||لـەژێـر سـێـبـەری مـانـگ||...

By shannon-Vk

22.1K 3.8K 3K

«لەژێر سێبەری مانگ و لەژێر سێبەری تریفەی مانگ لەژێر سێبەری دارەکان و لەژێر سێبەری گەڵاکان لە ژێر سێبەری خەڵکی... More

part 1
part 2
part 3
part 5
part 6
part 7
part 8
part 9
part 10
part 11
part 12
part 13
part 14
part 15
part 16
part 17
patrt 18
part 19
part 20
part 21
part 22
part 23
part 24
part 25
part 26
part 27
part 28
part 29

part 4

818 159 266
By shannon-Vk

🌙under the shadow of the moon🌙

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


taehyung's pov

چاوەکانم کردووە بەهۆی تیشکی خۆرەوە نا
بەڵکو بەهۆی ئەو دەنگە دەنگەی لەدەرەوە دێت
ئەو منداڵانە نازانن بێدەنگ بوون چیە
ئای خوایە بێزار بووم
هیوادارم ئەو چەند مانگەی لێرەم ڕۆژەکان زۆر بەخێرایی بڕۆن

لەناو بیرکردنەوەکانم دابووم
کاتێک لەدەرگای ژوورەکەمیان دابوو
ویستم خۆم بکەم بە خەوتوو بۆ ئەوەی واز بێنن لەو دەرگا دانە
بەڵام بێسود بوو چونکە هەر جارێک دەنگی بەرزتر دەبوویەوە
بۆیە وتم وەرە

جونگکوک: ئاھ تۆ هەڵساویت

تێیهیۆنگ: من هەڵنەسابووم تۆ هەڵتساندم
"بە بێزاری وتم چونکە بەڕاستی بێزارم"

جونگکوک: دەی زۆر مەڵێ هەستە دوای ئەوەی نانی بەیانیمان خوارد
بەیەکەوە دەڕۆین لادێکەت نیشان دەدەم

تێیهیۆنگ: نەخێر من نامەوێ بێم بۆ خۆم دەخەوم بۆیە بڕۆ دەرەوەو دەرگاکە دوای خۆت داخە
"هەرکە قسەکانم تەواو کرد خۆم لەژێر بەتانیەکەم ناو پاڵکەوتم.... بەڵام ئەو کوڕە گەمژەیە بەمشێوەیە وازی نەهێنا"

جونگکوک: هەرئێستا هەڵسەوە ئەگەرنا مەنجەڵێک ئاوت بێدا ئەکەم

تێیهیۆنگ: تۆ گەمژەی یان چی بەمجۆرە خزمەتی میوانەکەتان ئەکەن ئێوە؟
"وام وت هەڵسامەوە لەناو جیگاکەم"

جونگکوک: ئەگەر میوانەکەمان لوتبەرز و لەخۆبایی و تەمبەڵ بوو بەڵێ

تێیهیۆنگ: کەواتە بڕۆ دەرەوە با خۆم بگۆڕم
"بەبێزاری وتم"

جونگکوک: بەڵام نەخەویتەوە چونکە بەڕاست مەنجەڵێک ئاوت پیا ئەکەم

تێیهیۆنگ: باشە
"وام وت و هەڵسامەوە"

ئەو منداڵە بێزارکەرە ڕۆشتە دەرەوە منیش لەسەر جێگاکەم هەڵسام و ڕۆشتمە گەرماوە
با درۆ نەکەم بەڕاستی گەرماوێکی خنجیلانەو بچوکە

دوشێکم کرد و هاتمە دەرەوە قژم وشک کردەوە
تاڵی قژە قاوەییەکانم کەوتۆتە سەر نیوچاوانم
ئەو شێوازەم زۆر بە دڵە

ڕۆشتمە خوارە و لەسەر یەکێک لە کورسیەکان دانشتم بەرامبەر ئەو منداڵە بێزارکەرە
وە دەستم بە نان خواردن کرد

داپیرە بیۆل: ئەی باوکت چۆنە کوڕەکەم
"سەیری کردم"

تێیهیۆنگ: ئەو زۆر باشە و خەریکی کاری خۆیەتی
"وام وت ئەویش ئهمێکی کرد"

end pov taehyung

دوای چەند خولەکێک تەواو بوون لە خواردنی نانی بەیانی جونگکوک شتەکانی کۆکردەوەو شۆردیشی دواتر لەگەڵ تێیهیۆنگ ڕۆشتن و ماڵئاواییان لە داپیرە بیۆل کرد

٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭

جونگکوک: ئەسپ سواری دەزانی؟
"وتی کاتێک خەریک بوو ئەسپێک بهێنێتە دەرەوە لە
تەوڵەکە"

تێیهیۆنگ: بەڵێ ئەیزانم
"وتی بە بێزاری کاتێک لەسەر کورسیەک دانیشتبوو"

جونگکوک: ئەو ئەسپە دەدەم بە تۆ تا ئەوکاتەی لێرەی
ئێستاش سواری ئەسپەکە ببە دەڕۆین بۆناو دارستان

تێیهیۆنگ: تۆ وتت لادێکەت نیشان ئەدەم

جونگکوک: سەرەتا دارستانەکەت نیشانئەدەم شوێنی زۆر جوانی لێیە
"وتی و ئەسپەکەی ڕۆسڵی دەرهێنا لە شوێنەکەی خۆی"

تێیهیۆنگ: باشە

هەردووکیان سواری ئەسپەکانیان بوون بە هێواشی بەبێ هیچ قسەیەک دەڕۆشتن لە ڕێگاکە

جونگکوک: دیمەنێکی جوانە وانیە!
"بە بزەوە وتی و سەیری بەردەمی دەکرد"

تێیهیۆنگ: نەخێر وانیە

جونگکوک بەسەیری سەیری کرد

جونگکوک: ئەوە تۆ بەڕاستتە؟
"برۆکانی گرژ کرد"

تێیهیۆنگ: بۆچی دەبێت درۆ بکەم؟
"بە بێ باکی وتی"

جونگکوک: نابێت بەو ڕادەیەش لوتبەرز بیت و جوانی سروشت نەبینی
"بە گرژی وتی"

تێیهیۆنگ: من لەو جۆرانە نیم بە منداڵێکی ناشرین بڵێم جوان و ماچی بکەم
بە بێزارییەوە وتی"

جونگکوک: ئەوە چ پەیوەندیەکی هەیە بەوەوە؟

تێیهیۆنگ: پەیوەندی هەیە شوێنێکم لا جوان نەبێت ناڵێم جوانە ئایا هەمان شت نیە؟

جونگکوک: تۆ زۆر لە خۆت و قسەکانت ڕازی
"بە کەمێک توڕەییەوە وتی"

تێیهیۆنگ: مرۆڤ پێویستە خۆی لە پێش هەموو شتێک دانێ

جونگکوک: هەرچۆنێک بێت

بەمجۆرە بەردەوامبوون لە ڕۆشتن
تا گەشتنە ناو دارستانەکە جونگکوک بەردەوامبوو لە ستایشکردنی سروشتە جوانەکە بەڵام تێی گوێی پێنەدەدا
جونگکوک بەهۆی ئەو تێڕوانینەی تێی بەردەوام لەخۆی دەپرسی ئەو بەڕاستی ئەو سروشتە سەوز و جوانە نابینێت ئەم کوڕە لوتبەرزە

گەشتن بە ڕووبارێک شوێنێکی جوان بوو داری بەرز و گوڵی جۆراوجۆری لێبوو
جونگکوک لەسەر ئەسپەکەی هاتە خوارە
بەڵام تێی هەر لەسەر ئەسپەکەی بوو نەدەهاتە خوارەوە

جونگکوک: بۆچی نایەیتە خوارە؟

تێیهیۆنگ: بۆچی دەبێت بێمە خوارە، هیچ کارێمان هەیە لێرە تا بیکەین؟

جونگکوک: ئێ نەخێر نیە تەنها ویستم بزانم....
"قسەکەی پێ بڕا لەلایەن دەنگێک کە لەدواوە هات"

یوبین: ئێوە چی دەکەن لێرە

جونگکوک: ویستم دارستانەکە نیشانی ئەم لوتبەرزە بدەم
" تێی بە بێزارییەوە سەیرێکی جونگکوکی کرد کاتێک بەمشێوەیە ناوی هێنا"

یوبین لەسەر ئەسپەکەی بوو و تیروکەوانێکی پێ بوو
تیرێکی لەناو تورەگەکە دەرهێنا کە بە پشتیەوە بوو
تیروکەوانەکەی بەرز کردەوە بۆ ئاستی ڕوخساری تێی،
تێی هیچ هەستێکی نیشان نەدا تەنانەت
نەجوڵاو بەبێزاری سەیری دەکرد
دەیزانی ناتوانێ کارێکی وا بکات
یوبین تیرێکی هاوێشت و بە تەنیشت ڕوخساری تێی دا ڕۆشت و بەر باڵندەیەک کەوت
تێی کەمێک چووە ئەولاتر

