گــونــاهـــبــار //

By PayDa1

13K 2.6K 3.7K

بە هاوار و دەنگی بەرز وتی لە کاتێکا کە ئاماژەی بۆ کچەکە ئەکرد"لێی جیابەرەوە ئەوە بێڕەوشتە ئێمە ئیتر ئەومان نا... More

Part 1
Part 2
Part 3
Part 4
Part 5
Part 6
Part 7
Part 8
part 9
Part 10
part 11
part 12
Part 14

part13

588 146 227
By PayDa1






لە مەعسوقیان پرسی سەبر چییە؟
وتی
چاوەڕوانی هاتنی نامەیەکە کە ئەزانی هیچ کاتێک بۆت نایەت
وە هێشتاش چاوەڕێی ئەکەی









وای خوایە ئەو شەوە چەن ناخۆشبوو چەنە درێژبوو

تەنیا نازەنین لامبوو هەر ئەی وت "چیت کرد ژوان چیتکرد.. ئەگەر عومەر بزانێ شێت ئەبێ"

ئەو قسانە زیاتر منی وێران ئەکرد.. وەک ئەوەی من شێت نەبم و ئەوانەم بوێ
لە نێو باوەشی نازەنین ئەوەنە گریام کە دەنگم کەوتبوو هەنسکم لە هەناسەم زیاتربوو... ئەو شەوە هەر بەدەم گریانەوە خەوم لێکەوت... یان جوانتر بڵێم نازانم کەوتمە بێ هۆشی یان خەو بوو.

بۆ بەیانییەکەی سەرو چاوم هەمووی ئاوسابوو چاوەکانم سور ببوون.. سەر ئێشەیەکی ئەوەنە قورسم هەبوو کە ئەتوت کێوێک بە هەموو قورساییەکەیەوە لەسەر سەرم دانراوە.

تا ئەو کاتەش هیچ کەسێک جگە لە خێزانی خۆمان نەیانەزانی کە من مارەبڕاوم لەگەڵ دایکم چوین بۆ ماڵی خاڵم.

کاتێک دایکم وتی "دوێنێ ژوان مارەی بڕاوە"

خاڵۆژنم بە خێرایی لەگەڵ هاوارێک هەستایەوە سەرپێ و کێشای بەسەر سنگیا خێرا بە سەرسوڕماوی وتی

"کوێربم.. چۆن مارەی بڕاوە؟ .. لە کێ؟"

لەگەڵ کاردانەوەی ئەو منیش دڵم پڕبوو و دەسمکرد بە گریان دایکم شتەکانی بۆ باسکرد ئەویش دەسی کرد بە گریان و بەدەم کێشان بە سەر سنگ و ڕوخساریا هەر ئەیوت

"من کوێربم بۆ ئەو بەختیەت عومەر من کوێربم...بوکەکەتیان برد عومەرم شانست نەبوو برا جوانەکەم"

خاڵۆژنم لەو لاوە بە کوڵ ئەگریا سازگاریش هات و پاڵی نام و بە هاوەرەوە وتی

"چۆن ئەوەت کرد ژوان چۆن کردت؟ چۆن ئەمەت بە خاڵم کرد"

هیچم بۆ ناوترا تەنیا بە حوزنێکەوە وتم

" تۆ نازانی سازگار نازانی"

ئەویش گریاو وتی

"چی نازانم؟ ئەمە چەن جار ها؟ چەن جار؟ ئەمە چەن جار دڵی خاڵم بشکێنی؟ تۆ چیت بە خاڵم نەکرد ژوان"

ویستم نزیک بمەوە دووبارە پاڵی نام و وتی

" بڕۆ دەرەوە ژوان.. بڕۆ دەرەوە نە ئەمەوێ بتبینم نە قسەت لەگەڵ بکەم
تۆ هیچ بیرت لە ئێمە نەکردەوە؟ بیرت لە خاڵم نەکردەوە؟"

بە دڵپڕییەوە وتی

"بەخوا خاڵم ئەم جارەیان شێت ئەبێ... بەخوا بەرگە ناگرێ و شێت ئەبێ... من ئەزانم ئەو چەن تۆی خۆش ئەویست"

