جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰ

By mane_ly

41.4K 7.5K 8.6K

{ڪۆتـایی هاتووە} "ئـاسمانـی پڕ ئـەستێرەیی من!" ڪیم تایهیۆنگ ئــۆرزولـا نوسەر:لــیِّل More

دەسپێڪ
بەشی یـەڪەمـ
بەشی دووەمـ
بەشی سێهەمـ
بەشـیـ چوارەمـ
بـەشــیـ پێنجـەمـ
بەشـیـ شەشـەمـ
بەشــیـ حەوتـەمـ
بـەشــیـ هەشـتەمــ
بەشـی نـۆیەمـ
بـەشی دەیـەمـ
بەشـی یـازدەهەمــ
بەشی دوازدەهەمـ
بەشـی سـیازدەهەمـ
بەشـی چـواردەهەمـ
بەشـیـ پازدەهەمـ
بەشی شازدەهەمــ
بەشـی حەڤدەهەمـ
بەشـی هەژدەهەمـ
بەشـی بیستـەمـ
بـەشــی بیستـ و یەڪەمـ
بەشـی بیست و دووەمـ
بەشـیـ بیست و سێیەمـ
بەشـی بیست و چوارەمـ
بەشی بیست و پێنجەمـ
بەشـی بیست و شەشەمـ
بەشـی بیستـ و حەوتەمـ
بەشی بیستـ و هەشتەمـ
بەشـی بیستـ و نۆیەمـ
بەشـی ڪــۆتــایـی

بەشـی نۆزدەهەمـ

1.1K 233 258
By mane_ly

خەیاڵــ بڪە🍂







جێسیکا بە هێمنی دەرگایی ژووری ئۆرزولای کردەوە بینی کچە بچوکەکەی ئەو جیا لە هەموو بەیانیەکانی پێشوو کە زۆر بە وزەوە هەڵدەستا لە خەو ئێستا بە تەمبەڵی خۆی لە جێگاکەی ناوە


هەناسەیەکی قوڵ و پڕ دەردی هەڵکێشا تا بڕوات و لە شۆخە بێ نازەکە نزیک ببێتەوە، بە دەستە نەرمەکانی بە هێمنی دەستی لە پرچی دەدا تا وابکات هەستێتەوە و وازلەوە بهێنێت ڕۆڵی خەوتوویەک بگێڕێت

"ئازیزم بە نیاز نیت هەستیتەوە؟!
ئیدی خەریکە دڕەنگ دەبێت"
جێسیکا بە هێواشی و بە سۆزەوە قسەی بۆ ئۆرزولا دەکرد بەڵکو بتوانێت لەم ماتەمینیە بێتە دەرەوە


ئۆرزولا بە بێدەنگی هەستا و لەسەر جێگاکەی دانیشت، ئەو هەمیشە کچە گوێڕایەڵەکەی داپیرەی بووە بەرخه بچوکەکەی ئەو

جێسیکا خەندەیەکی کرد و بە سۆزەوە دەستەکانی ئۆرزولای لە دەستەکانی خۆی نا

"دەتەوێت وەک ڕابردوو من بتشۆم من بیری ئەوەم کردووە"

ئۆرزولا بۆ یەکەمین جار پاش ئەو ڕووداوە خەندەی کرد،
ڕاستە زۆر بچوک بوو بەڵام هێشتاش ئاسودەی بۆ دڵی جێسیکا هێنا،
ئۆرزولا بە ڕازی بوون سەری لەقاند، ئەو نەک تەنها دەیهەوێت وەک ڕابردوو داپیرەی گەرماوی پێبکات بەڵکو ئەو دەیهەوێت بە تەواوی بگەڕێتەوە بۆ ڕابردوو ئەو ساتەی منداڵێک بوو کە هیچ لەم دوونیا پڕ قێزە شارەزا نەبوو، ئەو کاتە هەموو شتێک لە پێش چاویدا وەک ناخ و دڵـی پاک بوو







ئۆرزولا بە هێمنی جلەکانی دانا و لە نێو بانیۆکەدا دانیشت تا داپیرەی بە سۆزەوە دەست بە شتنی سەری بکات تاڵە لولەکانی، کە خۆشەویسترینی جێسیکا بوون فرمێسک چاوەکانی بەجێهێشت ئەو کاتەی کە بەم جۆرە گەرماوی پێ دەکرد زۆر بچوک بوو ئێستا بووە بە کچێکی گەورەوە و ژیان خەریکە یاری لەگەڵ دەکات

