بەشـی نۆزدەهەمـ

1K 230 258
                                    

خەیاڵــ بڪە🍂







جێسیکا بە هێمنی دەرگایی ژووری ئۆرزولای کردەوە بینی کچە بچوکەکەی ئەو جیا لە هەموو بەیانیەکانی پێشوو کە زۆر بە وزەوە هەڵدەستا لە خەو ئێستا بە تەمبەڵی خۆی لە جێگاکەی ناوە


هەناسەیەکی قوڵ و پڕ دەردی هەڵکێشا تا بڕوات و لە شۆخە بێ نازەکە نزیک ببێتەوە، بە دەستە نەرمەکانی بە هێمنی دەستی لە پرچی دەدا تا وابکات هەستێتەوە و وازلەوە بهێنێت ڕۆڵی خەوتوویەک بگێڕێت

"ئازیزم بە نیاز نیت هەستیتەوە؟!
ئیدی خەریکە دڕەنگ دەبێت"
جێسیکا بە هێواشی و بە سۆزەوە قسەی بۆ ئۆرزولا دەکرد بەڵکو بتوانێت لەم ماتەمینیە بێتە دەرەوە


ئۆرزولا بە بێدەنگی هەستا و لەسەر جێگاکەی دانیشت، ئەو هەمیشە کچە گوێڕایەڵەکەی داپیرەی بووە بەرخه بچوکەکەی ئەو

جێسیکا خەندەیەکی کرد و بە سۆزەوە دەستەکانی ئۆرزولای لە دەستەکانی خۆی نا

"دەتەوێت وەک ڕابردوو من بتشۆم من بیری ئەوەم کردووە"

ئۆرزولا بۆ یەکەمین جار پاش ئەو ڕووداوە خەندەی کرد،
ڕاستە زۆر بچوک بوو بەڵام هێشتاش ئاسودەی بۆ دڵی جێسیکا هێنا،
ئۆرزولا بە ڕازی بوون سەری لەقاند، ئەو نەک تەنها دەیهەوێت وەک ڕابردوو داپیرەی گەرماوی پێبکات بەڵکو ئەو دەیهەوێت بە تەواوی بگەڕێتەوە بۆ ڕابردوو ئەو ساتەی منداڵێک بوو کە هیچ لەم دوونیا پڕ قێزە شارەزا نەبوو، ئەو کاتە هەموو شتێک لە پێش چاویدا وەک ناخ و دڵـی پاک بوو







ئۆرزولا بە هێمنی جلەکانی دانا و لە نێو بانیۆکەدا دانیشت تا داپیرەی بە سۆزەوە دەست بە شتنی سەری بکات تاڵە لولەکانی، کە خۆشەویسترینی جێسیکا بوون فرمێسک چاوەکانی بەجێهێشت ئەو کاتەی کە بەم جۆرە گەرماوی پێ دەکرد زۆر بچوک بوو ئێستا بووە بە کچێکی گەورەوە و ژیان خەریکە یاری لەگەڵ دەکات

بە هێواشی و بە ئاگاوە جەستەی دەشت نەبادا جێگایی برینەکانی نوێ ببێتەوە ئەو تێبنی برینەکانی جەستەی دەکرد، وە لە هەمان کاتیشدا جێگای ماچ و لێوەکانی تایهیۆنگیش هێشتاش لەسەر جەستەی مابوویەوە مۆری خۆشەویستـی ئەو هەر لەسەر جەستەیەتی دەبێت چەند بە عیشقەوە بۆی دروست کردبێت

ئۆرزولا چاوەکانی داخستبوو تا چێژ لە گەرمی ئاوەکە و دەستە نەرمەکانی داپیرەی ببینێت وەک ئەوە بوو هەموو ماندوو بوون و ئازارەکان بۆ چەند ساتێک ون ببن ئۆرزولا بەڕاسـتی هێندە ماندوو بوو دەیویست لەوێدا بخەوێت و بۆ چەند سەدەیەک بە ئاگا نەیەتەوە





پـاش کردنـی گەرماوێکی ئاسودەبەخش، جێسیکا بە میهرەبانیەوە پرچی ئۆرزولای شانە دەکرد
وە بڕیاریدا پاش چەندین ساڵ کتێبی دڵی بکاتەوە و دانە دانەی ئازار و یاد و غەمەکانی بۆ کیژە بێچارەکەی کە لە بەختیدا بەخۆی چوە بەیان بکات

جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰWhere stories live. Discover now