magic shop

By btscorelove

1.6K 403 118

پێکەنینی منیش ئەو کاتە ڕۆشت کە خۆرەکەم بۆ هەمیشە لێم وون بوو کە ئیدی پێکەنینی لەدەستدا،وە لەو کاتەی من لە د... More

پێشەکی
1
2
3
4
5
6
7
9
10
11
12
13

8

69 64 10
By btscorelove



(شکان لە تۆدا...)

ـ

ماوەیەکی زۆر ڕۆشت بەسەر سەردانەکەی
جیمین بۆ ماڵی یونگی و هۆسیۆک، ئەوە
کۆتا جاربوو یونگی درووستبێتەوە لەناو
لاشەی شوگا دا وە لەو ساتەشەوە بۆ
یەک خولەک یونگی مێشکی نەگەڕایەوە
لای شوگا ، هەمووکات بیری لای جیمینەکەی
بوو ..ئەو کوڕەی دەیشکاند و چاکیشی
دەکردەوە دەیڕووخاند و باوەشی دەکردەوە بۆی.

کاتەکام ناڕۆن ئەبێ بینینی کەسێک هێندە بتشکێنێ؟

«هۆسیۆک؟»

یونگی لە ژوورەکەی چووە دەرەوە
بەدوای شوێنەوارێک بۆ هۆسیۆک دەگەڕا
بەڵام دیار نەبوو.

«هۆسیۆک؟»

بەردوام بوو لەگەڕان و چاو بردن
بۆ بینینی هۆسیۆک تا ئەوی لە
بالکۆنەکە بینی کە چۆن لە تەمی
شارەکەی دەڕوانی، وە ماوەیەکی
باشە کە خۆر دیار نییە ئیتر..

«هیۆنگ؟»
«وامزانی وون بووم!»
«ئایا برسیتە؟..نان بۆ ئامادەبکەم؟»
«نەخێر من باشم»

یونگی هەستی بە گۆڕان لە تۆنی دەنگی
هۆسیۆک کردبوو، دیارە ئەویش لەو
کاتە ماوەتەوە کە جیمینی لێبوو، ئایا ئەویش
هەمان هەستی منی هەیە بەڵام بۆ کەسێکی
جیاواز؟ من؟شوگا؟

«دەمەوێ بڕۆم..»
«بۆ کوێ هیۆنگ؟»

هۆسیۆک زۆر بە زەحمەت هەوڵی دەدا
کە دەنگی شکاو ترساو دەرنەکەوێ بەڵام
ئەوە سودی نەبوو ئەو هەمیشە لە گۆڕان و
وون بوون و لەدەستدانی (شوگا)دەترسا.

«بۆ ماوەیەکی کەم،کەمێک پشووبدەم»

هۆسیۆک نزیک بوویەوە لە باوەشی هیۆنگی
و دەستەکانی بۆ پشتی شانی برد و باوەشی کرد
هەر لەو ساتە زانی کە خۆری ئەو نیە.

«ئایا هۆکار ئەوە؟ دووبارە..دەتهەوێت بۆ ماوەیەک
من بڕۆم؟»

یونگی زانی کە ئەو کێشەکە نیە بەڵکو خۆیەتی.
خۆی هەمووشت لەناودەبات نەک خۆشەویستی
خۆرەکە بۆ پشیلە ڕەشەکە.

یونگی بەهێمنی هۆسیۆکی دوورخستەوە لە
باوەشی خۆی تا کەمێک هەناسەبدات.

«لەبیری بکە...»

«هیۆنگ دەزانی هەرکات ویستت بڕۆم ئەوا
دەڕۆم..»
«نا لێرە بمێنەوە..»

یونگی بەهێمنی دەستی لابرد لەسەر شانەکانی
هۆسیۆک و ئیدی ئەوە کۆتا جار بوو
خۆرە بێ گەرمییەکی ببینێت.

