||لـەژێـر سـێـبـەری مـانـگ||...

By shannon-Vk

22.1K 3.8K 3K

«لەژێر سێبەری مانگ و لەژێر سێبەری تریفەی مانگ لەژێر سێبەری دارەکان و لەژێر سێبەری گەڵاکان لە ژێر سێبەری خەڵکی... More

part 1
part 2
part 3
part 4
part 5
part 6
part 7
part 8
part 9
part 10
part 11
part 12
part 13
part 14
part 15
part 16
part 17
patrt 18
part 19
part 21
part 22
part 23
part 24
part 25
part 26
part 27
part 28
part 29

part 20

652 112 33
By shannon-Vk

🌙Under the shadow of the moon🌙

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

٭دوای هەفتەیەک٭

ڕۆژێکی نوێیە
هەورە سپییەکان شینی ئاسمانیان شاردۆتەوە

لە بەیانییەکی زوو خەڵکی لادێکە بەرەو کارەکانیان دەڕۆن

وە ئەو دوو کوڕەش یەکێکن لەوانەی بۆ کار خۆیان ئامادە کردووەو خەریکە ڕێ دەکەن بەرەو کارەکەیان

بێ هیچ دەنگێک
ماوەی هەفتەیەکە وشەیەکیش قسەیان لەگەڵ یەکتر نەکردووە

سەرەڕای ئەوەی بەیەکەوە دەڕۆن بۆ کار و بە یەکەوەش دەگەڕێنەوە

...

دەستیان کرد بە کارەکانیان
بەبێ دەنگی

یوبین: سڵاو کوڕینە
"بە بزەوە وتی کاتێک نزیک بوویەوە لێیان"

تێی&کووک: سڵاو

یوبین پێش ئەوەی خاکەنازەکە هەڵگرێت بۆ ساتێک لەم دوانەی ڕووانی

یوبین: ئێوە خۆشەویست....؟
"بە گرژی وتی"

کووک سەری هەڵبڕی و وەستا لە کارەکەی
تێیهیۆنگ بەهەمان شێوە

کووک: مەبەستت چیە؟
"برۆکانی گرژ کرد"

یوبین: ئەگەر خۆشەویست نەبن و هاوڕێش نەبن کەواتە بۆچی هەموو کات لەیەکتر تووڕە دەبن و قسە لەگەڵ یەکتر ناکەن؟
"بەگرژی وتی"

هیچ کامێکیان قسەیان نەکرد
کووک بە هێواشی دەستی کردەوە بە کارەکەی

یوبین: من دەڕۆم ماڵەت وەردەگرم کێی تریش دەیەوێ مۆڵەتی بۆ وەرگرم؟
"بەبێزاری وت"

ڕاستەوخۆ تێیهیۆنگ خاکەنازەکەی دەستی فڕێدا

تێی: من

کووک: ئێ... منیش
"بە دوو دڵی وتی"

یوبین: پێویست ناکا دوو دڵ بیت ئەمڕۆ بەیەکەوە بەسەر دەبەین
"بە بزەوە وتی و ڕۆشت"

دوای چەند خولەکێک بە دڵخۆشییەوە گەڕایەوە

یوبین: دەی با بڕۆین
"بە دڵخۆشییەوە وتی"

کووک: چی.. چۆن ڕازیت کرد؟
"بە سەرسامییەوە وتی"

یوبین: ئەمە کاری خۆمە گەمژە

هەرسێکیان ڕۆشتن

سەرەتا گەڕانەوە ماڵ
تا خۆیان بگۆڕن و جلی کار لەبەر بکەنەوە
پاشان بڕۆن

وە یوبین پێشی ئەوان تەواو بوو بۆیە بە ڕاکردن هات و لە دەرگایدا
وە شۆک بوو کاتێک ئەو کەسەی بینی دەرگاکەی لێ کردەوە

یوبین: سوزی؟!
"بە هاوارەوە"

سوزی: یوبیناااا
"بە دڵخۆشیەوە هاواری کرد"

ڕاستەوخۆ یەکتریا لە ئامێز گرت

یوبین: تۆ بۆچی گەڕایتەوە؟!
"بە بزەی سەرسامییەوە وتی"

سوزی: دایکم و باوکم ڕۆشتن بۆ گەشت وە خزمەکانمان لە سیئۆل نین بۆیە منیان هێنا بۆ ئێرە
"بە بزەوە وتی"

یوبین: زۆر دڵخۆشم گەمژە
"بە دڵخۆشیەوە وتی و مستێکی لە شانی سوزیدا"

سوزی: منیش
"ئەویش هەمان شتی کردەوە"

لەمکاتەدا تێیکووک هاتن

کووک: با بڕۆین
"بە ساردی وتی"

