تەنھا منو تای مابوین کە نانمان نەخواردبوو لەسەر مێزەکە دانیشتبووین
: خاوەنشکۆ
— وەرە ژورەوە وەزیر
: سڵاو خانمەکەم
« سڵاو
: خاوەنشکۆ ھاتبووم داوای ئیزنت لێکەم بۆ دەست کردن بە ئامادەکاری بۆ ئاھەنگەکە
— ئۆو من ئەوەم لەبیر کردبوو زۆر باشە ئەتوانن دەستپێبکەن
: بەیارمەتیتان خاوەنشکۆ
« ئاھەنگ ؟
— بەڵێ ئاھەنگی باڵۆن دڵنیام زۆرت بە دڵ ئەبێت
« کەی ئاھەنگەکەیە
— سێ رۆژی تر
« ھم باشە
— شیرینەکەم من ھەنێ کارم ھەیە ئەچمە ژورەکەم
« کەواتە منیش ئەچمە ژورەکەم
لەدوای نانخواردن تێلم بۆ ھۆڵیا کرد کەمێک لەسەر کاروباری کۆمپانیا قسەمان کرد
گوێم لە تەقەی درگاکەبوو
« وەرە
: ھێنزا
« جیمین
: ئەمەوێ کەمێک قسەکەین
« باشە با قسەکەین
لەسەر کورسییەکانی بارکۆنەکە دانیشتین
: ھێنزا زۆر دەمێکە ئەمەوێ ئەمەت پێبڵێم بەڵام نەم ئەتوانی
« ئەتەوێ چی بڵێی جیمین ؟
: ھێنزا من تۆم خۆشەویت
ھیچم نەوت سێری روخساریم کرد چاوەکانی سوربوو پربوو لە فرمێسک لەکەیەوە ئەمە ئەگوزەرێتو من ئاگاداری ھیچ شتێک نیم
: ئەزانم تۆ خاوەنشکۆت خۆشەوێت بەڵام ئیتر نەمەتوانی لەمە زیاتر بیشارمەوە
« جیمین تەنانەت نازانم ئەبێ کاردانەوەم چۆن بێت
: ھەمیشە وەک ھاورێ سێرت کردوم ئەزانم بەڵام من ھیچ کات وا سێرم نەکردوی
« جیمین من ھەر وەک جاران بە ھاورێی خۆمت دائەنێم
ھەستا چۆیە ژورەوە تورەبوو فرمێسکە کانی ھاتەخوارەوە
: من ناتوانم تێئەگەیت من بەرگەی ئەوە ناگرم کە وەک ھاورێ سێرم ئەکەیت !!
« جیمین ھاوار مەکە لەبەر ئەوەی تۆ منت خۆشەوێت چاوەرێ مەکە منیش ھەمان ھەستم ھەبێ بۆت
: ھێنزا !!
بە بەرزی ھاواری کرد
درگای ژورەکەم بە قایمی کرایەوە
— جیمین تۆ کێیت ھەتا ھاوار بەسەر خۆشەویستی منا کەیت ھاا
« تایھێۆنگ ھێوربەوە
— پێم بڵێ بۆ ھاوارەکەی چیت ئەوێ لە ھێنزا
: خاوەنشکۆ من ..
— تۆ چی
جیمین قەلەق بوو لە وتنی راستییەکان وە ھیلاکیش بوو لە شاردنەوەی ھەستەکانی بۆ ئەو ئیتر ئەمە کۆتای بوو
: خاوەنشکۆ من ھێنزام خۆشەوێت
تای چاوی تا دوا ئاست کرایەوە باوەری بەوە ناکرد کە گوێی لێبوو ئەگەر لە جێگەی جیمین کەسێکیتر ئەم قسەیەی کردایە تای ھەرگیز باوەری نە ئەکرد
وردە وردە روخسارە شێواوەکە گۆرا بۆ تورە سێری جیمین ی کرددوای ئەوە من
لە جیمین نزیک بۆیەوە
— لەکەیەوە چاوت بریوەتە خۆشەویستەکەم پارک جیمین
: خاوەنشکۆ ھیچ کات نەمویستووە خیانەت لە تۆ کەم بەڵام نەشمەتوانی دەست گرم بەسەر ھەستەکانما
— لەبەر ئەوەی نەتوانیوە دەسگری بەسەر ھەستەکانتا وا ئەزانی بێ تاوانی
: خاوەنشکۆ ئەزانم کە بێتاوان نیم
— پارک جیمین بۆچی وات کرد من تۆم بە برای خۆم دانابوو
: داوایلێبوردنەکەم
جیمین بە کۆتا قسەی خاوەنشکۆ تێکشکا چونکە ئەوان ھەمیشە وەک برابوون
— برۆ دەرەوە
جیمین دورکەوتەوە لە ژورەکە چۆیە دەرەوە تای لە من نزیک بۆیەوە
« بمبورە من تۆم لە براکەت کرد
— ئەوە خەتای تۆ نییە ئەوە خەتای ئەوە کە ئاشقی کەسێکی ھەڵە بووە
« ئەتەوێ چی بکەی
— ئەو ملی ئەپەرێندرێت
« چی !؟ ئەوە تۆ باسی چییەکەیت تای
— ئەو خیانەتی لە خاوەنشکۆ کردووە ئەوەش سزاکەیەتی
« نەخێر تۆ ئەمە ناکەیت
— ئەوە پەیوەندی بە تۆوە نییە
« تای قسەی بێمانا مەکە تۆناتوانی وا بکەیت
— ھێنزا دمت داخە وتم پەیوەندی بە تۆوە نییە
« تای سوێنەخۆم ئەگەر ئەم کارەکەیت ئەبم بە شاخە سەھۆڵێک ئەگەر ئاگر لە خۆشتو کۆشکەکەت بەربەیت ناتوانی بمتوێنیتەوە
— بۆچی واکەیت ھم بۆچی ئەوەنە گرنگی بە ژیانی ئەو ئەیەیت
« چونکە ناکرێ سزایەکی وا گەورەی بەیت تەنھا لەبەر ئەوەی ئاشق بووە
— ئەو ئاشقی تۆ بووە تۆ تەنھا ھی منیت
« تایھێۆنگ
— باشە بەڵام ئەو لێرە نامێنێتەوە
ھەر لەگەڵ خۆرھەڵھاتن تایھێۆنگ بریاری دورخستنەوەی
جیمینی یا ھەمووان بێتاقەت بوون جیمین لە ژورەکەی خۆی بوو خەریکی کۆکردنەوەی جلەکانی بوو
کەمێک سەرم لارکردەوە لە درگاکەوە
« جیمین ؟ ئەتوانم بێمە ژورەوە
: ئەوە کەی قسەیە ھێنزا فەرموو
« بمبورە جیمین من نەمئەویست ئەمە روبات
: ھێنزا ئەمە ھەڵەی منە ھەرلەسەرەتاوە ئەمزانی ئەمە روئەیات
: جیمین تکایە ھەوڵبە خۆش بژیت وە ھەلێکی تر بە خۆت بە کە بتوانی کەسێکی ترت خۆش بوێت
: خەمی منت نەبێ شازادە من باشەبم
تەواو بوو لە کۆکردنەوەی جلەکانی و سەیری منی کرد باوەشم پیاکرد ھەستم بە فرمێسکەکانی کرد کە کەوتە سەر شانم
دورکەوتمەوە لە ژورەکەی چومە دەرەوە ھەر لەگەڵ داخستنی درگاکە فرمێسکەکانم ھاتە خوارەوە ھموو ئەمانە بەھۆی منەوە روئەیات
ھەموویان وەستابوون ماڵئاوایان لە جیمین ئەکرد
ھیچ کەس بەرادەی ھەلین خەمبار نەبوو باوەشی کرد بە جیمینا فرمێسکە کانی بە خور ئەھاتە خوارەوە
دڵم ئازاری ھەبوو ئەوان دوھاورێی مناڵیبوون کە تازە بەیەک گەشتبونەوە بەڵام زۆر زوش جیا بونەوە
