🌙Under the shadow of the moon🌙
_
_
_
_
_
_
_
_
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەیانی زوو
کووک وردە وردە چاوەکانی کردەوە
یەکەم شت بینی سەقفی ژوورەکەی بوو
پاشان چاوەکانی بە تەواوی کردەوەو کەمێک
خۆی گرژ کرد کاتێک جەستەی خۆی بینی
بە ڕووتی
وە هەستی بە شتێک کرد لەسەر نێوچاوانی
بۆیە دەستی بۆ برد و لای برد
بینی پەڕۆیەک بوو لەسەر مێزە بچووکەکەی دانا
بەڵام سەرسام بوو کاتێک تێی بینی لەسەر کورسییەکە لە نزیکی ئەوەوە خەوتووە
لەم کاتەدا تێی چاوەکانی هەڵێنا و ڕاستەوخۆ
کووکی بینی کە چۆن سەیری دەکا
کەمێک شڵەژا و چاوەکانی گێڕا بۆ ئەملا و ئەولا
کووک: تۆ چی دەکەی لێرە؟
"بە گرژی و وتی و هەوڵی هەستانەوەی دەدا"
تێی: ئێ.. تۆ دوێنێ پلەی گەرمیت زۆر بەرز بوویەوە کە بەتەواوی ئاگاداری خۆت نەبوویت
منیش کاتێک زانیم هاتم و ئاگادارت بووم
ڕۆشتم بۆ ئەوەی دکتۆر بێنم بەڵام ئەو لێرە نەبوو
ڕۆشتبوو بۆ شار بۆیە چەند دەرزییەکم لەلای هاوسەرەکەی هێنا و لێمدایت وە باشتری کردیت
"سەرەتا کەمێک شڵەژا پاشان بە ئاسایی وتی"
کووک گرژییەکەی نەما وە کاتێک هەستی کرد
جلی لەبەر نیە شەرمی کرد و بە پێخەفەکە خۆی داپۆشی
کووک: تۆ ئەمەت کردووە؟
"خۆی گرژ کردەوە"
تای: چی؟
"ئەویش بە گرژی وتی"
کووک: جلەکانمت داناوە!
"بە گرژی"
تێی: گەمژە خەریکبوو دەمردیت بەهۆی بەرزی پلەی گەرمیتەوە، ئەوەم کرد بۆ ئەوەی پلەی گەرمیت داببەزێ
"بە توورەیی وتی"
کووک: تۆ دووبارە بێ ویستی خۆم کارێکت کردووە
"بە توورەیی وتی"
تێی: تۆ هەر بەراستی گەمژەیت کەواتە ڕێگەم دابا بمریت کاتێک وەکو دۆزەخ دەسووتایت؟
"بە کەمێک و هاوار و توورەییەوە وتی"
کووک: بۆچی هاوار دەکەیت لووت بەرز، وە بەڵێ باشتربوو لەوەی جلەکانم دابنێیت
"ئەویش هاواری کرد و زیاتر توورە بوو"
تێی: بۆچی وا تووڕە بوویت خۆ کچ نیت ، هەم ئەگەر ئەوەندە ئارەزووی مردن دەکەیت هەر ئێستا دەتکوژم
"بە هاوارا و توورەییەوە"
تێی چاوەڕێی وەڵامی کووکی نەکرد و بە توورەیی دەرگاکەی کردەوەو بەبەهێزی دایخستەوە کە وایکرد کووک ڕاچڵەکێت
کووک بە توورەیی کاتێک هێشتا ڕووخساری گرژ بوو
خاولییەکەی هەڵگرت و ڕۆشتە گەرماو
.