یوبین: بوەستە گەمژە بۆچی پێت نەوتم کە سوزی گەڕاوەتەوە؟!
"بە هاوارەوە وتی و خۆی گرژ کرد

کووک: لەبیرم کردبوو
"بە ساردی"

تێی: ئەو کەسانەی گریگ نین لەبیر دەکرێن
"بە گاڵتەجاڕییەوە وتی و سەیری سوزی کرد"

سوزی سەیری کردەوە

سوزی: وە گاڵتەجاڕەکان جدی بوونیشیان مایەیی پێکەنینە
"بە بزەی بە فیزەوە وتی"

تێی: سۆزانییەکان ئەگەر ئازاریشیان هەبێت کەس گرینگی پێنادات چونکە دەزانن ئازاری خوارەوەی هەیە بەهۆی کردنی.....
"قسەکەی تەواو نەکرد"

کووک: بێدەنگبە گەمژەی بێ شەرم
"بە تووڕەیی وتی"

تێی: بۆچی بێدەنگ بم مەگەر وانیە
"بە گاڵتەوە وتی و قۆڵەکانی لەیەک ئاڵاند"

یوبین: تێیهیۆنگ ڕێگە پێدراو نیت ئەم جۆرە قسانە بکەیت ، بۆچی ئەوەندە بێ شەرم بوویت؟!
"بە گرژی وتی"

سوزی: کێشە نیە هەر وەک وتم گاڵتەجاڕەکان هەر وشەیەک کە لە دەمیان دێتە دەرەوە مایەیی پێکەنینە تەنانەت ئەگەر شتێکی جدیش بڵێن
"بە ئاسایی وتی و ڕۆشتە دەرەوە"

کووک شوێنیان کەوت
بەڵام تێیهیۆنگ نەڕۆشت هەر خۆی نیازی ڕۆشتنی نەبوو

تێی ڕۆشتە هۆڵەکە و لەسەر سۆفاکە پاڵکەوت
چاوەکانی داخست و دوای کەمێک خەو بردییەوە

.......

ئـەم سیانە وەک ڕابردوو کاتێکی خۆشیان بەسەر برد
وە دوای ئەوە ڕۆشتن بۆلای جیمین لە کتێبخانەکەی

بۆ نیو کاتژمێریش لەوێ بوون
دوای ئەوەی دونیا بەرەو تاریک بوون ڕۆشت
بڕیاری گەڕانەوەیاندا

یوبین: دەتانبینمەوە هاوڕێیان
"بە بزەوە وتی و دەستی ڕاوەشاند"

سوزی&کووک: دەتبینمەوە
"دەستیا ڕاوەشاند و بزەیان کرد"

هەردووکیان بە هێواشی دەستیان کرد بە ڕێ کردن

کووک: سوزی
"بە هێمنی"

سوزی: هم
"بە هێمنی وتی کاتێک سەیری قاچەکانی دەکرد لەکاتی ڕۆشتن"

کووک:......
"بە بێدەنگی وەستا"

سوزی کاتێک زانی کووک وەستاوە
ئەویش وەستا و سەیری دواوەی کرد

سوزی: چی بوو؟

کووک: بۆچی ماچی یەکترتان کرد

سوزی هەناسەیەکی هەڵمژی

سوزی: باشە... ئێ ئەوە هەڵەی من بوو
کاتێک ڕۆشتین بۆ دەرەوە
من ڕامکرد وە ئەویش شوێنی من کەوت
منیش لای دارەکە وەستام
من پێیم وت "تۆ هەستت بۆ کچ نیە و حەزت لە کوڕە" پێموابوو بەم قسەیە تووڕە دەبێت
تێیهیۆنگ نکۆڵی کرد
وتی کەوا حەزی لە کچە ، منیش بۆ ئەوەی بڕوای پێبکەم وتم "ماچی من بکە ئەگەر درۆ ناکەیت"
وە ئەویش بێ بیرکردنەوە ماچی کردم
وە منیش ماچەکەم لەگەڵی ئاڵوگۆڕ کرد ئێ.... ببورە
"سەری داخست لە کۆتایی قسەکانیدا"

کووک: ئێ کێشە نیە.. بۆچی داوای لێبوردن دەکەیت
هەرچیت دەوێ بیکە لەگەڵی...
"بزەیەکی ساختەی کرد"

سوزی سەری هەڵبڕی

سوزی: نەخێر جونگکوک من دەتوانم ئەوە ببینم لە چاوەکانی تۆ

کووک: چی؟ دەتوانی چی ببینیت؟!
"بە شڵەژاوی وتی"

سوزی: دەزانم تۆ ئەوت خۆشدەوێت... بمبورە بو ئەوەی ئە کارەکەم کرد و ناچارم کرد ماچم بکات
"بە نیگەرانی وتی و سەری داخست"

کووک: چی سوزی چی دەڵێیت تۆ؟! من ئەوم خۆشناوێت من ڕقم لێیەتی ، دەمەوێ بەزووترین کات لێرە بڕوات وە...
"قسەکەی پێبڕا"

سوزی: کەواتە بۆچی هەفتەیەکە قسە لەگەڵدا ناکەیت؟
لەو شەوەوە قسەت لەگەڵی نیە کە تێیدا ماچی یەکترمان کرد
دەزانم خۆشت دەوێ بۆیە بوەستە لەوەی نکۆڵی لێ بکەیت
"کۆتا ڕستەی بەبێزاری وت"

کووک: سوزی...

