𝐁𝐥𝐨𝐨𝐝 {K.jm}✓

By Lavin-kpop-story

24.7K 4.5K 3.1K

-Exo's suho kurdish story. -vampire AU خوێنی تۆ لە جەستەی مندا دێت و دەچێت...کەواتە داوای ئەوە مەکە وازت لێ ب... More

blood
blood (1)
blood(2)
blood(3)
blood(4)
blood(5)
blood(6)
blood(7)
blood(8)
blood(9)
blood(10)
blood(11)
blood(12)
blood(13)
blood(14)
blood(15)
blood(16)
blood(17)
blood(18)
blood(20)
blood(21)
blood(22)
blood(23)
blood(24)
blood(25)
blood(26)
Blood(27)
blood(28)
blood(29)
blood(30-End)

blood(19)

620 129 64
By Lavin-kpop-story

Yeoljun's pov

لە ناونیشانەکەم.

ماڵێکە...ماڵێکی جوانە...نە زۆر گەورەیە،نە زۆریش بچوکە.

سوهۆ پێی وتم کە چی بڵێم و چی نەڵێم.

منیش نامەوێ لە فەرمانی ئەو دەرچم.

چونکە ئەوە ئەو توڕە ئەکات.

منیش ئەوەم ناوێ.

بەهەرحاڵ...گەیشتمە بەردەمی دەرگاکە،دوو پاسەوان لەملا و لەولای دەرگاکە بوون.

ویستم بچمە ژوورەوە و ڕێگریان لێ کردم.

ئەمە خۆ سەردەمی پاشایەت نییە ڕێگەی لێ بگرن...ئەمە چۆت ئەبێ؟

من/بۆچی ناهێڵن بچمە ژوورەوە؟

کەسیان قسەیان نەکرد.

پاسەوانی لای ڕاست بەدەستی ڕاستی ئاماژەی بۆ لایەک کرد.

دەرگایەک بوو...

چواردەورەکەی هەمووی گژوگیا بوو.

تێناگەم...ئایا بچمە ئەوێ؟

مادەم ئاماژەیان پێ یا وادیارە ئەوێیە.

هەنگاوم بۆ ئەوێ نا...

لە دەرگایەکی کۆن ئەچێ.

دەسکەکەیم سوڕاند و دەرگاکەم کردەوە.

هەنگاوێک بەرەو ژوورەوە ڕۆشتم.

من ناترسم...بۆچی؟

من جاران لەم شوێنانە ئەترسام.

تەنانەت لە ژیانما سەیری فیلمی ترسناکم نەکردووە.

بەڕاستی لەوەتەی بوومەتە هاوەڵی ئەو کوڕە چاک گۆڕاوم.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئەوە چییە؟

نزیکەی دە خولەکە من هەر ئەڕۆم

تاریکیشە.

ئەمە باش نییە...ئایا پەیوەندی بە سوهۆوە بکەم؟

نا جارێ نا.

End yeoljun pov

سوهۆ/پێم وت هەر شتێک بوو ئاگادارم بکەرەوە...بەڵام ئەگەر هەر هیچ هەواڵێکی نەبوو ئەوا خۆم ئەچم.

لەماڵەوەن...دانانیشێ.

تاو/باشە بۆچی نەچینە ئەو دەوروبەرە؟
ئینجا دانیشە باشە؟

سوهۆ/نا نابێ بچینە ئەو دەوروبەرە
چونکە ئەبینە جێی سەرنجی ئەوان.
وە ببوورە ناتوانم دانیشم.

تاو/باشە...تەنها هیوادارم سەلامەت بێ.

سوهۆ/منیش.

بەڵێ...کاتێک هەر یۆل جون هەر ئازارێکی هەبێ...ڕاستەوخۆ سوهۆش ئازاری ئەبێ.

وە بە پێچەوانەشەوە ئەگەر سوهۆ ئازاری هەبێ یۆل جونیش ئازاری ئەبێ.

ئەوان هاوەڵن!!!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لەکۆتاییا ڕووناکییەکی بینی.

بەرەو ئەوێ چوو و باخچەیەکی بەرچاو کەوت.

پیاوێک دانیشتبوو و پشتی لە یۆل جون بوو...گۆچانێکیشی پێ بوو لە لای ڕاستی کورسییەکەی بەدەستییەوە گرتبووی...دەسکەکەی شێوەی کەلـلەسەر بوو.

ئەوە سەرنجی یۆل جونی ڕاکێشا.


{ئەم پیاوە کێیە؟}

لەمێشکی خۆیدا پرسیاری لەخۆی کرد.

نەی ئەویست نزیک بێتەوە.

نەئەترسا بەڵام نەی ئەزانی کە ئەو پیاوە کێیە...ئەو نایەوێ دووچاری کێشە بێتەوە.

؟؟؟/وەرە پێشەوە...مەترسە.

لەناکاو قسەی کرد و وای کرد یۆل جون داچڵەکێ.

