نـۆزدە

743 195 203
                                    

~ ~ ~

Hoppla! Dieses Bild entspricht nicht unseren inhaltlichen Richtlinien. Um mit dem Veröffentlichen fortfahren zu können, entferne es bitte oder lade ein anderes Bild hoch.


~ ~ ~

ئـەمڕۆ دوای مـانگ و شتێك چوومـە دادگا
لەدوای ئـەوەی قسـەم لەگەڵ ئـەو دادەیە کـرد
وتـی کە دەمـەوێ لـە مـێردەکەم جیـا ببمـەوە مـنیش بۆ ئـەو ھـەر کارێـك لـەدەستـم بێـت دەیکـەم

بـە تەنھـا بـووم
کـەسـم نەھێنـا چونـکە ھەر یـەکێـك لە ھـاوڕێکـانم گرفتـاری دەردی خـۆیـەتی
نـامەوێ مـنیش ببمـە ئـەرك بۆیـان

یەکـەم جـار چـوومـە نـاو کـەیسـی خـەڵکـەوە
ئـەمـەوێ قسـە و ڕەفتـاری پارێـزەرەکـان ببینـم
بـزانم تـا چەنـد لێھاتـوون

یەکـەم دانە کـەیسێکـی تـاوانـی بـوو
کـە پیـاوێك بـراکەی خـۆی کـوشتـبـوو لـەکـاتی تـوڕەیی

وە دووەم دانـە
یـەکلـایی کـردنـەوەی کێشـەی زەویـەك بـوو

سێیـەم کێشـەی خێـزانی بـوو
جیـا بوونـەوەی پیـاوێك لـە ژنـەکەی بـەڵـام ژنـەکەی نـەیدەویسـت جیـا بێتەوە

ئـەمە ئەو بـابەتە بـوو مـن زیاتـر لێـی ورد بـوومـەوە
پـارێزەری پیـاوەکە خانـمێك بـوو دەتـوت پێشتـر بینـیومـە
بەڵـام بـەبیرم نەدەھـاتـەوە

بـەھەرحـاڵ
مـێشكـم لـای قسـەی ئـەو دادەیـە مـابۆیـەوە
کـۆتـا جار لـەم ڕۆژانـەیا کـە چـوومـە لـای زۆر شتـی بۆ باس کـردم

ئـەو وتـی کـە
" دوای ماوەیـەك یـەکێك لـە دشـەکانم کـاتێ چووبۆیـە نێـو ژوورەکـەم نـازانم بـە چ ھۆکـارێـك
چونکـە خـۆم لـەوێ نـەبووم لـە سەردانـی مـاڵی بـاوکم بـووم
حـەبی دژە مـنداڵ بـوونـەکەمـی دۆزیبۆیـەوە
ڕۆژێك بوو لـە مـاڵی بـاوکم بـووم
کـاتێکـم زانـی مێردەکـەم ھـات بـە شوێنـمدا
ڕووخسـاری زۆر ئـارام و بـێ کێشـە بـوو وامزانـی بیری کـردووم
ببینـە لـە چ خـەیـاڵێك بـووم !
لـە ڕێگـا کـاتێـك منـی بردەوە ھیچـی نـەوت
ھـەر ئـەوەندەی پـێم خستـە مـاڵـەوە
بـە شـەق فـرێی دامـە ژوورەوە بـۆ نـاوەڕاستـی حـەوشە
قاچـەکانم خلیسکا و ئەزیەتی بوو
لەدوای ئەوەش مێردەکەم چنگی کرد بە قژما و ڕووخسارمی بەرز کردەوە پاشان وتی
' چ ق**بەیەك فێری کردووی ئەم زەھرانە بخۆی ؟ '
گوێم لە خەسووم بوو وتی ئیشی دایکە جادووگەرەکەیەتی ئەگەرنا گێژێکی ئاوا ئەم شتانە چوزانێ
دواتر بە قسە و لێدانی ترەوە کە بووە ھۆی لەجێ چوونی قاچم و شین بوونەوەی قۆڵم لەگەڵ نەخواردنی نان و ئاو بۆ رۆژێ کۆتایی ھات "

چـاوەکـانـی ئـەو 2 ♥︎Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt