ρ α я т - 6"بەشیـــــــــــــــــــــــــــــ

518 95 46
                                    

∆∇∆∇∆∇∆∇∆∇

لە ناوەڕاستی ئەو کۆشکە !

کۆشکی ڤێمپایەرەکان کە هیچ تیشکێکی ڕۆژی بەرناکەوێت !!شای هەورەکان پارێزگاریان لێ دەکات ..

وەک ئەفسانەکان دەڵێن تیشکی خۆر دەیان سوتێنێت ~

بەڵام یۆنانییەکان کە خاوەنی کتێبی زۆرن لەو بوارەدا بیردۆزی ئەوەیان هەیە کە تەنیا ئازاریان دەدات نەک بیان کوژێت ..بەڵام دەبێت خۆیان لە ڕۆژ بە دوور بگرن

کۆشکێک لە بەشی دەرەوەی ڕەنگی خەڵوز ڕازاندویەتیەوە ...هێڵە سورەکانی لێواری دەروازەو بەلکۆنەکان گوزارشت لە دانیشتووە خوێن مژەکانی کۆشکەکە دەکەن

وێنەیەکی شاهانە و نایابی پێ دەبەخشێت 

لە هۆڵی گەورەی ئەم کۆشکە کە نزیکەی دەیان مەتر بەرزە و دەروازە مەزنەکانی بەشێکی گەورەیان لێ داگیر کردووە

چەند کورسیەکی ڕەنگ ئاڵتونی سوچەکانی بە درێژایی شوێنەکە داپۆشیوە

ئامۆزاکان دانیشتوون ...

دوای هاتنی کچی چارەسەر پێویستە بیر لە هەنگاوی دواتریان بکەنەوە ~

"دەبێت ڕاستەوخۆ بیبەینە لای کلودێنس ..هەر کە بە ئاگا هاتەوە هەوڵی ڕاکردن دەدات ئێوە بە دڵنیایەوە دەزانن کە ئەو زیرەکی لە سروشت بە دەری هەیە "جیمین وشەکانی بە شێوەیەکی هێمن بۆ شەش کوڕەکەی تر دەدرکاند

"نەخێر ڕاناکات ژوورەکە بەتەواوی گیراوە ..تۆش دەزانیت کە هێشتا تواناکانی پەرەی نەسەندووە "تایهیۆنگ وەڵامی جیمینی دایەوە

"بۆ ئەم جەنگە !کە نۆزدە ساڵە چاوەڕێین !پێویستمان بە هێزە وە چەکی لەو کچە بەهێزترمان دەست ناکەوێت بۆ تۆڵە کردنەوە "گفتوگۆکەیان لە لایەن شوگاوە ڕاگیرا کە ڕای هێشتنەوەی کچەکەی هەبوو

"منیش لەگەڵ هیۆنگم ..دەبێت جۆنگکوک ڕاهێنانی پێ بکات "نامجون هاوڕای خۆی دەربڕی

چەند چرکەیەک و سەریان سوڕان بۆ لای جۆنگکوک کە تەنها گوێی لە وشەکان دەگرت ..."هیچ ناڵێیت ؟؟کوک "

"من بڕیارم داوە ! تۆڵە دەکەمەوە بۆ  مامەکانم و باوکم و باپیرەم ... هەروەها خوێنی ڕاستەقینەی ئەو کچە دەدۆزمەوە ..." ڕستە هێمنەکانی جۆنگکوک لە قوڵایی دڵەوە هەڵەڕژان ..ئەمەش مافی خۆیەتی

" بەڵام ڕای من وەک هەمانی ئێوە نییە !کلودێنس کە ئیمپراتۆری هەورەکانە بە باپیرە ڕایهیۆنی ووت کە کچێک دێت ..کچی چارەسەرە! ڕۆژێک پێش لە دایکبوونی ئەو! پێتان وانییە کە لە قەڵەم دانی ئەو بۆ کچەکە بە ~چارەسەر ~ مەبەستێکی تری لە پشتەوەیە ؟؟ " تایهیۆنگ بەرپەرچی هەموو وشەکانی ئەوانی تری دایەوە

❦She's Strong❦♕ئەو بەهێزە♔ꨄkurdishꨄWhere stories live. Discover now