چـاوەکـانـی ئـەو 2 ♥︎

By kimhellyy

32.2K 6.8K 8.2K

بـۆ مـاچێك و بـاوەشێك و تۆزێك ژیـان چـەنەھـا شـەو مـنت گـریـاند 9:09 سـەرەتـا کـتێبی یـەکـەم بـخوێنـەوە ئـەوک... More

یـەك
دوو
سـێ
چـوار
پـێنـج
شـەش
حـەوت
ھـەشـت
نــۆ
دە
یـانـزە
دوانـزە
سیـانـزە
چـواردە
پـانـزە
شـانـزە
حـەڤـدە
ھـەژدە
نـۆزدە
بیـسـت
بیسـت و یـەك
بیسـت و دوو
بیسـت و سـێ
بیسـت و پێنـج
بـیسـت و شـەش
بـیسـت وحـەوت
بیسـت و ھـەشـت
بیسـت و نـۆ
سـی
سـی و یـەك
سـی و دوو
کـۆتـایـی

بیسـت و چـوار

748 227 641
By kimhellyy

ھــات وەک بڵێی رۆحێک بێت بۆ ڕۆحـم

~

ئـەمڕۆ ڕۆژەکـە بـوو !
یـەك شـەممەیە و ئێمـە لە دادگـاین بـۆ چـارەسـەری کێشـەی ئـەو دادەیە

پـارێزەر خـاتـوون کـارەکانـی بـەڕێـوە بردووە
ھـەروەھـا وەرەقـەی بـانگھێشتـی دادگـای نـاردووە بـۆ پیاوەکەی تـا لێـرە ئـامادە بێـت

دوێنـێ کە ڕۆژی شـەممـە بـوو پێش ناردنـی وەرەقـەی دادگـا مـن ژن و منـداڵەکەیم ھەڵگـرت و ئەوانم گـواستـەوە بۆ شـوێنێکـی متمـانە پێـکراو ، کـە ماڵێکـی بچـووکـە نـزیك شـوێنـی کـارەکەی بـاوکی جـۆنگکـووك لەبەر دەسـت ڕۆیشتـوویی کـار و مـاڵەکەی پێ داوە تا لـەمـە بەدوا خـۆی و کچـەکەی بژیـەنێ بە سـەلـامەتی

لـە بەردەم ھـۆڵـی دادگـا چـاوەڕوان بـووین کـە ئـەو پیـاوە ھـات
بە چـاوێکـی تـوڕەوە لـە ئێمـە ھـاتە پێشـەوە
جۆنگکـووك و تـای ھـەر زوو دووریـان خستـەوە

" ئەمـەت لـەسەر نـاچێ !
لـە ھەر شوێنێـك بـی دەتـدۆزمەوە لەناوت ئەبەم "
ھـەڕەشەکـان بۆ ژنـەکەی بـوو
ئـەو دادەیـە بە چـاوێکـی بـەزەییـەوە لێـی ڕوانیـم کـە دڵـم کەوتە لـەرز بـۆی

" ھـەموو قسەکانت بەبەر چاوی خەڵکەوە بەڵگەیە بۆ سەلماندنی توندڕەویت ، ئاگاداربە و ھەڕەشە مەکە تا لە خراپی خۆت نەشکێتەوە "
من بـوێرانە قسـەم کـرد دەستـی دادەم گـرت
ئـەویش وەڵـامی دامـەوە

" تـۆ ھیـچ مەڵێ
ھەموو ئەم بەڕەڵـاییە لەژێر سەری تۆبوو ھەی چاو کوێر "

گـەورەیی نـاو نـاخم بە جـارێك داڕووخـا بـە بیستنـی ئەو وشـەیەی بۆمـی بەکـار ھێنـا ، تـا ئێستـا ھیچ کـەس ئـاوای بـەمن نـەوتـووە!
چـاویشـم کـز بـێ قـابیلی ئـەوە نیـم وام پێ بوتـرێ
ئـەوە دەرکـەوتنـی ئەوپـەڕی بـێ ئـەقڵی ئـەو پیـاوەیـە کـە وەك ئـاژەڵ پـەلـاماری خەڵك دەدات

خـۆم گـرت و ھیچـم نـەوت
سـەرنجـی تێھیـۆنگـم دا چـاوەکـانی سـوور ببـۆیـەوە لە تـوڕەییـا و سـەرنجـی پیـاوەکەی ئـەدا

