||لـەژێـر سـێـبـەری مـانـگ||...

By shannon-Vk

22.9K 3.9K 3.1K

«لەژێر سێبەری مانگ و لەژێر سێبەری تریفەی مانگ لەژێر سێبەری دارەکان و لەژێر سێبەری گەڵاکان لە ژێر سێبەری خەڵکی... More

part 1
part 2
part 3
part 4
part 5
part 6
part 7
part 8
part 9
part 10
part 11
part 13
part 14
part 15
part 16
part 17
patrt 18
part 19
part 20
part 21
part 22
part 23
part 24
part 25
part 26
part 27
part 28
part 29

part 12

579 114 66
By shannon-Vk

🌙Under the shadow of the moon🌙

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هەردووکیان گەشتنە بەردەم ماڵی یوبین
وە لە دەرگایاندا
یوبین دەرگای کردەوە
سڵاویان کرد و ڕۆشتنە ژوورەوە
پاشان سڵاویان لە دایکی یوبینیش کرد
بینیان جیمینش لەوێییە

هەموویان لەسەر سفرە خوانە ڕازاوەکە بوون

خاتوو چۆ: کەواتە خواردنەکان چۆنن
"بە زەردەخەنەوە وتی و سەیری تێیکووکی کرد"

کووک: زۆر بە تامە و بە دڵمە دەستەکانت خۆش
"بە بزەوە وتی"

تێی: زۆر خۆشە سوپاست دەکەین
"

بێ هیچ کاردانەوەیەک وتی"

جیمین: بەراستی خاتوو چۆ خواردنەکانت پێویستی بە هیچ جۆرە ستایشێک نیە خۆت دەزانیت
هەموو کات ناوازەیە
"بە جدی وتی و لە کۆتاییدا زەردەخەنەی کرد"

خ.چۆ: زۆر سوپاس کوڕەکانم نۆشی گیانتا بێت
"بە زەدەخەنەوە"

ــ

ــ

دوای ئەوە نانیان خوارد و کەمێک گفتوگۆیان کرد
تێیکووک بڕیای گەڕانەوەیاندا
لە ڕێگا بوون بەرەو ماڵەوە

بەڵام لەناکاو تێی بەبێزاری وەستا
کووکیش تێبینی کرد
بۆیە وەستا سەیری دواوەی کرد بە تێنەگەیشتنەوە پرسی

کووک: بۆچی دەوەستیت؟

تێی: نامەوێ بگەڕێمەوە ماڵ هەست بە بێزاری دەکە لەوێ
"بەبێزاری وتی"

کووک کەمێک بێدەنگبوو پاشان بیرۆکەیەکی بۆ هات

کووک: هێی کەواتە شوێنێکت نیشان دەدەم
دەی شوێنم کەوە
"کووک بە دڵخۆشییەوە وتی و پێش تێی کەوت بەرەو دارستانەکە"

تێی چاوێکی لێ سوڕاند وابیری دەکردەوە
ئێرە هیچ شوێنێکی خۆشی لێ نیە و هەموو شتێک بێزارکەرە
بەڵام شوێنی کەوت

بەرەو ناو دارستانەکە ڕۆشتن
تێی هەر لە دواوەی کووک بوو و بە بێزاری ڕێی دەکرد
دارستانەکە تەواو تاریکبوو
‌کووک لە پێشەوە دەڕۆشت بەڵام هەنگاوی هێواشی دەنا
چونکە کەمێک هەستی بە ترس دەکرد بەڵام نەیدەویست دەریبخات بۆ ئەوەی تای بە ترسنۆک بیری لێنەکاتەوە
تا زۆرتر بڕۆیت
دارستانەکە چڕتر دەبێت و داری بەرزی زۆرتر دەبینی
بەهۆی بەرزی دارەکان ئاسمان بە کەمی دیار بوو

لەناکاو  لەناو گەڵای دارە بەرزەکان دەنگی چەند باڵندەیەک هات و گەڵای دارەکەیان جوڵاندەوە
کووک یەکسەر ڕاچڵەکی و بێ ئاگاداری خۆی
ئامێزی لە تێیهیۆنگدا
تێی سەری سوڕما کووکیش ئاگاداری خۆی نەبوو و تووند چاوەکانی داخستبوو و قۆڵەکانی لە ملی تێی ئاڵاندبوو

تییش چاوەکانی زەق ببوونەوە و وەکو پەیکەرێک وەستابوو
ب

ەڵام کووک بەهۆش خۆی هاتەوەو دوور کەوتەوەو بە شەرمەزارییەوە ڕووی سوڕاند بۆ پێشەوە

کووک: ب..بمبورە...
"بە شەرمەزاری"

تێی بەهۆش خۆی هاتەوە

تێی: ئێ ....هیچ نیە... مەبەستم کێشە نیە
"بە شڵەژاوی وتی"

کووک دەستی کردەوە بە ڕێ کردن
دوای ئەوە تێییش دوای کەوت

.

