🌙لەژێر سێبەری مانگدا🌙
_
_
_
_
_
_
_
_
_
_
_
_
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئاسمانی شین و لەنجە و لاری چۆلەکەی بە جیڕەو چوڕە
هەوای پاک و ئاوی سازگار و خۆری گەرمی هێلکەیی
منداڵەکان و گەورەکان و پیرەکان
ئاژەڵەکان و زیندەوەرەکان
گوڵە جوانەکان خەریکە دەپشکوێن و گژوگیا سەوز دەبێت
منداڵەکان خەریکی یاری کردنن لەنێو گوڵەکان و تاجی گوڵینە دروست دەکەن بە دیاری دەیدەن بە یەکتری
پیرەکان سەیریان ئەکەن و منداڵی خۆیان بیردێتەوە
گەورەکان نیوەیان خەریکی کاری دەرەوەن
نیوەشیان خەریکی کاری ماڵەوەن
بۆنی و گوڵەکان و بۆنی خواردنەکان و هەوای پاک سازگار
هەموو ئەم شتانە لە لادێیەکی بچوکدا هەیە
کە تەواوی خەڵکەکە وەک و خێزانێکیان لێهاتووە
کە بە هەموویانەوە جوانی سروشتیان جوانتر کردووە
خۆشەویستی هاوڕێیەتی وەفایی دڵپاکی و دڵباشی
وەک ئەوەی بە هەموویانەوە یەک دڵیان هەبێ
لە ماڵێکدا کە بۆنی خواردن نەک تەنها ژوورەوە لادێکەشی پڕ کردووە لە بۆنە خۆشەکەی
ماڵێکی بچوکی خنجیلانەی دوو نهۆمی
کە لە خوارەوە چێشتخانەیەک و هۆڵێک و ژورێک
لە سەرەوە دوو ژوور و دوو گەرماوی بچوک
بۆ دوو مرۆڤی دڵ گەرم
ئەو پیرێژنەی کە بە خۆشەویستییەوە خواردنەکەی ئامادە دەرکرد
بە هەنگاوە بچوکەکانی و ئەو دارەی لە دەستی بوو
ڕێی دەکرد بۆ دەرەوە بۆ ئەوەی بانگی نەوەکەی بکا
بۆ خواردنی خوانی ئێوارە شاهانەکەی
دەرگای دەرەوەی کردەوە و ڕۆشتە دواوەی خانووەکەیان کە نەوەکەی لەوێ دانیشتبوو و خەریکی
نووسینی یادەوەرییەکانییەتی لە دەفتەری یاداشتەکەی
بیۆل: کوڕە شیرینەکەم جونگکوک دەی وەرە ژوورەوە خوانی ئێوارە ئامادەیە
جونگکوک: باشە داپیرە گیان هەر ئێستا دێم تۆ بڕۆ ژوورەوە
داپیرە بیۆل ڕۆشتە ژوورەوە
جونگکوک کۆتا وشەی لە دەفتەری یاداشتەکەی نوسی و دەفتەرەکەی داخست و ڕۆشتە ژوورەوە
لەسەرە یەکێک لە کورسیەکان دانیشت کەوچکەکەی هەڵگرت و کەوچکێک لە خواردنەکەی پێشی خوارد
چاوەکانی داخست بۆ ئەوەی چێژ لە خواردنەکە ببینیت
بیۆل: چی بوو کوڕەکەم تامی ناخۆشە؟
جونگکوک: داپیرە ئەوە چ قسەیەکە شاهانەیە خواردنەکەت زۆر بەتامە و پڕە لە خۆشەویستی
بیۆل: سوپاس کوڕە بچوکەکەم نۆشی گیانت بێ
" زەردەخەنەیەکی نەرمی بۆ کرد و دەستیان کردەوە بە خواردن"
جونگکوک: من کەی بچوکم داپیرە لە دوو مانگی داهاتوودا دەبم بە 17 ساڵ
"قسەکانی بەسەر یەکەوە کرد کاتێک دەمی پڕ بوو لە خواردن"
بیۆل: تا ئێستا فێر نەبوویت لە کاتی دەمی پڕ لە خواردندا قسە نەکەیت بۆیە هێشتا نەوە بچوکەکەی منی
"وتی و پێکەنینێکی کەمی کرد"
جونگکوج: ئۆف لە تۆش داپیرە
"وتی و کەمێک خۆی بە توڕە دەرخست"
دوای نان خواردن و گاڵتە و گەپە خۆشەکانی ئەو نەوەو داپیرەیە
جونگکوک سفرەکەی کۆ کردەوەو قاپەکانی شۆرد
جونگکوک هەمیشە یارمەتی داپیرەی ئەدا لە کارەکانیدا لەبەر ئەوەی تەمەنی گەورە بووەو
پەککەوتە بووە
داپیرە بیۆل ڕۆشت بۆ ژوورەکەی و خەوت
ئەو هەمیشە زوو دەخەوێت بێگومان ئەوە خوی هەموو بەتەمەنێکە
Jungkook's pov
ئێمە لە لادێیەکی بچوک دەژین و هەموویان وەک و خێزان واین
دڵخۆشین و ڕێز لەیەکتر دەگرین
کار دەکەین بژێوی ژیان پەیدا ئەکەین
مانگاکان ئەدۆشین و شیر و پەنیرو ماست و جۆرەها
بەرهەمی تری لێوە پەیدا ئەکەین و بازرگانی پێوە ئەکەین ئێمە تەنها مانگامان نیە ئەگەر وا بیر ئەکەنەوە
نەخێر ئێمە ئاژەڵی ترمان هەیە وەک مەڕ و بزن و کەڵەشێر و مریشکیش ئەسپیشمان هەیە
بەڵێ من ئەسپێکی مێییەنی قژ درێژم هەیە کە ڕەنگی ڕەشە ئەو ناوی ڕوسێڵ'ە
خەریکە بیرم ئەچێ خۆم بناسێنم
من جیۆن جونگکوکم لەگەڵ داپیرەم ئەژیم وەک خۆتان ئەزانن تەمەنیشم 16 ساڵە
بەڵام دوو مانگی تر ئەبم بە 17 ساڵ
وە دایک و باوکم نازانم چۆن چۆنی باسی بکەم
بەهەرحاڵ دایکم سۆزانی لادێکەمان بووە وە باوکیشم کاتی لەگەڵ بەسەر بردووە و لە ئەنجامدا منیان لێ بەرهەم هات
من منداڵێکی نایاسایم
هەرچۆنێک بێت من دڵخۆشم لەگەڵ داپیرەم
هیوادارم ئەوم بۆ بمێنێت
end pov
ڕۆشتە ژوورەکەی و لەسەر بێدەکەی پاڵی دایەوەو
لە پەنجەری تەنیشت بێدەکەی سەیری مانگ و ئەستێرەکانی دەکرد
کە بیری دەکردەوە چەندە جوان ئەستێرەکان ئەدرەوشێنەوە
بەم شێوەیە بەدەم سەیرکردنی مانگ و ئەستێرە درەوشاوەکان خەو بردییەوە
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
589
hope you liked it
💗🌻