چـومـە نـزیکـی دەستیـم گرت سـەریم بۆلـای خـۆم سـوڕاند تـا سـەیرم بکـات ، ھـەرچیـەك بێـت ئێـرە دادگـایە !
شـتێك بکـات دەیکاتـە بیـانوو تـێھیۆنگـم دەست بـەسەر دەکـەن

" دەستم دەخورێ بۆ تێھەڵدانی "
ئـەوەی چپـاند بـە گوێمـدا لەگەڵ دەنگـە قـوڵەکەی
تـوند دەستیـم گوشـی و پێـم وت
" ھـەرچی دەکەیـت ڕێگـر نـابم بەڵـام لێرە نا "
سـەری بـە بەڵـێ جوڵـاند و ئـارامتـر بۆیـەوە

پاش دە خـولـەك کاتـی داواکـەی ئێمـە ھـات چوینـە ژوورەوە
دادە لـە شـوێنـی سکـاڵـاکار
پیـاوەکەش لـە شوێنـی سکـاڵـا لەسەر کـراو
ئێمـەش لەسـەر کـورسـی ئامـادەبـووان دانیشتیـن
لـایەنـی بەرامبـەرمان پـارێزەری نـەبـوو لـەبەر ئـەوەش
سـەرەتـا لە ئێمـەوە دەستـی پێـکرد

" بـەڕێـز پارێـزەر فـەرمـوو مـوکیلـەکەت سکـاڵای چیە بەرامبەر سکاڵا لەسەر کراو "

ئـەو خاتـوونە پـارێزەرە ھـەستایـە سـەر پـێ دەستـی کرد بە قسـەکردن

" جـەنابی دادوەر موکیلەکەم دەیەوێت جیا بێتەوە لە ھاوسەرەکەی چونکە ئەو کەسێکی توندڕەو و زۆردارە چەندین ساڵە خێزان و منداڵەکەی دەچەوسێنێتەوە
لەژێر ئازار و لێدان پەروەردەیان دەکات
خەرجیان ناکێشێت و تەنانەت گرنگی بە تەندروستیشیان نادات
دەمەوێ تۆ ئەم دوو کەسە لەیەکتر جیا بکەیتەوە
چونکە ھیچ بناغەیەکی خێزان لەنێو ئەم گرێبەستی ھاوسەرگیریە نیە ! "

" بـاشە
تۆ ھیچ قسەیەکت ھەیە ؟ "

دادوەر ڕووی کردە پیاوەکـە و پـرسی
ئـەویـش ھەستـایە سـەر پـێ

" جەنابی دادوەر خوا ئاگادارە من پیاوێکی کەم دەرامەتم ڕاستە ناتوانم وەك پێویست خەرجی ژن و منداڵەکەم بکەم
بەڵام ئایا ئەوە ھۆکارە تاوەکو ژنەکەم وازم لێ بھێنێ ؟
من ناتوانم بێ ئەوان بژیم
ڕۆژێك کچەکەم نەبینم شێت دەبم
چ ویژدانێکە جیاکردنەوەی باوك لە منداڵەکەی ؟ "

چـەند بێ ویـژدان و درۆزنە !
بـێ گومـان چاوەڕێی ئـەم قسانـەم لێی دەکـرد بـەڵـام نەك ئـەم گریـان و لـاواندنـەوەیە

پـارێزەری ئێمـە دوبـارە دەستـی کردەوە بە وەڵـام دانـەوە
" جەنابی دادوەر قسەکانی ئەم پیاوە دوورە لە ڕاستی موکلەکەم خۆم لەناو ئەو ئازارە ژیاوە لەبەر ئەوەشە ھانای بۆ یاسا ھێناوە دەتوانی قسەکانی ئەویش وەربگریت "

پـاشـان دادوەر گـوێی بـۆ قسـەکانی ئـەو دادەیـە گـرت تـابـاسی نەھامـەتی ژیانـی بـکات و ئەوەی چـەشتـوویەتـی ئاشکـرای بکـات
لەگەڵ ئـەوەشـا کـاتێ قسـەی دەکـرد فـرمێسک لە چـاوەکانی نـەدەوەستـا کـە ئـەوە منـی زۆر غـەمبار کـردبـوا

