چـاوەکـانـی ئـەو 2 ♥︎

By kimhellyy

32.3K 6.8K 8.2K

بـۆ مـاچێك و بـاوەشێك و تۆزێك ژیـان چـەنەھـا شـەو مـنت گـریـاند 9:09 سـەرەتـا کـتێبی یـەکـەم بـخوێنـەوە ئـەوک... More

یـەك
دوو
سـێ
چـوار
پـێنـج
شـەش
حـەوت
ھـەشـت
نــۆ
دە
یـانـزە
دوانـزە
سیـانـزە
چـواردە
پـانـزە
شـانـزە
حـەڤـدە
ھـەژدە
نـۆزدە
بیـسـت
بیسـت و یـەك
بیسـت و سـێ
بیسـت و چـوار
بیسـت و پێنـج
بـیسـت و شـەش
بـیسـت وحـەوت
بیسـت و ھـەشـت
بیسـت و نـۆ
سـی
سـی و یـەك
سـی و دوو
کـۆتـایـی

بیسـت و دوو

747 193 167
By kimhellyy

کـەس نەیـزانی ئێمـە لەپـاش مـاڵئـاوایی چـیمـان لێھـات

~

دەستـم کردەوە بـەو بابـەتەی مـاوەیەکـی زۆرە سـەرقاڵیـم تـا لەمە زیـاتر دوانەکەوێـت

دوای کـاتی دەوام بـە تەنھـا بـووم چـومـە سـەردانـی ئـەو دادەیـە تـاوەکو بـابەتێکـی گرنگـی پێ بڵێـم
لـە دەرگام دا لێـی کردمـەوە ھـاوشێـوەی ھەمـوو کاتێ بەتـەنھـا بـوو مـنیش چـومـە ژوورەوە

" دەمـێکە نـەھاتوویـت
دەزانـی زۆر غـەریبیـم دەکردی ئێلـی گیـان "

" بـڕوا بکـەن منیـش بە ھەمـان شێـوە بەڵـام سـەرقاڵیـم وایکـرد دوا بکـەوم داوای لـێبـووردن ئـەکەم "

لەنـاو جـانتاکـەم دیـاریەکـی بچـووکـم بـۆ کچـەکەی دەرکـرد پێیـم دا
دەمێـك بوو بـۆم کـڕیبـوو بەڵـام کاتـم نـەبـوو پێـی بدەم
" بـەدڵتـە ئازیزم ؟ "

" زۆر جـوانـە لیلـی "

دەستـم کردە پێکـەنین چونکـە ئەو نـازانـێ بە تـەواوی نـاوم بھێنێـت ھەر لـەبەر ئـەوەشـە پێم دەڵـێ لیلـی
پـاشان ڕووم کردە ئـەو دادەیـە کـە بە وردی سـەرنجـی ئـەدام

" دادە ئـەمەوێـت شتێـك بـزانی
شـەممـەی داھـاتوو کـاتی دادگـایی کـردنتانـە
مـن لەگەڵ پـارێزەرێـك قسـەم کـردووە ئـەگەر تـۆ ئـامـادەبیـت ئەوا دەتـوانی ئـازادی خـۆت بەدەسـت بھێنیـت لەمـە بەدوا لـەو ژیانـەدا مـەینـەتی نـەچێژیـت "

" مـن ئـامـادەم بەڵـام دەزانـی کارەکـەش ھێنـدە ئـاسان نیـە کە بیـری لـێ دەکەیتـەوە !
ئـەگەر مێـردەکەم بـزانێ چـی دەبێـت چـۆن وازم لـێ دەھێنێـت ؟
ئـایا لـەدوای ئـەمە من بـۆ کوێ بچـم ؟
ماڵـی بـاوکیشـم ترسیـان ھەیە نـاتوانن مـن لەخۆیـان بگرن
ئەگەر ئەوان کـەمێ غیـرەتیـان ھەبـوایە ئێستا مـن لـەم حـاڵە نـەدەبـووم "

قسـەکانی ھـەموو ڕاستـە
دەزانـم کاتـێ ئـەم کارە دەگـاتە بـەر گوێـی ئەو پیـاوە چـی ھەرایـەك دەسازێ بەڵـام مـن کـە بـڕیارێـك دەدەم ھـەڵبەتە بیـر لە کـۆتاییـەکەشـی دەکـەمەوە دەزانـم چۆن ژیانـی بپـارێـزم
ھـەروەھـا زۆر خـەمی لـێ دەخـۆم کاتـێ خـاوەن بـاوك و خێـزانێکـی لـەو شـێوەیـە

