گــونــاهـــبــار //

By PayDa1

13K 2.6K 3.7K

بە هاوار و دەنگی بەرز وتی لە کاتێکا کە ئاماژەی بۆ کچەکە ئەکرد"لێی جیابەرەوە ئەوە بێڕەوشتە ئێمە ئیتر ئەومان نا... More

Part 1
Part 2
Part 3
Part 4
Part 5
Part 6
Part 7
Part 8
part 9
part 11
part 12
part13
Part 14

Part 10

653 173 150
By PayDa1

ئەگەر هەوڵت نەدا بۆ بەدەستهێنانی ئەوەی ئەتەوێت
مەگری بۆ ئەوەی لە دەستتداوە








وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە.






بۆ ڕازیبوون بە هاوکار مێشکم شتێکی ئەوت و دڵم شتێکی تر...
ئەم وت ئەی ئەگەر تا چەن ساڵێکی تریش ڕێگەی کەرکووک هەر نەکرایەوە
ئێمە چۆن ئەژین؟ چۆن بەرگە ئەگرین؟
کێ ئەزانێ کەی ئەم گرانییە تەواو ئەبێت؟.

ئەو بارودۆخەی کە من تیای بووم
ئەو ژییانەی کە من لەو کاتەیا تیای ئەژییام هی ئەوە نەبوو کە بە دوای دڵم بکەوم.

هی ئەوە نەبوو کە بیر لەوە بکەمەوە بەڵێنێکم داوە و ئەبێ بە جێی بگەیەنم
هی ئەوە نەبوو بیر بکەمەوە و بڵێم دڵێک ئەشکێنم.

چەندان شەو لەگەڵ نازەنین ئەکەوتینە ئەو باسانەو قوڕگم ئەگیرا

هەموو کاتێک بەو ئازارەی لە ناخم هەبوو داخم ئەخواردەوە و بە قوڕگێکی پڕ لە گریانەوە ئەم وت

ئەم جارەیان هەر کەسێک بێتە داوام پێی ڕازی ئەبم

جا هەر کەسێک بێ دەوڵەمەند یان هەژار
هەر ئەوەنەی بتوانم کەمێک باری ماڵەوە سوک بکەم و بتوانم یارمەتییەکیان بدەم.

بۆ ڕۆژی دواتر دوا نیوەڕۆکەی بوو
دایکم لەگەڵ دوو ئافرەت هات بۆ ماڵی پورم.

من کەسیانم ناناسی بەڵام وا دیاربوو پورم ئەوەیانی ئەناسی کە گەورەتربوو.
بەخێرهاتنی کرد و هاتنە ماڵەوە
پورم پرسی "ئێوە چۆن یەکتان گرتووە؟ لە کوێوە هاتون و بۆ کوێ ئەچن؟"

دایکم وتی"لە تەعزێیەک یەکمان بینیوە و ڕێمان یەکە.. ئیتر هاتم ژوانیش لەگەڵ خۆم ببەمەوە ماڵەوە"

ئەوان دەستیان کرد بە قسەی ئاسایی
بەڵام شتە نامۆکە نیگا سەیرەکانی ئەو دوو ئافرەتەبوو کە بە بەردەوامی سەیریان ئەکردم و جار جارە چپەیان ئەکرد.

ئەم زانی ئەمە تەنیا ڕێککەوتێکی ئاسایی نییە و شتێک هەیە.

دایکم وتی" دەی ژوان هەستە خۆت ئامادە بکە ئەڕۆینەوە"

وتم "نامەوێ بێمەوە و حەز ئەکەم چەن ڕۆژێکی تریش لێرەبم"

بەڵام دایکم وتی "نابێت.. باوکت وتویەتی بیهێنەوە".

کە ڕۆشتم شتەکانم کۆبکەمەوە و خۆم ئامادە بکەم دایکم و پوریشم دوای چەن ساتێک بە دوامدا هاتن.

پورم بە چپەوە لە دایکمی پرسی
" ئەمانە کێن؟ بۆ هاتوون؟!"

دایکم لە وەڵامدا وتی.
" هاتون بۆ داوای ژوان بۆیە لەگەڵ خۆم هێنامن تا بیبینن"

دایکم ڕۆشتە دەرەوە و منیش چوم تا جانتاکەم بهێنم و بڕۆم
هاوکار لە ژورەوە ڕێی پێگرتم و بە پێکەنینەوە وتی
"خۆمانت بیر نەچێ ها.. نەکەی وەڵامی بەڵێیان بەیتێ"

منیش هەر وەک هەموو جارێک سەرم داخست و بێدەنگ هاتمە دەرەوە.