جیمن پێش ئەوەی بچێتە ناوسەیارەکەی بۆ کۆتا جار ئاوری یایەوە سێری ئێمەی کرد دواتر سەری بەرز کردەوەو سێری کۆشکەکەی کرد ئەو ئەیویست ماڵئاوای لە تایھێۆنگ بکات بەڵام تای رێگەی نەیا ھەر زوو رویکردەوە بەردەمیو چۆیە ناو سەیارەکەی و
رۆشت
جۆنک کوک ھاتە بەردەمم بە تورەی سێری ئەکردم
: ھۆکاری ھەموو ئەمانە تۆیت ھێنزا
لەدوای قسەکەی بەتورەی بەلاما رۆشتە ژورە ئەوانیتریش بە دوایا رۆشتن
جۆنگ کوک ھەقیەتی ھەرچەنێک تورەبێت من ھاورێنیکەکەیم لەو سەند
بەرەو ژوری کارکردنەکەی تای رۆشتم
ویستم بچمە ژورەوە پاسەوانەکەی ھاتە بەردەمم
: خانمەکەم خاوەنشکۆ فەرمانی کردووە کەس نەچێتە ژورەوە
« لاچۆ لە بەردەمم
درگای ژورەکەیم بە ھێواشی کردەوەو چومە ژورەوە ھەر زوو سەری ھەڵبریو سێری کردم
« تایھێۆنگ
— وەرە بۆلای من ھێنزا
ھەرکە لە پاڵیا دانیشتم باوەشی پیاکردم سەری لەسەر سنم دانا بە زەحمەت ھەناسەی ئەیا
بۆ ساتێ ئاواتە خواز بووم نەھاتمایەتە ئام کۆشکە بۆ ئەوەی ھیچ کام لەمانە رونەیات
ئەمتوانی لە ھەموو کاتێکا لەسەر قاچەکانم بۆستموو بەھێز دەرکەوم بەڵام بینینی فرمێسکەکانی تای منی لەناو ئەبرد
« تایھێۆنگ
— بەڵێ
« بیرتە منت برد بۆ خانوی خەونەکانم
— ئھم
« دەی ھەستە با برۆین بۆ ئەوێ رۆژی ئاھەنگەکە ئەگەرێینەوە
— ھێنزا کاری زۆرم ھەیە
« نامجون ھەموو کارەکانی تۆ ئەکات دەی ھەستە
— باشە بەڵام من شۆفێری ناکەم
«زۆر باشە من ئەیکەم
ھەلینەکەم ھیچ باش نییە ئەو دورخستنەوەی جیمین ئەوی تێکشکاند
بەرەو ژورەکەمان رۆشتم کە درگاکەم کردەوە لەبەردەم پەنجەرەکە وەستابوو سێری دەرەوەی ئەکرد
: تاقانەکەم
' نامجون
: ئەی کەمێک پێش ئێستا بەڵێنتنەیا نەگریت ؟
' جونی من بیری جیمین ئەکەم
: شیرینەکەم وا لە خۆت مەکە تەنھا کاتژمێرەک ئەبێ رۆشتووە
' بەڵام ئەزانم کە ھەرگیز ناگەرێتەوە
: ئەگەر ئەو نەیەتەوە ئێمە ئەچینە سەردانی
' بەراست تۆ ئەمبەیتە لای ؟
: شیرینەکەم تۆ چیت بوێت من ئەیکەم
نامجون کەمێک نزیک تر بۆیەوەو چۆیە بەردەم ھەلین باڵەکانی بڵاو کردەوە
: ئەتەوێ کەمێک بفرینو فرمێسکەکانمان وشک کەینەوە
بە شیرینی سەری لەقاند بۆی باوەشی کرد بە کەمەری نامجونا لەبەر ئەوەی باڵای زۆر کورتر بوو لەچاو ئەوادا
، جۆنگ کوک
: بەڵێ پەری
، باشتریت ؟
: ئھم
، جۆنگ کوک ھەستناکەی ئەمە بۆ جیمین باشتر بوو
: مەبەستت چییە
، ئەو ھەموو رۆژێ ھەزار جار دڵی ئەشکا بە بینینی ئەشقەکەی لەگەڵ کەسێکی تر
بەڵام ئێستا کە دورکەوتۆتەوە شانسی لە بیرکردنی زیاترە
: پەری ئێمە لە مناڵییەوە بە یەکەوەین ئەوە بۆ من زۆر قورسە
زیاتر رویکردە جۆنگ کوکو خۆی رێک کردەوە دەستی جۆنگ کوکی گرت
، جۆنگ کوک لەبەر ئەوەی ئەوت زۆر خۆشەوێت دڵت بەم بریارە خۆش بێت لەبەر ئەوەی ئەو ئێستا ئاسودەیە ھەموو شتێکی بە خاوەنشکۆ وت و ئەو بارە قورسەی سەر شانی لابرد
تکایە بۆ ئەمە ھێنزا تاوان بارمەکە تۆ ئەزانی کە ئەو ھیچ تاوانێکی نییە
جۆنگ کوک تەنھا بە خەمباری گوێی بۆ پەری گرتبوو
ھیچی نە ئەوت
Vote 🎉