تێی: ئەگەر بەرم کەوتبا؟

یوبین: ئەوکات کوڕە جوانەکەمان بریندار دەبوو
" وتی پێکەنی"

تێی: بۆ مرۆڤ شەرمە بە قسەی خۆی پێبکەنێتەوە
"لە کۆتایی قسەکانیدا سەیری کووکی کرد و وتی"
دەی با بڕۆین لێرە

جونگکوک: باشە
"سەرکەوتە سەر ئەسپەکەی و سەیری یوبینی کرد"
دواتر دەتبینمەوە

یوبین: دەتبینمەوە

لەوێ ڕۆشتن و کەمێک بەناو دارستانەکەدا پیاسەیان کرد
دوای ئەوە ڕۆشتنەوە بۆناو لادێ جونگکوک هەمووی شوێنەکانی لادێکەی بە تێی نیشاندا و پێی وت کە بەمشێوەیە کار دەکەن و بژێوی ژیانیان پەیدا دەکەن
بەڵام تێی تەواوی ئەوکاتە گرینگی بە هیچ قسەیەکی کووک نەدەدا بێگومان کووک ئەوەی دەزانی بەڵام
ئەو بەردەوامبوو لە قسە کردن و بۆ تێی
سەرەڕای ئەوە وەک ئەوە وابوو قسە بۆ بەردێک بکەی

خۆرئاوابوو و خەڵکی لادێکە ڕۆشتنەوە بۆ ماڵەکانیان
و لادێکە کەشێکی ئارام و جەوێکی فێنکی هەبوو
دووبارە بۆنی خواردنە خۆشەکان دێت کە بەدەستی ئەو دایکە میهرەبانانە دروستکراوە
قاقای منداڵە لاسارەکانیش دێت کە بەهۆی کارە لاسارییەکەیانەوە پێئەکەنن
سفرەو خوانی هەموو ماڵەکان ڕازاندرابۆوەو
بە دڵخۆشیەوە خواردن ئەخۆن و قسەی خۆش لەگەڵ یەکدی ئەکەن

داپیرە بیۆل و تێیکووک لەسەر سفرەکە دانیشتبوون و بەبێ هیچ قسەیەک خەریکی خواردنی ژەمەکەیان بوون تەنها دەنگی قاپ و کەوچک دەهات تا لە دەرگا دراو جونگکوک هەڵسایەوەو کردییەوە

یوبین: سڵاو کووک... ئەو شیرینیە بگرە بۆ کوڕە جوانەکەی ماڵتانم دروستکردووە
"وتی کەمێک خۆی لار کردەوە سەری بردە ژوورە
بە دەستەکانی سڵاوی لە داپیرە بیۆل و تێی کرد"

جونگکوک: ئـ.. ئێ باشە
"سەیرێکی تێی کرد و دواتر سەیرێکی یوبینی کرد ئەو هەرگیز یوبینی بەمشێوەیە نەبینیوە"

یوبین:نۆشی گیانی بێت
"بە زەردەخەنەوە وتی"

جونگکوک: دەتەوێت بێیتە ژوورەوە

دایکی یوبین: یوبین دەی خێرابە وەرە ئێرە کارم پێتە
"لە دوورەوە هاواری بۆ یوبین کرد کاتێک لەناو دەرگای ماڵەکەیانەوە وەستابوو"

یوبین: پێموابێ وەڵامەکەی دەزانی
"وتی بەبێزاری"

جونگکوک: باشە خوات لەگەڵ

یوبین: خوات لەگەڵ
"وای وت و بە کەمێک ڕاکردنەوە ڕۆشت"

جونگکوک دەرگاکەی داخست و کەمێک وەستا دواتر ڕۆشت و شیرینیەکەی لەپێش تێی دانا

جونگکوک: بیخۆ زۆر بەتام دیارە
"چاوێکی لە تای داگرت و داپیرە بیۆلیش کەمێک پێکەنی تێیش بە تێنەگەیشتنەوە سەیری کووکی کرد"

تێیهیۆنگ: ئاھ ئ.. ئەوە تۆ چی دەڵێی من نایخۆم
زۆر ناخۆش دیارە
"وتی ڕوخساری کەمێک گرژ کرد"