چەند خولەکێک دواتر گەشتن بە شوێنێک
شوێنێکی سادە بوو
بەڵام شوێنێکی ئارام بوو تاکە شت گوێبیستی دەبوون
دەنگی شەپۆلە بچوکەکان بوو
دەنگە ڕووبارە درێژەکە بوو
لەناو بەینی دارە بەرزەکان
بەڵام هێشتا ڕووناکی مانگی پێدەگەیشت و شوێنەکە تا ڕادەیەک ڕووناک بوو

«خەیاڵ بکەن شەوە»

تێی سەرسام بوو
بەجوانی و هێمنی شوێنەکە
کووک کاتێک ڕووخسارە سەرسامەکەی تێی بینی
زانی بەدڵییەتی بۆیە زەردەخەنەی کرد

کووک: کاتێک بچوکتر بووم داپیرەم زۆربەی جارەکان دەیهێنام بۆ ئێرە بەڵام بەپێی کات
چی تر نەهاتین چونکە ئەو بەتەمەن داچوو
هێزی ڕۆشتنی نەما بۆ دوور
"بە هێواشی وتی"

تێی سەیری کووکی کرد

تێی: کەواتە لەمەودوا من لەگەڵت دێم
"سەیری ئاوەکەی دەکرد کاتێک ووتی"ّ

کووک کەمێک سەرسام بوو بەڵام بێدەنگ بوو

تێی وتی و دابەزییە ئاستی ئاوەکە و پەنجەکانی
شێدار کرد
ئاوەکە زۆر سارد نەبوو
تێی ڕاستەوخۆ بیرۆکەیەکی بۆ هات
هەڵسایەوەو جلەکانی داکەند تەنها شۆرتەکەی هێشتەوە پاشان بێ گوێدانە کووک خۆی خستە ناو ئاوەکەو دەستی کرد بە مەلە کردن

کووک ڕۆشتە قەراغی ڕووبارەکە و وەستا
وە بە سەرسامی سەیری تێی دەکرد

کووک: چی دەکەیت وەرە دەرەوە
"بە سەرسامی"

تێی: بۆچی بێمە دەرەوە من دەزانم مەلە بکەم
"بە گاڵتەجاڕییەوە وتی"

کووک تەنها بەمشێوەیە مایەوە
قۆڵەکانی لەیەک ئاڵاند و سەیری تێی دەکرد
هەندێکجاریش بزەی دەکرد بۆ تێی
بەڵام تێیهیۆنگ ئاگادار نەبوو

تا ئەو دەمەی تێی کەمێک نزیک بوویەوە لە قەراغی ئاوەکە

تێی: دەی تۆش وەرە

کووک پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانەی کرد وە دابەزییە
ئاستی ئاوەکە

کووک: من حەز ناکەم
"کەمێک پێکەنی"

تێی: بۆ مەگەر مەلە نازانیت؟
"بە بێزاری وتی"

کووک: بەڵێ دەزانم بەڵام پێموایە ئێرە قووڵە
"چاوێکی لێ سووڕاند"

تێی: بەهەرحاڵ بەدڵی خۆت
"بەبێزاری وتی"

کەمێک مایەوەو سەیری کووکی کرد
وای نیشاندا دەڕوا
بەڵام گەڕایەوەو بە شێوەیەکی لەناکاو دەستی کووکی
گرت و ڕایکێشا بۆناو ئاوەکە

کووک شۆک بوو
وە هەوڵی دەدا هاوسەنگی خۆی ڕاگرێت
لەناو ئاوە قووڵەکە بەڵام نەیدەتوانی
شەقی لە ئاوەکە دەدا و هەوڵی هاتنە دەرەوەی
دەدا
تێی تەنها پێدەکەنی
وایدەزانی کووک بە گاڵتە وادەکات
بەڵام کاتێک زانی کووک نقومی ئاوەکە بوو
خێرا پێکەنینی نەما

بەخێرایی نزیک بوویەوە لەو شوێنەی کووکی لێبوو
خۆی نقومی ئاوەکە کرد
کووک خەریکبوو بەتەواوی بچێتە ژێر ئاوەکەوە
بەڵام تێی پێی گەیشت ، دەستی گرت
پاشان لەخۆی نزیکی کردەوە ، لەژێر ئاوەکەوە
کەمەری گرت و بەرزی کردەوە بۆ دەرەوەی ئاوەکە