" خـەمـت نـەبێ مـن پلـانم بـۆ ھـەمـووی دانـاوە ئێستـاش گـوێـم بۆ بگـرە بە بـاشـی تـاوەکـو تێـت بگـەیەنـم "

ھـەمـوو ئەوەی دامنـابوو کە دەبـێ بیکـات و ئەگەری ھەیـە ڕووبـدات پێـم وت تـاوەکو وشیـار بێـت
قسـەکانـم کۆتـایی ھـات کـاتێ لـەناکـاو لە دەرگـا درا
ھـەرسێکمـان ڕاچڵـەکین لـە شوێنـی خۆمـان
" ھـەیڕۆ مـێردەکـەم نـەبـێ ! "

ئـەو دادەیـە زۆر ترسـا ڕووخسـاری سپـی ھەڵگـەڕا
مـن بـوێرانـە خـۆم دەرخسـت و نـەترسـام بـەڵـام ئـەو منـی خـزاندە ژوورێکـەوە تـا ئـەگەر شتێـك بـوو کەس مـن نەبینـێ
لـە سـوچێکـی نێـوان دیـوار و کـانتۆرەکـە مـنی شـاردەوە پـەردەیەکـیشی لـە پێشـم بڵـاو کـردەوە پـاشان ڕۆشـت کـردیـەوە

بـێ ئەوەی گومـان بکەم ھـەر لە دوورەوە گـوێم لە ھـاواری ئـەو پیـاوە نـاحەزە بـوو کـە بە تـوڕەییـەوە خـۆی کـرد بـە ژوورا
ژنـەکەی دیـاربوو لـە دەووری بـوو بەڵـام ئـەو تـوڕە دەردەکـەوت

" ئـەم خەڵکـە نـازانن چۆن پیـاوانە بـژین
ئـاخ ھەمـوو کەسیـش پێـی ئـەوترێ پیـاو ، ھـەی خوا لـەناوی دەمـت بدات ئـەگەر تـۆ پیـاو بیـت "

" چـی بـووە پیـاوەکـە حـاڵت بـاشـە ؟ "

" حـاڵت بـاشە چیـە بـۆ مـن شێتـم ؟
ئـەوە ئـەو کاك نـا پیـاوەیە سـەیر ئـەکەم ئـەڵێ سـەیارەکـە نـاکڕم ژنـەکـەم بەدڵـی نیـە دەڵێـت ڕەنگەکـەی جـوان نیـە
ئـاخر ژن شتـە حسـابی بـۆ بکـەیت
دەبـێ لـە خـوای بـوێ سـەیارەیەك ھـەبـێ قاچـی لـە ئـەرز ببڕێ نـەك بیـانـووی پـێ بگـرێ "

" پشـووت درێـژ بـێ پیـاوەکە ھەمـوو شتێ بـاش ئـەبێ "

سەرەڕای ئـەو قسـانەش ئـەو دادەیە چـەن ھێمنـانـە قسـەی بۆ ئـەکـات و ھیچ نـاڵێ ! ھـەر بەڕاسـت ئەوە مـن بـم دوور نیـە ھـاوار نـەکەم بـەسەریـا و تـوڕەیی خـۆمـی لـێ بەتـاڵ بکـەمەوە

ھـەندێك جـۆری پیـاو چـەند پیس و قـێزەونن !
بەزەییم بە حـاڵیـدا یەتـەوە

پـاش ماوەیـەك کابـرا چۆیـە گـەرماو
ئـەو دادەیـەش خـێرا ھـات بـەرەو لـام
" ئێلـی گیـان خـێرا بـڕۆ تا نـەھاتـۆتە دەرەوە ئەگەرنـا سەلـامەت نـابیـن "

" بـاشە دەڕۆم "
لـە دەرەوە پێڵـاوەکانـم لەپـێ دەکرد کـاتێ کچـە بچـووکەکەی ھـات بـاوەشـی پێداکـردم

" لـیلی زوو بـگەڕێـوە لای ئێمـە "

بـاوەشم لێ دایـەوە سـەریم مـاچ کرد
چـاوەکانـی بریسکەی دەدایـەوە
تـرس و خـەمم لێـی بەدی دەکرد ، ئـاخۆ مـنداڵێك لەم بـاروودۆخـە پەروەردە بـکرێ دەبێـت چی لێ دەربچـێ !
ھـەموو ھـەوڵی خـۆم ئەدەم تـا داھـاتووی لـە مـەترسی دەرکـەم
دوور نیـە سبـەی ڕۆژ ئـەم کچـەش مـاڵ وێران نـەکات
لـە تەمەنێکـی کەمـەوە بیداتـە پیـاوێکـی نەفـام و کـەم ئەقڵـی وەك خـۆی

