چاڵێکی قوڵە

Start from the beginning
                                    

~لە جووڵە بڕام بیرم لەوە کردەوە قسەکەی تای راستبێ! چاوم سوورا بۆسەر قوتابیە نوێکە کە ھاتە ژوورەوە، خوایە تکایە با ھەڵەبم ئەو نەبێ ... چاوەکانم فراوان بوون!
ت تای...ئەوەی لە قورگما بوو بە قورسی قوتمیا ھەستم بەدڵم کرد بەناچاری لێئەدا

~تایھیۆنگ ھاتە ژوورەوە زۆر بەلوت بەرزی، بەدەستی قژی بردە دواوە

کچەکان:وووووووو
مامۆستا: دەتوانی کەمێ باسی خۆوکەی؟
تایھیۆنگ: تەنھا دەڵێم کە ناوم 'کیم تایھیۆنگ'ە
گییونام: توخوا زیاتر بڵێ

~ھەموو بەقسەکەی پێکەنین ،من ھێشتا ھیوام وایە ئەمە راستی نەبێ خەون بێ ، بێلا ھەستی بە نامۆییەکەم کرد بەدەستی منی جوڵاند، ئەیووت کە چیمە؟ ویستم قسەکەم بەڵام ھیچ وشەیەک نەھاتە دەرەوە

~نارا دەی خۆت کۆکەوە باھەموان ھەست پێنەکەن

~مامۆستا بۆی پێکەنی و پێی وت کە بروا دانیشێ لەدوای منا، بوێریم کۆکردەوو سەرم بەرزکردەوەو سێرم کرد و پێکەنینە بەفیزەکەیم بینی کاتێ سەیری کچەکانی دەکرد، لەھەر ھەنگاوێک کە نزیک ئەبوویەوە زیاتر ترسەکەی ناخم گەشەی ئەکرد شتێکم بیرکەوتەوەو ترسام! روم وەرگێرا بۆ بێلا

نارا:بێلا، نەکەی بەھیچ شێوەیەک لە قوتابیە نوێکە نزیکبیەوە
بێلا: چی؟ بۆ؟
نارا: بێلا تەنھا مەکە
بێلا: ئۆی خوایە، باش، تۆزۆر سەیر رەفتارەکەی

لەوانەکەیا سوێنەخۆم تۆقیبووم لەترسا بیرم بۆ ھەزارشت ئەرۆشت دەربارەی تای لۆمەم مەکەن ھەرکەسێبا ھەمان ھەستی ئەبوو ئەو رێک لەدوامابوو، ھەستمەکرد سێرمەکات، زەنگەکە لێییا، نەمزانی چۆن شتەکانم کۆکردەوەو رامکرد بۆ دەرەوە...

~کات تێپەری

وانەکان تەواوبوون درۆیە گەربڵێم ئاگاداری وشەیەکیش بووم ، وانەی کۆتایی تای لەژوورەوە نەبوو بۆیە ھەستم بەتۆزێ ئارامی کرد بەڵام مێشکم ھەرئاڵۆزبوو،قوتابخانە تەواوبوو تەنھا چەند قوتابیەکی کەمی لێمابوو، پێویست بوو بچم بۆ دەستشۆر ، ھەنگاومنا بۆئەوێ ،کاتێ دەرگای دەستشۆرەکەم کردەوە چاوەکانم تاکۆتا ئاست کرانەوە! ئەوەی کە بینیم تەواو منی لەجووڵە کرد....
تای چەقۆی لەلای ملی کچێکا دانابوو، ویستم بقیژێنم بەڵام لەناکاو ھەستم بەدەستێک کرد لەسەر دەمم

🌑serial killer🌑 ✔️Where stories live. Discover now