||لـەژێـر سـێـبـەری مـانـگ||...

By shannon-Vk

22.1K 3.8K 3K

«لەژێر سێبەری مانگ و لەژێر سێبەری تریفەی مانگ لەژێر سێبەری دارەکان و لەژێر سێبەری گەڵاکان لە ژێر سێبەری خەڵکی... More

part 1
part 2
part 3
part 4
part 5
part 6
part 7
part 8
part 9
part 10
part 11
part 12
part 14
part 15
part 16
part 17
patrt 18
part 19
part 20
part 21
part 22
part 23
part 24
part 25
part 26
part 27
part 28
part 29

part 13

547 117 81
By shannon-Vk

🌙Under the shadow of the moon🌙

_

_

_

_

_

_

_

_

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

تێیکووک لە کار بوون
بەڵام هیچ قسەیەکیان نەدەکرد بەیەکەوە
دووبارە لەیەکتر تووڕە ببوون
یوبینیش تێبینی ئەوەی کردبوو
بۆیە خاکەنازەکەی دانا و ڕۆشتە لای کووک

یوبین: هێی..
"لەبەردەم کووک وەستا"

کووک: بەڵێ

کووک بێ هیچ کاردانەوەیەک وتی و بەردەوام بوو لە
کارەکەی

یوبین: ئەو دووانەتان دووبارە شەڕتان کردووە؟
"بە گرژی وتی"

کووک: نەخێر

کووک هێشتا لە کارەکەی بەردەوامبوو
بێ ئەوەی سەیری یوبین بکات
وەڵامی دەدایەوە

یوبین هەناسەیەکی بێزاری هەڵکێشا
زانی لای کووکەوە هیچ وەڵامێک وەرناگرێت
بۆیە ڕۆشتە لای تێی
ئەویش خەریکبوو بە خواردنەوەی ئاو
کاتێک خاکەنازەکەی دانابوو لەسەر زەوییەکە

یوبین: چی ڕوویداوە لەنێوان ئەم دووانەتان؟
"بە گرژی وتی"

تێی: هیچ شتێ...
"پێی بڕا"

یوبین: هێی درۆ مەکە
کووک وەڵامی نەدامەوە بۆیە هاتمە لای تۆ....تا ئەوکاتەی لە ماڵی ئێمە ڕۆشتنە دەرەوە هیچ کێشەیەکتان نەبوو لەناکاو چی ڕوویدا؟
"بە گرژی"

تێی هەناسەیەکی هەڵمژی و دایەوە

تێی: دوای ئەوەی ڕۆشتین
من وتم ئارەزووم لەوە نیە بگەڕێینەوە بۆ، ماڵەوە
بۆیە ئەویش وتی شوێنێکت نیشان دەدەم
ڕووبارێک بوو
منیش خۆم هەڵدا ناو ئاوەکە
داوام لەو کرد ئەویش بێت بەڵام وتی قوڵە
بۆیە منیش وامزانی درۆ دەکات
بۆیە دەستیم گرت و فڕێم دایە ناو ئاوەکە
پاشان ئەویش نقوم بوو
منیش ترسام و بە خێرایی ڕزگارم کرد و لە ئاوەکە هێنامە دەرەوە
وە دواتر...
"بێدەنگبوو"

یوبین: دواتر چی؟
"بە پەرۆشەوە"

تێی: دواتر پەستانم خستە سەر سنگی بەڵام هیچ کاردانەوەیەک لە ئەوەوە نەبوو
بۆیە منیش ئەوەم کرد.. ئێ... منیش لەڕێگای دەممەوە هەناسەم بۆی گواستەوە
وە دواتر ئەو بە ئاگا هاتەوەو تووڕە بوو و هاواری بەسەردا کردم بە مەستی ئەوەی ماچم کردووە
بەبێ ویستی خۆی
بەڵام وانەبوو من تەنها لەم کاتەدا شڵەژاو بووم و نەمدەزانی چی بکەم بۆیە
تەنها ئەو شتەم کرد کە لەنێو فیلمەکاندا دەیکەن

دوای قسەکانی بەبێزاری سەیری یوبینی کرد
یوبینیش کەوتە بیر کردنەوە
پاشان قسەی کرد

یوبین: باشە دەزانم هەڵەی تۆ نیە و لە هەمان کاتتدا هەڵەی تۆشە
ئێ..... لە ڕاستیدا نازانم چی بڵێم..

