||لـەژێـر سـێـبـەری مـانـگ||...

By shannon-Vk

22K 3.8K 3K

«لەژێر سێبەری مانگ و لەژێر سێبەری تریفەی مانگ لەژێر سێبەری دارەکان و لەژێر سێبەری گەڵاکان لە ژێر سێبەری خەڵکی... More

part 1
part 2
part 3
part 4
part 5
part 6
part 7
part 8
part 9
part 10
part 11
part 12
part 13
part 15
part 16
part 17
patrt 18
part 19
part 20
part 21
part 22
part 23
part 24
part 25
part 26
part 27
part 28
part 29

part 14

515 121 68
By shannon-Vk

🌙under the shadow of the moon🌙‌

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


شەو
کاتژمێر 8:30 خولەک

تێی بەهێواشی چاوەکانی کردەوە
کاتێک هێشتا سەری لەسەر سنگی کووک بوو
بەهێواشی هەڵسایەوە
دەستی هێشتا لەناو دەستی کووک بوو
وە تێبینی کرد کووک بە تووندی دەستی گرتووە
ڕاستەوخۆ خورپەیەک بە دڵی داهات
بەڵام کووک هێشتا بێ هۆش بوو
بە دەستەکەی تری دەستی لەسەر نێوچاوانی دانا
وە پلەی گەرمی کەمێک دابەزیبوو

بەهێواشی دەستی لەناو دەستی دەرهێنا
هەستی کرد برسیەتی بۆیە ڕۆشتە خوارەوە
شتێک ئامادە بکات

.

دوای چەند خولەکێک خواردنێکی ئامادە کرد بۆ خۆی بێگومان بەشی کووکیشی ئامادە کردبوو
بۆ حاڵەتێک کە لەخەو هەڵسا

دەستی کرد بە خواردن
وە کە تەواو بوو شتەکانی کۆکردەوە وە شوشتنی
لەوانەیە بڵێن تێی چۆن خواردنی ئامادە کردووە
لە کاتێکدا وتی نازانم نە خواردن ئامادە بکەم نە قاپیش بشۆم
ئەو تەنها درۆی کرد بۆ ئەوەی ئەوان هیچ کارێکی پێنەکەن لە کاتێکدا دەتوانێت چەند جۆرێک لە خواردن ئامادە بکات
وە دەتوانێت قاپیش بشوات

لە شتنی قاپەکان تەواو بوو
ویستی بچێتەوە ژوورەکەی کووک
بەڵام گوێبیستی لێدانی دەرگا بوو
بەبێزاری ڕۆشت و کردییەوە

یوبین بوو بە گرژی وەستا بوو و سەیری تێی دەکرد

یوبین: ئێوە ئەم دوانەتان بۆ کوێ وون بوون؟
"بە گرژی وتی"

تێی: مۆڵەتمان وەرگرت
"بەبێزاری وتی"

یوبین شانێکی لە شانی تێییدا و ڕۆشتە ژوورەوە
تێییش بە بەبێزاری دەرگاکەی داخست

یوبین تێبینی کووکی نەکرد لەوێ بۆیە سەیری تێی کرد
و پرسی لە کوێیە

یوبین: ئەی کووک لەکوێیە

تێی: ئەو نەخۆشە و لە ژوورەکەیەتی

"بە بێزاری وتی و بۆلای پلیکانەکان ڕۆشت"

یوبین: چیی؟ ئەی بۆچی بە منت نەووت ئایا ئەو باشە ئێستا؟
"بە گرژی و کەمێک هاوارەوە وتی و بۆلای تێی ڕۆشت"

تێی: شتێکی وانەبوو
"درۆی کرد"

یوبین بە ڕاکردن ڕۆشتە سەرەوەو چووە ژوورەکەی کووک وە تێییش دوای کەوت
بینی کووک لەسەر جێگاکەیەتی بە ئارامی خەوتووە
وە تێبینی پەڕۆیەکی کرد لەسەر نێوچاوانی

یوبین ئاوڕی دایەوە بۆ تێی کاتێک پاڵی بە دەرگا دابوویەوەو قۆڵەکانی لەیەک ئاڵاندبوو و بە بێزاری سەیری یوبینی دەکرد

یوبین: تۆ ئەمەت کردووە؟
"پرسی"

تێی: تەنها کاتێک زانیم پلەی گەرمی بەرز بۆتەوە
پەڕۆم بۆی دانا ئیتر نازانم ئێستا حاڵی چۆنە
"بەبێزاری"

یوبین هیچی نەوت و نزیک بوویە لە کووک
پەڕۆکەی هەڵگرت و بە دەستەکەی تر پشتی دەستی لەسەر نێوچاوانی کووک دانا تا دڵنیا بێتەوە لەوەی پلەی گەرمی بەرز نیە

یوبین دەستی لادا و پەڕۆکەی لە شوێنی خۆی دانایەوە
وە لای کردەوە بۆ تێی کاتێک تێی هەر وەکو خۆی بوو

یوبین: کەواتە هەر تۆش جلەکانیت داناوە؟
"بە شەیتانی وتی"

تێی بەبێ باوەڕی سەیری کرد و کەمێک شڵەژا و وە بە توورەیی سەیری یوبینی کرد

تێی: گەمژە کاتێک هاتم خۆی هەر بەمشێوەیە بوو
تەنانەت تێبینی ئەوەشم نەکردبوو جلی لەبەر نیە
"بە توورەیی وتی وە درۆی کرد"

یوبین پێکەنی

یوبین: تەواو، تەواو گاڵتەم کرد
"وتی بە پێکەنینەوە"

تێی: زۆر باشە
"چاوێکی لێی سوڕاند"

یوبین: بەهەرحاڵ من دەگەڕێمەوە بۆ ماڵ
تۆش ئاگاداری ئەوبە تێگەشتی
"کۆتا قسەکانی بە ئاگادارییەوە کرد"

تێی تەنها بەبێزاری سەری لەقاند
وە یوبینیش ئەوێی جێهێشت

تێی ڕۆشتە لای کووک و پەڕۆکەی بۆ تەڕ کرد و گوشی پاشان لەسەر نێوچاوانی دایناوە
وە دواتر لەسەر کورسییەک دانیشت نزیک بێدەکەی کووک

.
.

«شەو کاتژمێر 12:50 خولەک»

تێی تا ئەم کاتەش هەر لەلای کووک بوو و بەردەوامبوو
لە دڵنیابوونەوەی پلەی گەرمی کووک

کووک تا ڕادەیەک پلەی گەرمی دابەزیبوو
وە ئەمەش بەهۆی تێیهیۆنگەوە بوو
کە تەواوی ڕۆژەکە بێ وەستان ئاگاداری بووە

تێی زۆر ماندوو ببوو
وە هەستی دەکرد خەریکە خەواڵوو دەبێت
بۆیە بۆ کۆتاجار پەڕۆکەی تەڕ کرد وە گوشی و دایناوە
لەسەر نێوچاوانی کووک

وە هەر لەسەر کورسیەکە چاوەکانی داخست و خەو بردییەوە

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

562


ڤۆت و کۆمێنت بکەن

hope you liked it
💗

Continue Reading

You'll Also Like

62.9K 3.5K 76
When shrivi goes home after a long time. Who doesn't have her parents' love and family's love for some reason. She had support from her grandmother...
206K 4.6K 68
imagines as taylor swift as your mom and travis kelce as your dad
37.4K 813 14
Jake, Sunoo and Jungwon went to a bar they had never been to before, And while they were there in that bar, they didn't know that there were four men...
15.3K 559 26
روايه اماراتيه تتكلم عن مثايل وحيده امها وابوها الي عانت من الم الانفصال الام : نوره الاب : محمد تاريخ الكتابه : 19/3/2023 تاريخ التنزيل : ..