چـاوەکـانـی ئـەو 2 ♥︎

By kimhellyy

32.3K 6.8K 8.2K

بـۆ مـاچێك و بـاوەشێك و تۆزێك ژیـان چـەنەھـا شـەو مـنت گـریـاند 9:09 سـەرەتـا کـتێبی یـەکـەم بـخوێنـەوە ئـەوک... More

یـەك
دوو
سـێ
چـوار
شـەش
حـەوت
ھـەشـت
نــۆ
دە
یـانـزە
دوانـزە
سیـانـزە
چـواردە
پـانـزە
شـانـزە
حـەڤـدە
ھـەژدە
نـۆزدە
بیـسـت
بیسـت و یـەك
بیسـت و دوو
بیسـت و سـێ
بیسـت و چـوار
بیسـت و پێنـج
بـیسـت و شـەش
بـیسـت وحـەوت
بیسـت و ھـەشـت
بیسـت و نـۆ
سـی
سـی و یـەك
سـی و دوو
کـۆتـایـی

پـێنـج

957 210 127
By kimhellyy

نازانم..
شتێک لە چاوتا گڕی گرتووە؟
یان،منم، ئاگرم، گرتوە؟

~

ھەفتە ھات و ڕۆشت
دەوام خەریك بوو دەکرایەوە
چونکە لەلایەن سەرۆك وەزیری باڵا و سەرۆکی حکومەتەوە بڕیار درا بە پێدانی بەشە دەرماڵەی قوتابیان
کە لە ساڵی تازەوە ئەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە

لەو شەوەیا نوێنەر نامەی نارد بۆ گروپ وتی کە لەم ھەفتەیەوە دەوام بە شێوەیەکی ڕەسمی دەکرێتەوە

ئەو شەوە لە خۆشیان خەو نەچووە چاوەکانم
لەوانەیە ئەو خۆشیەم بۆ ھەندێك کەس بێ بایەخ بێت

یان کارێکی گەمژانە بێت بڵێن کەس ھەیە حەزی بە دەوامکردن ھەبێ؟ بەڵام نازانن ئەو چێژ و خۆشیەی لە کاتی محازەرە و ڕێستەکان تەنانەت دوای دوام کردن ئەیبینم چەنێك دڵم خۆش ئەکات

من بۆ ھەر کارێ کە ئەنجامی ئەدەم
یەکەم جار لایەنە باشەکەی ئەبینم
وانە خوێندن و دەوام کردن ڕاستە ماندوو بوونی جەستەیی و دەروونی لەدوایە

بەڵام بینینی ئەو لایەنەی کە ھاوڕێی تازە ئەناسی
ڕۆژانە ڕووداوێكت بەسەر دێت کە دەبێتە یادەوەریەکی شیرین بۆ ساڵانی داھاتوو
جگە لەوە فێر بوونی چەندین زانست و زانیاری تازە کە ھەرگیز پێشتر بەو شێوەیە نەتبیستووە

ئەو تەمەنەی لەو کاتە و لەو شوێنە بەڕێی ئەکەیت
کاتێ دەڕوات ھەرگیز ناتوانی خولەکێکی بگەڕێنیتەوە

بەیانیەکەی کاتێ بەئاگا ھاتم
ڕۆتینی بەیانیانم وەك خۆی جێبەجێ کرد

نانم خوارد پاشان وەك کچێکی ناسك و ڕێك پۆش خۆم گۆڕی ئامادەبووم تا لەگەڵ باوکم بڕۆم

ڕێگای زانکۆ ئەو ڕۆژە بۆمن ھێندە دوور و درێژ بوو پێی نەدەگەشتم

لەوانەیە ئەگەر تۆ ھەموو دونیا بگەڕێی نەتوانی کەسێك بدۆزیتەوە ھاوشێوەی من ئاشقی خوێندنەکەی بێت

ئەوکاتەی باوکمم بەجێ ھێشت
ئەوەندەی توانیم بە خێرایی خۆم گەیاندە کۆلێژ

لە بەردەم کۆلێژ وتم شەرمە خێرا بم
بە ھێمنی ڕۆشتمە سەرەوە بۆ ئەو شوێنەی کڵاسەکەمی لێیە

تەلەبەکان زۆرینەیان ھاتوون
سڵاوم لێیان کرد
لە کڵاس گەیشتم بە ھاوڕێ ڕاستەقینەکانی خۆم
بە کۆمەڵ بەیەکەوە وەستابوون

" بەیانیتان باش چۆنن "

" بەیانی باش گیانەکەم "

" بەخێر بێیت ئێلی خان "

دیلان و ڕێحان بەیەکەوە وەڵامیان دایەوە
کوڕەکانی تریش وەڵامیان دامەوە

چاوم گێڕا بەناو کڵاسەکە
وابزانم ھەست ئەکەن کە بۆ کێ ئەگەڕێم

ئەوەی ویستم نەمدۆزیەوە تەنانەت کاتێکیش کە دکتۆر ھاتە کڵاسەوە

نازانم ھۆکار چیە بەڵام یەکەم ڕۆژی دەوامە ئەبوایە لێرە بێت

پانزە خولەك کات ڕۆی
لەدەرگا درا
ئەوەی چاوەڕێی بووم دەرکەوت

" بێمە ژوورەوە ؟ "

" وەرە کوڕم "

دوای ڕێگە پیدان ھاتە ژوورەوە
چاوی بەناو کڵاس گێڕا کاتێ دیلانی بینی بە زەردەخەنەوە ھاتە سەرەوە لە پێش منەوە دانیشت

گوێم لەوە بوو لەگەڵ کوڕەکان ھەواڵی یەکتریان ئەپرسی
منیش دڵم ئاسوودە بوو

ھەم قاچی چاك بۆتەوە
ھەم دڵی خۆشە

کە محازەرە تەواو بوو
دیلان ڕووی وەرگێڕا بەلای ئێمەیا

" بچین بۆ کافتریا ؟ "

لەوکاتەش تێھێۆنگ سەیری ئێمەی کرد
دەست بەجێ ھەستا

" چۆنن کچینە ؟
دەمێکە یەکترمان نەبینیوە ئەزانن "

" تۆ چۆنی تێھێۆنگ
قاچت باشترە ؟ "

سڵاوەکەی بۆ ھەموومان بوو بەڵام ڕووی چاوەکانی لەمن بوو
ئەمەش وایکرد من دەست بکەم بە پرسیار کردن

" باشم و باشتریش بووم وەك ئەمبینی "

خۆی وەك کوڕێکی بەھێز دەرخست
دەستم کردە پێکەنین

کاتێ ڕووم وەرگێڕا
دیلان و ڕێحان دیار نەمابوون
ئەی لەو کچە چاوی منی لێ دیار نەبێ یەکسەر ئەڕوا ئیشی خۆی ئەکات

لەگەڵ تێھیۆنگ بەرەو کافتریای کۆلێژ ڕۆشتین
ھەر یەکەمان قاپێك پەتاتەی سوورەکراومان کڕی بەرامبەر یەك لەسەر مێزێك دانیشتین

" دڵم زۆر خۆشە کە دەوام کراوەتەوە
ھەرچەنە ھیلاك ئەبین
بەڵام لەو بێ کاریەی ماڵەوە باشترە "

" بۆ منیش دەوام خۆشە
حەزم بەوەیە چاوم بە ئێوە بکەوێ
چونکە ھیچ شوێنێ وەك زانکۆ ناتوانێ ھەموو ڕۆژ بە دیداری یەکترمان شاد بکاتەوە "

چەند حەزم بەوەیە ھەمان بیرکردنەوەمان ھەیە

لە ژیانما کاتێ وتوومە دوامی قوتابخانە یان زانکۆ خۆشی ھێنەرە بە خراپی بەرپەرچم دراوەتەوە

بەڵام ئەمە یەکەم جارە دوای ئەم قسەیە وەڵامێکی ئەرێنیم ئەدرێتەوە

" کوڕە ئەمە تۆی لێرە "

سەرم بەرز کردەوە کچێك کە دەستی لەسەر شانی تێھێۆنگ بوو بە جۆشەوە سەری ھێنایە خوارەوە بۆ ئاستی ڕووخساری

تێھێۆنگیش بە بینینی ئەو ھەستایەوە

" ڤاریا ئەوە تۆیت ! "

بە دڵێکی خۆشەوە باوەشیان لەیەك دا
من کە ھیچ تێنەدەگەشتم ھەروا وەستابووم بەرامبەر ئەو دیمەنە

" چەنم بیر ئەکردی
بۆ ئەوەنە بێ ڕەحمی قەت نایەیتە لام "

باوەشیان شکاند
تێھیۆنگ ئاماژەی بۆکرد دانیشێ

ھێشتا نازانم کە پەیوەندی نێوانیان چۆنە
بەڵام ئەو ڤاریا ناوە
بێ شەرمانە دەستی تێھیۆنگی گرت