یوبین نەیدەزانی چی بڵێت
بۆیە بەبێ هیوایی سەیری تێی کرد

تێی بەبێزاری سەیری ئەملا و ئەولای کرد
بەڵام تێبینی ئەوەی کرد
کووک قسە لەگەڵ بەڕێز جونسوون دەکات
وە دواتر بینی کووک دەستی لەکار هەڵگرت
لەکاتێکدا هێشتا کاتی کار کردن تەواو نەبووە
تێی بەلایەوە سەیر بوو
بۆیە سەرنجی خستە سەر کووک کە بەتەواوی دەتتوانی ماندووێتییەکی زۆری تێدا بەدی بکەیت
کووک شتەکانی دانا و ڕێی کرد بەرەو ماڵەوە
یوبینیش ڕۆشتەوە سەر کارەکەی
تێی دەیویست بزانێت ئەگەر کووک حاڵی خەراپ بێت
بۆیە ویستی ئەویش مۆڵەت وەربگرێت

بە کەمێک ڕاکردن ڕۆشتە لای بەڕێز جونسوون
و وەستا

تێی: ئێ بەڕێز جونسوون دەمەوێ داوای مۆڵەت بکەم
هەست دەکەم ئەمڕۆ پشتم زۆر ئازاری هەیە
"درۆی کرد"

بەڕێز جونسوون بەبێزاری سەیری کرد

جونسوون: چی ڕوویداوە ئەمڕۆ هەمووتان نەخۆشن
"بەبێزاری وتی"

تێی: بۆچی کێی تر نەخۆشە؟
"پرسی"

جونسوون: ئاھ جونگکوک پێی وتم کەوا هەست بەباشی ناکات بۆیە مۆڵەتی وەرگرت
پێی نەوتم کوێی ئازاری هەیە تەنها وتی پێویستم بە پشووە
"دووبارە بە بێزاری وتی و درێژەی بە قسەکانیدا"
بەهەرحاڵ تۆش دەتوانی بڕۆیت بەڵام تا ماوەیەکی تر داوای پشوو نەکەنەوە ئەمە بە جونگکوکیش بڵێ

تێی کەمێک تێڕاما پاشان بە ڕاکردن
بەرەو ماڵەوە ڕێی کرد
هەستی دەکرد کووک نەخۆش کەوتووە بەهۆی ئەوەی دوێنێ کەوتە ناو ئاوەوە

.

دەرگای ماڵەکەی کردەوە
وە بە هەنگاوی هێواش ڕۆشتە ژوورەوە
کەس لە هۆڵەکە یاخود چێشتخانەکە نەبوو
تێی بڕیاریدا بچێتە سەرەوە
بۆیە بەرەو پلیکانەکاندا سەرکەوت بە خێراییەکی کەم
لەبەرەدەم دەرگای ژوورەکەی کووک وەستا
دەستی لەسەر دەسکی دەرگاکە دانا
ویستی بیکاتەوە بەڵام هەر زوو پەشیمان بووییەوە
وە بەخێرایی ڕۆشتە ژوورەکەی

دەستبەجێ دوشێکی کرد و
دوای دە خولەک هاتە دەرەوە
قژی وشک نەکردەوە هەروا لێی گەڕا

جلێکی ئاسودەی پۆشی وە ڕۆشتە سەر جێگاکەی
ویستی کەمێک بخەوێت
بەڵام ڕاستەوخۆ جونگکوکی بیرکەوتەوە
هەناسەیەکی بێزاری هەڵمژی
چونکە بەهۆی بیر کردنەوە لە ئەو
ناتوانێ بخەوێت
وە دەیەوێت بزانێت ئاخۆ حاڵی باشە یان نا
بەڵام غروری ڕێگەی نادا
مەگەر غروری لەژێر پێی دابنێت و بڕوا سەیرێک بکات
وە بەڵێ وایکرد