پێشتر سازگار هەموو کاتێک پێی ئەوتم

"تۆ چی جادویەکت لە خاڵم کردووە وا شێتت بووە؟ سەر زمانی و ژێر زمانی تەنیا ژوانە... تەنانەت شەوانیش خەوت پێوە ئەبینێ"

بەخوا خۆشم ویست.. زۆر زۆرم خۆشویست بەڵام دڵنیابووم کە ئەو منی زیاتر خۆشئەوێ وەک لەوەی من ئەوم خۆشبوێ.. ئەو خۆشی ناویستم بەڵکو ئاشقم بوو

من کە بڕوام بە ئەشق نەبوو بەس بەخوا هەستی عومەر بۆ من تەنیا هەستێک نەبوو بەخوا ئەو ئاشقم بوو...

من ئەوەنەی بیرم لەوە ئەکردەوە گەر عومەر بزانێ چی ئەکا چی لێدێ ئەوەنە بیرم لە خۆم ناکردەوەو بۆ خۆم دڵگران نەبووم.

هەرچۆنێک بێ سازگارم لەگەڵ خۆم برد بۆ سەربان و لەوێ قسەم بۆکرد وتم

"تۆ نازانی سازگار.. نازانی ئێمە چی ژییانێکمان هەیە و چۆن ئەژین.. من تەنیا ئەوە بۆ خۆم ناکەم.. بۆ خێزانەکەمی ئەکەم، ناتوانم ئەوان ئاوا ببینم و شوێنی دڵم بکەوم"

ئەو هەر ئەگریا و منیش ئەگریام باوەشم پیاکرد و درێژەم بە قسەکانم دا و وتم

"سازگار توخوا پێی بڵێ.. پێیبڵێ بە ئێستاشەوەبێ پەشیمانم.. بڵێ ئێستاش هەر ئەوم خۆشئەوێ و ئەو لە دڵمایە
سازگار تخوا پێی بڵێ من بێوەفا نەبووم بەخوا ناچارم.. پێی بڵێ هیچ کاتێک لە خۆشویستنی پەشیمان نەبوومەتەوە بیڵی.. پێی بڵێ تەنیا لەبەر نەبوونی شوم کردووە.. ئەویش چەنێکە دەنگی نییە و نازانم کەی شتەکان چاک ئەبنەوە
ئیتر ئەوە ژییانە ئێمە لە چارەنوسی یەک نەنوسراوین... "

وێنەیەکی عومەرم لابوو نابووم بە دڵمەوە و ئەگریام بۆ کۆتا جار تێر سەیری وێنەکەیم کرد و ماچێکم کرد.. نەم ئەویست وێنەکەم لابێ چونکە بە هەر سەیرکردنێکی دڵم ئەبوو بە هەزاران پارچە.. وێنەکەم دا بە سازگار و دووبارە وتم

" تخوا پێی بڵێ چەن ناچار و پەشیمانم....پێی بڵێ گەر بە جەستەش بۆ یەک نەبووین بەخوا دڵم هەر بۆ ئەوە"

ئیتر دڵی سازگار چاک بوەوە و باوەشی لێدامەوە و بە شکاوییەکەوە وتی

"باش.. پێی ئەڵێم"

کە ڕۆشتمەوە خوارەوە خاڵۆژنم پێوەی دیاربوو کە هێشتا ئەگریا دووبارە وتی

"چیتکرد ژوان؟ مارەشت بڕا بێئەوەی پێمان بڵێیت؟ هەر نا ئاگادارت بکردینایەتەوە"

وتم"شتەکان زۆر لەناکاو بوون خاڵۆژن"

هاتە لامەوە و توند دەسی گرتم و وتی

"ئێستاش خۆ زووە.. پەشیمان بەرەوە ها... چی ئەبێت؟"

سەرم داخستو وتم
"ناتوانم خاڵۆژن.. ناتوانم.. داوای لێبوردن ئەکەم"

خاڵۆژنم دووبارە بە گریانەوە وتی

" لەبەر عومەر هەتا هیچ نەبووە"

پێم وت
"شتەکە ئەوەنە ئاسان نییە.. تازە ژییانە و وا ڕوویدا... دەسەڵاتمان نییە"

دەی منیش ناچار بووم.. کەس لە هەستی من تێناگەشت منیش وێران بووم و ئەبوو وا خۆم دەرخەم کە دڵخۆشم کە هاوسەرگیری ئەکەم چونکە بووکەکان دڵخۆشن.

