||لـەژێـر سـێـبـەری مـانـگ||...

By shannon-Vk

22.9K 3.9K 3.1K

«لەژێر سێبەری مانگ و لەژێر سێبەری تریفەی مانگ لەژێر سێبەری دارەکان و لەژێر سێبەری گەڵاکان لە ژێر سێبەری خەڵکی... More

part 1
part 2
part 3
part 4
part 5
part 6
part 8
part 9
part 10
part 11
part 12
part 13
part 14
part 15
part 16
part 17
patrt 18
part 19
part 20
part 21
part 22
part 23
part 24
part 25
part 26
part 27
part 28
part 29

part 7

901 184 186
By shannon-Vk

🌙under the shadow of the moon🌙

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هەفتەیەک تێپەڕیووە بەسەر ئەو شەوەی تێی کووکی ماچ کرد
لە ڕاستیدا مایەی سەر سوڕمان و پرسیار کردنە
بۆچی کەسێک تەنها چەند ڕۆژێک بێت کەسێک بناسێت
نزیکبوونەوەی لێی بگاتە ڕادەی ماچ کردن بەبێ ڕەزامەندی کەسی ماچ کراو
ڕۆژەکان تێئەپەڕین کووک تا ئەیتوانی خۆی بە دوور ئەگرت لە تێی
کووک بە بێئابڕوو ناوی تێی ئەبرد لای خۆی
ئەو زۆر ڕقی لێی بۆتەوە
تەنانەت تێیش ڕقی لە کووک هەڵگرتووە لە کاتێکدا
کووک لەسەر حەقە

کووک تا ئێستاش چاوەڕێی وتنی داوای لێبوردنە لە زاری تێیهیۆنگەوە
بەڵام تێی بە هیچ شێوەیەک ئامادەی ئەوە نیە داوای لێبوردن بکا
هەر لەبەر ئەوەشە کووک ڕقی لێی هەڵگرتووە

.

یوبین: ئێستاش گوێم بۆ گرتووی ئەگەر دەتەوێت قسەم بۆ بکەی دەربارەی ئەو شەوە

هەر یەکە لە تێی و یوبین لەسەر دارە گەورەکە بوون
بەبێدەنگی دانیشتبوون تا یوبین ئەو قسەیەی کرد

تێی: یوبین واز بێنە
"بەبێزاری وتی"

یوبین: دەزانم هۆکارێکت هەبووە بۆچی نای درکێنی
سەیرکە ئەتوانی متمانەم پێ بکەی هەم من تۆ بە هاوڕێی خۆم ئەزانم
"لەکۆتاییدا بزەی کرد"

تێی بەبێ بڕواییەوە سەیرێکی یوبینی کرد دوای ئەوە هەناسەیەکی قوڵی دایەوەو دەستی کرد بە قسە کردن

تێی: لە ڕاستیدا ئاگاداری خۆم نەبووم ئەو شەوە وەک ئەوەی سێ بتڵ ڤۆدگام خواردبێتەوە و نەتوانم ڕوخساری مرۆڤەکان بناسمەوە
جونگکوک زۆر لەو دەچوو
"سەری دانووستاند کاتێک کۆتا وشەی وت"

یوبین: لەکێ دەچوو
"وتی بە پەرۆشەوە"

تێیهیۆنگ: ئەو لە خۆشەویستە کۆنەکەم دەچوو
"بە بێزارییەوە وتی وەک ئەوەی لای گرینگ نەبێ بەڵام لە ناخەوە سوچێکی دڵی هێشتا ئەوی خۆشئەوێت"

یوبین: واھ خۆشەویستت هەبووە؟! پێم بڵێ ناوی چیبوو؟
"بە بزەیەکی پەرۆشەوە وتی"

تێی: ئەوەندە پرسیار مەکە
"بە گرژی وتی"

یوبین: تەنها ناوەکەیم پێ بڵێ خۆ چیە
"بە نوزوە وتی"

تێی بەبێزاری و بە مۆڕەوە سەیری کرد

تێی: ناوی سوو ئاھ بوو

یوبین: لە ناوەکەیەوە دیارە کەوا زۆر لە خۆبایی بووە
ئاھ بوەستە سوو ئاھ ناوی کچە تۆ جونگکوکت بە کچ چواندووە؟
"بەسەر سوڕمانەوە وتی"

