چێژی لێ ببینە🍂
ژیـان چـیە ئەوە پرسیارێکە کە هەمیشە لە کاتە سەختەکاندا لە خۆمانی دەکەین
بەڵام هەر جارە و وەڵامێک دەدرێتەوە،
لە لایەن هەر کەسێکیشەوە جیاوازە،
بەڵام لە کۆتایدا ژیان تەنها ژانە
لیل بە بێهێزی و لاوازیەوە لەجەنگکوکی دەڕوانی کە چاوەکانی ئەو تەنها نوقمی تاریکی و بێ هەستیەکی قوڵ بوو
نیگاکانی وەک ڕابردوو بە عیشقەوە لە تاکە ئەوینەکەی ناڕوانێت، مەبەست لەوە نیە کە ئەو عیشقە کەم بوو بێتەوە یانیش گۆڕانی بەسەردا هاتبێت، تەنها ئەوەیه کە ئیدی دەرنابڕڕێت
"پێت دەڵێم چ کارێکت هەیە لە ژووری من!"
جارێکی دیکە بە دەنگێکی پڕ ڕق گوتی،
لیل تەنها بە دووچاوی پڕ غەم و پەژارەوە لێ ئەڕوانی
"تەنها بیری بۆنی دڵدارەکەمم کردبوو!"
لیل بە دەنگێکی کز و هێواش گوتی،
وەک ئەوەی شەرمەزار بێت و بوێری ئەوەی نەبێت بە دەنگێکی بەرز وەڵام بداتەوە
"کامە دڵدار؟!
دڵداری تۆ لێرە نیە ئێرە ژووری پیاوێکی هاوسەردارە!"
زۆرجار ئەو وشانەی لێوەکانمان جێدەهێڵێت لە پێش بەرامبەرەکەمانەوە ئازاری خۆمان دەدات
زۆرجار ڕەفتار و گوفتارەکانمان زیار خۆمان دەشکێنێت
"بۆچی وادەکەیت، وەک ئەوەی نەبینم کە دڵت داوام دەکات!"
لیل کاتێک نزیک دەبوویەوە لە جەنگکوکی ڕەق بوو بە دەنگێکی پڕ ئازار گوتی
"داوات ناکات، گەر بشیهەوێت داوات بکات گوێی لێ ڕاناگرم!
دڵم داوای کەسێک ناکات کە لە ئازاردا جێیهێشت!"
جەنگکوک کە چاوەکانی لەسەر ئەو کچە ژیکەڵە و وردیلەیە بوو، کە توانی بە شێتانە دڵی ببات و هەرگیز جارێکی دیکە نەیتوانی دڵی لە داوی ئەو کیژە پڕ فێڵە ڕزگار بکات و بیگەڕێنێتەوە بۆ سینەی خۆی
"ڕاست نیە، تۆ هێشتا منت خۆش ئەوێ لیلی خۆت ، لیلی جەنگکوک!"
ئەو وشانە ئەوەندە بە ئازارەوە لە دەمی لیل دەهاتە دەرەوە کە وەهایی دەکرد هەر کەس گوێی لێی بێت بە بێوەستان بۆ تەنها ساتێکیش دەست بە گریان بکات بۆ حاڵی
وەک ئەوە دەردەکەوت بیهەوێت بڕوا بە خۆی بهێنێت کە هێشتاش جێگایەک بۆ ئەو ماوە لە دڵی ئەو پیاوەی بەردەمیدا
جەنگکوک بێ وەڵام مابوویەوە و لیلیش زیاتر نزیک دەبویەوە تا ئەو ئاستەیی دەستی لە ئێخەی کراسەکەی جەنگکوک گیرکرد و لەسەر پێیەکانی وەستا تا بتوانێت بەم باڵا کورتەیەوە بە بەهەشتی لێوەکانی بگات
ئەو لێوانەی سەردەمانێک کانگایی وشەی پڕ عیشق و ماچی بەسۆز بوون بۆی ، بەڵام ئێستا غەیری بەرد و تیری ئازار هیچی دیکەی لێ نایەتە دەرەوە
جەنگکوک دەیویست ڕێگربێت لە هەر بەرکەوتنێک لەم کیژەوە، بەڵام سحری چاوە پڕ ئاوەکانی بێ جوڵەی دەهێشتەوە هەر بۆیەش ڕێگەیدا دوو لێوە ئەستورە نەرمەکەی یاری لەسەر گوڵی لێوەکانی بنیشێتەوە، ڕایشکێشت بۆ ماچێکی پڕ هەست!
هەستی ئازار دووری خیانەت ڕابردوو یادکردنەوەیەک ، یانیش بیرکردنێک!
هەر یەک لەوان ڕێگەی بە خۆیدا ماچی ئەوینەکەی بکات، ئەویندار بوون خراپترین شتە کە دەکرێ بەسەر مرۆڤێکدا بێت
ماچی یەکدیان دەکرد کاتێک فرمێسکە سوێرەکانی لیل تێکەڵ بە ماچە شیرینەکە بوو بوو، بەڵام لە پڕ جەنگکوک بە خۆهاتەوە و خۆی لەو ماچە پڕ سۆزە بێبەری کرد بە دەنگێکی وێنایی تیژی شمشێری دووژمن لەگەڵ خاتوونی دڵیدا دوا
"بیر لەوە مەکەرەوە جارێکی دیکە بەم فێڵ و سحرەت فرویم بدەیت،
من ئیدی منداڵێکی ساویلکە نیم!"
هەر پاش وشەکانی بە توندی دەستی گرت تا لە ژوورەکەی بیکاتە دەرەوە
خۆیشی لەسەر زەویەکەدا دابنیشێت و بە کوڵ بگری!
بگری تا بگەڕێتەوە،
ڕۆژانی زوو ئەوینی زوو، خۆشەختی زوو
بگری بۆ ئەوساتانەی لە دەست چوو
بگری بۆ ئەوەی کە لیلی ئەوینی لە بەردەمیدایە و هەرگیز پێی ناگات
لە پشت دەرگاکەشەوە لیل هەبوو کە حاڵی لە جەنگکوکی کۆنە یاری باشتر نەبوو
ئۆرزولا کە خۆی نوقمی جێگاکەی کرد بوو، فرمێسکیش لە چاوانی نەدەبڕا،
دڵ تەنگی لە لوتکەدا بوو، تەنها و تەنها هەستی بە مەرگ دەکرد،
ژیان ناداتپەروەرە
لە ڕاستیدا لەم حاڵەدا ڕقی لە خودی ژیانە، ژیان کە هەناسەت پێدەدات و دەست لە قورگیشت دەنێ
ژیان لە ڕاستیدا بکوژە ٫بکوژی ڕۆح و هەست و ئاوات و خەونەکان، ئەوین و ئەویندارەکان
لەپڕ هەستی بە کرانەوەی دەرگایی ژوورەکەی کرد بەڵام تەنانەت کەمێکیش جوڵەی نەکرد،
ڕاستە لەم کاتەی شەودا هەموو خێزانەکە خەوتوون بەڵام هێشتاش پێی وابوو کەسێک لەوان بێدار بووە و هاتووە تا لە حاڵی خراپی ئەو بپرسێت
هەستی بە نزمبونەوەی جێگایی خەوەکەی کرد،
کە ئاماژەیەک بوو کە ئەو کەسە لەسەر جێگاکەی دانیشت
دەستە ساردەکانی ڕێگایی گرت بەرەو پڕچە ئاڵۆسکاوەکەی تا لەسەر ڕوخساری دووری بخاتەوە
ئەو بۆنەی کە ڕێگایی بەرەو لوتی ئۆرزولا گرت، بۆنێکی مەستکەر بوو بۆنی ئەو
بەڵام ئەو هەرگیز نایەت بۆ ئێرە
"خۆ یاری و ئەوینی تۆ هاوسەرگیری نەکردووە بۆچی بەم چەشنە دەگریت. ئەو چاوانەی من ئەوینداریم ئازار دەدەیت!"
ئەو دەنگە وایکرد کە ئۆرزولا دڵنیاببێتەوە ئەو لێرەیە، ئەو هاتووە بۆلای خۆش بە حاڵت ئەی دڵ
ئۆرزولا تەنها بێدەنگ بوو،
وەلێ دەنگی گریانە پڕ ئازارەکەی بەرز بوویەوە پاشان بێ وتنی هیچ وشەیەک هەستایەوە تا خۆی بخزێنێتە باوەشی تایهیۆنگ!
ئەوەندە بە کوڵ دەگریا کە بە تەواوی جلەکانی تایهیۆنگی بە فرمێسک شوشتەوە
"شش چیدی مەگری ئەوینی من!"
تایهیۆنگ بەردەوام بوو لەوەی بە سۆز و میهرەبانیەوە دەست بە پرچی خاوەنی دڵیدا بهێنێت و بە هێمنی ماچی بکات
"چۆن دەکرێ نەگریم کە ئیدی تۆیان لێ حەرام کردووم!"
دەنگە نوساوەکەی ئۆرزولا دڵی تایهیۆنگی عاشقی لەرزاند، نەفرەت لە یاساکان کە حەرام بوون و مەحروم بون دیاری دەکەن بێ خەبەریشن لە بڕیاری دڵ
ئاسڵان مرۆڤ تەنها مەحرومی ئەو کەسەیە کە عاشقیەتی!
"دەمزانی کە تۆش بە وێنایی من شەیدایت، چاوەکانت هەر زوو بانگیان دەکردم!"
تایهیۆنگ گوتی و زیاتر ئۆرزولای لە باوەشیدا نوقم دەکرد
تا چاوەکانیان دابخنە و خۆیان بدەنە دەست ئەوینێکی ناکام، چاوەکانیان دابخنە و لەبیری بکەن کە بەیانیەک بوونی هەیە!
ڕای شیرینتان جێبهێڵن🤍