سوهۆ و تاو لە نزیک ماڵەکەن...ئەوان زۆر چاوەڕێی یۆل جونیان کرد...بەڵام ئەو نەهاتەوە...بۆیە وەک ئەوەی لەسەری ڕێک کەوتبوون چاودێری ماڵەکە ئەکەن.
تاو/بچینە ژوورەوە؟
پرسیاری لە سوهۆ کرد...بەڵام ئەو پەلەیەتی.
سوهۆ/نەخێر هێشتا زۆر زووە...وە من بەتەمای ئەوە نیم کە بچمە ژوورەوە.
تاو/بەڵام ئەی ئەگەر ئەو نەهاتە دەرەوە؟
سوهۆ/ئەو ئازایە...ئەو هاوەڵی منە و وەک من وایە تۆش ئەوە ئەزانی گەمژە گیان.
تاو/باشە تێگەیشتم ئەو وشەیەم پێ مەڵێ.
هەردووکیان بێدەنگ بوون.
سوهۆ نیگەرانە دەربارەی یۆل جون.
تاویش بیر ئەکاتەوە تا بە ئەنجامێک بگات.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
یۆل جون/چی!!؟؟
نەخێر نەخێر...تۆ من ناناسی و نازانی من کێم و وە بۆچی لەگەڵ ئەوم بۆیە تکایە داوای شتێکی ئاوا مەکە.؟؟؟/کێ وتی من تۆ ناناسم؟
تۆ ئەو کچەی کە لە تەمەنی پێنج ساڵی باوکت لەدەستداوە...خاڵت بەخێوکردنی تۆ و دایکتی لە ئەستۆ گرت و تۆی خستە قوتابخانە دایکت نەخۆشە نا...زۆر نەخۆشە و نەخۆشی زۆری هەیە و دەرمانەکانی گرانن.
تۆش کچێکی زیرەک بووی لە قوتابخانە...بوویت بەڵێ بوویت...چونکە ئێستا نیت...تۆ چیتر ناخوێنی لەبەر ئەوەی سوهۆ ئەوەی ئەوێ ڕاستە؟
شتێکی تریشم بیرنەچێ!!
تۆ ئاشقی ئەویت!!یۆل جون وەڵامی نەیایەوە...
چۆن کەسێکی نەناسراو ئەو هەموو زانیارییە ئەزانی دەربارەی ئەو؟
وەڵامەکە ڕوونە...هەر شتێک پەیوەندی بە سوهۆوە هەبێ پەیوەندی بە ئەویشەوە هەیە.
ئەو کێیە؟
ئەمەوێ دووبارە ئەو پرسیارە بکەم.
بیربکەنەوە...
بە وردی بیربکەنەوە.
باشە...ئەی سوهۆ کێیە؟!!!
تا ئێستا ئەو پرسیارەت لەخۆت کردووە؟
سوهۆ کێیە؟
ئەو بۆچی لێرەیە؟
ئایا هەر بەڕاستی جیهانەکەی لەناوچووە؟
ئایا هەر بەڕاستی کەسێکی باشە؟
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
؟؟؟/وایە...وەڵام نایەیتەوە...پێت سەیرە وایە؟
بەڵام...من ئەمەوێ ڕووی ڕاستەقینەی سوهۆت پیشان بەم کچەکەم...ئەمەوێ بزانی کە ئەو چ جۆرە کەسێکە...سوهۆ بەو جۆرە نییە کە ئەیناسی...ئەو کەسێکی باش نییە خۆشت ئەوە ئەزانی کە ئەو چی ئەکرد لە قوتابخانە.یۆل جون/بەڵام لەگەڵ ئەوەشا ئەو لایەنێکی باشی هەیە.
؟؟؟/ئەو خوێنی تۆی خواردەوە...ڕەفتارەکانی تۆی گۆڕی...ئێستاش تۆ پارێزگاری لێ ئەکەی؟
ئایا ئێستاش خۆشتەوێ؟یۆل جون/تکایە شتێک مەپرسە کە تایبەت بێت.
؟؟؟/...تۆ بوێری...ڕێک وەک ئەو.
یۆل جون/بێگومان...وەک ئەو کەسەی کە خۆشمەوێ!!
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
تاو/گوێت لێیە؟
دەنگی ورتە یەت...وەک ئەوەی دوو کەس قسە بکەن.سوهۆ/گەمژە نیم ئەزانم کە وایە.
لەناکاو....
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
باشە تەواو مەمخۆن ئەمشەویش بەشێکی نوێ پۆست ئەکەم🌚.
بەس حەزەکەم کەمێک چاوەڕێ بکەن و لە ئێستاشا خۆم مەجالێکی وام نییە.
بەهیوام بەدڵت بووبێ گوڵەکەم😚.
YOU ARE READING
𝐁𝐥𝐨𝐨𝐝 {K.jm}✓
Vampire-Exo's suho kurdish story. -vampire AU خوێنی تۆ لە جەستەی مندا دێت و دەچێت...کەواتە داوای ئەوە مەکە وازت لێ بێنم!!! خوێن وەک هیچ شتێکی تر نییە...ئێمە پەیوەندی خوێن لە نێوانمان هەیە...وازهێنان لێت ئەستەمە!!! ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ...