𝑃𝑎𝑟𝑡 3

Start from the beginning
                                    

"من لێت تورە نابم تەنها پرسیار دەکەم"

"بەراستی؟"بەشێوەیەکی کیوت وای وت و زەردەخەنەیەکی بۆی کرد

"بوەستە ئەوەندە خۆت کیوت مەکە"

"بە کیوت بانگم مەکە! پێم بڵێ جوان یان کەشخە"بە بۆڵەوە وتی

"خوشکە بچوکەکەم زۆر کیوتە"نامجون وتی لەکاتێکدا زەردەخەنەیەکی گەورەی بۆ کرد سۆهی سەیری لایەکی تری کرد قۆڵەکانی لێک ئاڵاند

"ئۆووو ئێستا خوشکە بچوکە کیوتەکەم تورەیە"سۆهی هەناسەیەکی هەڵمژی لە بێزاریا

"رقم لێتە"بە چرپەوە وتی

"نا تۆ منت خۆشدەوێ"ئەویش بە چرپەوە وتی سۆهی لێوی لێک جیاکردەوە بەڵام هێشتا سەیری براکەی نەدەکرد

نامجون ئەوی گرت و ختوکەی خوشکەکەی دەکرد سۆهی بە دەنگێکی بەرز پێدەکەنی

"بوەستە لەمە براکەم"هاواری دەکرد

"نەخێر!"

* * *

پاس

سۆهی دواکەوتبوو وە بەراستی دڵگران بوو__ بە بەرزی قسەی دەربارەی ئەمە دەکرد

"خودایە! من دواکەوتم ئەمرۆ خشتەی راهێنانی تایهۆنگە شەرمەزاریە ئەی ئەگەر نەتوانم بیبینم"سۆهی سەرزەنشتی خۆی دەکرد

"ئاھ! دەمەوێ ئەو ببینم رابکات ناو مەیدانەکە لەوکاتەی قژە خاوەکەی بەرز دەبێتەوە"وەک درامایەک ئەو دیمەنەی دەهاتە بەرچاو

"بە مەترسیداری و جوانیەوە سەیر دەکات تەنانەت بەبێ هەوڵدان بۆ کەسەکە"سۆهی پێدەکەنی

"ئۆهـ تکایە دەمت داخە دەنگت زۆر بەرز و بێزارکەرە"کچێک وای پێوت سۆهی سەیرکردنێکی بکوژانەی ئاراستە کرد کەمێک خۆی گرژکرد

"ببورە تۆ دەربارەی من قسە دەکەی؟"کچەکە کەمێک پێکەنی دواتر سەیری سۆهی کرد

"تۆ گەمژەی؟ بێگومان دەربارەی تۆ قسە دەکەم" کچەکە هاواری کرد سۆهی خۆی سکرەنچ کرد و سەیری کچەکەی کرد لە سەرەوە تا خوارەوە

"تۆ هیچ باش دەرناکەوی چۆن دەوێری هاوار بەسەر مندا بکەی؟!"سۆهی وەڵامی دایەوە کچەکە کەمێک خۆی بردە دواوە

"چ_چی؟"

"تۆ هێشتا تێنەگەیشتویت؟ وتم تۆ ناشیرینی"وتی وە لیکی ناو دەمی قوتدا کاتێک بینی چۆن ئەو کچە شێوەی گۆرا

"دووبارەی بکەرەوە!"سۆهی لیکی قوتدا

"ئھ نەخێر؟"وتی کچەکە هەڵسایە سەرپێ بەرەو رووی سۆهی رۆیشت

"ئێستا رووخسارە جوانەکەت دەشێو__"

"سوپاس"بە دوو دڵی وتی و زەردەخەنەیەکی شیرینی بۆ کرد چونکە ئەو بە جوان بانگی کرد

✔ بـەنـدڪـراو || J.JKWhere stories live. Discover now