باوەریپێنەکردم

2K 486 46
                                    

رۆژێکی تر یان نا رۆژێکی بێزارکەری تر لەقوتابخانە
یەکەم وانە تەواوبوو
لەگەڵ بێلا لە کافتریاکە دانیشتووین

بێلا: ئەوەچیە کولێرەکە نەماوە
نارا: ئەوەی من ببە
بێلا: ؟؟؟
نارا: دەبیبە من تێربووم

~بردی و زەردەخەنەیەکی کرد لەوکاتە تایھیۆنگ ھات و لەلاما  دانیشت

تایھیۆنگ: دەتوانم دانیشم؟
نارا: وا دانیشتووی

~ئەو دەستیکرد بەپێکەنین منیش لەگەڵیا پێکەنیم بێلا ئەمەی پێ سەیر بوو

بێلا:ھیچ شتێ لە نێوان ئەو دوەتان روییاوە؟
~وتی لە کاتێکا رووی چەتاڵەکەی لە ئێمەکردبوو
نارا:چی؟؟ نەخێر!!

~برۆیەکی بەرزکردەوەو بەگومانەوە سێریکردین
تای ھیچی نەوت خەریکی خواردنەکەی بوو
زەنگی ژوورەوە لێیدا و چوینە پۆل من و تای بەیەکەوە قسەمانەکرد بێلاش لەگەڵ  سیونگ ھی خەریکی ئەرکی ماڵەوە بوون ئەوانیتریش لەگەڵ ھاورێکانیانا قسەیانەکرد ، مامۆستا ھاتە ژوورەوە ھەموو بێدەنگ بوون، بەڵام ئێمە نەمانزانی کە ھاتوە، بۆیە من و تای بەردەوام بووین لەقسەکردن وە ھەموویان گوێیان لەئێمە بوو

مامۆستا:ئحمممم
~رووم سوراند بینیم ھەموو سێری ئێمە ئەکەن،ئەوەنە تەریق بوومەوە روومەتەکانم سوور بوون
تایھیۆنگ: داوای لێبووردن دەکەین مامۆستا
~مامۆستا سەری لەقاندو چوو لەشوێنەکەی خۆیا دانیشت
تای: ببورە نارا بەراستی من ئەوم نەبینی
نارا: کێشەنیە
~بەچرپە وتم رووم نەبوو سەرم بەرزکەمەوە

~زەنگی تەواوبوونی قوتابخانە لێیداو ھەموویان لەشوێنی خۆیان ھەستان من خەریکبووم کتێبەکانم دەخستە جەنتاکەمەوه تای ھاتە لام

تای: نارا حەزەکەی بەیەکەوە برۆینەوە؟
نارا: ئھم
~باشبوو ئەمجارە لەدواوە نەھات، زەردەخەنەیەکی کرد، جەنتاکەم ھەڵگرت و تا لای دەرگاکە رۆشتم ئاورم یاوە
نارا: ئەوە تۆ نایێی؟
تای:ھێشتا کتێبەکانم کۆنەکردۆتەوە حەزەکەی لەدەرەوە چاوەرێم کە

~سەرم لەقاند لەدەوەرەی پۆل چاوەرێم کرد، خۆی چەند قوتابیەکی کەم لەژوورەوەمابوو دوای ٥ دەقە لەچاوەروانی کەبۆمن ٥ ساڵ بوو تای ھاتە دەرەوە بەدەموچاوێکی زۆر توورەوە بەرەو لای من ھات

تای:ناتوانم باوەرکەم کەتۆکەسێکی لەوجۆرەی
~من شڵەژام ئئەبێ چی بووبێ؟؟
نارا:چ چیبووە؟
تای: بۆ وتوتە تای کورێکی درۆزنەو بەدوامایە؟
نارا: چ چیی؟ ن__
تای:لەگەڵ دەیھۆ و مارک و جینیۆنگ لە پەیوەندیا بووی  ھاتووی و بەمنیش ئەڵێی کە تەنھا بۆ ئەوەی واز لە کوشتن بێنی لەگەڵتام بۆ من کوێرم؟
~من زۆر شۆک بووم کێ ئەوشتانەی بۆ ھەڵبەستووم؟
نارا: ئەوە تۆ ئەڵێی چی ھا؟ کێ مێشکە پوچەکەتی پرکردوە بەودرۆیانە؟؟
تای: گرینگنیە، بەڵام دڵخۆشم کە کەسێک منی ئاگادارکردەوە لەتۆ
نارا: وە تۆش باوەرت پێکرد وایە؟ تۆ بەراستی وابیردەکەیتەوە کە من کەسێکی لەوجۆرەم؟
تای: تۆ سۆزانی
~چیتر نەمتوانی لەوە زیاتر بەرگەبگرم، زلەیەکی زۆر توندم لێیاو فرمێسک لەچاوەکانم ھاتە خوارەوە لەکاتێکا سەرزەنشتی خۆمەکرد کە نەگریم، تای بە چاوێکی زۆر ترسناک سەیری کردم
نارا: تۆ ھەرگیز بۆونیە بەوجۆرە بانگم کەی،باوەرت بە درۆیەک کردوە و ھاتووی سەرزەنشتم کەی؟تۆ ھەرگیز من ناناسی،من سۆزانی نیم و ناشبم
~تای بەردەوام بوو لەسەیرکردنم بەوجۆرە
تای: من باوەرت پێناکەم نارا
~وتی و رۆیشت بێئەوەی سەیری دواوە بکات،باوەری بەو درۆیانەکرد دەربارەی من ئەوە دڵی شکاندم،گەر ئەو باوەربەمن نەکا کەواتە چیتر ھاورێ نین بەڵام کێ شتێکی وای پێوتوە؟؟؟

————

🌑serial killer🌑 ✔️Where stories live. Discover now