ھـەستـام بـڕۆم ئـەو دێـوەزمـەیە خـۆی کرد بـە حـەوشەکەیا بـە فانیلـەیەکەوە
چـاوەکانـی ئـەبڵەق ببـوو
دڵنیـام مـنی دەناسیـەوە کە کـێم لـەبەر ئەوەش تـوڕەیی ھـەمـوو ڕوخساری گرتـەوە کاتـێ سەرنجـی ئـەدام

بە خـێرایی بـەرەو لـام ھـات ویستی دەستـم بۆ بـەرێ چـوومـە دواوە ڕێگـەم نـەدا
ئـەو دادەیـەش خـێرا ڕۆشـت دەرگاکـەی بـۆ کردمـەوە
" ئێلـی ڕاکـە "
بـە گریـانەوە ھـاواری کـرد بـەڵـام من نـەڕۆشتـم چونکـە لـە کەسێکـی ئاوا نـاترسـم

ئـەمجارەش بـەرەو ڕووم ھـاتەوە خـێراتر لـە پێـشوو
قـژمـی بە تـوندی گـرت ڕایکێشـا
" نـەمووت لـە ژنـەکەم دوور بکـەوە ھـا ؟ ئـەی بۆچـی لـێرەیت ؟ "

دەستـم گرت بـە سـەرمـەوە چـونکـە ئـازاری زۆرم ھـەبوو
شـوێنـی برینـەکەم وەك بڵێـی دەسـووتایـەوە
خـەریـك بـوو چـواردەورم لـێ تـاریك دەبـوو

بـەڵـام لە بـەختـی مـن دەبێـت ھەمـوو کـات ڕزگارکـەرەکەم ئـامادەبـێ ئـەی وانیـە ؟
تـێھیـۆنگ لـە دەرگـاکەوە ھـاتە ژوورەوە
بـە لـێدانـی مستێـك پیـاوەکەی خسـت مـنیش کـەوتمـە سەر زەویەکە
دەمبینـی کـە چـۆن کـەوتۆتـە گیانـی لـێی ئـەدات

" بـوێری ئـەوەت کرد دەستـی لـێ بـدەیت
بـە خۆت دەڵێـی پیـاو کـاتێ لە ئـافرەتێـك ئـەدەیـت ھـا ؟ "
پێـش چـاوەکانـم تەڵخ دەبـوو
بـە کـزیەوە نـاوی تـێھیۆنگـم ھێنـا
ئـەو دادەیـە بـەرەو لـام ھـات لـە باوەشـی کردم
ھـاواری ئـەو تـێھیـۆنگی ھێنـایەوە ھـۆش خـۆی کـە لـە پیاوەکە دوور کـەوتـەوە ڕایکـرد بـەرەو مـن

" ئێلـی ؟ ئێلـی ؟
تـۆ بـاش ئـەبێ ڕۆحـەکەم سـەیرکـە مـن ھـاتم "

ڕەنگـە ئـەگەر مـن سەلـامەت بـوومایە و ئـەو ڕووداوەم بـەسەر نەھـاتبـا بمتـوانیایە بـەرگری لـە خۆم بکـەم
بـەڵـام ئـازاردانـی سـەرم و بـرینـەکـەم کارەکەی قـورس کرد بـەرگریمـی لەنـاو بـرد

ھـەڵی گرتم و مـنی بردە نێـو سـەیارەکـەی
بـە خـێرایی ئـاوی کـرد بـە ڕووخسـارمـا کـەمێکیشـم خـواردەوە
پـاش مـاوەیەك بـاروودۆخـم بـاشتر بـوو
بەس سـەرم ھێشتـا ئازاری ھـەبـوو
تـاڵەکانی سـەرم خـەریك بـوو دەھـاتنـە دەرەوە
بـەو ھۆیـەشەوە زۆرێـك لـە تـاڵە قـژە جـوانەکانـم ھـەڵوەری

" ھـەردوو دەستـەکانی ورد بێـت
ئـەو قـژە نـەرمەی دڵـم نەدەھـات دەستـی لێبـدەم ھێنـدە ئـاسان وەرانـدی بـەڵـام بەسەریـەوە نـاچـێ "