" ئەوە ئێلی ئەزانێ دەرس و محازەرە خۆ ناھێڵێ نەفەسێك بەین "

لەگەڵ وتنی ناوەکەم و ئاماژە بۆکردن
ئەو کچە چاوی کەوتە سەر من
ھەموو زەردەخەنەی ڕووخساری بزربوو

" با پێتی بناسێنم
ئەوە ئێلی'یە ھاوڕێی منە لە زانکۆ
ئەوەش ڤاریا لە قوتابخانەی دوا ناوەندی پێکەوە بووین
ئێستا ئەو لە بەشی زانست ئەخوێنێ "

" خۆشحاڵ بووم "

زەردەخەنەم کرد و ئەوەم وت
بەڵام ئەو خۆشی نەھاتەوە سەر ڕووخساری

" منیش "

حەز ئەکەم بزانم ھەڵسوکەوتەکانی ئەم کچە بۆ ئاوایە؟
تێھیۆنگ بەو داخراویەی خۆی چۆن کچێکی ئاوای قبووڵ کردووە وەك ھاوڕێی نزیکی !

ئەگەر وەسفی بکەم ئەتوانم بڵێم
زۆر بڵێ
وەك چەسپ نووساوە بە تێھیۆنگەوە
لەو کچانەی بەزۆر ئەیانەوێ کارێ بکەن سەرنجی کوڕ بەرن
ھەروەھا زەردەخەنە دایمە لەسەر لێوی
بەڵام تەنھا بۆ کێ ؟
خۆ ئەوە بە ڕوونی دیارە

" تێھیۆنگ ئەمڕۆ لەگەڵ من دێیتە دەرەوە باش ؟
دەی گیانەکەم دەمێك بوو بیرم دەکردی
خۆ دڵم ناشکێنی ھــم ؟ "

ئەزانن من تاقەتی ئەم کچەم نەما ؟

بێ ئەوەی ھیچ بڵێم ھەستام لەسەر کورسی کافتریا
مێزەکەم بەجێ ھێشت

بەڕاستی سەرم ژانی کرد لە گەمژەیی ئەم کچە
لە ھەموو تەمەنم ئیرەی بە کەسێك ببەم
ڤاریا کۆتا کەس ئەبێت

~

ھاتمەوە ماڵەوە

سەرم زۆر ئازاری ھەیە
تەواوی ئەمڕۆ من پێکەنین نەھاتە سەر لێوەکانم

سێ محازەرەمان ھەبوو
دوانی تێھیۆنگی لێ نەبوو چونکە بەڕێزیان ژوانی ھەبوو
بێگومان ئەوە گرنگترە لە وانەکانی

خۆزگە ئەمتوانی بیری لێ نەکەمەوە

ھەموو ساڵی پار ژیانم فەوتا بە خەیاڵێکی شیرین
ئەمساڵیش لە سەرەتاوە کەسێك دەرکەوت تا ئەو نزیکیەی من و ئەو ھەمانە تێکی بدات

ئەوەی من بینیم لە چاوەکانی ئەو کچە باش ناڵێت
لەبەر ئەوەیە دەترسم

خەریکی وانە خوێندن بووم
زەنگی مۆبایلەکەم لێیدا

نامەیەك ھات
زوو سەیرم کرد

لە مێسینجەرەوە بوو
بەڵام سەیرەکە ئەوەیە ناوی ئەو مێسینجەرە ھەمان ناوی تێھیۆنگە

کە کردمەوە بە ڕەسمی پرۆفایلەکەی ناسیمەوە
ئەوە خۆیەتی
تێھیۆنگە

لە نامەکەی نوسراوە

- سڵاو ئێلی
ئەمڕۆدوو محازەرە لە ژوورەوە نەبووم ئەتوانی ئەوانەی لەدەستم چووە پێم بڵێیت

بێ گومان لەدەستت ئەچێ
چونکە دوای کچێك کەوتووی لە یەکەم ڕۆژی دەوامەوە

وەڵامم دایەوە بەڵام دوای نیو کاتژمێر
بەوە قورس ئەبم یان چی گرنگ نیە
مادام ئەیەوێ قسەم لەگەڵ کات با کەمێکیش چاوەڕێ بێت

