🌙under the shadow of the moon🌙
_
_
_
_
_
_
_
_
_
_
_
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دوای ئەوەی یوبین و جونگکوک تەواو بوون کەمێک پشویاندا یوبین گەڕایەوە بۆ لانەی خۆیی و
جونگکوکیش لەگەڵ جونسوون بە گالیسکەکە بەڕێکەوتن بۆ هێنانی تێیهیۆنگ
ئەوان 1000 میلل ئێستا لە لادێکە دوورن
ماوەیەکی زۆرە بە ڕێگاوەن و هیچ قسەیەکیان نەکردوە
تا جونگکوک تێبینی کەسێکی کرد کە لەسەر کورسییەک دانیشتبوو لە قەراغی ڕێگاکە
جونگکوک: ئۆو کەسێک دەبینم پێموابێ ئەو تێیهیۆنگە گەمژەیەیە
جونسوون: جونگکوک کوڕم بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ بکە ئەو میوانی لادێکەمانە
"بە ئاگادارییەوە وتی"
جونگکوک: بەپێی ڕەفتارەکانی مامەڵەی لەگەڵ ئەکەم
جونسوون: تۆ هەرگیز گەورە نابیت
"سەیرێکی جونگکوکی کرد و هەناسەیەکی بێزاری دایەوە"
جونگکوک: هێی تۆ هەڵسە لە خەو
"شانی جوڵاندەوە"
وای وت کاتێک بە تەواوی گەشتن بەو کەسەی لەسەر کورسییەکە دانیشتبوو ، جونگکوک چوو بۆ بەرامبەری و وەستا.... چەند جارێکی تر پێی وت لەخەو هەڵسە
تا چاوەکانی کردەوە و بە تیژی سەیری نێو چاوەکانی جونگکوکی کرد ، بایەکی نەرم و هێواش دای لە قژی هەردوکیان بۆ چەند چرکەیەک قژیان لە هەوادا سەمای دەکرد ، تا بەڕێز جونسوون قسەی کرد
جونسوون: دەی کوڕینە سەرکەونە سەر گالیسکەکە
"سیری کردن"
جونگکوک: باشە بەڕێز جونسوون
"وای وت سەرکەوت"
تێیهیۆنگ: من هەرگیز سواری ئەو گالیسکەیە نابم
"وای وت کاتێک هێشتا لە شوێنی خۆی دانیشتبوو و قۆڵەکانی لەیەک ئاڵاند"
جونگکوک: ئەی بە چی دێیت دەتەوێت گرانترین باشترین و جوانترین ئۆتۆمبێلت بۆ بهێنین لەبەر ئەوەی کوڕی شاریت... نا پێت چۆنە لەنێو شووشەیەک داتبنێنین تا دەگەینە لادێکە؟
"بە درامی وتی"
تێیهیۆنگ: بۆنا بە دڵمە
"وتی و سەیری جونگکوکی کرد"
جونسوون: کوڕینە دەمەقاڵێ بەسە.... تێیهیۆنگ ئەگەر دەتەوێ سەرکەوە ئەگەرنا 1000 میلل بە پێ بڕۆ!
تێیهیۆنگ کاتێک گوێ بیستی ئەو قسانە بوو بە ناچاری جانتاکەی هەڵگرت و سواری گالیسکەکە بوو
تەواوی ئەو کاتە بە دەربڕینی بێزێکی زۆرە
لەناو گالیسکەکە دانیشتبوو
جار جارەش بە بێزارییەوە سەیری جونگکوکی دەکرد
دوای کەمتر لە کاتژمێرێکی گەشتنەوە ناو لادێ
ئافرەتەکان و پیاوەکان خۆیان دەچەماندەوەو سڵاویان
لێدەکردن
منداڵەکان بە دەستە بچوکەکانیانەوە سڵاویان دەکرد
بە تەمەنەکانیش زەردەخەنەیەکیان بۆ دەکردن
هەموویان زۆر بەڕێزن لە بچوکەوە تا گەورە
ئەوان میوانیان زۆر لا خۆشەویستە و گرینگیەکی زۆر دەدەن بە میوانی لادێکەیان
دووبارە لادێکە پڕ بووە لە بۆنی خواردن
هەر یەکێک لەوان لە ماڵەوە خەریکی دروستکردنی ژەمێکی پڕ لە چێژن
دەنگی پێکەنینی منداڵەکان دەنگی جریوەی چۆلەکە و مانگا و مریشک و کەڵەشێر و مەڕ هتد... ئاوازێکی زۆر خۆشی لێدروست بووە
سروشت زۆر جوانتر دەبێت کاتێک
ئەم شتانە لە خۆ دەگرێ
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
گەشتنە بەردەم ماڵەکەی جونگکوک و داپیرە بیۆل
هەردوکیان هاتنە خوارەوە لە گالیسکەکە
جونگکوک ماڵئاوایی لە جونسوون کرد و ئەویش ڕۆشت
دواتر ڕۆشتنە ژوورەوە
تای ویستی بە پێڵاوەوە بڕواتە هۆڵەکە بەڵام....