تـای دەستـی ھێنـایە پێشـەوە تـاڵە قـژەکانمـی کـۆکردەوە و مـاچی کرد
لـەو کاتـەش لـە شتێك ورد بـوومـەوە بـە دەستیـەوە
دەستیـم گـرت بـە چـاوەکانم کـە پـڕ فرمـێسك بوو سـەرنجـم ئـەدا

" واتـا تـەواو ؟ "
سـەیری نـاو چـاوەکانیـم کرد و چـرپاندم
" ئـەڵقـەکەی پـەنجەت ئـەوەی سـەلمـاند کـە ھی مـن نەمـایت تـێھیۆنـگ "

بـە خـەمبـاریـەوە فرمـێسکـەکانمـی سـڕی و چـاوەکانمـی مـاچ کرد پـاشان سـەرنجمـی بـەرەو لـای خـۆی بـرد

" بـۆ ھـەمـوو ئـافرەتـی دونیـا ئـەتوانن ئـەو چـاوە جـوانانـەی تـۆ لـەبیر بـەرنـەوە ؟
وا دەزانـی ھێنـدە ئاسانـە لەبیرکـردنی تـۆ ؟
ئێلـی بـاوەڕکـە شیـرینتـری لـە ڕۆحی مـن
چـاوەڕێی ئـەو ڕۆژەم لێـم تێبگـەیت کـە بـۆچی ئـەو بەڵێنـەم لـێ وەرگرتـی ، کـە بـزانی چەنـێ ئـارەزووی تـۆ ئـەکەم تـا لە پێنـاوتا بـەسەر ئـەم نـاخۆشیانـە زاڵ بـم "

قسـەکانی پـڕن لە پرسیـار کـە تاقەتـی کردنیـم نیە
دەبـوو مـن ئێستـا لە دەستێکـی سەلـامەت بـم
لـای کـەسێك کـە بـەڕاستـی ھی خـۆم بێـت
ھـەمـوو تەمـەنم ڕقـم لەوە بـووە نیشـانە کراوی کـەسێکـی تر بـەرم بـەڵـام ئەوەتـا ھاتە نـاو چـارەنـووسمـەوە
دەبـێ چـیتر لـەڕێ بێـت کـەمن پێـی نـازانم و چـاوەڕێی ڕوودانـی
ناکـەم

ئـایا ئەم ھەمـوو تـاقیکردنـەوە بۆچـی ؟
ھەرچەنـدە ئەوە دەزانم خـوا کەسێکـی خۆش بـوێت تـاقی دەکـاتەوە تـا بزانـێ چـەنێك ئـارامـگرە

~

گەڕامـەوە مـاڵەوە بـڕیارم دا قسـە لەگەڵ خـێزانەکـەم بکـەم
لـەسەر سـفرەی ئێـوارە بـابەتەکـەم کردەوە تـا بزانـم بـیروڕای ئـەوان چۆنـە

" ئـحم ... ئـێ دەمەوێـت شتێك بڵێـم
بـاوکە دایکە مـن دەستـم کردووە بە ئـەنجامدانـی کارێك
سەرەتـا ببوورن کـە ئێوە کۆتـا کەسن دەزانن بـەڵام ھۆکـار ئەوەیـە کاتم نـەبووە ھیـچ شتێـك باس بکـەم ڕووداوەکـانیش بـەدوای یـەکدا ھـاتوون "

لەپـاشان چیـرۆکی ژیانـی دادەم بـۆ باس کـردن
ھـەردووکیـان تەنـانەت برا بچووکەکەشـم ڕووخساری مـات بـوو
بـە وردی بـێ قسە گـوێیـان گرت بـۆم
" پـارێزەرێك دەنـاسم لـە باشـی خۆی داواکە دەگـرێتـە دەسـت
جـۆنگکـووکی ھـاوڕێم لـە کـۆلێـژ بـاوکی ئیمکـانیەتـی ماددی ھـەیە وتـوویەتی کـە من کـار و شوێنـی مـانەوەشی بـۆ دابیـن ئەکـەم
ئێستـا منیـش لەسەر قسـەی ئێـوە وەستـاوم
دایـك و بـاوکی مـنن نـامەوێ بێ ئـەمریتـان بکـەم
تـەنھا شتـێك ھـەیە "

" پیشـەی مـن لە چەنـد ساڵـی داھاتـوو ھەر ئـەمەیە
ئەگەر لـە ئێستـاوە ڕێگـەم بدەن کـارەکانم جـێبەجـێ بکـەم بـێ ترس و بە پشتیـوانیتـان دڵنیـام کە پـارێزەرێکـی زۆر بـاشم لێ دەردەچـێ
ئـەگەر بـیر لە سـەربەرزی مـن و ڕزگارکردنـی ژیـانی کەسێك دەکەنـەوە کە پێویستـی بە ھـاوکاریـە دەبـێ بە وردیـەوە بـڕیار بـدەن "

بـێدەنگـی مـێزی نـان خواردنـەکەی گرتبۆیـەوە
بـاوکم لـە بیرکـردنەوەی قوڵـدا بـوو
دایکـیشم لـە بـاوکمـی دەڕوانـی

" ئـەو دادەیـە گـوناھـە ئێلـی تکـایە یارمـەتی بـدە
مـن ڕازیـم "
بـرا بـچووکەکـەم بـێدەنگـی شکـاند
بـە دڵێکـی پـاکەوە قسـەی سـەر زمـانی پـێ وتـم
زەردەخەنـەیەکـم بـۆی کـرد چـاوەڕێی وەڵـامی تر بـووم

" کچـم کارێکـی ئـاسان نـاکەیت
مـەترسـی دارە ، کـێشـەی زۆری لـێ دەکەوێتـەوە
بـەتایبەت کـە ئەوان لە تـۆڵەی خـوێن ئـەم ھاوسەرگیریەیـان کردووە بـەڵـام ... "
ھـەناسەیەکـی قوڵـی دایـەوە و بـەردەوام بـوو

" پیشـەی تۆ ئێستـا بێ یـان دواتر ھـەر ئەمـەیە
مـەترسـی شتێکـە ئەگەر بـوێر نـەبی چـۆکت پـێ دائـەدات
ئـەوەی مـن تێبینـیم کـرد قسەکـانت زۆر ئـازایانـەیە
کـەواتە مـن ڕازیـم ھـەرچی دەکـەیت
لـەمڕۆش بـەدواوە خـۆم دێـم لەگەڵـت بۆ دادگـا
سوپـاسێکـی زۆری بـاوکی ھـاوڕێکـەت ئـەکەم کـە یارمـەتیت ئـەدات لـەگەڵ پـارێزەرەکـەش
ئـەمە کارێکـی زۆر مـرۆڤانـەیە
مـایەی شانـازیت بـۆمن کـچە بـاشەکـەم "

دایکـیشم سـەری بـە بـاشە جـوڵـاند و پێکـەنی
ھـەستـام ھـەرسێکیـانم مـاچ کـرد

بـەڕاستـی سوپـاس گوزارم لـە ڕۆژگـاری ئـەمڕۆیـا خـاوەنـی خێـزانێکـی لـەو شـێوەیـەم

~ ~ ~

100 Vote

بـڕۆن سـەیرێکـی بـەشی کۆنڤێرسەیشن بکـەن بـۆم
شـانازیەکە بۆ مـنیش بـزانن لیژنەیەکی دادپەروەرم
دەی خوێنەرە باشەکانم ببینم لەوێ
🥺💕

Continue Reading

You'll Also Like

14.3K 1.2K 26
ئەمە یەکەم چیرۆکی منە لەم ئەکاونتە، بیرۆکەی خۆمە، هیوادارم بە دڵتان بێت، سپاس بۆ هەڵبژاردنی3>.
7.8K 1.4K 19
تەواوبووە نوسەر:﴿کۆرای﴾ گەشت کردن بۆ دوورگەیەکی نامۆ بۆ زانینی راستیەکان دەبێت چ شتێک لەوێ هەبێت مرۆڤی جیاوازی؟ شتی سەیری؟ شتی سەرو ئەوانەی چاوەرێما...
343K 11.8K 45
ဖီးနစ်ငှက်တစ်ကောင်ရဲ့ ရင်ကွဲမတတ်အော်ဟစ်သံဟာ လောင်ကျွမ်းအံ့ဆဲဆဲ အတောင်ပံတွေနဲ့အတူ ပျောက်ကွယ်ပျက်စီးသွားတော့မယ့်အချိန်မှာ ငါဟာ မင်းနဲ့နောက်တစ်ကြိမ်...
23.1K 2.7K 14
سڵاو هاوڕێیان ئەمە یەکەم چیرۆکمە هیوادارم بە دڵتان بێت لە کاتی خوێندنەوەی چێژی لێ ببینن تب/ئەم چیرۆکە هەموو مافێکی بۆ خۆم ئەگەڕێتەوە تکایە بێ پرس یە...