خــەیـاڵ بڪە🍂
دە ڕۆژی سەخـت و پڕ ئازار تێپەڕیوە تـایهیۆنگ پاش کردنـی شەڕێکی گەورە لەگەڵ باپیریدا ماڵەوەی جێهێشت و هەرگیز جارێکی دیکە پێی نەکردەوە ئەو ماڵە ئەو هەموو ساتەکانی لە کوخی لەسەر شاخەکەدا بەسەر دەبات چەند جارێک هەوڵی داوە گەر بە هەر حاڵێک بێت بچێت تا ئۆرزولا ببینێت و بۆ ساتێکیش بێت لە باوەشیدا نوقم ببێت تا پڕ بە سیەکانی بۆنی بکات ،بەڵام ئاسایشی خێزانی یانگ زۆر توندە ، ئێستا وەک پڵنگێکی بریندار وان کە بە دوای دەرفەتێکی گونجاودا دەگەڕێن تا هێرش بکەن و تۆڵەی خۆیان بکەنەوە
وە بێگومان حاڵـی ئۆرزولا لە تایهیۆنگ باشتر نـیە ئەو وەک شکاوترین ئاوێنەی جـوان وایە، ئەو ئێستا لە هەموو لایەکەوە پڕ برینە
تایهیـۆنگ لە سوچێکی ژوورەکەی ڕامابوو، ئێرە زۆر بێدەنگـە پێشتر بەم چەشنە نەبوو٫
هەمیشە قاقایی پێکەنـینـی ئۆرزولا هەموو ماڵەکەی تەنی بوو بەڵام ئێستا زۆر خامۆشە چێشتخانەکەی چیدی ئۆرزولای لێنیە تا بە سۆزەوە خواردنـ بۆ ئازیزەکەی ئامادە بکات دەیهەوێت وەک جاران بە نازەوە خۆی بخاتە باوەشـی تـا داوایی شتانێک بکات ، ئۆرزولا بەنازەکەیی ئەو بوو کچه بچوکەکەی!
"تایهیۆنگ وەرە بۆ ئێرە،
ئازیزمم تامێکی ئەوە بکە
هـاوار بکە و بڵێ کە خۆشت ئەوێم!"
تایهیۆنگ وەک شێتێک دەردەکەوت کاتێک لە هەموو لایەکەوە گوێی لە دەنگی ئۆرزولا دەبوو، قاقاکانی چرپە و سرتە و دەستی نەسرەوتـی، هەموو شتێک لە جێی خۆیەتـی ، تەنها ئۆرزولا نەبێت ئەو لێرە نیه ئەو ونە، ئۆرزولا بۆچـی دوورە لێی؟!
بەخێرایی هەستایەوە و بۆ دەرەوەی خانووە بچوکەکە ڕایکرد، گەر لە ژوورەوە بێت، یادی ئۆرزولا دەست لە قورگی دەنێت و دەیخنکێنێت دوور بوو لەو چەند سەختە، ئەو بۆخۆی پیرۆزترین بوو!
چاوەکانی کەوتە سەر ئەو جێگایی هەمیشە لەگەڵ ئۆرزلادا لێی دادەنیشتن،
ئەوکاتە هەموو ئەوێ سەوز بوو، بەڵام ئێستا خەریکە دوونیا زەردەبێت و نامێنێت پایز هێدی هێدی خۆی دەنوێنێ، لەپڕ کەوتـە یادی ئـەو ساتەی ئۆرزولا بە نازەوە داوایی لێکرد لەوێدا جۆلانەیەکـی بۆ دروست بکات، تایهیۆنگیش بێ گوێدانە شەڕی قەدەر بەڵێنی دا کە بە زووی بۆی دروست بکات!
"پێویستە زوو دروستـی بکەم ئەو دەگەڕێتـەوە و بــێ ئومێد ئەبێتـ کە دەبینێـت بەڵێنەکەم نەبردۆتـە سەر!"
تایهیۆنگ بە هێمنـی گوتی و زوو ڕۆشت تا دەست بە کارەکەی بکات!
ئۆرزولا بە بێدەنگـی لە بەشـی سەرەوەی ماڵەکەیدا دانیشتـووە و هەست بە هیچ شتێک ناکات وێڕایی ئەوەی بەهۆی ئەوەی لە شەودایە بایەکی سارد بوونـی هەیە کە تەزوو بە جەستەدا دەهێنێت بەڵام ئۆرزولا بە تەواوی لەو هەستانە بێ بەرییە، پاش ئەوەی شکۆی شکێنرا زۆر بە توندی لەلایەن خێزانەکەیەوە سەرزەنشت کرا چونکە گونـاهی ئەنجامداوە!
تاکە کەس کە توانیبێتـی لێی بگات جێسیکا و نامجون بووە ئەوان لە نێوان هەموو شەیتانەکاندا بوو بوون بە فریشتەیـی فریاد ڕەسـی ئەو
هەموو شتێک زۆر سەختە قورسە بۆ قبوڵ کردن دوورکەوتنەوە لەو کەسەی خۆشت ئەوێ ئابڕوو چونت، هەموو ئەوانە وایدەکرد بیربکاتەوە لەم بەرزاییەوە خۆی فڕێبدات و نوقمـی ناخی زەویی ببێت
خەندەیەکی بە جۆش لێوی گرتەوە کاتێک بیری لەوە ئەکردەوە چـی گەر لێرەوە خۆیـی هەڵبدات؟!
داپیرەی کەمێک غەمگین دەبێت بەڵام بەقەد ئەوە نا کە لەم حاڵەدا دەیبینێت
خێزانەکەی شکۆیان بۆ دەگەڕێتەوە، ئەوە شتێکی باشە
بەڕێز جیۆ دەگات بە ئاواتـی و تۆڵەی خۆی دەکاتەوە، مەگەر هەر لەبەر ئەو تۆڵەیە نـیە کە لەم تاڵەدایە؟!
چی دەربارەی خۆی، ئاسوودە دەبێت و ئەو قورسیە لەسەر شانی نامێنێت، چیدی پێویست نیە بە پێی قسەی ئەوانـی دیکە هەڵسوکەوت بکات، دەبێت بە مەلێکی ئازاد لە ئاسماندا دەفڕێت، بەڵام ئەدی تایهیۆنگ؟!
لەدوای ئەو دەبێت تایهیۆنگ حاڵـی چۆن بێت؟!
دەبێت چەند غەمگین و شکاوبێت کاتێک دەزانێت ئۆرزولا بوونـی نەماوە، چاوەکانی چەند ماندوو دەردەکەوێت
تایهیۆنگ تاکە هۆکار بوو تا وابکات ئۆرزولا خۆی نەکوژێت
"من دەژیم بۆ تۆ!
چیدی شتێک بوونـی نیە بە نێوی من ، من زۆر لە مێژە مردووم بەڵـام بەڵێن بێت بۆ تۆ بژیم من ئیدی هەموو شتێک بۆ تۆ دەکەم!"
جەنگکوک بە هێواشی دەرگایی ژووری لیلی کردەوە تا ببینێت لەسەر جێگاکەی درێژ بووە و پاڵی بە بەشی پشتەوەی جێگاکەوە داوەتەوە و لە بەرامبەری دەڕوانێت، لەو ڕۆژەوەی لەبەردەم هەموواندا باسی کارەکانی کرا، هەرگیز جارێکی دیکە لە ژوورەکەی نەڕۆشتە دەرەوە ڕووداوەکان زۆر شۆکهێنەر و چاوەڕوان نەکراو بوون، ئەو هەموو ساتێکی لە ژوورەکەی بەسەردەبرد، وە دڵـی ڕێگر بوو لەوەی لەم ساتە سەختەدا بگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا و دڵ و دڵدارەکەی لەم ساتە قورسەدا جێبهێڵێت!
جەنگکوک بە ماندووی و بێ هێزی کراسەکەی دانا و چاوەکانی لیل زوو شاد بوو بە ناوی خۆی لەسەر دڵـی یـاری، جەنگکوک زیاتر نزیک بوویەوە و لەسەر جێگاکە پاڵکەوت و سەری لە سینەی لیلدا نوقم کرد، تا هەموو ماندوو بوونـی بڕوات و بحەسێتەوە!
لیلش بە هێمنـی دەستەکانی لە شانەکانـی ئاڵاند و لە باوەشی گرت،
ئــەوە کارێک بووە تەواوی دە شـەوی پێشوو ئەنجامیان داوە،
بێ ئەوەی تەنها وشەیەکیش لەگەڵ یەکتردا بڵێن، شەوانە جەنگکوک دێت و لە باوەشی لیلدا دەنوێت ، بەیانیش زوو ژوورەکە جێدێڵێت،
وە هەرگیز قسە لەگەڵ یەکتردا ناکەن ئــەوان بە تـەواوی دڵـیان لە یەکتـر شکاوە و هەرگیزیش ناتـوانن بێ بونـی یەک بژین
شـێتـیەک لە خۆشـەویستـی ئەواندا هەیـە ئـەوان لە بنەڕەتـیدا بە شێتـی لە خۆشـەویسـتیدان!
جەنگکوک بە هێمـنی و لەسەرخۆیـی لیل'ی ڕاکێشا تا بە ئاسودەی لەسەر جێگاکە درێژ ببێت، وە بە سۆزەوە ماچـێکی نەرمی لەسەر ئەو بەشەی سینەی جێهێشت کە بەدیار کەوتبوو،
دووبارە سەری لە سینەی نوقم کردەوە و چاوەکانـی داخست تا بچێتە خەوێـکی قوڵ و ئاســودەوە!
ئەو دیمەنـەی لیل و جوقەم زۆر لـا جوانـە نازانـــم بۆ😭
میـننن یونگـییی ، من دەسوتێم بۆ ئەم پیـاوە 😰
تکایە با قژی نەبڕێتتت😫