ھـەشـت

1.1K 221 263
                                    

« خەریکم خەونت پێوە دەبینم، تۆ خەبەرم مەکەوە هەرگیز..»

~

ڕۆژی دواتر بەھۆی ڕووداوەکانی دوێنێ شەوێ خەو نەچووە چاوەکانم تەواوی شەو بێدار و مات ببووم
جار جارەش ئەسرینم دەڕشت

ئەمڕۆ کە یەك شەممە بوو وەختی دەوام
بەیانی زوو خۆم لەجێ نا بە بیانووی شەکەتیەوە خۆم خزاندە ماڵەوە

تەلەفۆنەکانی یار و ڕێحان
تەنانەت جۆنگکووکیش ھەراسانیان کردبووم

دوا نیوەڕۆ بڕیارم دا وەڵامیان بدەم
دوای نەختێ ھەواڵ پرسین کەوتنە گلەیی و گازندە کە بۆچی ئەمڕۆ لەگەڵ ئەوان نەبووم

منیش وەك چۆن بیانووم بۆ دایکم ھێناوە
بۆ ئەوانیش ھەمان کارم کرد

ئاخر نەم دەتوانی ئەوەی ناو دڵم بە ئاسانی خاڵی کەم
شتانێك ھەبوون نەدەوتران
ھەستێك لە ناخم وای لێ ئەکردم لەسەر ئەم بابەتە ھیچ بۆ ھیچ کەسێ باس نەکەم

منیش ھەمان شتم کرد

شەو تێپەڕی و ڕۆژێکی نوێ ھات
ئەمجارە ئیتر نەم دەتوانی خۆم لە دەوام غافڵ کەم
نابێ محازەرەکانم بفەوتێنم لەبەر وەھا ڕووداوێ

چاکەتێکی ڕەش و مجەسەمێکی سپی
لەگەڵ پانتۆڵێکی ڕەشی پان و کالەیەکی سپۆرتیم لەپێ کرد
قژم بەرز بەست و ماکیاژێکی سادەم کرد

جانتاکەم لەشان کرد و لە ماڵ چوومە دەرەوە

کاتێ گەشتمە زانکۆ
ھیدفۆنم لەگوێ نا ھەتا ناو کۆلێژ
چوومە ناو کڵاس کتێبەکانم دانا لەسەر مێزەکەم
دەمویست بێمە دەرەوە کەسێکم بەدی کرد کە ھات

وە بەرەو ڕووم دێت
کەسێك کە ئێستا حەز ناکەم لە نزیکم بیبینم

" بەیانی باش ئێلی "

نە سەیرم کرد نە وەڵامم دایەوە
تێھیۆنگ پشووی ساردە و بەسەر خۆی ناھێنێ کە چ کارێکی کردووە

بەلایدا تێپەڕیم
بەڵام قۆڵی گرتم و گەڕاندمیەوە

" شایەنی وەڵامێکیش نیم ؟ "

" کاتی ئەم قسانە نیە "

تووندتر قۆڵمی گرت کە خەریك بوو ئازاری ئەدام

" ئەی کەی کاتیەتی ؟
بۆچی تۆ ھیچ خولەکێ کاتت بۆمن نیە ؟
بۆچی لێم ڕادەکەی ؟ "

چـاوەکـانـی ئـەو 2 ♥︎Where stories live. Discover now