ئەوەی ویستی بۆم نارد
پاشان نووسیم

+ جاری داھاتوو لەبەر کەس محازەرە مەفەوتێنە تا ئاوات بەسەر نەیەت

لە ھەمان کات بینرا
وەڵامی دامەوە

- بەڵام ئەگەر ئەوە نەبوایە ئێستا و بەم کاتە ھیچ بەھانەیەکم نەبوو تا قسەت لەگەڵ بکەم

ئەم جۆرە ھەڵسوکەوتانەی گومانم بۆ درووست ئەکات
ھەموو ئەمڕۆ لەبەر ڤاریا منی بیر نەبوو
ئێستا چۆنە بەبیری ھاتۆتەوە من بوونم ھەیە ؟

+ دەتتوانی وانە بخوێنی لەجیاتی ئەوەی سەرقاڵی نامە گۆڕینەوە بیت

قسەکانم ڕەقە
بەڵام ھەڵسوکەوتەکانی ئەو ڕەقترە

- ئەم قسانە بۆچی ؟

+ دەبێ ھۆکارێك ھەبێت ؟!

دەیەوێت بگات بەکوێ!

- بێ گومان ھەیە گیانەکەم
بەس ناتەوێ پێم بڵێیت

+ کەواتە بگەڕێ و بیدۆزەرەوە ئەگەر وابێت

دوودڵ بووم لە وتنی ئەمە
بەس کێشە نیە
دەمەوێ وەڵامی ئەو بزانم

- تۆ من ئەناسی
ھیچ شتێك لەژێر دەستم دەرناچێ
ئەوەی بمەوێ بەدەستی دەھێنم
بۆ تۆش بەو شێوەیە دەبم

+ مەبەستت چیە ؟

- مەبەستەکەم ڕوونە
ئەوەی بمەوێ بەدەستی بھێنم
واتە کەس جگە لەمن ناتوانێ تەنانەت پەنجەشی بۆ بەرێ

کات ئەوە دەردەخات
بزانین قسەکان و کردارەکان وەك یەکە تێھیۆنگی سەرنجڕاکێش

+ بەختێکی باش بۆ ھەر کارێ کە دەیکەیت

- ئەوە ئەوەیە کە دەمویست
خواستنی بەختێکی باش لە کچێکی جوانن کە بەدڵ ئەمەوێ

ئەوە دەڵێ چی ؟
وابزانم گفتوگۆکەمان زیاد ڕۆشت
دەبێ لێرەیا بوەستێ

تەنھا سەیری نامەکەیم کرد وەڵامم نەدایەوە
دڵم بە خێرایی لێ ئەدات

ئەم کوڕە ھەرچی بیەوێ دەیڵێ
شەرم ناکات !

~ ~ ~

جەژنتان پیرۆز بێ خوێنەرە جوانەکانم
ھەموو کاتێ بە دڵخۆشی بمێننەوە
ھیوای باشترین بۆ ئێوە ئەخوازم
💕💕💕

لە کەم و کورتیم ببوورن
کاتیش وەك ھەموو کاتێ کەمە و فریای ئەوەنە ئەکەوم
🥺

Continue Reading

You'll Also Like

23.1K 2.7K 14
سڵاو هاوڕێیان ئەمە یەکەم چیرۆکمە هیوادارم بە دڵتان بێت لە کاتی خوێندنەوەی چێژی لێ ببینن تب/ئەم چیرۆکە هەموو مافێکی بۆ خۆم ئەگەڕێتەوە تکایە بێ پرس یە...
440K 10.6K 86
"ပူတင်းလေးကဘာလဲ" "ကိုကို့အပိုင်" "ကိုကိုတို့ကရောဘာလဲ " "မောင်နှမ" "ဟာ..."
280K 14.4K 83
🍁ကောင်းခြင်းတည်မြဲ.. 🍁 နိုင်ငံခြားပြန်ကောင်လေး။ ရုပ်ရည်၊ ပညာ၊ စည်းစိမ်ဥစ္စာပြည့်စုံကြွယ်ဝသူမို့ အတော်လေးကြီးကျယ်သည့်လူ။ သူ့ကိုသူလည်း အထင်ကြီးလွန်းပ...
1.2M 63.1K 50
အမိန္႔စည္း+သခြပ္႐ိုး ( ႐ွင္မႈန္းနံ႔သာ) အမိန့်စည်း+သခွပ်ရိုး ( ရှင်မှုန်းနံ့သာ) ခြင့္ျပဳခ်က္မရပဲ ငါ့အနားကထြက္ခြာခြင့္မျပဳနိင္ဘူး အသက္နဲ႔ခႏၶာတည္ျမဲေနသ...