magic shop

Galing kay btscorelove

1.6K 403 118

پێکەنینی منیش ئەو کاتە ڕۆشت کە خۆرەکەم بۆ هەمیشە لێم وون بوو کە ئیدی پێکەنینی لەدەستدا،وە لەو کاتەی من لە د... Higit pa

پێشەکی
1
2
3
4
5
6
8
9
10
11
12
13

7

76 63 8
Galing kay btscorelove


(کامان براوەیەن؟)
ـ

ـ
ڕۆژی تازە هەڵهات ئەمڕۆ
ڕۆژرکە ئارام بوو زۆر هێبدە کە
دەتوانی گوێت لە دەنگی هەوا بێت
چۆن بە ژوورەکان دەڕۆشت و لە
پەنجەرەکان دەهاتە دەرەوە!
بەڵام خەریک بوو ڕەشەبایەک هەڵی
دەکرد بە دەنگی ئۆتۆمبێل و دەنگی
بەرزی ڕادیۆی ناو ئۆتۆمبێلەکان خۆشی
و ئارامی شاریان تێکدا بوو !

ناخی کۆمەڵە کەسێک لە شارەکە
دەچوو ، وا هەفتەیەک ڕۆشتووە
شوگا لە چاوەکانی هۆسیۆک وەک
خیەتی و نەگۆڕاوە ،هێشتا ئەو
پرشنگە نەکوژاوەتەوە تا ڕابکات
لە ژیانی و وون ببێت، چونکە کاتێک
شوگا دەکەوتە باسکردنی یادی جاران
مانای ئەوە بوو کاتی ڕاکردنە لە خۆی.

«ئەودەنگانە......»

شوگا هەستا بە هێمنی چوو تا
پەنجەرەکە دابخات تا لەپڕ لەبەردەم
ماڵەکە سەیارەیەکی بینی و دووکەس
دابەزین و بەرەو ڕووی دەرگاکە
هاتن..

«خۆری من کەسێک دێت؟»
«نا...کێ -»

هەر لەو ساتەی هۆسیۆک ویستی دڵنیای
ئەوە بکات کە کەس نایەت.
دەنگی لێدانی دەرگا هات و هۆسیۆک
هەستا و دەرگاکەی کردەوە

«هیۆنگ»

ئەو دەنگە.
هەست بە دەنگێکی ناسراو دەکرا
لە گوێکانی شوگا ..

«ئۆهـ.جیمی..ین»

هەر لەو ساتە شوگا گۆڕایەوە بۆ یونگی
ئە وکوڕەی لەو ساتە خۆی شاردەوە
کەجیمین شارەکەی جێهێشت.

هەر لەگەڵ گوێی لەو ناوە بوو وەک ئەوەی
ئەو ئاوازە بۆ چەندساڵێک دووبارە لێدەدرێتەوە
هێندە کۆن بوبو لە دڵیدا ..بەجۆرێک تۆز
گرتبووی لەناو جەستەیدا !

«بەخێر بێی جیمینشی~»

جیمین هاتە ژوور و بەرامبەر چێشخانەکە
وەستا وچاوەکانی بەرزکردەوەو چاوەکانی
بە چاوە ڕەشەکانی یونگی کەوت ، دڵی
توند بوو ڕێک وەک ئەوە وابوو ئێستا هەموو
هێزەکانی جەستەی گۆڕاوە بۆ ئەو ساتەی
کە دەیبینی لە فرۆشتگاکە، بۆ ئەو ساتەی
زانی کە هەرگیز ناتوانێت یونگی لە خۆی
ڕزگار بکات.

ئەو وەک ئەوە وابوو دڵی لەناو بچێت و وێران
بێت ترس گیانی دەکێشا و هەناسەی قورس دەکرد

«جیمین..»

جیمین پێکەنی تا لەپڕ کەسێک هاتە ژوور
خانمێکی سادە و جوان کە وەک مانگ
سارد و سپی دیار بوو ئەو لەخۆشەویست-
نا ئەو هاوسەرەکەی جیمین بوو ئەوە ، ئەو
کچە بوو کە جیمینی بردبوو پێش دڵی من!
مینا خۆی چەماندەوە و یونگی بێ هیچ
شتێک وەستا بوو دڵی داوای ئەوەی دەکرد
ئەمە خەون بێت و یەکێک هەڵیبسێنێ!