سوزی: با بگەڕێینەوە
"بزەیەکی نەرمی کرد و پێشی کووک کەوت بۆ ماڵەوە"

کووک کەمێک لە شوێنی خۆی مایەوە پاشان شوێنی سوزی کەوت بۆ ماڵەوە

دەرگاکەیان کردەوەو ڕۆشتنە ژوورەوە

سوزی: من خوانی ئێوارە ئامادە دەکەم
"بزەیەکی کرد و ڕۆشتە چێشتخانە"

کووکیش پێڵاوەکانی دانا و ڕۆشتە هۆڵەکە بەڵام بینی
تێیهیۆنگ لەسەر سۆفاکە خەوی لێ کەوتووە

کەمێک سەرنجیدا
بەتەواوی لە خەوێکی قوڵدا بوو

سەرینێکی لە ئامێز بوو ، قژی تێکچوبوو
دەمی کرابوویەوە ، وە پرخە پرخێکی کەمی لێوە دەردەچوو

کووک بزەیەکی نەرمی کرد
بەڵام بەهۆش خۆی هاتەوەو بزەکەی نەما

بە مۆنی سەیری کرد
ڕۆشتە لای قاچی چەند جارێک لە قاچیدا
تاکو هەڵسێت

تێی: بوەستە گەمژە
"بە منگەوە وتی"

کووک چەند جارێکی تریش لە قاچیدا تا تێیهیۆنگ چاوەکانی کردەوە

تێی: بۆچی وادەکەیت
"بە گرژی وتی"

کووک: ماڵی خۆمە هەرچیم بوێت دەیکەم
"بە گرژی"

تێی: قاچی من هی تۆ نیە تا بە دڵی خۆت لێیبدەیت
"بە تووڕەیی"

کووک: وام لێمەکە لە ڕووخساریشە بدەم
"بە تووڕەیی وتی"

تێی: وادیارە تۆ زۆر حەزت لە شەڕە... کەواتە وەرە با بیکەین
"هەڵسایەوە ڕۆشتە بەرامبەری"

سوزی: خوانی ئێوارە ئامادەیە
"لە چێشتخانەکەوە هاواری کرد"

کووک نیگایەکی ساردی پێبەخشی و ڕۆشتە چێشتخانەکە

دوای ئەو تێیهیۆنگیش هات

هەرسێکیان بەبێ دەنگی دەستیان کرد بە نان خواردن
دوای ئەوەی تەواو بوون

کووک و سۆزی شتەکانیان کۆکردەوەو قاپەکانیان شۆرد
وە تێیهیۆنگیش وەک هەموو کات و وەکو گەورەی ماڵەکە هیج کارێکی نەکرد و ڕۆشتە ژوورەکەی

دوای ئەوە سوزی و کووکیش ڕۆشتن بۆ هۆڵەکە
تا درەنگ قسەیان کرد و باسی ڕابردووی خۆیانیان دەکرد

وە کاتێک هەستیا کرد خەواڵوو بوونە هەریەکە لەوانیش شەوشادیان لەیەکتر کرد و ڕۆشتنە ژوورەکانیان و بە ئارامی خەوتن

.

.

.

.

.

1015

بەهیوای بەدڵبوون
💗

Continue Reading

You'll Also Like

149K 14.8K 30
"သူက သူစိမ်းမှ မဟုတ်တာ..." "..............." "အဟင်း..ငယ်သူငယ်ချင်းလို့ပြောရမလား..အတန်းတူတက်ခဲ့ဖူးတဲ့ အတန်းဖော်လို့ ပြောရမလား...ဒါမှမဟုတ်..ရန်သူတွေလို...
601K 1K 22
Smexy One shots😘 Got deleted twice 3rd times a charm🤦🏻‍♀️😭
63.2K 1.1K 96
Continuation of Modesto story who happens to intercourse with friends,mature,classmates,strangers and even family...
17.1K 583 27
روايه اماراتيه تتكلم عن مثايل وحيده امها وابوها الي عانت من الم الانفصال الام : نوره الاب : محمد تاريخ الكتابه : 19/3/2023 تاريخ التنزيل : ..