بە هێواشی و بە ئاگاوە جەستەی دەشت نەبادا جێگایی برینەکانی نوێ ببێتەوە ئەو تێبنی برینەکانی جەستەی دەکرد، وە لە هەمان کاتیشدا جێگای ماچ و لێوەکانی تایهیۆنگیش هێشتاش لەسەر جەستەی مابوویەوە مۆری خۆشەویستـی ئەو هەر لەسەر جەستەیەتی دەبێت چەند بە عیشقەوە بۆی دروست کردبێت

ئۆرزولا چاوەکانی داخستبوو تا چێژ لە گەرمی ئاوەکە و دەستە نەرمەکانی داپیرەی ببینێت وەک ئەوە بوو هەموو ماندوو بوون و ئازارەکان بۆ چەند ساتێک ون ببن ئۆرزولا بەڕاسـتی هێندە ماندوو بوو دەیویست لەوێدا بخەوێت و بۆ چەند سەدەیەک بە ئاگا نەیەتەوە





پـاش کردنـی گەرماوێکی ئاسودەبەخش، جێسیکا بە میهرەبانیەوە پرچی ئۆرزولای شانە دەکرد
وە بڕیاریدا پاش چەندین ساڵ کتێبی دڵی بکاتەوە و دانە دانەی ئازار و یاد و غەمەکانی بۆ کیژە بێچارەکەی کە لە بەختیدا بەخۆی چوە بەیان بکات

"نـازانم کە دڵخۆش بم کە گەورە بوویت و چیدی دەتـوانم ڕاستیەکانی ژیانی خۆمت بۆ باس بکەم یانیش غەمگین ببم کە گەورە بوون سەخت و قورسە!"

جێسیکا کەمێک وەستا و ئاهێکی قوڵی دایەوە پاشان بە هێمنی و بە دەنگێکی کز و پڕ غەم دەستی بە باسکردنـی ڕابردووی خۆی کرد

"دەزانـم دەتهەوێت بزانی چ پەیوەندیەک لە نێوان من و جیۆدا هەیە
کاتێک گەنج بووم زۆر جـوان بووم جێگایی سەرنجی هەموان بووم یەکێک لەوانە جیۆ بوو لەگەڵ لیۆی هاوڕێیدا
ئەوان لە منداڵیەوە بە یەکەوە بوون وەک برا بون چونکە ئامۆزایی یەکدی بوون و کوڕی خاوەنـی ناوچەکە بوون

هەر یەک لەوان بە جیا هەستی خۆیان بۆ دەربڕیم وە لە هەستی یەکتر بێ خەبەر بوون، یانـی ئەوکات من وامدەزانـی بێ ئاگان لە یەکتر٫
غەم دەستی بەوەکرد ژیـانم بخوات دەترسام هەر یەکیانم هەڵبژاردایە ئەوەی دیکە دەبوو بە ئاگر بۆم، وە نەشم دەتوانی ڕەتیان بکەمەوە ئەوان گەورەی ناوچەکە بوون دەستیان لەسەر هەر شتێک ڕابگرتایە هی ئەوان بوو، من بۆ باوکم دەترسام کە کار و پیشەکەی لە دەستبدات

لـیۆ میهرەبان و لەسەرخۆ بوو، جیۆ شێت و هەڵەشە ئەو گەنجێکی زۆر لاسار بوو جەنگکوک هەمیشە ئەوم بە بیردێنێتەوە!"
جێسیکا گوتی و ئۆرزولا لێوی خەندەیەکی هێمنی تەنی کاتێک کە جەنگکوکی بەبیرهاتەوە ئەو منداڵێکی لاسارە


جێسیکا بەردەوامی بە قسەکانـی دا
"بەدبەخـتی من لەو کـاتەوە دەستـی پێکرد کە هەردووکیان هاتن و خوازبێنی منیان لە باوکم کرد، من ناچاربووم یەکێکیان هەڵبژێرم، بەپێی بیرکردنەوەی ئەو کاتەم لیۆم هەڵبژارد ئاخر وەک گوتم ئەو زۆر بەسۆز بوو پێم وابوو لەگەڵ ئەو لانـی کەم دەتوانم ئاسودەبم، بەڵام هەرگیز بۆ ساتێکیش خۆشم نەدەویست نە ئەو نە جیۆ

بەڵام من نەمدەزانـی بەخت هەرگیز منـی خۆشناوێت، پاش ئەوەی هەواڵ بڵاوبوویەوە کە من هاوسەرگیری لەگەڵ لیۆدا دەکەم ئاگر لە جیۆ بەربوو وەک شێتی لێهات ئەو هەستی بە خیانەت دەکرد بیرمە هات و زۆر بە توندی لە باوەشی گرتم جا بە هێمنی و دەنگێکی پڕ ڕق لە ژێر گوێمدا چرپانـدی
'دەبم بە کابووسـی شەوانەت و هەقی ئەم ئازارەت لێدەکەمەوە!'