یونگی بەهێمنی خۆی چەماندەووە،
باوەڕی نەدەکرد کە جیمین گەڕاوەتەوە
سەرەڕای ئەوەی زۆر لەناکاو بوو بەڵام
هیوای دەخواست هۆکارێکی باشی هەبێ
تا گەڕاوەتەوە شار.

لەپڕ خۆرێک دەرکەوت تاکە هیوایەک لە
پشت ئەو هەورانەی لە پێشەوە دڵی
گرتبوو هەناسەی گرتبوو نەیدەهێشت بژی!
یونگی هەر کە هۆسیۆکی بینی لە دواوە
فرمێسکەکانی دەرکەوتن بەڵام هەر زوو هۆسیۆک
هات تا وابکات لە یونگی ئەو کوڕەی
نایناسێت کە جیمین دێتەوە ژیانی
ئەو کڕەی هەرگیز ناتوانێت هەستی
بۆ گەرمییەکەی هەبێت، ئەو
کوڕەی شوگای لە خۆی سەند، کە هێمن بێتەوە

«هیۆنگ باشیت؟»
«همم باشم..»

ئەو لەباش نەدەچوو ، بەڵکو لە زۆر
باشدەچوو، واتە جیمین هێشتا زیندووە
هۆسیۆک ئاوڕی دایەوەو داوای لە جیمین
و هاوسەرەکەی کرد لە ژووری دانیشتن
بۆست و چاوەڕێ بن!

ئەوان ڕۆشتن هێشتا چاوەکانی یونگی
لەخاڵی هەوا بوو .

«هیونگ تۆ باشی؟؟؟ سەیرکە
ئەگەر دەتهەوێت من داوایان لێدەکەم
بڕۆن.. هەرشتێک بێت ...»

هۆسیۆک وەستا لە قسە و باوەشی کرد
بە یونگی دەیویست کەمێک ئارام بێت
تا کەمێک یونگی باوەشەکەی توند کرد
«من باشم...هۆسیۆک»

بەڵام من خۆری تۆ بووم!

کات تێپەڕی خەریک بوو لەناو ئەو ژوورە
باڵەخانەیەک دەڕووخا کە لەڕابردوو بونی
نەبوو ! خەریک بوو ڕابردوویەک درووست
دەبوو کە مردبوو! چۆن دەکرێت مرۆڤ دڵی
هێندە ناسک بێت بە خۆشەویستی بشکێت؟
هێندە ناسک بێت کە توانای بەرگەگرتنی
نەبێت و نەتوانێت هەناسەکانی باشبکات!

هۆسیۆک بە نەرمی چاوەکانی لەسەر
یونگی بوو کە چەند بە نەرمی دزەدەکات و
سەیری ئەو هەورە دەکات هەناسەی پێگرتبوو
بەڵام دیار بوو ئەو حەزی لە ئازارە ! ئەو
ئارەزووی ئازارکردنی هەیە بۆ خۆی!

ئەو جیمینی خۆشدەوێت.

«ئێ بەڕێز شوگا ئێستا چ کارەیت؟»

ئەو ناوی لەبیر نەکرد کە کۆتا جار پیی وت
هۆسیۆک لە دڵی جوابی یەک بەیەکی
پرسیارەکانی دەدایەوە پێی وابوو بۆ یونگیش
ئەوەندە ئاسانە جواب بداتەوە!

«هیچ..هیچ کارێک..ناکەم»

«من هیچکات تۆم نەبینیوە بەڕێز شوگا..؟»

هاوسەرەکەی قسەی کرد

«ئاه بەڵێ ..من هاوڕێی هۆسیۆکم
و بەهۆی هۆسیۆکیش ..هـ..هاوەسەرەکەتم
ناسیوە..»

واتە ئەو کەسەی کە هەرگیز ناتوانم بەدەستی
بهینم بە ئاسانی.

«خۆشحاڵم ..بەڵام ئێوە هاوڕێنەبوون؟
یاخود یەکترتان نەبینیوە؟»

هۆسیۆک بیری دەکردەوە کە شتێک لە
ئاراییە وا لەپڕ دێن.

«نە..نەخێر..هیچ کاتێک»

هیچ کات.

مینا پێکەنیێکی جوانی کرد و تەماشای
هۆسیۆکی کرد تا لەپڕ بینی کە هۆسیۆک
تەماشای شوگا دەکات وەک بڵێی ئەو
لە کێشەیەکە..ئەو ژوورە زۆر ترسناک بوو!
وا دیارە شتێک زیاتر دەڕوات لەم سێگۆشە
و میناش یەکێکە لەو خاڵەی کە سێگۆشەکەی
شکاندووە بەڵام دڵنیا نیە کام خەتی شکاندووە.

کاتێکی زۆر تێپەڕی..

«کاتی ئەوە نیە بڕۆین؟؟»
«منیش پێم وایە کات بۆ ئێوارە دەچێ-»
«بۆ ناکرێ لێرە بن؟ »

تکایە بڕۆن.

«ئم..وایە لێرە...بن،جیمین»

واهـ هێشتا ناوی لەسەر لێوم شیرینە
هۆسیۆک دەستی خستە سەر شانی
یونگی کەمێک پێکەنی بەڵام ئەوان
بەردەوام بوون لەسەر ئەوەی دەبێ بڕۆن
چوونکە شار زۆر دوورە بۆ ماڵیان!

«خۆشحاڵ بووم کە تۆم بینیوە..یونگی»
«منیش دڵخۆشبووم کە بینیمیتەوە..جیمین»

جیمین کەمێک پێکەنی و خواحافیزی لە
ڕابردووی خۆی کرد...ئەویش تەنها لە
دواوە تەماشای ئەو وێنەیەی دەکرد
کە پێی وانەبووجارێکی تر بتوانێ درووستی
بکاتەوەو وێنەی بکاتەوەو ڕەنگی بکات و
هەڵی بواسێ لە ناوا ژیانی !

مینا لەوساتە بۆی دەرکەوت ئەو خەتەی شکاندوو
یەتی خۆی هەرشکا بوو بەڵام ئەو لێرە تەنها
ڕێگر بوو تا بەیەک نەگەن تا کۆتای.

تەنها ئەگەر کەمێک کات بمایەو دەرگاکە
دانەخرایە،کات بوەستایە، مینا ،هۆسیۆک
لەوێ نەبوایە..

شوگا دڵنیابوو کە یونگی ناخی ڕادەکات
و جیمین لەخۆی دەئاڵۆسکێنێت و دەیشار
ێتەوە ، باوەشی دەکات بۆنی دەکات، خۆشی
دەوێت..

زۆر دڵخۆشبوو بە گەڕانەوەی بەڕادەیەک یونگی
لەگەڵ خۆی بردەوە، کۆتا جار کە ماڵئاوای کرد
شوگا بوو،بەڵام ئێستا و تا مردن یونگی دەبێت.

«تۆ باشی هیونگ؟»

شوگا بەنەرمی چووە باوەشی و
سەری لەسەر شانی داناو بێ هیچ
وشەیەک لەناو باوەشیدا بوو!
هۆسیۆک باوەشێکی نەرمی کرد بە
شوگاکەی خۆی، ئەو کەسەی کەوتە
ناو ژیانی،ئەو یونگی ناناسێت، ئەو تەنها
شوگا دەناسێت.
بەڵام...

«من..یونگی بووم ئەو کاتە»

ئەو یونگی بوو هەمووکات.

هۆسیۆک دڵی خێرا لێیدا ، کەواتە بۆیە
ئەو داوای دەکرد هەمیشە لای من هۆسیۆک
بێت بۆیە ئەو دەترسا من بە یونگی بانگی
بکەم واتە ئەو نەمردووە یونگی هێشتا ماوە!

«یونگی هیۆنگ.»

ئاهێکی درێژی دایەوە و هێشتا
ئەوی لەباوەشدایە.

«ئازاری هەیە..ئەو ناوە ئازاری هەیە
ئەو ڕابردووە ئازارمدەدا و تێکم دەشکێنی و
دەمڕووخێنێ وەک بوکێک..وەک پشیلەیەک
کە هەمووگیانی جێ چڕنوک بێت لەکاتێک
هیچ کەس نەبووەتە هۆکار...دڵم، گوێم ،
لێوم هەموو شوێنێکم ئازاری هەیە..»

شوگا دەستەکانی توند کرد بە جلەکانی
هۆسیۆک ، چ مرۆڤێکە ئاوا ناسکە ؟؟.
هۆسیۆک بەرگەی نەگرت هیونگەکەی وا
ببینێ و توند باوەشی کرد !

«دڵی دنیای خوێناوی کرد و ئێستا
گەڕایەوە لەگەڵ گوڵێک ، من چۆن بتوانم
ئەوم خۆشبوێتەوە چۆن دڵم دەتوانێ داوای
ئەو بکاتەوە لەکاتێک خۆم دەزانم ئەو
هەرگیز هی من نیە و نابێت!
چۆن دڵم داوای کەسێک دەکات کە تەنها
هەوای ئاسای یەک ژوور هەڵدەکێشین و
تەنا جارێک توانیوەمە هەست بەبونی
بکەم لەلام؟ چۆن بتوانم هەناسەبدەم لە
کاتێک ژوورەکە هەوای ئەوی تێدانیە؟
چۆن بتوانم ڕازی دڵم باسکەم کە وشەکانم
هەمووی بۆ ئەو دەست پێدەکات؟
من چۆن ڕزگارم دەبێت ؟»

«تۆ زۆر لاوازی هیونگ- تۆ
بۆ وات لێهاتووە تۆ کوا وابووی ، تۆ
بۆچی وات لێهات؟ تۆ شوگا دڵخۆشەکە
بووی ! کەچی ئەم یونگیەتۆی وێران
کرد ؟هیونگ باشببەوە...تکایە»

شوگا لەباوەشە گەرمەکەی هۆسیۆک چووە
دەر، نەیدەزانی دەبێ چی بکات ئەبێ کارێک
بکات ئەو و خۆشی ڕزگار بکات.

«تۆ پێت وایە کامیان دەیبەنەوە؟»
«باسی چی دەکەیت؟»
«خۆری من یاخود جیمین؟»

هۆسیۆک نەیدەزانی هیۆنگەکەی
بەتەمای چیە، ئەمە نابێ کۆتا وشەی
بێت کە دەینووسێتەوە و گوێی لێدەبێت
هەرگیز نابێ کارێک بکات نە لە یونگی نە
لە شوگا، ئەو دەبێ ڕزگاری بێت تەنها
ئەو ڕێگایە نەبێت کە ئێستا بە خەیاڵی دێت.

«هیۆنگ..»
«شوگا یاخود یونگی؟»

پۆڤ~
"بیرکەوە ..کارێک بکە هەم ئەو ڕزگار
بکەیت هەم خۆشت ئێوە یەک کەسن
کەواتە یەکێکتان بژین و ئەوەی ترتان
بمرن و لەناو بچن ! خۆتان ڕێکبکەون
کامتان زیاتر ژیابوون لە سەرەتا ئەوەی
ترتان بکوژێت... خۆکوژی بکەن لەناو
خۆت و بژی بۆ یەکێک لەوان .. ئیدی
بەسە دووکەس لەناوت بژی ..خۆت
بدە بەدەستەوە کە ئیدی تۆ لاوازی"

ـ
ـ
بەردەوامە🫶🏻

Ipagpatuloy ang Pagbabasa

Magugustuhan mo rin

3.7M 158K 62
The story of Abeer Singh Rathore and Chandni Sharma continue.............. when Destiny bond two strangers in holy bond accidentally ❣️ Cover credit...
26.9M 1.1M 42
she dreads to get to school because of one name. ; high school au, tsundere!taehyung lmao » under edit » #4 in fanfiction on 171222
10.7M 248K 60
𝐅𝐫𝐨𝐦 𝐄𝐧𝐞𝐦𝐢𝐞𝐬 𝐭𝐨 𝐋𝐨𝐯𝐞𝐫𝐬 Enzo Mariano is known for being nothing but ruthless. He is feared by all in the Italian mafia. He kills on...
560K 30.1K 19
𝐒𝐡𝐢𝐯𝐚𝐧𝐲𝐚 𝐑𝐚𝐣𝐩𝐮𝐭 𝐱 𝐑𝐮𝐝𝐫𝐚𝐤𝐬𝐡 𝐑𝐚𝐣𝐩𝐮𝐭 ~By 𝐊𝐚𝐣𝐮ꨄ︎...