کە لە ڕێگە ئەڕۆشتینەوە یەکێکیان دەستی پێکرد و وتی.
"ئێمە هاتوینەتە خوازبێنی تۆ بۆ برای من"

وتم "ئێوە خوشکن؟"
ئەوەیان کە گەورەتر و بە هەیکەلتر بوو وەڵامیدایەوە و وتی
" نا خوشک نین.. من هەر لەگەڵی هاتووم.. دراوسێین ئێمە"

ئەوەی تریان مناڵتر و جوانتر بوو
ناوی لەیلا بوو

لە لەیلام پرسی "باشە براکەی تۆ تەمەنی چەنە؟"

لەیلا وتی" 24 ساڵە"

منیش خۆم ئەو کات 18 ساڵ بووم لام ئاسایی بوو کە ئەوەنە نێوانمان هەبێت

لەیلا وتی"تۆ چی بەشێکت تەواو کردووە؟ براکەم خۆی مامۆستایە بۆیە حەزی لە کچێک بوو کە خوێندنی تەواو کردبێت"

وتم مەحەدی ئەندازیاریم تەواو کردوە (تیجارە). |ئێستا لای خۆمان پێی ئەڵێن ئامادەیی پیشەیی|

دوای کەمێکی تر لەیلا دووبارە بە دودڵییەوە پرسیاری کردەوە
وتی "ئەی ئەگەر ئەو کوڕە خوشکێکی هەبێ لە تەمەنی من و لەسەر ماڵبێ واتە هێشتا هاوسەرگیری نەکردبێ
ڕازی ئەبی لەگەڵیان بژی؟ ئەتوانی لەگەڵی بگونجێیت؟"

لەیلا خۆی لە سییەکانی تەمەنی بوو
بۆ وەڵامی پرسیارەکەی کەمێک وەستام
دواتر وتم "ئەی بۆ نا... ئەگەر هاتوو ئەم پەیوەندییە سەربگرێ من هیچ کێشەیەکم نییە"

من لە دڵەوە هێشتا بەتەمای ڕازی بوون نەبووم
بەڵام ناکرا هەر لە ڕێوە ازنیان بەی.
هەر بە گفتوگۆیەکی ئاسایی وەرمگرتبوو.

هەر بەدەم قسەوە گەشتینە ناو بازاڕ
لەیلا و ئەو ئافرەتەی تر کە اوی شەیمابوو
وتیان هەتا ئەو دوکانە ئەڕۆین، دوکانی براکەمە ئێستا دێینەوە.

زۆر حەزم ئەکرد کوڕەکە ببینم
کەمێک نزیک بوومەوە و سەیرم کرد کوڕێکی کەچەڵم بینی کە تەنیا دواوەی سەری لێم دیاربوو.

دوای چەن خولەکێک لەیلا هاتەوە و وتی
"تەواو ئێمە لێرەوە ئەڕۆینەوە ئەگەر قسمەت بوو دووبارە دێینەوە"

خواحافیزی کرد و ئێمەش سەر پاسی خۆمان کەوتین بۆ ئەوەی بڕۆینەوە ماڵەوە.

ئەو کاتە دایکم وتی "ژوان هیچ پارەیەکت لایە؟"
وتم"نا هیچم لا نییە بۆ؟"

وتی "بۆ پارەی پاسەکەم بوو منیش هیچم لانییە"

خەریک بوو شێت بم کە ئەمەم لە دایکم بیست
زۆر توڕەبووم.. ئاخر ئێمە لەو کاتەیا ئەبوو چی بکەین؟ لە ناو ئەو هەموو خەڵکە بمان وتایە پارەمان پێ نییە.

بە توڕەیی بە دایکمم وت
" باشە کە پارەت پێنەبوو بۆ لەوێوە دوای ئەمانە کەوتووی بۆ ماڵی پورم؟ تۆ چی ئیشت هەبوو لەوێ؟"

دایکم وتی "ئاخر وتیان ئەگەر ئێستا کچەکەمان نیشان نەدەی ئێمە جارێکی تر نایەینەوە"

دایکی داماوم.. ئەو کاتە قسەکەیم زۆر لا ناخۆشبوو.. بە ئێستاشەوە ئەزانم کارەکەی هەڵەیە.. بەڵام ئەو ئەیویست ئێمە لەو ژییانە هیچ و کولەمەرگییە ڕزگارمان بێت و دوای ژییانی خۆمان بکەوین.

وتم"ئێ جا چییە با نەیەنەوە.. ئەوان هاتوون داوای کچ بکەن.. ئەوان ئەبێ خەمی ئەوەیان بێ و دوای تۆ بکەون نەک تۆ دوای ئەوان بکەوی.. بۆچی ئاوا خۆمان کەم ئەکەیتەوە؟!"

دایکم هەر ئەی وت ئێ قەیچێکە لای ماڵەوە کە دابەزین انجا پارەکەی ئەدەینێ.

ئەو قسانەی ئەوەنەی تر شێتی ئەکردم.
ئێمە هەر لەو دەمەقاڵێیەیا بووین
لەیلا لە پەنچەرەکەیدا و وتی
"پارەکەتان واسڵ کراوە"

وای ئەو قسەیەی چەن ئاسودەیی پێبەخشیم
لەو کاتەیا لەیلام وەک ڕزگاری خۆم ئەبینی.












ئەو فرمێسکانەی دوسی شکستهێنانت لە کاتێک ئەیڕێژی
ئەو ئارەقانەن کە ئەبوو لە کاتی هەوڵدان بۆی بیڕێژی

گرنگ نییە چەن قورسە
تەنیا بە هەوڵدان و بەردەوامبوون پێی ئەگەی


وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە





Continue Reading

You'll Also Like

40.6M 1.1M 42
When Arianna marries billionaire Zach Price to save her family, she doesn't expect to fall in love with a man who'd always consider her a second choi...