دوای کردنی دووشێک جلێکی ئاسوودەی لەبەر کرد
بەڵام هەستی دەکرد سەری سوڕ دەخوا
بۆیە لەسەر بێدەکە دانیشت
وە تێبینی دەستە حەبێکی کرد لەسەر مێزەکە
هەڵی گرت و سەیری کرد
زانی تێی ئەمەی هێناوە لە نۆرینگەی دکتۆر لی
هەستی بە تاوان کرد کە لە خۆڕا هاواری بەسەر تێی کرد و لێی تووڕە بووە
ئەو تەنها ویستوویەتی یارمەتی بدات تاکو پلەی گەرمی دابەزێت
کووک نیگەران بوو
بەڵام خۆی کۆکردەوەو ڕۆشتە دەرەوەی ژوورەکەی
بەهێواشی بەسەر پلیکانەکاندا دەهاتە خوارەوە
تێی نەبینی لەوێ نیگەران بوو
بڕیاریدا شتێک ئامادە بکات تاکو بیخوات
چونکە بەڕادەیەکی زۆر هەستی بە برسیەتی دەکرد
دوای دە خولەک شتێکی ئامادە کرد و خواردی
وە دوای ئەوە حەبەکەشی خوارد
کاتی کارکردنی نزیک بوویەوە
بۆیە کڵاوی پەنەمایەکە خستە سەری ڕۆشتە دەرەوە بەرەو کار
«کڵاوی پەنەما»
بەرەو شوێنی کارەکەی ڕۆشت
یوبینی بینی وە تێیهیۆنگیشی بینی لەوێ
هەرچەندە هێزی کار کردنی نەبوو
بەڵام ناچار بوو بیکات چونکە دوێنێش کاری نەکرد و مۆڵەتی وەرگرت
بێ هیچ قسەیەک نزیک بوویەوە لە یوبین و تێی
وە خاکەنازەکەی هەڵگرت و دەستی کرد بە کارکردن
یوبین هەرکە ئەوی بینی خۆی گرژ کرد
وەستا لە کارکردن وە تێییش بەردەوامبوو لە کارەکەی
یوبین: گەمژە تۆ نەخۆشیت بۆچی هاتوویت؟
"بە گرژی"
کووک بەردەوامبوو لە کارەکەی تەنها سەری بەرز کردەوەو سەیری یوبینی کرد
کووک: ئێستا باشترم ، وە دوێنێش ڕۆشتم بۆیە
پێویستە ئەمڕۆ لێرە بم
یوبین: نەخێر پێویستە بگەڕێیتەوە ، من دەڕۆم قسە لەگەڵ بەڕێز جونسوون دەکەم و مۆڵەتت بۆ وەردەگرم
"بە گرژی وتی و ڕۆشت بۆلای جونسوون"
کووک لە کارەکەی وەستا و هەناسەیەکی بێزاری هەڵمژی
وە دواتر چاوی کەوتە سەر تێیهیۆنگ کە بێ ئەوەی سەیری بکات کاردەکات
زۆر نیگەران بوو ئەم بەیانییە نەدەبوو بەمجۆرە تووڕە بێت و هاواری بەسەر دابکات
کووک لەناو بیرکردنەوەکانی بوو
یوبین بە دڵخۆشی گەڕایەوەو بە کووکی ڕاگەیاند مۆڵەتی بۆ وەرگرتووە
کووکیش بە ناچاری گەڕایەوە بۆ ماڵ
.
.
بوو بە دەمەو ئێوارە دوای کار کردنێکی زۆر
تێی و یوبین بەیەکەوە گەڕانەوە بۆ ماڵ
ماڵئاواییان لەیەک کرد و هەریەکە ڕۆشتە ماڵەکەی
تێی کڵاوەکەی دانا و پێڵاوەکەشی هەروەها
بۆنی خواردنی کرد لە ماڵەکە
نزیک بوویەوە لە چێشتخانەکە کووکی بینی خەریکی
ئامادە کردنی خواردن بوو
کووک کە هەستی بە بوونی تێی کرد لەوێ لای کردەوە بۆ تێی
بەڵام تێی تەنها بە ساردی سەیری کرد و بێ گوێدانە کووک ڕۆشت بۆ ژوورەکەی
کووک نیگەران بوو و بە نیگەرانی بەردەوامیدا بە دروستکردنی خواردنەکەی.
.
تێی دوشێکی کرد و جلێکی ئاسودەی پۆشی وە
بڕیاریدا نەچێتە خوارەوە بۆ خواردنی نانی ئێوارە
چونکە تووڕە بوو و نەیدەویست کووک ببینێت
وە برسیشی نەبوو
.
کووک خوانەکەی ئامادە کرد وە سفرەکەشی دانا
لەسەر کورسییەکە دانیشتبوو و دەستیشی لەژێر چەناگەی دانابوو و چاوەڕێی تێی دەکرد بێت
بەڵام خولەکەکان دەڕۆشتن و تێی هەر نەهات
کووک بە نیگەرانی هەناسەیەکی هەڵمژی
زانی تێی نایەت بۆیە بەتەنها دەستی کرد بە نان خواردن ، دوای ژەمەکە شتەکانی کۆکردەوەو
شتنی وە گەڕایەوە بۆ ژوورەکەی
لەسەر بێدەکەی پاڵکەوت و بیری لە تێی دەکردەوە
وە دڵی پڕ بوو و چاوەکانیشی لەگەڵی
چەند فرمێسکێکی ڕژاند بەڵام هەرزوو سڕییەوە
وە خۆشی نەیدەزانی بۆچی ئەوەندە نیگەرانە لەم بارەیەوە کە وایکردووە فرمێسکیش بڕژێت
بەڵام تەنها ئەوەندە دەزانێت دڵتەنگە کە لەسەر شتێکی بێ مانا دووبارە هاواری بەسەر تێیدا کردووەو لێی تووڕە بووە
بەمجۆرە خەو بردییەوەو ڕۆشتە نیو دونیایی خەونەکانی
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
815
ڤۆت و کۆمێنت بکەن
hope you liked it
💗