یۆل جون/تۆ کێی؟
من تۆ ئەناسم؟
تۆ من ئەناسی؟

؟؟؟/ئێرە ماڵی باوکت نییە بەدڵی خۆت قسە بکەیت و پرسیار بکەیت.
وە وەرە لەسەر ئەو کورسییە دانیشە کە ئەیبینی...ئەوەی کە دوور لە منەوە...بە هیچ شێوەیەک سەیرم مەکە.

لە یەکەم یەکتر بینینیان فەرمانی بەسەرا کرد.

ئەو کێیە؟

نازانین...بەڵام ئەزانین!!

یۆل جون ئەوەی کرد کە ئەو پیاوە نەناسراوە پێی وت.

سەرنجێکی کورتی ئەوی دا و بینی کە چاویلەکەی ڕەشی لەچاودایە.

هیچ شتێکی تری نەبینی جگە لەوە.

بەڵام ئەو مەراقی کردووە کە ئەبێ ئەم پیاوە کێ بێت و بۆچی لەم شوێنە نهێنییه یەک ئەبینن و چ کارێکی بە یۆل جون هەیە؟؟

یۆل جون/دەتوانم پرسیارێک بکەم؟

؟؟؟/پێویست ناکات ناوی من بزانی هاوەڵی سوهۆ!!

یۆل جونی شۆک کرد.

ئەو هەر بەتەمای ئەو پرسیارە بوو.

بەڵام ئەوەشی پێ سەیر بوو کە چۆن ئەو ئەزانێ کە یۆل جون هاوەڵی سوهۆیە؟

یۆل جون/تۆ چۆن ئەزانی؟

بە شۆکەوە پرسیاری کرد.

هیواداربوو کە وەڵامێکی باشی دەست بکەوێ.

؟؟؟/ئیتر ئەزانم...سوهۆ ئەزانێ کە تۆ لێرەی؟

یۆل جون/نەخێر.

؟؟؟/درۆئەکەی.

یۆل جون/من بەڕاستمە...درۆ ناکەم.
ئەو لەگەڵ هاوڕێکەیەتی و ئاگای لە من نییە.

؟؟؟/وە تۆش نابێ بیری لێ بکەیتەوە بۆ ئەوەی ئەو نەزانێ کە تۆ لە کوێی...وانییە؟

یۆل جون/و وایە.

؟؟؟/زۆرباشە...میچا باسی تۆی بۆ کردووم.

یۆل جون/تۆ ئەتەوێ سوهۆ بکوژی؟

؟؟؟/کێ وتی تۆ قسەبکە؟؟؟
قسەم پێ مەبڕە...ئەگەر بمەوێ ئەو بکوژم ئەوا ئێستا تۆ ئەکوژم تا ئەویش بمرێ.

یۆل جون/منیش وامزانی تۆ ئەوە ئەکەی.

؟؟؟/نەخێر ئەوە ناکەم...من ئەمەوێ کە....

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سوهۆ/ئەو دیارنەبوو...هەواڵی نییە چی بکەین؟

تاو/ئەبێ ئارام بگرین...تۆ زۆر پەلەتە...پەلەکردن کارێکی خراپە.

سوهۆ/ئێستا کاتی ئامۆژگاری تۆم نییە تاو...خۆم باش نیم.

تاو/باشە...ئەتەوێ بچین بۆ ئەوێ؟

سوهۆ/نا...نامەوێ کارەکە ئاڵۆز بکەم.

تاو/باشە مێشکت بۆ هیچ کەسێک ناچێ؟
کە ئەوی بانگ کردبێ؟

سوهۆ/نازانم...ناتوانم ئەو ناوانەم بیربێتەوە کە ئەمناسین...خۆت ئەزانی کە دوای ڕووداوەکە من تێک چووم.

تاو/ئەزانم.

سوهۆ/من ئەچمە دەرەوە...ئەگەریش هەر هیچ هەواڵێک نەبوو ئەوا ئەچینە نزیک ماڵەکە باشە؟

تاو/زۆرباشە.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ExoBangtan4

🙃🙃🙃🙃🙃🙃🙃.

Bye...♥.

Continue Reading

You'll Also Like

12.8K 598 13
A girl from our world dies and wakes up in Caroline's body before episode 1 of the Vampire diaries will she save her favorite characters or will she...
52.2M 2.1M 88
The world had gone to hell long ago, taken over by the vampire race. In order to keep some sort of peace in our land, the Vampire Lords made a consec...
193K 6.9K 69
𝐒𝐔𝐏𝐄𝐑𝐍𝐀𝐓𝐔𝐑𝐀𝐋 | 𝐑𝐡𝐞𝐚, 𝐚 seventeen-year-old girl, her mom, and her fifteen-year-old brother 𝐑𝐚𝐟𝐞 moves to a new home 𝐭𝐨 𝐬𝐭𝐚𝐫...