تێی: ئاھ نەخێر... تەنها بۆ ساتێک لەبەرچاوم بوو بە ئەو بەهۆی زۆر بیرکردنەوە لێی
"بەبێزاری وتی"

یوبین: ئهم
"چەند جارێک سەری بەمانای بەڵێ جوڵاند"

چەند خۆلەکێکە لە دوای ئەو گفتوگۆیە بێدەنگ بوون و هیچ ناڵێن تەنها سەیری دیمەنە جوانەکەی لادێ دڵبەرەکە ئەکەن تا جیمین بەوێدا تێپەڕی و سەیری کردن چەند چرکەیەک ڕاما لەوان چاوی کز کردەوەو قسەی کرد

جیمین: ئەم دوو مەیمونە چی ئەکەن لەسەر ئەم دارە
"وتی و یوبین پێکەنی کەمێک بە دەنگی بەرز"

تێی: گاڵتەمان نیە لەگەڵ یەک بەڕێز جیمین
"بە تیژی و بێزارییەوە وتی"

جیمین: بە من چی ئەوەی بێتە سەر زارم ئەیکەم بە میوانی گوێیەکانت

تای: هاهاها زۆر کۆمێدی بوو شیعرەکەت
"سەرەتا بە درمایی پێکەنی دواتر بە بێزاری سەیری جیمینی کردەوە"

یوبین: جیمین دەی تۆش وەرە
"بە بزەوە وتی"

جیمین: نەخێر خاتوو یوبین من مۆنکی نیم
"وتی و ڕۆشت"

یوبین: ئەگەر ئێمە مەیمون بین تۆ غۆرێلای
"بە هاوارەوە وتی و کەمێک خۆی دانوستاندەوە تا جیمین ببێنی"

تێی: من دەڕۆم
"وتی و بازیدا بۆ خوارەوە"

یوبین: چاوەڕێکە بەیەکەوە ئەڕۆین
"ئەویش بازیدا و لەگەڵ تێی کەوتنە ڕێ بۆماڵەوە"

بەدەم قسە کردنەوە گەشتن بە ماڵەوە شەو شادیان لەیەک کردوو هەردووکیان چوون بۆ ژوورەوە

تێی ڕۆشت بۆ چێشتخانەکە دۆلکەیەک ئاو لەسەر کاوانتەرەکە بوو گڵاسێکی لەناو کاوانتەرەکە دەرهێناو کەمێک ئاوی تێکرد و خواردییەوە لەوکاتەدا جونگکوک لەسەر پەیژەکان هاتە خوارە بەرەو چێشتخانەکە هات
تێی گڵاسەکەی داناوە سەر کاوانتەرەکە و
سەیری دواوەی کرد جونگکوکی بینی
کەمێک بەبێ دەنگی مانەوە و سەیری یەکیان کرد
وەک دوو دووژمن کە لەوە دەچوو ئارەزووی کوشتنی یەکیان هەبێ،
تێیهیۆنگ بەهۆش خۆی هاتەوە بە مۆنییەوە بەلای کووک دا ڕۆشت و شانێکی بەهێزی لە کووکدا کە وای کرد ئاڕاستەی قاچەکانی بگۆڕێ بەڵام نەکەوت

کووک: ئەگەر کوێر بووبایت ئەوکات حیسابێکی تری هەبوو
"بە تووڕەیی وتی و گڵاسێکی لەناو کاوانتەرەکە دەرهێناو لە دۆلکەکە کەمێک ئاوی تێکرد و خواردییەوە"

تێی سەیری دواوەی کرد تا کووک ببینێ
کووکیش ئاوڕی بۆ دایەوەو سەیری کرد

تێی:وای دانێ من کوێر بووم ئەی تۆ چی؟ خۆ تۆش کوێر نەبووی بۆ بەلای مندا تێپەڕی مادام وائەزانی من کوێرم؟

کووک: تەنها کەم ئەقڵێکی نەزانی تۆ
"گڵاسەکەی دانا بەلای تێیدا تێپەڕی بەڵام بەر لەوەی بەتەواوی بڕوات تێی قۆڵی بە توندی گوشی و خۆی لە گوێیەکانی نزیک کردەوە"