کووک بێ هۆش ببوو
تێی بەخێرایی کووکی گەیاندە دەرەوەی ئاوەکەوە
لەسەر زەوییەکە داینا
خۆشی بە شڵەژاوی و ترسەوە
هاتە دەرەوە
ڕاستەوخۆ دەستی لەسەر سینگی کووک دانا
پەستانی لەسەر سینگی دەکرد
بەڵام هیچ جووڵەیەک لە کووکەوە نەبوو
تێی زیاتر ترسا کەمێک وەستا
بەڵام ئەمجارە هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی
وە ڕووخساری کووکی گرت و دەمی نا بە دەمی کووکەوە
وە هەوڵی ئەوەی دەدا لەڕێگای دەمییەوە هەناسە بۆ کووک بگوازێتەوە
چەندین جار هەمان شتی کردەوە
تا ئەو دەمەی کووک چاوەکانی کردەوە وە ڕاستەوخۆ تێی دوورکەوتەوە
کووک بەردەوامبوو لە کۆکین و ئاو لە دەم و لووتییەوە دەهاتە دەرەوە

تێی:تـ..تۆ باشی؟
"بە شڵەژاوی وتی"

کووک تەنها دەکۆکی پاش چەند چرکەیەک
کووک وەستا لە کۆکین وە
وە بە قورسی هەناسەی دەدا

پاشان بە تووڕەیی سەیری تێی کرد و لە شوێنی خۆی هەڵسایەوە
تێییش هەڵسایەوە دەستی درێژ کرد بۆ ئەوەی دەستی لەسەر شانی کووک دابنێت
بەڵام پێش ئەوەی وابکات
کووک بە بەهێزی دەستی دوورخستەوە

کووک: گەمژەی بێ مێشکی لووت بەرز
من پێم وتی ئاوەکە قوڵە و...
"بە تووڕەیی وتی بەڵام پێی بڕا"

تێی: سەیرکە من تەنها....
"پێی بڕا"

کووک: تۆ تەنها لە باخچەکە بێ ویستی خۆم ماچت کردم
وە لێرە دووبارە بێ ویستی خۆم منت خستە ناو ئاوەکە
وە دووبارەش بێ ویستی خۆم ماچت کردمەوە
"بە تووڕەیی و هاوارەوە وتی"

تغی: بۆ ئەوانەی تر هەق بە تۆیە
بەڵام ئەوەی کەمێک بەر لە ئێستا کردم
ماچ نەبوو
من هەوڵی ڕزگار کردنی ژیانی تۆمدا
هەی گەمژە
"ئەویش هاواری کرد و تووڕە ببوو"

کووک: ھھھ تۆ گەمژەیت نەک من سەرەتا
منت خستە مەترسییەوە کە بە ئەگەری زۆرەوە خەریکبوو بمرم
پاشان دەڵێیت تۆم ڕزگار کردووە لەڕێگای ماچەوە
تۆ بێ هیچ گومانێک گەمژەیت
"سەرەتا پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانەی کرد پاشان دووبارە بە هاوار و تووڕەییەوە قسەی کرد"

تێی بێدەنگبوو تەنها بە تووڕەیی سەیری کووکی دەکرد
کووک لەوە زیاتر لەوێ نەمایەوەو ئەوێی جێهێشت
تێی نەیدەویست لەگەڵ ئەو بڕوات
بەڵام ئەو ڕێگای گەڕانەوە نازانێت
بۆیە تەنها لە دوورەوە شوێنی کەوت

هەردووکیان بە تووڕەیی دەڕۆشتن
وە هەردووکیان خۆیان بە حەق دەزانی
هیچ کامیان ئامادە نەبوو هیچ قسەیەک بکەن
کووک ترسی هەر لە بیر چبووەوە
ئەوەی مێشک و دڵ و جەستەی داگیر کردبوو
تووڕەیی بوو تێییش بەهەمان شێوە.

ئایا دەتوانن دووبارە ئاشت ببنەوە؟

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

1054







ڤۆت و کۆمێنت بکەن

hope you liked it
💗

Continue Reading

You'll Also Like

406K 54.5K 141
ပြန်သူမရှိတော့ဘူးဆိုလို့ ယူပြန်လိုက်ပြီ ဟီးဟီး ဖတ်ပေးကြပါဦး
100K 5.7K 135
𝐭𝐡𝐞 𝟐𝐧𝐝 𝐛𝐨𝐨𝐤 𝐨𝐟 𝐬𝐡𝐨𝐫𝐭 𝐬𝐭𝐨𝐫𝐢𝐞𝐬 𝐚𝐛𝐨𝐮𝐭 𝐨𝐥𝐢𝐯𝐢𝐚 𝐫𝐨𝐝𝐫𝐢𝐠𝐨 𝐚𝐧𝐝 𝐲/𝐧'𝐬 𝐦𝐞𝐞𝐭-𝐜𝐮𝐭𝐞𝐬/𝐥𝐨𝐯𝐞 𝐬𝐭𝐨𝐫𝐢�...
50.7K 1.4K 40
¨i dont like her, ok?!¨ ¨oh you definitely do¨ lynn loud is the schools best athlete. shes good at everything, basketball, baseball, soccer, you name...