♡♡♡♡

کات تێپەڕی بەڵام تا دەهات شتەکان
خراپتر دەکەوتن بەسەر یونگیدا
زیاتر ئازاری دەبوو، هەستی دەکرد
لە هەرساتێک بێت دەخنکێت و دەمرێت.

نان خواردن، بڕین،کوشتن،ڕاکردن،وونکردن
بووبوون بە بەشێک لە ڕۆتینی یونگی وەک
بەڵێنی بەخۆی دا دەبێت یەکێکیان بیباتەوە..

یونگی،یاخود شوگا!

بێگومان ئەو بردییەوە ، ئیدی ئەو هەستی
بە بینی خۆرەکەی نەدەکرد، لە چەند مانگی ڕابردوو
بۆ جارێک باوەشی نەکرد،تەنانەت نەشیدەویست
گوێی لەدەنگی بێت.

یونگی دەستی بەسەر مێشکی گرتبوو وای لێکرد
تەنها خیانەت و فێڵەکانی ئەو ببینێت.

کاتی نان خواردن بوو.

«نامەوێ..تکایە دوورکەوە»
«هیۆنگ تەنها کەمێک-»
«تکایە..هۆسیۆک دوورکەوە»

یونگی زۆر بەسەختی هەوڵیدا ئازاری
نەدات بەڵام ئەو هەمیشە بانگی دەکرد و
ئازاری دەدا.

«شوگا هیۆنگ..بەڵام تۆ هیچ-»

یونگی بە توندی هەستایەوە و پەلی هۆسیۆکی
گرت و لە ژوورەکەی کردیە دەرەوە و
دەرگاکەی لەسەر داخست و دەستی کرد
بەهاوارکردن

وەک بڵێی ئەگەر لەو دیوو دەرگاکە بێت ئازاری نادات.

«تـــەنها دووربکەوە..بەنەفرەت بیت»
«هـ..هیۆنگ د-دەرگاکە بکەوە..چی دەکەیت؟»
«دەڵـــێم بێدەنــــگ»

هەردووکیان هاواریان بەسەر یەک دەکرد دەیانویست
یەکتر بێدەنگ بکەن،یەکتر تێبگەیەنن.

هۆسیۆک بە هێزی خۆی دەیدا لەدەرگاکە تا وایلێهات
دەستە باریک و ئەسمەرەکەی هێزی تێدا نەما و
سوور بوبونەوە، بەهێمنی ئەژنۆکانی جەستەی
هۆسیۆکی بە ئەرزەکە لکاند.

«هیۆنگ!»

«هیۆنگ..تۆ چیتە.؟ نەموت هەرکات ویستت وون
دەبم؟بەڵام تۆ چیت دەوێت، نە دەیەڵی بڕۆم، نە
ڕێگەشن دەدەی لات بم ،منت شکاندووە-
تکایە هیۆنگ تۆ وامەکە..لێرەبە ..ئەودەرگا-یە
بکەوە-ڕێگەب-دە لە باوەش-ت بکەم هیۆنگ-
تکایە با گەرمت بکەمەو-وە تکای-یە هیۆنگ
دەرگاکە-»

هەر لەو ساتە یونگی دەرگاکەی کردەوە
تەنها پێش ئەوەی ئەو ناوە خوێن و خەیاڵ بیبات.

هۆسیۆک بە لەرزێکی زۆرەوە هەستا و خێرا
باوەشی کرد بە یونگی بێچارە ئەو کوڕە
چی نەکرد تا کەمێک خۆشەویستی وەرگرێت.

بێچارە خۆی.
بێچارە خۆی.

«هی..یۆنگ تکایە وامەکە..»
«سوودی نیە»

وشە سارد و ڕەقانە چیە؟
ئەو هێندە ناسک بوو پەڕی گوڵ دەیشکاند
ئێستا وشەیەک کە وەک شوشە وابوو
وەک بۆمب وابوو لە هەمووشت دەچوو تەنها
خۆشەوسیتی نەبێت..

هۆسیۆک دوورکەوتەوە و سەیری چاوە
ڕەش و تاریکەکەی هیۆنگەکەی دەکرد
ئەو چاوانەی دوایڕۆشتی ئەو هەرگیز گەرمی
تێدا بەدی نەکرا،ئەو لێوە بریندارەی دوای
ڕۆشتنی ئەو ماچی نەکرا،هەمووشتێکی
ئەو دوای ڕۆشتنی هەستی پێنەکرا .

«چی..دەڵێی..»

یونگی هەناسەیەکی ساردی دایەوە

«تەنانەت تۆش ناتوانی گەرمم بکەیتەوە»

☆☆☆

پۆڤی هۆسیۆک:

(لەپڕ هەموو دەرگاکام قەپات بوو لەسەرم
هەوایەکی سارد گەرمی لەشمی گۆڕی بۆ
سەهۆڵێک، هەوڵم دەدا پارچەیەک لە جەستەم
بسوتێنم بەڵام گەرمم نەبوویەوە.
«سوودی نیە»
ئایا ئەمە هەموو هەوڵەکەم بوو بۆت؟
یانی ئیدی هاوین نەما لەدڵت؟
زستان خۆشەوێت ئیدی؟
بۆ باران بارین دەگریت؟
یانی ئیدی زستان هات و تۆ بەفرت خۆشەدەوێت؟
بۆ خلیسکێنەی سەر سەهۆڵ دەگریت کە قاچ و
دەستی دەشکاندیت و ئازاری دەدای؟
بۆ هەووری ڕەشی ئاسمان دەڕوانیت؟
بیری هەورە برووسکەکانی شەو دەکەیت کە
نەیدەهێشت بخەویت و دەیگرینایت؟
چی دەربارەی گەرمی جەستەت؟
چی دەربارەی هاوینە پڕ ڕەنگ و پەپولەکەت؟
ئیدی بیری ئەو گیایە ناکەی کە پاڵدەکەوتی لەسەری
تا دڵت گەرم بکاتەوە؟
ئایا بیری گەرمی ئەرزەکە ناکەی کە خەونی
پێدەدای؟ بیری ئاسمانە پڕ هەورەکە ناکەی؟
بیری پژانی لووت ناکەیت کە پێدەکەنیت؟
بیری جلە کورت و پێستە سپیەکەت ناکەی کە
لەبەر خۆر دەگۆڕان بۆ ڕەنگی ئەو خاکەی لێی لەدایک بوویت؟
هیۆنگ ئایا بیری من ناکەیت؟)

کۆتای پۆڤ~

ئیدی دەیزانی سودی نیە دەیزانی
ناتوانێت خۆرەکە بۆ هەمیشە دڵی
ئەوان گەرمبکاتەوە ، چونکە
خۆی لەناخیدا هەمیشە باران بوو
بەڵام ئەوەی دەسوتا تێیدا خۆشەویستی
بوو ،ئەو خۆشەویستیەی کە وون بوو
لەو شەوەی باران باری بەسەریدا و
ئەو لەبیری خۆی دەریکرد و
ڕەوانەی زستانی هەتا هەتای کرد.

ـ
ـ
ـ
بەردەوامە🫶🏻

Continue Reading

You'll Also Like

1.4K 266 4
چانیۆل لە ڕۆژی هاوسەرگیری لە لایەن خۆشەویستەکەیەوە جێ هێڵراوە و خیانەتی لێ کراوە لەبەر ئەوەش بڕیار ئەیا کەس و کار و وڵاتەکەی جێ بهێڵی و بچێت لە یابان...
1.2M 14.9K 52
NOT EDITED YET Gracie Owen's a headstrong journalist major rooms with her childhood best friend JJ Anderson for junior year, little does she know she...
601K 51.1K 31
"Excuse me!! How dare you to talk to me like this?? Do you know who I am?" He roared at Vanika in loud voice pointing his index finger towards her. "...
3.6M 152K 61
The story of Abeer Singh Rathore and Chandni Sharma continue.............. when Destiny bond two strangers in holy bond accidentally ❣️ Cover credit...