بە ڕوونی شوێنەواری گریان بە ڕوخسارمەوە دیاربوو، بۆیە ئەو ڕۆژە مکیاژێکی زۆر تۆخمکرد خۆم گۆڕی بۆ ئەوەی پێوەم دیار نەبێت... کە تەواو بووم سازگار هاتە ژورەوە و بە سەرسامییەوە وتی

"وای خوایە!!... ژوان تۆ زۆر جوانیت.. بەڕاستی وەک بوک وایت"

کەمێک بێدەنگ بوو و وتی
"ئەگەر خاڵەم بەو جۆرە تۆی ئەبینی.... "

قسەکەی تەواو نەکرد... کەسمان قسەمان نەکرد بێ دەنگییەکی وا لە نێوانمان هەبوو کە گوێت لە دەنگی چرکە چرکی کاتژمێری سەر دیوارەکە ئەبوو.

ئەم ویست بڕۆم بۆ بازاڕ بۆ لای تاهیر..

ڕاستییەکەی دایکم داوای لێکردم کە بڕۆم چونکە ئیتر دەستگیرانمە.

کە ڕۆشتم بۆ لای دڵی خۆشبوو بە بینینم
بەخێرهاتنی کردم

بەڵام هیچ بابەتێک نەبوو لە نێوانمان کە باسی بکەین و هەر بە شەرمەوە وەستابووین... ئاخر ئێمە تەنیا کاتتێک لێک مارەکراین یەکترمان بینیبوو.. ئەبوو چی لەگەڵ بڵێم

دڵنیام لەوەی ئەویش بە دوای کردنەوەی بابەتێکدا ئەگەڕا.. وتی کە بەیانی خوشکەکانم ئەنێرم بۆ ماڵتام هەتا کەلوپەل هەڵگرن

وتم "پێویست ناکا ئەزیەت بکێشن کاتی زۆرمان ئەبێت"

وتی "نا ئەزیەت نییە.. کە هیچ هۆکارێک نییە بۆ دواخستنی کەواتە با لێی نەوەستین"

منیش بەوە ڕازیبووم و گەڕامەوە
هەر وەک ئەوەی کە وتی
بۆ بەیانییەکەی شەیما و لەیلا هاتن و منیش لەگەڵ دایکم و نازەنین لەگەڵیان ڕۆشتین بۆ بازاڕ.

ئەوکاتە لەیلا وتی" براکەم ئەیەوێت هەر ئەم هەینییە بتگوازێتەوە"

سەرسوڕماو بووم وتم
"بۆچی ئەم هەینییە؟ بۆ وا بەپەلەن؟ هێشتا زۆر زووە بۆ ئەوە"

لایلا وتی "براکەم حەز ناکات شتێکی گەورەبێت و درەنگی لێبکات ئەیهەوێت زوو شتەکان ببڕێتەوە"

وتم "ئاخر بەیانی بارانە
ناگونجێ.. تەنانەت کەش و هەوا هیچ باش نییە"

وتیان نا تازە هەموو شتێکمان ڕێکخستووە بۆیە هەر ئەمڕۆ هەموو کارەکان تەواو ئەکەین.. هەموو پێداویستییەکانت هەڵگرە.

بێ بەختی من هەر لەو ڕۆژەوە دیاربوو
تەنانەت دوکانەکانو بازاڕیش هیچ کەلوپەلێکی تیانەبوو لەبەر دابەزینی دۆلار و باری ناهەموواری هەرێم هەموو شتێکیان هەڕاج کردبوو و تەنیا هەنێ شتی بێ بەها و کەم مابوونەوە
سەرمان ئەکرد بە هەر دوکانێکا گسکی لێدرابوو.. ئەسڵەن هیچ نەبوو بۆ کڕین بشێت

لەیلا وەک دنیا دیدەیەک خۆی دەرخست و وتی

"بۆ ئێستا با زێڕەکان نەکڕین چونکە نرخ لە گۆڕاندایە با زەرەر نەکەی کەی نرخی نزمەوەبوو جا بە دڵی خۆت شت بکڕە"

دایکی داماوم کە کارێکی بە زێڕ و پارە نەبوو.. منیش کە تەمەنم مناڵبوو لەوانەم نازانی یان هەر گرنگیم پێی نادا
بە قسەکەی قایل بووین و دەمەو ئێوارە گەڕاینەوە ماڵەوە.

