ؟

چـەن قـۆز و پیـاوانەیـە
سـوێنـد دەخـۆم ئـەمە کـوڕێکـە ئـەگەر جلێکـی کـۆنیـش لەبەر بکـات و تـا دوو ھـەفتـە خـۆی نـەشوات ھـێشتـا ھـەر سـەرنج ئـەبات
تـا ئێستـا بـە دانـانی سمێڵەوە نـەمبینـیبـوو بەڵـام دەرکـەوت کـە لێـی دێـت

جگـە لـەوەش بـاشە سـەرمـای نیـە ئاوا بـەبێ جل مـاوەتـەوە ؟

- دەزانـم ھێنـدە قـۆزم تـاساویـت

ئەوە سـێ خـولـەکە مـن بـێ وەڵـام مـاومەتـەوە ئـاگادار نیـم ئـەی خـوایە !

+ کـارێکـم ھەبـوو

- ڕاسـت بڵـێ ئێلـی
ھـی خـۆتم کـەواتە بـۆچی شتێـك نـاڵێیت لە دڵـەوە بێـت

لـە دڵـەوە ...

+ لـە چـاوەکـانی مـنەوە جـوانترین و بـاشتریـن پیـاویت کـە تـا ئێستـا نـاسیبێتـم
وە دەمـەوێت بڵـێم بینینـی ئـەو ڕەسمـانە تەنھـا مـافی لـەسەر مـنە

- وەسفـەکان وەك خـۆت جـوانن ئێلـی
بەڵـام بـۆچـی ؟

+ چونـکە ئـەو شـانە ڕووتـانەت تەنھـا مـافی مـنی بـەسەرەوەیـە

- دەتـەوێ دەستـی لـێ بـدەیت ؟

+ نـەخێـر

- درۆ دەکـەیت
دەزانـم ئێستـا ڕوومـەتەکـانت گـەرم بـوون

ڕاستـی کـرد 
نـەك ڕوومـەتم تـەواوی جەستـەم !

- ئـەمجارە ڕێگـەت پـێ دەدەم ئـەوە بکـەیت
تـا بـزانی ئـەوە چـۆن ھـەستێکـە مـن وێنـای دەکـەم لە خـەیاڵی خـۆم

ئەی خـوایە ...
ئـەو دەبێـت وێنـای چـی بکـات لـەگەڵ مـن ؟

بـەھەرحـاڵ ھێنـدە شـەرمم دەکـرد وەڵـامی ھیچـم نـەدایـەوە تـا وێنـەیەکـی تـری نـارد

- پێـم وایـە ھەمـوو کـات جـوان نیـە
بـەم شـێوەیـە دەیتـاشم تـا پـاك و خـاوێـن دەرکـەوم وەك ھـەمـوو کـات

+ بـەڵـام ئـەوەشـت زۆر لـێ دەھـات
چـاوەڕێ دەکـەم ڕۆژێك ڕووبـەڕوو بتبینـم بـەو شێـوەیـە

- بـاشە ئـەگەر تـوانیـم

+ ڕووخسـاریشـت زۆر پێکـەنینـاویـە

- پێمـەکەنـە
کـاتێ ھـاوسەرگیریمـان کـرد فێـرت دەکـەم چـۆن ئـەوە بـۆمن بکـەیت

+ بـاشە ھـەوڵ ئـەدەم فێـر بـم

- وە لـە پـاشان تـێھـیۆنگێکـی لـەو شـێوەیـەت دەبێـت

+ تێھـیۆنگـی مـن ھەمـوو کـات قـۆزترینـە

- لـە جـۆنگکـووکیـش زیـاتر؟

دەستـم کـردە پێکـەنیـن

+ لـە جـۆنگکـووك و لیـۆنیـش زیـاتر

- خـۆشمـەوێیـت ئـەزانـی ؟؟؟؟

+ ئـەزانـم
وە مـنیش خـۆشمـەوێیـت

~ ~ ~

100 Vote

بـە ھیـوای بەدڵ بـوون 🫶🏻💕

Continue Reading

You'll Also Like

7.8K 1.4K 19
تەواوبووە نوسەر:﴿کۆرای﴾ گەشت کردن بۆ دوورگەیەکی نامۆ بۆ زانینی راستیەکان دەبێت چ شتێک لەوێ هەبێت مرۆڤی جیاوازی؟ شتی سەیری؟ شتی سەرو ئەوانەی چاوەرێما...
4.7M 527K 58
{Both Zg&Uni} အသေမခွီးရတောင် တစ်ချက်တော့ပြုံးမိဖို့ အာမခံပါတယ် ..💚 Start - { 11,8,2020 } End - { 25,11,2020 } အေသမခြီးရေတာင္ တစ္ခ်က္ေတာ့ျပဳံးမိဖို႔...
401K 15.3K 43
ကိုယ်ဟာ ကြိုးဝိုင်းထဲမှာ ကိုယ့်ကိုစိန်ခေါ်လာသမျှကောင်တွေအကုန် ထိုးရဲတယ် သတ်ရဲတယ် ကိုယ်နိုင်မယ်ဆိုတဲ့ယုံကြည်မှုရှိတယ် ကိုယ်မလုပ်ရဲတာဘာမှမရှိဘူးလို့ထင...
261K 13.7K 82
🍁ကောင်းခြင်းတည်မြဲ.. 🍁 နိုင်ငံခြားပြန်ကောင်လေး။ ရုပ်ရည်၊ ပညာ၊ စည်းစိမ်ဥစ္စာပြည့်စုံကြွယ်ဝသူမို့ အတော်လေးကြီးကျယ်သည့်လူ။ သူ့ကိုသူလည်း အထင်ကြီးလွန်းပ...