" دادوەری بەڕێز پیاوێك کە ڕێزی ئافرەت نەگرێت حسابی مرۆڤێکی بۆ نەکات لە ماڵەکەیا چۆن ژیانی لەگەڵ دەکرێت
چەندین جار تووندوتیژی بەرامبەر کردوم ئازاری کچەکەمی داوە نەخۆشی خستووین سوکایەیی پێ کردووین
ئەو وادەزانێ ئافرەت ھیچ نیە
تەنھا کاری ماڵ و منداڵ کاری و خزمەتی مێردیەتی
قبوڵی ناکات ئازاد بین
دەبێت تەنھا زیندانیەکی کۆیلە بین بۆ ئەو ھیچی تر
ھیچ کەس ئەتوانێ بەرگەی ئەو ژیانە بگرێ ؟ "

ئـەم قسانـە کـرا و پیـاوەکـەش دووبـارە بـەرپەرچـی قسەکـانی دایـەوە تـا دڵـی دادوەر نـەرم بکـات و بـاوەڕ بـە درۆکانـی بھێنـێ

" بڕیاری دادگا "

چەکـوشەکـەی بـەردەمـی کێشـا بـە مـێزەکە و ئێمـە ھەمـوومان ھـەستاینـە سەر پـێ

" لەبەر ئەوەی بابەتەکە خێزانیە
جگە لەوە منداڵ ھەیە لە نێوانیان و باوکی بەڕێز نایھەوێ خێزانەکەی جێ بھێڵێت
حوکمی کۆتایی نادرێ دادگایی کردن دواخرا بۆ دە ڕۆژی تر "

دادوەر ڕۆشت و ئێمـەش چـووینـە دەرەوە بـە خەمبـاری ڕووخساری ئـەو دادەیـە و بـزەی شـەیتانـی پیـاوەکەی

~

بـاران دەبـاری ئێمـەش کاتـی ڕۆشتنمـان ھەبـوو تا محـازەرەی کـۆتایی بـخوێنیـن ، چـایەکـم ھێنـا بەرامبـەر پـەنجـەرەی زانکۆ وەستـابووم

کڵـاس کەسـی لێ نـەمابـوو چـونکە کاتـی ئیسراحـەتە
بـیرم لـە ژیـانی خـۆم دەکـردەوە
دەبـێ داھـاتووم چـۆن بـێ ؟
ئـایا ئێلـی ئێستـا شـانازی بـە ئێلـی داھـاتووەوە ئـەکات ؟

شتـانێکی زۆر ھـەن دەمـەوێـت بیکـەم
بەڵـام پێـش ھەمـووی تێھیـۆنگـە
نـازانم دەیـەوێـت چـی بکـات و چـۆن کێشـەکانی چـارەسەر بکـات
مـێشکمـی زۆر داگیـر کـردووە
بـەڵـام ئەی ئـەگەر نـەتوانـێ پلـانەکانـی جێبـەجێ بکـات ؟
مـن چـی بکـەم
ئـایا لـە دووری ئەو ڕادێـم ؟
دەتوانم قـەبوڵـی بکـەم کەسێکی تـر شوێنگـرەوەی مـن بێت

لـە سەرەتـای شـەیدا بوونـم پێیـەوە دەمـزانی ئـاسان نیـە
چونکـە من ھـەرکات کەسێکـم ویستبێـت بۆ خـۆم نـەبووە
ئـەو خـۆشەویستـی کۆتـایی ھـەژدە ساڵیـم و سـەرەتای نـۆزدە ساڵیـم بـوو

یەکـەم و کۆتـا کـەس کە دڵمـی گـرت
ئەوەتـا ئێستـاش لـای منـە
بـەڵـام دوورتریـن کەسـە لێمـەوە

خـەریك بـوو فـرمێسکـەکانم بکەوێـت خـۆم وەستـاند لەو حـاڵەتە سۆزداریـەی تێـی کـەوتبـووم

قـوتابیـەکانیـش کـەم کـەم دەھـاتن بۆ ژوورەوە
لـە شـوێنەکـەی خـۆم دانیشتـم
پـاش کـەمێك یار و ڕێحـان لـە تەنیشتـم دانیشتـن

تـێھیـۆنگ ھـاتە ژوورەوە بینـی شـوێنی نەمـاوە لە تەنیشتـم چـووە کورسـی دوامـەوە دانیـشت
پـاشان دکتـۆری وانـەکـە ھـات

نیـو کـاتژمـێر ڕۆشتبـوو کاتـێ پشتـم دایـەوە دوای نـووسینـی تێبینیـەکان و قـژم بـردە دواوە
کـەمێکـی پێچـوو ھـەستـم بە گـەرمیـەك کـرد لـەنێو قـژم
سـەرنجـم دا ئـەوە تـای بـوو سـەری ھێنـابۆیـە پێشـەوە و ڕووخسـاری  نـوقمـی قـژم کـردبـوو بۆنـی دەکـرد

" ئەو بۆنە...
شیرین و فێنك وەك خۆتە "

خۆشبـەختـانە ئێمـە لە کـورسیەکـانی پێـش کۆتـایی بـووین دکـتۆرەکە بـاش نـەیدەبینـین وە مـنیش ڕێگـەم پێـی دا نـەموەستـاند لـەوەی دەیکـرد

کـەمێك لە قـژمی بـەرز کـردەوە بـە نەرمـی لە دواوە مـاچـی ملمـی دەکـرد ، ھـەردوو دەستیشـی ھێنـایە پێشەوە و لەسەر کـەمەرمی دانا تا بتـوانێ لـە ھەمـوو لایـەکەوە پـەیوەنـدیمـان ھەبـێ
چونکـە زمـانی خـۆشەویستـی ئـەو دەسـت لـێدانمـە زیـاد لە ھـەر شتـێكـی تـر

لـەدوای مـحازەرەکەمـان
شتـەکانم کـۆ دەکـردەوە کـە تـێھیـۆنگ ھاتە پێـشم و زەرفێکـی دیـاری پـێدام

سـەرم بـەرز کـردەوە بـە سـەرسـوڕمـانەوە وتـم
" دیـاری ؟ "

سـەری بـە بـەڵـێ جـوڵـاند
" بەڵێ دیاری
بە تایبەت بۆم ھێناویت چونکە دەزانم حەزت پێیەتی "

لـێم وەرگـرت و کردمـەوە
چـاوەکانم کاتـێ بینـی تـوشی شـۆك بـوو
لە ھەمـوو تەمـەنم چـاوەڕێی شـتێکـی وا نـەبـووم
ئـەوە !
ئـەوە ھەمـان کتێبـی 11:11 یـە کە مـن بـە دیاری بـۆ تێھـیۆنگـم بـردبـوو !

دوبـارە سـەیری ئەوم کـرد نـەم دەزانـی چـی پـێ بڵێـم
ئـەو دەستی کـرد بـە قسـە
" دەمزانی حەزت بە خوێندنەوەیە ویستم ئەوەت بە دیاری پێ بدەم خۆم خوێندوومەتەوە ڕۆمانێکی زۆر نایابە "

وادەزانـم ڕووداوەکانـی خەونـەکەم دەسـت دەکەن بـە ڕاستی بـوون کـە ئەمـەیان گـەورەترین نیشـانەیەتـی

" سوپاس تێھیۆنگ شتێك تۆ پێشنیاری کەیت دڵنیام زۆر باشە "

ھەڵـم گـرت و چوینـە دەرەوە
ھێشتـان ھـەر بـاران بـوو دەکـرێ بڵێـم زیاتریش دەبـاری
پێـش ئەوەی بـڕۆینەوە تێھیۆنگ وتـی کە دەمگەیەنێت
منیش ڕازی بووم

بەڵـام سەرەتا چومـە دەستشـۆر تـا سەرنجێکـی خـۆم بـدەم
ئەم کاتـانەش زانـکۆ کەسـی تێـدا نیـە شـوێنـەکە ھێمـن ترە
چونکـە قـوتابیـەکان ڕۆشتـوونـەتەوە

لەناو جانتـاکەم لیپگڵۆسـەکەم دەرھێنـا کە بۆنـی گێلـاسی دەدا  لـێوەکانمـی پەمـەیی و نەرم دەکرد
کـەمێ سـەرنجـی خۆم دا قـژە شێـواوەکەشـم ڕێـك خستـەوە

شتـەکانـم کـۆکردەوە و چـاوم خستـەوە سـەر ئـاوێنەکە بـۆ کۆتـا جـار بەڵـام خـراپ داچڵـەکیـم کە تـێھیۆنگـم لە پشتـەوەی خـۆم بینـی
بـە خـێرایی دەستـم گـرت بە دڵمـەوە ڕووم لـەو کـرد

" دەتەوێ بمکوژی ؟
زۆر ترسام "

ئـەوەم وت و ئاسایی بـوومـەوە
جـانتاکـەم کـردە شـانم تـا بـڕۆم و ھـەنگاوەکـانی ئـەو بـەرەو لـای من ھـاتن