تێی: پێموابێ لەگەڵ تۆ لەیەک ماڵدا ئەژیم

"تب: بۆ ئەوانەی تێنەگەشتن تێی مەبەستی لەوەبوو
کەوا ئەو لەگەڵ کووک لەیەک ماڵدا ئەژیێت بۆیە وەک کووک کەم ئەقڵ و نەزانە"

کووک: چاوەڕێی ئەو ڕۆژەم لێرە بڕۆیت
"وای وت و بەتووندی قۆڵی لەناو پەنجە گەورە و درێژەکانی تێی دەرهێنا و ڕۆشتەوە بۆ ژوورەکەی"

تێی کەمێک لەوێ مایەوە دواتر ئەویش بەبێزاری بەدەم دووبارە کردنەوەی قسەکانی کووک کە بەشێوەیەکی ناشرین لاسایی دەکردەوە چوو بۆ ژوورەکەی
دەرگای ژوورەکەی کردووە
لەناوەڕاستی دەرگاکە مایەوە ڕووکەشێکی زۆر بێزاری نیشاندا وەک ئەوەی دەمی نا بەڵکو ڕوخساری قسە بکات و بڵێ بێزارم لەم لادێیە و خەڵکەکەی
دەمەوێ بڕۆمەوە بۆ شارەکەم و لەهەموو ئەمانە ڕزگارم بێت
بەڵام نا هێشتا کاتێکی زۆری ماوە لێرە
پێویستە دان بەخۆیدا بنێت و بەرگە بگرێت دەبێ ئیرادەی بەهێز بێت
بەڵام دووبار لەگەڵ هەموو ئەمانەشتدا
خەریکە یوبینی خۆشئەوێت و متمانەی پێئەکات
یوبین وەک کچێکی سەرشێت و سەرکێش دێتە بەرچاوی کە جیاوازی کردووە ئەو جیاوازییەشە وای کردووە لای تێی شیرین و متمانە پێکراو بێتە بەرچاو
بۆیە هەرکاتێک کارەکانی تەواو بێت ئەچێت بۆلای هاوڕێکەی یوبین تا کاتی لەگەڵ بەسەر ببا
وە دەربارەی کووکیش نایەوێ داوای لێبوردنی لێبکا
تێی بەخۆی ئەڵێت بۆچی دەبێت ناچار بم داوای لێبوردنی لێبکەم لەکاتێکدا بە ویستی خۆی نەبووەو
تەنها وەکوو شتێکی لەناکاو بووە بۆی کەوا خۆشی سەری لێ سوڕ مابوو
وە تێی وا ئەزانی داوای لێبوردن لە کەسایەتی کەم ئەکاتەوە و کوڕێکی لادێ شایەنی ئەوە نیە من کەسایەتی خۆمی بۆ کەم بکەمەوەو داوای لێبوردنی لێبکەم

تێی ڕۆشتە سەر جێگاکەی چراکەی تەنیشت بێدەکەی کوژاندەوە کە لەسەر مێزە بچوکەکە بوو بەڵام سوچێکی ژوورەکە هێشتا ڕووناک بوو بەهۆی ڕووناکی مانگەکە کە لەپەنجەرەکەوە دەهاتە ژوورەوە
مانگ بەشێوەیەکی جوان گەمارۆ دراوە بە ئەستێرە درەوشاوەکان کە دیمەنێکی جوانە و دڵبەرە
ئەوەش تێی دڵخۆش ئەکا
چونکە مانگ و ئەستێرە دوو شتە سروشتییە دڵخوازەکەی تایە
بەمجۆرە خەو بردییەوە و تا سپێدەیەکی تر چاوەکای لێکنا

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

915




Hope you liked it
💗

Continue Reading

You'll Also Like

44.1K 994 22
Isang groupo Ng kalalakihan na tagapag mana Ng ari-arian Ng mga magulang nito at groupo Ng kababaihan na anak Ng mayayamang political at may Isang da...
6M 47.5K 55
Welcome to The Wattpad HQ Community Happenings story! We are so glad you're part of our global community. This is the place for readers and writers...
21K 1.4K 30
The story is about a very prominent Rajput family in Rajasthan, well-known in their village, and they have a large business empire of the jewelry and...
157K 10.7K 125
Disclaimer: I do not own this story, this is just and heavily edited MTL. Full title: Stockpiling Supplies and Raising a Child in the Post-Apocalypti...