blood(14)

693 140 88
                                    

Yeoljin's pov

چاوەکانم کردەوە...خۆ ئەو شتانە خەو نەبوون وایە؟

ئای سەرم ئەیەشێ.

هەستام لەسەر سیسەمەکە دانیشتم.

ئێرە کوێیە؟

ژووری نوستن؟

کەواتە هیچکام لەوانەی ڕووی یا خەو نەبوو...خۆزگە تەنها کابوسێکی  ناخۆش بوایە و کە خەبەرم ببوایەتەوە لەباوەشی دایکم بوومایە.

هەستامە سەر پێیەکانم و لەژوورەکەیا گەڕام.

ئەوە وێنەی ئەوە...سوهۆ.
لەلای ئاوێنەکەوە هەڵواسراوە.

جلوبەرگێکی سەیری لەبەردایە.
وەک پاشا دەرەکەوێ.

عەبایەکیش بەسەر شانیەوەیەتی و شمشێرێکیش بە قەدیەوەیەتی.

ئایا بەڕاستی ئەمە سوهۆیە؟
ئەگەر ئەوە سوهۆبێ بۆچی جلوبەرگێکی وای لەبەردایە؟

باشە بە من چی؟
چ پەیوەندیەکی بەمنەوە هەیە؟

ئەمەوێ بچمە خوارەوە...بەڵام ئەترسم.

ئەترسم دووبارە شتی سەیر بکات
وەک گۆرانییەکە.

نا یۆل جون...تۆ ئەبێ بەهێزبی
لەبەر دایکت.

تۆ هاتووی بۆ ڕزگارکردنی ئەو.

بۆیە نابێ لەهیچ شتێک بترسی.

End yeoljun pov

کەمێک هێزی بەخۆی و یا.

هەرچەنە ئەو ئەترسێ...بەڵام ئەیەوێ خۆی بەهێز پیشان بات.

بەرەو دەرگاکە ڕۆشت...پاشان دەسکەکەی سوڕاند و دەرگاکەی کردەوە.

سەری لەدەرگاکە هێنایە دەرەوە و سەیری دەوروبەری کرد.

کەسی لێ نەبوو...

بۆیە لە ژوورەکە هاتە دەرەوە.

یۆل جون/هیوادارم ئەو لێرە نەبێ.

لە قادرمەکان چووە خوارەوە.

ماڵەکە تاریک بوو...

پێ نەئەچوو کەسی لێ بێ.

یۆل جون/بەختم هەیە...پێم وایە کەس لێرەنییە...کەواتە ئەتوانم ئێستا بڕۆم؟
نا...نابێ...ئەبێ بۆ دایکم بگەڕێم.
بەڵام چۆن؟
دڵنیام لێرە شتێک هەیە کە پەیوەندی بە ڕفاندنەکەی دایکمەوە هەبێ.

𝐁𝐥𝐨𝐨𝐝 {K.jm}✓Where stories live. Discover now