کاتێک کە باوکم زانی هیچ زێڕێکمان نەکڕیوە زۆری پێناخۆش بوو
خێرا بە دایکمی وت

" ئەسڵەن ئەبوو تۆ هیچ شتێکت نەکڕیایە بەڵام بێ زێڕەکان نەهاتبای
ئاخر سەمیرە.. بەیانی کە کچەکەیان بە کراسی بوکێنی و بە بێ هیچ زێڕێک بینی چیمان پێ ئەڵێن؟.. ئەڵێن کچەکەیان فرۆشتووە...ئەزانی؟ ئەڵێن کچەکەیان فرۆشت!! "

من دانی پیائەنێم دایکم زۆر فەقیربوو
دڵنیام لەوەی ئەوانەی باوکم بیری لێئەکردەوە ئەو بیری لێناکردەوە

باوکم وتی بە هەر نرخێک بێ ئەبێ بۆ بەیانی زێڕ هەبێت... ئەگەر بە زۆریش بووە هەر یەکێک ئەدۆزمەوە دوکانمان بۆ بکاتەوە پێش ئەوەی ئەوان بێن".

من کە ئەوەنە شکاو بووم کە توانای بیرکردنەوەم لەوانە نەبوو

شەوی زۆر ناخۆش.. شەوانێکی زۆر درێژ و بێ ڕوناکی لە ژییانم هەیە بۆیە ناتوانم ناوی لێبنێم ناخۆشترین

بەڵام یەکێک بوو لەو شەوانەی کە پێم وابوو ئیتر بە هیچ جۆرێک خۆری خۆشبەختی من هەڵنایات و هیچ کاتێک دیمەنی خۆرهەڵاتن نابینم.

کاتێک ئەو ناوە بە تەواوی چۆڵ بوو و هەموان ڕۆشتنەوە
چومە ژورەوە دانیشتم و تاهیریش بە دوامدا هات و لامەوە دانیشت.
یەکەم شت کە وتی ئەوەبوو کە بە خێرایی پرسی
"ئەو ژنە کێبوو کە ئاوا بە کوڵ بۆت لە دایکت زیاتر بۆت ئەگریا"
وتم "خاڵۆژنم ئەڵێی؟"
وتی "دەی دیارە کامیان ئەڵێم.. بۆ چەن کەسیان وا بە خراپی لە باوەشیان کردی و ئەگریان"
ئەمزانی کە ئەم پرسیارانەی ئاسایی نین و لە شوێنێکی ترەوە سەر هەڵ ئەدەن.
وتم "ئێ ئەوە خاڵۆژنمە.. لەبەر ئەوە وا ئەگریا کە من هەر لە ماڵی ئەوان گەورەبووم و وەکو کچی خۆی وام"

تاهیر کەمێک وەستاو هەر بە شێوازی خۆی وتی
" دایکت لای لەیلا وتبووی برای خاڵۆژنی هاتوون بۆ داوایی.. بۆچی ڕازی نەبوویت بەوان؟"

ئەزانم من لە ژییانم هەڵەی زۆرم کردووە
یەکەمیان ئەوەبوو کە بێ ئەوەی لە هەستەکانی خۆم دڵنیابم دیلانم ڕەتکردەوە... وە لەو هەڵەیەم گەورەتر ئەوەبوو کە دوای ئەوەی هەموو شتێک کۆتایی هاتبوو نامەم بۆ دیلان ناردەوە و  بوومە هۆی دەسپێکی خۆشەویستییەکی هەڵە کە تەنیا بووە هۆی ئازاردانمان.

بەڵام لە هەموو هەڵەکانم گەورەتر کە هەموو تەمەنم لێی پەشیمان بووم
هەڵەی ئەو شەوەم بوو.








Continue Reading

You'll Also Like

40.6M 1.1M 42
When Arianna marries billionaire Zach Price to save her family, she doesn't expect to fall in love with a man who'd always consider her a second choi...