لەنـاکاو کاتێ ئـەو چـاوی لە چـاوم قوفڵ دابـوو چـەند سانتیمێکیـش لە نێوانمـان ھەبـوو بیرەوەری خـەونـەکەم ھـاتـەوە بـەرچـاوم
خـوایـە ئـەوە چیـە ؟
وا ھـەمـوو شـت دەبـێت بـە ڕاسـت

خـۆی نـزم کـردەوە دەستـەکانی خستـە سەر دەستشـۆرەکـە و مـنیش لە نـێوەنـدی کـاتێ مـەودای دەستـەکانی بـچووك کـردەوە
تـوند نـوساندی بـە کـەمەرمـەوە لـە ھـەردوولـا

" ئێلـی "

" بـەڵێ تێھیۆنگ "

ھێشتـا ھـەر چـاومان لەیەکـتر بڕیبـوو
بـە بەھێزیـەوە پـەیوەندیەکـەمان پـاراستبـوو

" ھـی مـنیت وایـە ؟ "

" ھێشتـا ... "

" بـێ دەنـگ ! "

سـەرنجـی چـاوەکانـی تـوڕە بوو کـەمێك کە ھەستـم بە تـرس دەکـرد لـەپێشـی

" قسـەی زۆر مەکە
تەنھا بڵێ کە ھـی منیـت و بـەس "

" بـەڵێ تێھیۆنگ ھی تۆم بە تەواوی "

دەستی لـە کـەمەرم تـوندتـر کـرد کـە خـەریـك بوو ئـازارم پـێ دەگـەیشـت
سـەرنجـی چـاوەکانی چـووە سـەر لـێوەکـانم و بـە پـەنجـە بـاریکـەکانی قـژمی بـردە پشتـی گـوێم

" زۆر جـوان و بۆن خـۆش وەك گـوڵ "

پەنـجە گـەورەی بـەسەر ڕوومـەتم ئـەخشـاند
مـاچێکـی نـێوچـەوانمـی کـرد پـاشان بەرەو لـای خـۆی ڕایکـێشـام بـاوەشێکـی گـەرم و پـڕ لە مـیھرەبـانی پـێ بـەخشیـم

" خـۆشمـەوێیـت ئێلـی تـێھیۆنـگ "

فـرمێسـك لە چـاوم کـەوتە خـوارەوە کاتـێ گـوێـم لـەو ڕستـەیە بـوو کـە ئاواتـم پێـی دەخـواسـت لە دەنگـی تێھیـۆنگەوە و لـە ژیانـی ڕاستـەقینـە بیبیستـم

" زیـاتر تـۆم خـۆشەوێـت تێھیـۆنگـی ئێلـی "

~ ~  ~

100 Vote

لـە زیاتر لـە 400 کـەس کە خـوێنـەری چیـرۆکەکەن کـەمترین ڕێژەی ڤۆت ئەکات زۆر سوپاسیان ئەکەم بەھۆی ئەوانەوە حەرام خۆرەکانیش سودمەند ئەبن
گوناحتان ئەگات کەسێك ھیلاك ئەبێ و ئەنووسێ بایی ئەوەنە ڕێزی لێ ئەگرن چونکە ئەوەی ئەیکەن حەرام خۆری پێ ئەوترێ
تەنانەت کتێبێکیش ئەگەر بتەوێ ھەتبێ پێویستە پارەی پێ بەیت
چیرۆکەکانی ئێرە بە پارەش نیە کەچی ناتوانن پشتگیری نوسەرەکەش بکەن !

ئەوانەم زۆر خۆشەوێ کە خوێنەری ڕاستەقینەن نموونەتان زۆر بێ ئەوانەش لە ئێوە ناچن یان خۆیان چاك بکەن یانیش خوێنەر نەبن باشترە

ببوورن بەس تۆزێ دەفعم لەو خەڵکە 🫶🏻

Continue Reading

You'll Also Like

14.9K 2.8K 34
"لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ئـەتـبـیـنـم.. تـۆ لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ھـەیـت... لـە ئـەسـتـێـرەکـان.. لە ئاسمان و دەریـاکـان.... بـۆ مـن تـۆ ھـەمـوو کـەس...
23.4K 3.6K 24
پێش هەموو شتێک چیرۆکەکە شیپ نییە ئەوان تەنها ئەکتەرێکن و هیچی تر تەنها بەپێی ڕووخسار هەڵمبژاردون نەوەک بەمەبەستی شیپ وەهەروەها چیرۆکەکە زۆر دوورە لە...
316K 7.8K 77
တောင်ပေါ်သားနဲ့ မြေပြန့်သူ ဇာတ်လမ်းလေးပါရှင့်