داپیرە بیۆل: بیخۆ کوڕم زۆر خۆش دەردەکەوێ ... دەی بیخۆ پەشیمان نابیتەوە ئەم کچە زۆر باشە لە دروستکردنی شیرنی

تێی کەمێک لە شیرینیەکەی هەڵگرت و بردی بۆلای لوتی کەمێک بۆنی کرد و دواتر بە بێزەوە خواردی
بەڵام یەکسەر ڕوخساری گۆڕا چونکە زۆر خۆشبوو ئەو بیری لەوە نەدەکردەوە ئەو کچە بێزارکەرە شیرینیەکەی ئەوەندە خۆش بێت
بەخێرایی خواردی و کەمێکی تری هەڵگرت  خواردی
بەردەوامبوو لە خواردنی شیرینیەکەو ئاگای لەوە نەمابوو دوو کەسەی لەوێ بە تێنەگەیشتنەوە سەیری دەکەن تا جونگکوک دایە قاقای پێکەنین و تێیش یەکسەر کۆکەیەکی کرد و سەیری جونگکوکی کرد

تای: ئەمە شیرینیەکی زۆر ناخۆش بوو
"هەمووی بەسەر یەکەوە وت کاتێک هێشتا کەمێک لە شیرینیەکەی لەناو دەمی مابۆوە... بۆلای پەیژەکان  ڕۆشت بەڵام وەستا"
وە پێی بڵێ جارێکی تر هەوڵی دروستکردنەوەی شیرینی نەدا
"ئەمانەشی بەسەر یەکەوە و وت و بەخێرای بەسەر پلیکانەکاندا سەرکەوت و ڕۆشتە ژوورەکەی"

داپیرە بیۆل و کووک دایانە قاقای پێکەنین و جونگکوکیش دەستی کرد بە کۆکردنەوەی شتەکان کاتێک هێشتا پێدەکەنی بەهۆی ئەو ڕەفتارە شێتانەی تێی

داپیرە بیۆل: ئەم کوڕە زۆر کیوت و کۆمیدییە
"وتی و کەمێک پێکەنی"

جونگکوک: زۆریش گەمژەیە
"سەیری داپیرە بیۆلی و کرد هەردووکیان پێکەنین"

داپیرە بیۆل: دەی ڕۆڵەکەم من دەخەوم شەوت شاد
"بە بزەوە"

جونگکوک: شەوی تۆش شاد داپیرە

داپیرە بیۆل ڕۆشت بۆ ژوورەکەی و خەوت
جونگکوکیش قاپەکانی شۆرد

هێشتا زۆر زووە بۆ خەوتن بۆیە بڕیاریدا بچێت بۆ باخچەکەی پشتەوەو لە دەفتەری یاداشت نامەکانی
ڕووداوەکانی ئەمڕۆ بنوسێتەوە

دوای ئەوەی دەفتەرەکەی و قەڵەمەکەی هێنا لە ژوورەکەی چوو بۆ باخچەی دواوە لە ژێر ڕووناکی مانگ دەستی کرد بە نووسین

دوای نزیکەی کاتژمێرێکی تەواو بوو لە نوسین و دەفتەرەکەی داخست و ڕۆشتە ژوورەکەی و لەسەر بێدەکەی پاڵکەوت

جونگکوک: بۆچی هەست بە شتێکی نامۆ دەکەم لە خۆمدا؟

وای وت و چاوەکانی داخست و خەوی لێکەوت

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

1227



ڤۆت و کۆمێنت بکە
بەهیوای بەدڵبوون
💗🌻

Continue Reading

You'll Also Like

153K 15K 30
"သူက သူစိမ်းမှ မဟုတ်တာ..." "..............." "အဟင်း..ငယ်သူငယ်ချင်းလို့ပြောရမလား..အတန်းတူတက်ခဲ့ဖူးတဲ့ အတန်းဖော်လို့ ပြောရမလား...ဒါမှမဟုတ်..ရန်သူတွေလို...
17.4K 586 27
روايه اماراتيه تتكلم عن مثايل وحيده امها وابوها الي عانت من الم الانفصال الام : نوره الاب : محمد تاريخ الكتابه : 19/3/2023 تاريخ التنزيل : ..
83.8K 3K 72
I do not own any of the characters. Y/n are a supe. But not a famous one, that didn't work out. Now you are one of the sevens PAs. Maybe, briefly Th...
37K 2.9K 60
Hamza Siddiqui- The new student in the school, whose smile made every girl lose her heart but he is a cold , ruthless and rude demeanor person Fiza...