ئـەو وشەیە ترساندمی زۆریش
بەڵام پێم وابوو لیۆ بەهێزەوە و دەمپارێزێت!
من نەمدەزانـی ئەو دڕەندەیەکە و لە ژێر ماسکی فریشتەیەکدا خۆی حەشارداوە پاش هاوسەرگیری بوو بە بەڵایی ژیانم هەمیشە لێی دەدام و ئازاری دەدام ، ئەو لە بنەڕەتدا خۆشی نەدەویستم، تەنها لەسەر ئەوەی لەگەڵ جیۆدا ببوو بە شەڕی سوێندی خواردبوو هەر شتێک هی ئەو بێت دەیبات ئەو کاتەشی کە زانـی بووی منـی خۆشدەوێت منـی لێبرد!

لە کۆتایشدا پاش ئەوەی بەهۆیی منەوە دووژمنداری لە نێوان خێزانەکانیاندا دروست بوو ئیدی جیۆم نەبینیەوە، تا ئەو شەوەی وەک هەر یەک لە شەوەکانی تر کە لیۆ بە بێ ویستی خۆم دەستی لێدەدام جیۆ هاتە ژوورەکەمانەوە، ئەوکات نۆ ساڵ بوو هاوسەرگیریم کرد بوو ئەوەش حاڵی شەوانەم بوو

بەڵام وا دیار بوو کە جیۆ ئەوەندە نە دەبوو ئەوەی زانی بوو ،بۆیەش هاتبوو تا من ڕزگار بکات هەر واشی کرد هەر ئەو شەوە لەسەر جەستەی من جەستەی لیۆیی نوقمی خوێن کرد و لە ناوی برد

بەڵام هەرگیز نەیتوانـی من ببات، من ببووم بە بوکـی یانگەکان
پاشان لە شەوێکـی ساردی زستاندا جیۆ ئێرەی بەجێهێشت و بریا هەرگیز نەگەڕابایەوە!"
لە کۆتایی وشەکانی فرمێسک گۆناکانی تەڕکرد بەڵام ئۆرزولا لە مێژ بوو شینی دەگێڕا هەر یەک لەوان خاوەنـی کۆمەڵێک غەمە ژیـان ناداتپەروەرە ژیـان و چارەنوس دەست لەناو دەست هەوڵدەدەن بۆ کوشتنـی خۆشی و بەختەوەریەکان!



جێسیکا ئۆرزولای بۆ باوەشی خۆی ڕاکێشا و بە سۆزەوە لەژێر گوێی چرپاندی و بەڵێنێکی دایکانەی پێدا
"لەو کاتەوە هەمیشە سۆزم بۆ جیۆ هەبووە، من قەرزاری ئەو بوم و لەسەر هەر کارێک کردبێتی بێدەنگ بووم بەڵام سوێند بێت ناهێڵم هەقی تۆ لەسەری بمێنێتەوە!"
















ئەوەم تەرک کردووە دوو بەش لە ڕۆژێکا دابنێم بەس ئەمە بۆ ئەو خوشکانەیە کە بەس هەینی دەتوانن بێنە خەت، دڵتان گەورەبێت مەکتەب بەس نۆ مانگی ماوە😢😂

ئێستاش ئەتانەوێ جیۆ بمرێ؟!

Continue Reading

You'll Also Like

1K 343 25
بەهۆی زۆری خۆش ویستنی بڕیاری کوشتی دا ،بەڵکو خۆی بەدەست بێنێتەوە ..یاخود لەگەڵیدا بمرێ ..
892 138 7
ئەوەی بە چاو گوتراوە لە بیر نەکراوە' مەحاڵە نیگای چاوەکانی تۆ لەبیر بکەم.. کاتێک بارودۆخەکان پارک میرا ناچار دەکەن بۆ هاوسەرگیرییەکی بێ خۆشەویستی لە...
675 59 2
"چاوەكانت ھەرچەند لەخەیاڵەكانمدان ئەمما مەستم دەكەن" "ببەخشە كە بەڵێنی مانەوەمدا ئەمما نەمتوانی ببەخشە كە تۆم بۆ دیداریم لە چاوەڕوانی ھێشتەوە" "بە فی...
4.9K 935 18
"لەپایی خۆشەویستی نییە تۆم دەوێت لەپایی وشەكانت نییە تۆم دەوێت بەڵكوو لەپایی خودی خۆتە لەپایی ڕۆحت خۆشەویستی نییە وام لێدەكات تۆم بوێت بەڵكو ئەوە...