پـــــــارک جیمین ڕۆشت! «𝑝𝑡-13»

1K 213 61
                                    








سڵاو دکتۆر ئەو باشە؟
"جیمین وتی لە کاتێکا بە خێرایی بەرەو پێشی پزیشکەکە ڕۆشت"

ئەو باشە بێخەمبە کوڕە گەنجەکە
"پزیشکەکە وای وت و دەستی لەسەر شانی جیمین دانا"

زۆر سوپاس
"جیمین وتی و وەک ڕێزێک چەمایەوە بۆی"

شایەنی نیە
"پزیشکەکە وتی و ڕۆشت"


ئای شینو تۆ بۆچی لەسەر شانی ئەو نەفرەتیە ھاتیە خوارەوە گەر جوڵەو نەکردایە ئەوا ئێستا سەلامەت بوی
"جیمین لەبەر خۆیەوە وتی و لەسەر کورسیەکە دانیشت دەستی بەسەریەوە گرتبوو ڕوی لە زەویەکە کردبو"



جیمین
"جونگکوک وتی و دەستی لەسەر شانی جیمین دانا"

جونگکوک !
"جیمین بە سەر سوڕمانەوە وتی و ھەستا"

بەڵێ منم وە پۆلیسەکان تۆ دەزگیر ئەکەن بەھۆی بەکارھێنانی مادەیەکی زۆر وە چارەسەر وەرئەگریت بۆ ماوەی ٣ ساڵ وە تۆ نابێت لەوێ بێیتە دەرەوە تاکو کاتەکەو تەواو ئەبێت ھەتاوەکو ئەوکاتەش من لەلای شینو ئەبم
"جونگکوک وتی و سەیری جیمین ی ئەکرد"


ھەرگیز،باشە ئەیتۆ تۆش پێویستە دەزگیر بکرێی بەھۆی تێوەگلانت لەم کارە وە ئەوەی منی توشی ئەم بەڵایە کرد تۆ بوی
"جیمین وتی و پەنجەی لەسەر سنی جونگکوک داناو پاڵی ئەنا"

ئەوان ھیچ بەڵگەیەکیان نییە تاوەکو من دەزگیر بکەن
"جونگکوک وتی و پێکەنینێکی بەفیزی کرد"

من لەگەڵ ئەوان ناڕۆم شینو بەتەنھا جێناھێڵم
"جیمین وتی و سەری بەمانای نەخێر ئەجوڵاند"

بەڵام ئەوان بڕیار ئەیەن نەوەک تۆ
"جونگکوک وتی و سەیری دواوەی خۆی کرد ئاماژەی بە پۆلیسەکان کرد"

شونھو
"جیمین وتی بە سەرسوڕمانەوە "

ببورە جیمین ئەمە یاسایە
"شونھو وتی و کەلەپچەکانی لە دەستی جیمین کرد"

ھەرگیز ھەرگیز شینو بەتەنھایە ئەو تەنھایە بەنەفرەت بن
واز بێنن
"جیمین لەگەڵ قسە کردنەکانیا ھەوڵی ئەیا پۆلیسەکان دوربخاتەوە"

بێخەمبە ئەو لەگەڵ منە
"جونگکوک وتی و پێکەنینێکی سەرکەوتنانەی کرد و دەستی بە گاڵتە جاریەوە بەرز کردەوەو ماڵئاوایی کرد"

بەڕێز ئێوە خزمی خاتو شینون؟
"پەرستارەکە وتی کاتێ دەفتەرەکەی لە جونگکوک نزیک ئەکردەوە"

ھمم بەڵێ بەڵێ پێمی بە با واژوی بکەم
"جونگکوک وتی و دەفتەرەکەی واژو کرد"



پـــــــــــــــاش ٨ کاتــــــــــــژمێر

من لە چی دۆزەخێکم جیمین لەکوێیە؟
"وتم کاتێ بەئازارەوە ھەستام"

شینو بەئاگا ھاتی؟
"جونگکوک وتی و بەرەو لای من ھاو"

بەڵێ بەڵام بۆچی جیمین لەم ناوە نابینم!
"وتم کاتێ بەدوای جیمینا ئەگەڕام بەچاوەکانم و دەستم بەسەرمەوە گرتبو"

ئەو بۆماوەی ٣ ساڵ چارەســــــەر وەر دەگــــــرێت
"جونگکوک وتی و دەستی منی گرت"

ھەرگیز ئەمە ڕونایات
"وتم کاتێو شۆک بوبوم"

ببورە بەڵام ئاوایە ئیتر
"جونگکوک وتی کاتێ ڕوخساری خەمبار کرد"

باشە جون جون لەکوێیە!!
" سەرسوڕمانەوە وتم "








ھای ٥٠ کۆمێنت بای🍯🐣

Kurdish||gambler✔︎Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin