magic shop

By btscorelove

1.6K 403 118

پێکەنینی منیش ئەو کاتە ڕۆشت کە خۆرەکەم بۆ هەمیشە لێم وون بوو کە ئیدی پێکەنینی لەدەستدا،وە لەو کاتەی من لە د... More

پێشەکی
1
2
3
4
5
7
8
9
10
11
12
13

6

78 17 0
By btscorelove


(خەونی بەجێهێشتن)

ـ
هێشتا ڕۆژەکە تەواو نەبووە،
هۆسیۆک و هیونگەکەی بەیەکەوە
لەسەر سۆفەکە دانیشتن و پێکەوە
تەماشای تیڤی شۆیەکانیان دەکرد
لایەنی کەم ئەوە کاتی ڕۆژەکانیان بەڕێ
دەکرد.

شوگا ماوەیەکی زۆربوو خەریکی کتێب
خوێندنەوە بوو ، وە هۆسیۆکیش لە
خەیاڵی نووسین بوو قەڵەمەکەی لە
ناو پەنجەکانی دەهێنا و دەبرد ، ماوەیەکی
زۆر بوو دەیویست هەست بەشتانێک بکات
تا بتوانێت دووبارە بنوسێت.
شوگا کتێبەکەی لابرد و تەماشای
هۆسیۆکی کرد کە چەند جوان خەیاڵ
بردوویەتیەوە لەکاتی نووسین، بیری دەکردەوە
ئایا دەیەوێت دووبارە ئازاری بدات؟ ئەی بۆ
وا خۆی دەردەخات کە خۆشیدەوێت؟ ئایا ئەمە
کارە ڕاستەکەیە کە ئەنجامی دەدات لەگەڵ
خۆرەکەی؟ ئایا شوگا قەد دەتوانێت هەستی
بۆ ئەو هەبێت.

لەخەیاڵ بوو ،هۆسیۆک هەستی کرد دوو
چاو لەسەریەتی هەستی بە ناڕەحەتی نە
دەکرد بەڵام هەستی بە ترس ئەکرد. بینی
کە شوگا ماوەیەکی زۆرە لە تەماشاکردن
و خەیاڵی بردوویەتی بۆ شوێنیکی تر.

«هیۆنگ»

شوگا هاتەوە خەیاڵ ئەو دەنگە
گەرمە ئەو وشانە ،هەموو ئەو
شتانەی کە هەستی پێدەدا
نایاب بوو وەک ئەوە لە تۆپێکی خوری بچێت
و لەناو دەستی خاوەنەکەی بەرە بەرە لەناوبچێ
ئەو هەستە لەمردن ئەچوو ؟

«هەمووشت باشە هیۆنگ؟»
«بەڵێ»
«کەواتە بیر لەچی دەکەیتەوە؟»

لەناو بیرکردنەوە بوو دەیوست خۆی
دەربازبکات لەوەی پێی بڵێت کە ئەیەوێ
ون بێت و ئەیەوێ بڕوات، بەڵام ناتوانێ
هەندێکجار وا بیری دەکردەوە کە قسە
کردن لەبارەی کێشەکانی بۆ هۆسیۆک زیاتر
ئەو بێزار دەکات لەوەی هەیە،

«بیرتە..ناوت چۆن هات؟»

هۆسیۆک هیچ تێنەگەیشت ، بەڵام
هەستا و لەتەنیشت هیۆنگەکەی دانیشت
و دەستی بە پشتی دەهێنا ، وا دیار بوو
لە هەرساتێک بێت شوگا تێکدەشکێت.

«کاتێک مناڵبووین یاریمان دەکرد
بیرمە کە چۆن گاڵتەت بەمن دەکرد چونکە
نەمدەتوانی ڕابکەم و بەدوای تۆپەکە بکەوم
هەمیشە پێت دەوتم تۆ دەبێ خێراتر ڕابکەی
تا بەهێز بیت ڕووبەڕووی ئەو خوێن بەربوونە
ببیتەوەو بجەنگێی و دژی ئەو تیرە بۆستی
کە لەئاسمان بۆت دێت! بە دەنگێکی بەرز
دەتوت'با باران ببارێ ..با بارانببارێ' وە
منیش توڕە دەبووم و هاوارم دەکرد ..
«من خۆرم خۆشدەوێ..خۆر..»

