magic shop

By btscorelove

1.6K 403 118

پێکەنینی منیش ئەو کاتە ڕۆشت کە خۆرەکەم بۆ هەمیشە لێم وون بوو کە ئیدی پێکەنینی لەدەستدا،وە لەو کاتەی من لە د... More

پێشەکی
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12

13

150 22 6
By btscorelove





ـ
(هانــ)

ـ

هۆسیۆک لەناو فڕۆکەکە دەگەڕایەوە
بۆ سیئۆل ، لەڕاستیدا بە پەرۆش نەبوو
دڵنیابوو ئەمە کۆتاییە ئەویش دەمێنێتەوە
بە تەنها و دەبێت چاوەڕێی بوونی خۆی
بکاتەوە تا دووبارە دڵخۆشبێت لەهەر ساتێک
بێت ،

چاوەکانی داخست و هەستی
بەگەرمی دەستێک کرد لە خەیاڵەکانی
ئەوە دەستە باریک و ساردەکانی هیونگەکەی
بوو ئەو هەمیشە لەناو گۆشەیەکی مێشکی
هۆسیۆک خۆی گیر کردبوو هەرگیز لا نەدەچوو

شووێنێک کە لەبیرکردمیش دەستی پێنەدەگەیشت !

کاتەکان تێپەڕین بۆ ماوەی
چەند کاتژمێر هۆسیۆک لەناو فڕۆکەکە مایەوەو
بەڵام لەگەڵ کرانەوەی چاوەکانی خۆی لە
کۆتا خاڵی دنیا بینی..

سیئۆل

لە کۆتای لە فڕۆکەکە هاتە خوار بەهێواشی هەناسەی
ساردی دەدا و ئارام دەبوویەوە دڵنیا نەبوو ئیدی
سیئۆل دەتوانێ وەک جاران خۆشی بۆ
بگەڕێنێتەوە.... بەڕێکەوت
بۆ ماڵەوە!

لەناو تەکسیەکە تەماشای خەڵکی شارەکەی
دەکرد کە چەند دڵخۆشە بیری دەکردەوە

دەیوت"ئەم بیرکردنەوانەم بەهۆی ئەوەیە
کە دەمرم وا بۆ ساتێک هەموو کەسم لا جوانە؟"

کەمێک تێپەڕی و نزیک لە ڕووباری
هان وەستا نەیویست بگەڕێتەوە ماڵەوە
بەهێواشی لەپردەکەوە تەماشای
ئاواکەی دەکرد هەستی بە کەمێک بای سارد
دەکرد سەرەڕای ئەوەی خۆر دیار بوو!

تێنەدەگەیشت ئێستا بۆ چی ماڵی نابێتەوە
بە باوەش و نیشتمانی؟

ڕاست بوو هەندێک جار ماڵ چوار دیوار
نیە ..بەڵکو کەسێکە!

«هیونگ ڕاستی کرد! چیتر تۆ
ناتوانی ئێمە گەرم بکەیتەوە»

کات تێپەڕی ئیدی هیلاکی قاچەکانی هۆسیۆکی
بەڕێکردەوە بۆ خانووەکەی، ئە وشووێنەی
ئیدی ئارامی تێدا بەدی نەدەکرا.

و هۆسیۆک لە ژوورەکەی خۆی
پاڵیدابوویەوە و تەماشای ئەلبومێکی دەکرد
کە ڕەسمی کۆنی خۆی و هاوڕێکەی هەڵواسیبوو
تا لەپڕ هەنێ وێنەی بینی کە نەدەبوو
بیبینیایە چونکە ئەو لاواز بوو ئەو پەڕی
گوڵ بە خۆشەویستی بریندار دەبوو ،
لەناو دەچوو دەشکا، ورد دەبوو..

هۆسیۆکیش پەڕێک بوو .

ئەوە هەمووشت بوو ئێستا دەیتوانی
بیکات تەنها تاماشا کردنی وێنەکەبوو
زەنگی مۆبایلەکەی هۆسیۆکی لە جەنجاڵی
دەرهێنا.

هۆسیۆک:" بەڵێ.."
مینگی:" هۆسیۆک نیم ..منم مینگی"
هۆسیۆک:" ئۆهـ مینگیشی بڵێ.."
مینگی:" ویستم بزانم کە گەڕاویتەتەوە"
هۆسیۆک؛" ئاهــ بەلێ-"
شوگا:" هۆسیۆک!!"

هۆسیۆک کە گوێی لەدەنگی ئەو بوو
نەیدەویست چیتر قسەبکات نەیدەویست
چیتر بگریەتەوە، نەیدەویست ئیدی
قوربانی بێت..

هۆسیۆک:" بەڵێ هیونگ!"
شوگا:" لەبیری مەکە- شەو وەرە بۆ
ڕووباری هان...."
هۆسیۆک:" ئم"
شوگا مۆبایلەکەی داخستەوە...

ڕووباری هان..
ڕووباری مردن.

ـ

«ببورە کە مۆبایلەکەم لێبردی مینگی»
«کێشە نیە هیونگ..بەڵام تۆ باش
دەبیت؟»
«نازانم ..بەڵام باشدەبم»

مینگی دوورکەوتەوە و بەرەو کاری خۆی
ڕۆشت و شوگا چووە ژوورەکەی کۆمەڵە
وەرەقەیەکی دەرکرد و دەستی کرد بە نوسین!

دەیزانی نووسین تاکە شووێنە کە دەتوانێت
خەیاڵەکانی بکات بە ڕاستی.

"سڵاو من مین یونگی..هۆسیۆکی دەزانم
وتنی ئەمە ئاسایی بوەتەوە لات و تەنانەت
گوێشی نایەت ئەگەر من کۆتایم پێهاتبێ!
دەزانم هیلاک بوویت بەهۆی منەوە، ئازار
کێشا بەدەستی من و واتزانی کە هەستەکان
بەکار دێنم ..بەڵام ئەوە ڕاستیە کە من هەرگیز
هەستم بۆت نەبووە هەرگیز نەمویستوە کە لەگەڵ
بم تاکە بیرم هەبووبێ لای جیمین بووە، هەمیشە
ویستومە یەکەم ژووانم هەبێ لەگەڵ ئەو دووبارە
بە خۆشی بژیم و ئارام ببم ! بەڵام هێشتا
دەترسام لەدەستدان ،بیرکردنەوەی تۆ کە
چۆن بۆ من دەژی وێرانی کردبووم ..ئازاری
دەدام حەزم لە پشیەلەکان نەبوو ،حەزم لە
گەرمی نەما جەستەم دەویست هەمیشە
سارد بێت بەڵێ..من ئیتر ئاواتی ژیانێکی
باشم نەدەویست! سەیرکە چەند سەیرە
ئێمە لەوانە نەبووین چیرۆکەکەمان کۆتایەکی
باش و خۆشی هەبێت! ئێمە لەوانەین
کە لەکۆتای یەکێکمان دەمردین ، ئێمە لە
وانەین لەکۆتای بیسەر و بینەر و خوێنەر
دەیانووت"ئەمە چی بوو خۆ  بەیەک نەگەیشتن"
ئێمە لەوانەبووین کەبوونمان زیادەبوو
سەرەڕای ئەو ڕۆڵە سەرەکیەی پێمان درا!
ئێمە توشی ڕق دەبووین... بەڵام
دەزانم کە تۆ بەردەوام دەبیت و باش
دەبەیتەوە...
هیونگ: مین.شوگا"

شوگا وەرەقەکەی لول کرد و کەمێک لەچوار
دەوری ڕواند و پاشان خستیە سەر گۆرانیەکی
هێمن ئەو گۆرانیەی هەمیشە لە دووکانی
جادوویەکە لێدەدرا ئەو یەکە بەیەکەی ئەو چرکانەی
لەبەرچاو بوو کە هەڵی دەگرت قژە ئاڵتونیەکانی
قژە بریسکەکانی کە ڕەنگی خۆری هەبوو !

بەڵام هەرگیز ئەوی نەبوو!

هەمووچرکەیەک کە ئەو دەهێنایە خۆشی
بەڵام لەگەڵ داخستنی چاوەکانی شوگا لە سوچێکی
دڵی شوگا نەک یونگی کەسێک هەبوو ئەو
کوڕە قژ ڕەشەکە دەرکەوت پێکەنینە بەردەوامەکانی
و قسە خۆشەکانی و خواردنەکانی و خۆشیەکەی
دەهاتە خەیاڵی شوگا بەردەوام بوو لەچاو داخستن
زۆر دڵخۆشبوو سەڕەڕای ئەو کەسە ئەوە نەبوو
کە چاوەڕێی دەکرد بەڵام هەمیشە دڵخۆشبوو!
ئەو کوڕەی گەرمی خۆی لەدەست دا
ئەو کوڕەی سوتا لە جیاتی هەموویان بۆی..

ئایا لێی خۆشدەبێت

شوگا:" خۆری..من خۆشمەوێی"

کات کۆتای دەهات کاتژمێر دەی شەو بوو
شوگا لەماڵ هاتبووە دەر و لەسەر کورسیەک
دانیشت !

چاوەڕێی هۆسیۆکی دەکرد
دەیوست کاتێک زووتر بێت و بیبینێ!
هۆسیۆک بەتەنها لەماڵبوو نەیدەویست
بڕوات بەڵام شتێک لەدڵی دەیوت بڕۆ
چی ئەگەر ئەو تۆ ببینێت و ئیتر کۆتای
بەخۆی و تۆ نەهێنێ!

هۆسیۆک دوودڵ بوو هەناسەی کز و
هێواشتر دەبوویەوە هەووڵی کەمێک
ئارامی دەدا لەناخی بەڵام ئەوهەمیشە
شڵەژاو بوو زیاتر لە هەرشتێکـ!

باکە بەردەوام بوو لە هەڵدان و خۆکێشان
بەقژە ڕەشەکانی شوگا وایکردبوو
ڕوومەتەکانی سور هەڵگەڕێن و خۆی
و شانەکانی بچوک بکاتەوە کەمێک
گەرمی ببێتەوە بەڵام هەرزوو ڕەتی
دەکردەوە هەست بەگەرمی بکات
تا لەپڕ باکە کەمی کرد و ئیتر ساردیەکە
بەوشێوە نەما کە دەبوو هەبێت کاتژمێر
لایدا بۆ دەو نیوی شەو هێشتا هۆسیۆک دیار نیە !

«هممم...»

شوگا وەرەقەکەی دانا و بەڕێکەوت بۆ سەر
پردەکە تەنها سێ دەقەی دەویست بەڵام
ڕێگای مردن ئەوەندە درێژ بوو کە بە
سەعات دەگەیشت بەسەر پردەکە !

هەوا باشتر بوو کەمێک ساردیەکەی
هێور بوویەوە ! سەڕەڕای زۆری هاتوو
چۆی سەیارەکان و ژاوەژاو بەڵام
ئەمە ڕێگر نەبوو لەو کۆتاییەی کە هەڵیبژارد
شوگا نزیک بوویەوە دەستی لەسەر ئاسنەکان دانا !

قاچەکانی لەودیوو شیشەکە داناو لەڕووی ڕووبارەکە
دانیشت !

ڕووی لەپشتی دوونیا بوو بیری لە
هیچ نەدەکردەوە تەنها هاتنی هۆسیۆک نەبێت
تەنها خۆرە مردووەکەی نەبێت.

:"هیــــونگ.."

شوگا گوێی لەناوە بوو ئاوڕی لای چەپی
دایەوەو بینی کە هۆسیۆک بەڕاکردن
دێتە پێشەوەو چەندهەنگاوێک لە
شوگا دوورە و سەیردەکات دەستەکانی لەسەر
ئەژنۆیەتی و هەناسەی زۆر قورس دەدا هێندە
ڕایکرد ئەژنۆکانی دای لەئەرز و دەستیگرت بە
دڵیەوە و چاوەکانی چەند جارێک تروکاند..

«هاتیت؟»

بۆ ماوەی چەند خولەکێک دەبێت
هۆسیۆک تەماشای شوگا دەکات و
دەبینێت کە هیچ وشەیەک ناڵێت!

«هیو-»
«هۆسیۆ-»

هەردووکیان بەیەکەوە قسەیان کرد
بەڵام خێرا درێژەی بەقسەکانی دا

«ببورەکە کە کۆتاییەکی باشمان نەبوو
لە بەشی خوارەوە لە باخەکە سێیەم کورسی
نامەیەکم داناوە ئەگەر ون بوبو گرنگ نیە
چونکە بە خوێندنەوەی من ناگەڕێمەوە..
بەڵام...بیرت بێ کە دەبێت باشبیت»

«بۆ وادەکەیت؟»

ئەمە هەموو پرسیارێک بوو

چاوەکانی هۆسیۆک پڕ لەفرمێسک بوون
خەریک بوو دەڕژا بەڵام گرتبووی و لێوەکانی
دەلەرزین لەکاتی قسە چاوەکانی پڕبوون لە
وشە کە دەیوت..مەڕۆ!بمێنەوە!خۆشمەوێی!

بەڵام هەمووی وردەوردە کاڵ دەبوونەوە!

«دەزانم لەبەر من ئەم کارە ناکەیت!
بەڵام من بەڵێن دەدەم وەک چۆن-چۆن سێساڵ
بێتۆ ژیام...دووبارە بەردەوام بم بێ تۆ..چ پێوویست
دەکات من دووبارە تۆ ببینمەوە-»

«هۆسیۆکی..تا ئێرە بوو..»

هۆسیۆک لەسەر چۆک کەوت و دەستی کرد بەگریانێکی توند !

«چی دەکەیت؟؟؟»

«نامەوێ-نامەوێ بمری من لێرە
دەبم لات گرنگ نیە من خۆشدەوێ یان نا
من بۆتۆ دەژیمەوە دووبارە..تکایە بژی بەڵێن
دەدەم هەرشتێک تۆ بتەوێ دەیکەم دەتبەم
بۆ بینینی جیمین..لەوێ بمێنەوە ئاگاداری بە
داوا دەکەم و دەکەومە سەرچۆک بۆ هاوسەرەکەی
تا لەوێ بمێنیتەوە و ئاسودەبی........تکایە
هیونگ تەنها وەرە-»

«خۆری من..»

«و لەگەڵ من بژی-»

«سوپاس»

لەپڕ دەنگی ئاوەکە هات وەک بڵێی بەردێکی
زۆر گەورە کەوتە ناوی هۆسیۆک توانای نەبوو
چاوەکانی لەسەر زەویەکە بەرز بکاتەوە تا لەپڕ
گوێی لە دەنگی ئافرەتێک بوو قیژانی بە دەنگی
بەرز بەڵام هێشتا چاوەکانی هۆسیۆک لەسەر
زەویەکەیە بە هێواشی فرمێسکەکانی کەوتە سەر ئەرز.

مێشکی قبوڵی نەدەکرد کە چاوەکانی
بەرز بکاتەوەو ئەو لەوێ نەبێت!!! داواکاربوو
کە چاوەکانی بەرز کردەوە دووبارە شوگا

ببینێ...
چاوەکانی بەرە بەرە بەرز دەبوونەوە تا بەرتر
دەبوویەوە بۆشای دەبینی ..

«هیونگ....»

بەڵام شوگا ڕۆشتبوو..بۆ کۆتاجاریش نەیتوانی
دەمووچاوی ببینێ!

«هــــــیونگـــــ»

یونگیش مرد.

ـ

پۆڤ~

«کۆتا لاپەڕە لاپەرەی سێسەد»
پێت وایە دووبارە خۆر هەڵنایەت
پێت وایە ڕۆژ دەوەستێت و ناڕوات؟
پێت وایە شەوگار دووبارە دانایەت؟
پێت وایە دووبارە پێناکەنین؟ یان ناگرین؟
پێت وابوو ژیان بەردەوام نابێت؟؟
ڕاستکرد هیچکامیان نەبوون ..تەنها ئەژین
تەنها هەناسە ئاڵوگۆڕدەکەین..ئەگینا جگە
لە چاوەکان هیچیتر بوونی نیە بۆ بینینی
خەیاڵەکانم! خۆشمەوێی بەردەوامم لە
ژیان وەک وتت ..دەزانم کۆتا وشەت
وشەیەک نەبوو وەک ئەو چیرۆکانەی کە
دەوتران، وەک خۆشمەوێی لەبیرم مەکە
لەو دنیا با یەک ببینینەوە!
وشەکەت «خۆری من سوپاس» بوو
تەنها ئەو سێ وشەیە دەیتوانی دڵم
ساڕێژکات بەدرێژای ئەم ساڵانە کە
تێیدا ژیام بێ تۆ! سوپاس هیونگ بۆ
نامەکەت سوپاس بۆ ئەوەی خۆشویستم
لەوانەیە شایەنی ئەو خۆشەویستیە نەبین
کە پێمان دەدرێ لەلایەن کەسێک تەنها
لەبەر ئەوەی ئێمە خۆشمان دەوێن!
خۆتان خۆشبوێت دنیا بەردەوامە کەسەکان
دێن و دەڕۆن و دەژین و دەمرن لەوانەیە
قورسبێت بۆتۆ کە بەردەوام بیت بەڵام
ئەم چیرۆکە ڕاستی بوو دەبێ بزانی و ئامادە
بیت چونکە کاتێک هەست بەخۆشەویستی
ئەو کەسە دەکەی کە بۆساتێک خۆشی نەویستووی
کە نامەیەک بەر لە خۆکوشتن بەناوی تۆ
دەست پێدەکات...
نوسەر: جیۆنگ هۆسیۆک
کتێب:" «خۆری تۆ»

ـ

گەڕانەوە بۆ پێش خۆشکوشتنەکە کاتێک
یونگی نامەی بۆ هۆسیۆک نووسی.

لەکاتی نووسینی نامەکە دڵی ئۆقرەی
نەگرت باسکردنی جیمین ئازاری دەدا
مردنی بەس نیە تا ئیدی باسی جیمینیش بکات
بۆ ئازاردانی خۆرەکەی.

خۆرەکەی لە دنیایەک و ئەویش لە دنیایەک

خۆری ئەو شایەنی باشترینە.

بۆیە بڕیاری دا نامەیەکەی تر بنوسێت.

نامەکەی شوگا بەر لە خۆکوشتن بۆ هۆسیۆک

« سڵاو هۆسیۆکی دەزانم کەتۆ باشیت و
بەردەوامی لەژیان تکایە ئارام بە ..من لەوێ
تەماشات دەکەم دەزانم کۆتایەکەی هێندە
جێی خۆشی نەبوو کە بتوانی لە دنیا باسی
بکەیت بەڵام دەتوانی لایەنی کەم باسی ئەو
سەد نامەیە بکەی کە بۆت نوسم لە جاپان!
دەتوانی باسی ئەو خواردنانە بکەی کە بۆت
درووست کردم کاتێک ون بوویت و ڕۆشتی
دەتوانی باسی یەکەمماچمان کەیت سەرەڕای
ئەوەی بۆجارێک ژوانمان نەبەست! دەتوانی
باسی سەماکە بکەیت و باسی خۆشترین
گۆرانی بکەیت! دەتوانی باسی ئەو بکەیت
کە هاوڕێت بوو..ببورە کە تۆم خستە ئەو
باروودۆخە کە دەبوو تۆی تێدانەبی!
لەبیریمەکە ئەو گەرمیەی ئێستاش لەلەشی
تۆدایا هەمان ئەو گەرمیە کە بەمنداڵی لەسەر
باخچەکە دەیدا لە پشتم و دڵم و گەرمی
دەکردمەوە بێخەم بە لەوەی لێرە لە دڵی
هیونگەکەت شوێنێک هەیە کە هیچ کەس
دەستی پێناگات ..خۆشمەوێی...
بۆ خۆری من: جیۆن هۆسیۆک
ـ شوگا"



ـ
ـ

کۆتای🫶🏻

Continue Reading

You'll Also Like

3.9M 162K 62
The story of Abeer Singh Rathore and Chandni Sharma continue.............. when Destiny bond two strangers in holy bond accidentally ❣️ Cover credit...
4.4K 513 14
ꨄ︎ taekook ❦︎ namjin ♡︎ younmin ©Taekook_231
13.2K 1.2K 13
گەیە حەزت لێی نیە چاوت دەرێ سەیری مەکە👍🏼 تایکووک بۆ هەمیشە🤍.
1.2M 108K 41
✫ 𝐁𝐨𝐨𝐤 𝐎𝐧𝐞 𝐈𝐧 𝐑𝐚𝐭𝐡𝐨𝐫𝐞 𝐆𝐞𝐧'𝐬 𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐒𝐚𝐠𝐚 𝐒𝐞𝐫𝐢𝐞𝐬 ⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎ She is shy He is outspoken She is clumsy He is graceful...