جونگکوک: هێی ئێرە کۆشکەکەی باوکت نیە بە پێڵاوەوە بڕۆیتە ژوورەوە
"لە کۆتایی قسەکانیدا نەعلەیەکی فڕێ دایە بەردەم تێی، تێیش بەبێزاری نەعلەکەی لەبەر کرد و ڕۆشت بۆ هۆڵەکە
جونگکوک: داپیرە ئێمە لێرەین
"وای وت کاتێک ڕۆشتە هۆڵەکە"
داپیرە بیۆل: ئای شیرینەکەم بەخێر بێیتەوە
"وای وت و زاردەخەنەی بۆ کرد" ئەی کوا تێیهیۆنگ؟
جونگکوک: ئەو ئێستا لێرەبوو!!
"بە سەرسوڕماوی وای وت کەمێک ڕۆشتە ئەولا و ئەولا تا بینی تای لەسەر قەنەفەکان پاڵکەوتووەو دەستی لەسەر چاوی داناوە"
ئەوە تۆ چی دەکەی؟
تێی: خەریکە دەخەوم ڕێگە دەدەی؟
"بە خەواڵویی وتی"
جونگکوک: نەخێر ڕێگە نادەم خۆ ئێرە ژووری خەوتن نیە!
داپیرە بیۆل: کوڕەکەم تێیهیۆنگ کاتی خەوتن نیە دەی هەڵسە خوانی ئێوارەم ئامادە کردووە کوڕم
تێیهیۆنگ بەبێزاری هەڵسایەوە ئەو نایەوێ بێڕێزی بەرامبەر کەسێکی بە تەمەن بکات
گەرچی لوتبەرز و خۆ بە زلزانیش بێت
تێیهیۆنگ: ئاھ... نەخێر من نانی ئێوارە ناخۆم
"وای وت بەرەو پلیکانەکان ڕۆشت و وتی"
دەبێت ژوورەکەم لەسەرەوە بێت
"چاوەڕێی وەڵامی نەکردوو بەخێرایی ڕۆشتە سەرەوە"
دەرگایەکی کردەوە سەری بردە ژوورەوەو سەیری کرد بەڵام وێنەی جونگکوکی بینی کە لەوێ هەڵواسرابوو
بۆیە دەرگاکەی داخست و بەرەو ژورەکەی تر ڕۆشت
دەرگاکەی کردەوەو چووە ژوورەوە دڵنیابوو لەوەی
ئەو ژوورە بۆ ئەو ئامادە کراوە
خوی هەڵدایە سەر بێدەکە بەڵام ناڵەیەکی کرد
لەبەر ئەوەی بێدەکە ڕەقە و پێخەفەکەش بەو ڕادەیە نەرم نیە بتوانی لەسەری هەڵبەز و دابەز بکەی
بەبێزاری چاوەکانی داخست و دوای ماوەیەکی کەم خەوی لێکەوت
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
جونگکوک و داپیرە بیۆل نانی ئێوارەیان خوارد وەک هەمیشە جونگکوک شتەکانی کۆ کردەوەو قاپەکانیشی شۆرد
داپیرە بیۆل شەوشادی لە نەوەکەی کرد و ڕۆشت بۆ ژوورەکەی بخەوێت
جونگکیش شەوشادی لێکرد ، ویستی بچێت و بخەوێت ، بەڵام جانتای جلەکانی تێی بینی لای دەرگاکە ، بەرەو ئەوێ ڕۆشت و جانتاکەی هەڵگرت
بەهۆی قورسی جانتاکە بە هێواشی لەسەر پلیکانەکان دەڕۆشت ، گەشتە لای ژووری تێی جارێک لە دەرگایدا
بەڵام تێی قسەی نەکرد بۆیە دەرگاکەی کردەوەو ڕۆشتە ژوورەوە
کەمێک سەیری تێی کرد
بینی سەرینێکی لەباوەش گرتووە و خۆی وەک و تۆپ
خڕ کردۆتەوە
جانتاکەی لەلای دۆڵابەکە داناو بۆ دواجار سەیری کردەوەو ڕۆشتە دەرەوە
چوو بۆ ژوورەکەی خۆی و لەسەر بێدەکەی پاڵکەوت
چاوەکانی داخست و دوای چەند خولەکێک خەوی لێکەوت
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
728
hope you liked it
💗🌻