«بێ ئاگا لەوەی خۆرەکە منی ئازار دەدا و
خوێنی لە لووتم دەردەهێنا گێژی دەکردم
و لاوازی دەکردم، بەڵام گەرمی چەند ساتی
خۆرەکە بۆشای برینەکانمی هەمیشە پڕ کردەوە.
شەڕمان بوو لەسەر ئەوەی کامان وەرزەکان
هەڵبژێرین ! کە هاوین دەهات من تەواوی
ڕۆژەکە لەبەردەم تیشکی خۆر پاڵدەکەوتم
بیرم دەکردەوە دەبێ چۆن.. دڵە ساردەکان
گەرم ببنەوە؟خۆرەکە وای دەکرد .چۆن
پێویستمان بەباوەشێک بێت؟ خۆرەکان
گەرمی باوەشیان پێدەداین.کە زستان
دەهات بە دڵتەنگی لە پەنجەرەکە بۆ تیشکێ
خۆر دەگەڕام لە پشت هەورەکان تا ڕۆژێ
هێندە گریام چاوەکانم سور بوونەوە. »

«هەرلەو کاتە تۆ هاتی...دەستت خستە ژێر
چاوەکانم و کەمێک پێکەنی ..ئەو پێکەنینە
ئەو پێکەنینە گەرمەت کرد کە خۆرەکە لە
هاوین بۆ منی دەکرد.وە و وتت!
«هیونگ من دەبمەوە خۆری تۆ ! هەرگیز
بەجێت ناهێڵم..»

«لەو کاتە هاوین لە دڵی من بۆ هەمیشە
درووست بوو گەرمی لە دڵم دەیدا و
ئارامی دەکردمەوە هەر وەک چۆن وابوو
لە ڕاستی بۆ خەڵکی..»

شوگا لەکاتی وتنی ئەم قسانە چاوەکان
فرمێسکیان دەڕشت و هەناسەی دەگرت
هەوڵی دەدا وا نەکات لە خۆرەکەی
هەست بە ترس بکات بەڵام چی تازە
درەنگە هەستی پێکرد!

«تۆ دەگری؟؟؟»

شوگا بە هێمنی ڕووی لە دەمووچاوی
خۆرەکەی کرد و کەمێک نزیک بویەوە!

«تۆ نابێ بگری...خۆرەکان فرمێسکیان
نیە..ئەوان هەمیشە پێدەکەنن..»

هۆسیۆک زیاتر چاوەکانی قەتیز دەبوون لە
فرمێسک لە ئەو وشە نەفرەتیە دڵی ئازار دەدا
هیواداربوو بمرێ تا دووبارە بیرکاتەوە لەوەی ئەو
بەجێبهێڵێت!

«ببورە هیونگ»

شوگا پێکەنی چاوە گەرمەکانی هۆسیۆک
بۆ ساتێ وەستا لە ڕشتنی ئەو ئاوە سوێرانە
کە دەهاتنە خوار ، وەک مردن وابوو! ئەوە
کۆتاییە دوای چەند مانگ ئەو پێکەنینە ئەو
زەردەخەنە ، ئەو لێوە کراوانە دەبینمەوە!
سەڕەڕای لاوازی دەمووچاوی بەڵام زۆر
جوانترە کاتێک پيدەکەنێ لەو وێنەیە دەچێت
کە دووێنی بینی کە خۆر بەسەر دەمووچاوی
بوو !

«پێکەنە دەی...»

دەستەکانی شوگا بۆ لێوی هۆسیۆک چوون تا
شێوەی وەک زەردەخەنە لێبکات و بۆ سەرەوە
یان برد ئەوە زۆر منداڵانەو جوان بوو!
ئەوان ئەو ڕۆژە بە پێکەنین دەبەنە سەر!
باشدەبن ، دووبارە دەگەشێنەوە؟

«ئاوا باشتری، تۆ زۆر بە دایکم دەچیت کە
پێدەکەنی هەر وەک ئەو لێوەکان باریکن و
چاوەکان-گەرمن ..ڕوومەتەکان ئەسمەرن و
زۆر بە کەمی سور دەبنەوە ..برۆکان ئەستورن
و لوتت جوانترینە لە شێوە لەتەمانگێکی بە
ڵام بەگەرمیەکی زۆر ..وە تۆ پێویستە زیاتر پێکەنیت»

لێوەکان هۆسیۆک دووبارە چوونە سەر لێوەکان ئەوە
هەرگیز بەو شێوە هەڕەمەکیە ماچی نەکرد.
هەرگیز حەزی بەوانە نەبوو بەڵام ئەو هەستی
منداڵی پێدەدا ؟ یاخود ئەو هەستی گەرمی
ناخیەتی و دەریدەبڕێ؟ چی ئەگەر بەشێک
بێ لەتوڕەی! چی ئیدی ئەمە کۆتای بێت.

دەستەکانی هۆسیۆک زیاتر توند بوونەوە
و کەمەری پشیلە ڕەشەکەی پێگرت ئەو
لەوە دەچوو نوقم بوبێت!

«خۆری من..»

کات تێپەڕی لە دنیایەکی تر لە لادێ
بچوکەکەی بوسان کوڕی خاوەن دوکانێکی
جادووی لێبوو بەهەمان شێوە لەوێش ئەو
کارە نایابەی دەکرد،کارەکەی بریتی بوو لە
ئازاردانی گەنجانی لادێیەکە ،وەک چۆن لە
شارەکەش ئەوە کاری بوو، ئەو دڵشکێنەر
و تیماری دڵەکان بوو ،ئەو جیمین بوو.

«مینا ..ئازیزم دەتوانی بێی بۆ
یارمەتیم»

«بێگومان...خولەکێک»

میناهاوسەرە نایاب و جوانەکەی جیمین
بوو هەموو خەڵک خۆشی دەویست
کچێکی میهرەبان و دڵسۆز بوو هەمیشە
بیری لە بەختەوەری دەکردەوە ئەویش
نایاب بوو !  بەیەکەوە خەریکی چاککردنی
ناو ئەو سندوقانەبوون کە بۆ دووکان
هێنابویان چونکە دوکانە جادوویەکی
تازەیان کردبوویەوە!

تا لەپڕ سندوقێک کەوت کە پڕ بوو
لەنامە لە پشت یەکێک لە نامەکان
نووسرابوو "مین یونگی" ئەو ناوە
زۆر نەناسراو نەبوو لای مینا وەک بڵێی چەند
جارێک ئەو ناوەی گوێی لێبوە کاتێ هیونگی
جیمینی لێبووبەڕێز هۆسیۆک ئایا
ئەو لەکوێ ئەمەی بیستوە ؟ بیر کردنەوە
بیرکردنەوە... بەڵێ هەر ئەوکاتەی کە هۆسیۆک
هات بۆ لایان و مایەوە! گوێی لێبو کە لە دەرەوە
لە باخچەکە باسی کوڕە بەجێهێڵدراوەکەیان دەکرد

«هممم سەیرە ئەمە چی دەکات لای
جیمین، باشە بۆ ئێستا ئەمە نامە دەگات؟»

مینا نامەکانی هەڵگرت و ئەوەی یونگیشی
بەجیا دانا تا دوای دەربارەی قسەی لەگەڵ
کات و تێبگات چی ڕوودەدا لایەنی کەم
بزانێت هۆکاری بەجێهێشتن چیە ؟

«ئایا ئەوە نایاب نیە تابلۆکە جێگای نایابە؟"
«هممم بەڵی ئەوە نایابە ..»

مینا دڵی پەلە لێی دا و دەیویست قسەبکات

«جیمینشی..»
«بەڵێ»
«مین -یونگی کێیە؟؟»

جیمین کەمێک شۆک بو لە پرسیارەکە لەڕاستی
دەیتوانی خۆی ئاسای دەرخات بەڵام ناخی وەک
کارەبایەک لێبدا ڕەق بوو چاوەکانی نەرمی نەما

«هاوڕێی..هۆسیۆک هیونگە..بۆ دەپرسی؟»
«هیچ تەنها..ویستم بزانم.»
«دڵنیای؟»
«همم »

ئەوە زیاتر دوودڵ بوو لەوەی نامەکەی خوێندبێتەوە
و شتێک ئازاری ئەوی دابێت دوای سێ ساڵ
ئەم نەفرینە چی دەکات و بۆ زیندوە

<نامەکەی شوگا بۆ جیمین>

«سڵاو جیمین، ئایا هۆسیۆک لای تۆیە؟
تکایە ئەگەر لای تۆیە ئەم نامەیەی پێبدە
یاخود بیخوێنەرەوە بۆی، تکایە ڕێگە بدە
بگەڕێتەوە بۆ کۆتا جار بۆلام ..وە تۆش
وەرە بۆلام، دەمەوێ بتانبینم،ئایا هۆسیۆک
باشە؟ ئایا تۆ باشیت....دەمەوێ باشبیت
دەمەوێ باشترین بیت جیمین، ئاگاداری
هۆسیۆک بە تکایە، وە هەروەها خۆت
بیرت دەکەم...
یونگی»

شتانێکی زۆر ڕوویدا لەم ماوە ،هۆسیۆک
دەیزانی کاتێک شوگا دەکەوتە ناو بیرە
وەریەکۆنەکانی مانای بەجێهێشت دە
گەیەنێت و دەڕوات بۆ شوێنێک، بەڵام
لە لایەکەوە مانەوەیتا ئێستا لای ترسی
کەمتر کردبوویەوە،نەیدەزانی ئەو بە
تەمای چیە؟ بیر لەچی دەکاتەوە؟ ئایا
هەمووشت باشە؟ بۆ لەپڕ باسی ڕابردوو
دەکات؟ ئایا بۆچی بیری دەکەوێتەوە کە
من لەدایکی دەچم؟ ئایا ئەو ئەوکەسە
نەبوو کە دایکی بەجێهێشت؟ کەواتە چی
ئەویش هۆسیۆک جێدێڵیت؟ خۆی خۆی
جێدێڵێت؟ ئایا ئیتر ئەم زستانە لەگەڵی
دەمێنێتەوە و دەیخنکێنێت؟

شەو دەڕۆشت و دەهات، شوگا وەک
جارانی لێهاتەوە کەمتر قسەی دەکرد
هەر ڕۆژەو لە شێوازێک دەهاتە ناو
ژیانی هۆسیۆک،وایە ئەوکەسانەی
دڵنیانین کە چیان دەوێت وا دەبن
ئەو کەسانەی دڵنیانین بڕیاریان چیە
دەترسن و دەگرین و پێدەکەنن وە
هەر ڕۆژەو لەبارێکی دنیا و خەیاڵ
دەنین، وە ئێستاش شوگا بەشێکە
لەو کەسانەی کە خۆشی نازانێ چی
دەوێت هەتا خۆشەویستەکەی لێنەبێ
من نا!
بەڵکو جیمین.

Continue Reading

You'll Also Like

2.9M 54.4K 17
"Stop trying to act like my fiancée because I don't give a damn about you!" His words echoed through the room breaking my remaining hopes - Alizeh (...
26.9M 1.1M 42
she dreads to get to school because of one name. ; high school au, tsundere!taehyung lmao » under edit » #4 in fanfiction on 171222
2.4M 140K 46
"You all must have heard that a ray of light is definitely visible in the darkness which takes us towards light. But what if instead of light the dev...
13.2K 1.2K 13
گەیە حەزت لێی نیە چاوت دەرێ سەیری مەکە👍🏼 تایکووک بۆ هەمیشە🤍.