لە ژوورەکەی چووە دەرەوە
دووبارە لە بەردەم ژوورەکەی کووک وەستا
چەند جارێک لە دەرگاییدا بەڵام هیچ دەنگێک نەبوو
دووبارە لێیدایەوە دەنگ نەبوو
هەناسەیەکی هەڵمژی دەرگاکەی کردەوە
بەڵام سەرسام بوو کاتێک کووکی بەمجۆرە بینی
بە ئاشکرا دیار بوو پلەی گەرمی بەرز ببۆوە
وە ئارەقی کردبوویەوە
وڕێنەی دەکرد

بەخێرایی ڕۆشتە لای سەری
دەستی لەسەر نێو چاوانی دانا
بەڵام وەکو ئەوە وابوو دەستی لەسەر ئاگر دانابێت
دەستی لابرد
شڵەژابوو ، نەیدەزانی چی بکات
بەڵام بیرۆکەیەکی بۆ هات ، خێرا ڕۆشتە دەرەوە لە ماڵ
وە بەرەو ماڵی دکتۆری لادێکە ڕۆشت

بەبەهێزی لە دەرگای دەدا
تا ئەوکاتەی هاوسەری دکتۆرەکە
بە زەردەخەنەوە دەرگاکەی کردەوە

تێی: بەڕێز لی لەوێیە؟
"بە خێرایی قسەکانی کرد"

خ.لی: ئاھ بمبورە کوڕەکەم ئەو بەیانی زوو
ڕۆشت بۆ شار تا بتوانێت پێداویستی و دەرمانی.....
"قسەکەی تەواو نەکرد تێی دەستبەجێ ئەوێی جێهێشت"

گەڕایەوە ماڵەوە
پێش ئەوەی بچێتە ژوورەکەی کووک
سەتڵێک ئاوی هێنا لەگەڵ پەڕۆیەک و ڕۆشتە ژوورەکەی کووک

سەرەتا تیشێرتەکەی کووکی دانا کە هەمووی ئارەق بوو
پاشان پەڕۆکەی تەڕ کرد و گوشی وە
دەستی کرد بە خشاندنی پەڕۆکە لەسەر سنگ و ملی کووک و ڕووخساری
بەردەوام بوو لە کارەکەی تا نزیکەی دە خوولەک
بەڵام کووک خەراپتر بووبێت باشتر نەبوو

بۆ دواجار پەڕۆکەی تەڕ کرد و گووشی و لەسەر نێوچاوانی کووکی دانا
پاشان ڕۆشتە دەرەوە لە ژوورەکە

دووبارە لە دەرگای ماڵی دکتۆرە لی دا
دووبارە خاتوونەکە دەرگای کردەوە
بەڵام تێی ڕێگەی نەدا ئەو قسە بکات
خێرا قسەی کرد

تێی: ئێ بمبورە بۆ دواتر... بەڵام پێویستم بە حەبێکە پلەی گەرمی داببەزێنێت
"بە خێرایی وتی"

خاتوونەکە ڕێگەیدا تێی بێتە ژوورەوە
وە بردی بۆ ژووری هاوسەرەکەی کە وەکو نۆرینگەی پزیشک وایە و حەب و دەرمانی زۆری لێیە

خ.لی: من زۆر باش نازانم بەڵام تەنها ئەو شتانەت پێدەدەم کە لە هاوسەرەکەمەوە فێری بوومە

تێی تەنها سەری لەقاند بەباشە

خاتوونەکە دوو دەرزی پێدا وە دەستەیەک حەب

خ.لی: کە گەڕایتەوە دەرزییەک لە قۆڵی بدە
وە ئەگەر زانیت هەر باشتر نەبوو
دوای چوار کاتژمێری تر دووبارە دەرزییەکی لێبدە وە
پاشان ئەم حەبانەش با بخوات
دڵنیابە باش دەبێت
"بە زەزدەخەنەوە"

تێی دەستی بۆ گیرفانی برد ویستی پارە بە خاتوونەکە
بدات بەڵام خاتوونەکە دەستی گرت ڕێگەی نەدا
وە بە بزەیەکەوە وتی

خ.لی: پێویست ناکا کوڕەکەم تەنها لە حاڵی نەخۆشەکە دڵنیا ببەوە
"بە بزەوە"

تێی بزەیەکی کرد وە بە خێرایی بەرەو دەرگاکە ڕۆشت
ویستی بڕوا بەڵام خاتوو لی وەستاندی

خ.لی: ئاھ بمبورە کوڕەکەم بەڵام بگرە ئەمەش ببە بۆ دڵنیابوون لە بەرزی پلەی گەرمی
"بە بزەوە وتی"

تای خێرا ئامێری پێوانی پلەی گەرمییەکەی لێ وەرگرت
وە سوپاسی کرد و بە ڕاکردن
ڕۆشتەوە بۆ ماڵ

.

تێی یەکەم دەرزی لە قۆڵی کووکدا
وە بە ئامێری پێوانی پلەی گەرمی پلەی گەرمییەکەی پێوا، بەڵام هەر وەکو خۆی بوو

بۆیە تێی بەردەوامبوو لە دانانی پەڕۆی تەڕ لەسەر نێوچاوانی کووک و جار جارە سنگ و ملیشی تەڕ دەکرد وە هەموو ڕووخساریشی

.
.

نزیکەی پێنج کاتژمێرە تێی بێ وەستان
بەردەوامە لە کاری خۆی
وە کووک تەنها چەند پلەیەک لە گەرمییەکەی دابەزیوە
تێی بڕیاریدا
دەرزیەکەی تریشی لێبدات
بۆیە قۆڵی کووکی گرت ئەوەی تریشی لێدا

وە بە ماندووی لەسەر قەراغی بێدەکەی کووک دانیشت
دەستی برد بۆلای ڕووخساری وە لەپی دەستی لەسەر گۆنای کووک دانا تا بزانێت باشتر بووە
وە تەنها کەمێک باشتر ببوو
دەستی دوور خستەوە
وە سەرنجی خستە سەر ڕووخساری کووک
بۆ ماوەیەک تێڕاما
کووک هێشتا بێ هۆش بوو و جار جارەش وڕێنەی دەکرد

تێی بەتەواوی نقومی ڕووخسارە ماندووەکەی کووک ببوو
وە بە تەواوی دڵنیاببوەوە جوانییەکی بێ عەیبی هەیە
پێستێکی سپی و ناسک
لێوێکی ئاڵی پەمەیی
چاوێکی ڕەش کە وەکو ئۆقیانووسێکی هێمن وایە
قژێکی ئاوریشمی کە قاوەییەکی کاڵەو بڵاو بۆتەوە بەسەر نێوچاوانید
بەڵام لە ئێستادا تاڵی قژەکانیشی ئارەقی کردووە

تێی بێ ئاگاداری خۆی دەستی گرێدا لەگەڵ ئەوانەی کووک وە سەری لەسەر سنگە ڕووتەکەی دانا
هەستی بە خاو بوونەوەی جەستەی دەکرد
لە تاو ماندووێتی ، وە کز بوونەوەی چاوە قاوەییەکانی
لە خەوان
بۆیە چاوەکانی داخست و دوای چەند
خولەکێک خەو بردییەوە

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

1210





ڤۆت و کۆمێنت بکەن

hope you liked it
💗

Continue Reading

You'll Also Like

339K 9.3K 70
Everybody knows the Dutton Family but none of them have made a name for themselves quite like the youngest, Mae Evelyn Dutton. She's a force to be re...
37K 2.9K 60
Hamza Siddiqui- The new student in the school, whose smile made every girl lose her heart but he is a cold , ruthless and rude demeanor person Fiza...
617K 1K 22
Smexy One shots😘 Got deleted twice 3rd times a charm🤦🏻‍♀️😭
221K 4.9K 71
imagines as taylor swift as your mom and travis kelce as your dad