انیۆنگ . ماوەیەکی زۆرە چیرۆکی جۆراوجۆر دەخوێنمەوە .وە خوێندنەوەی هەستێکی زۆر خۆشت پێ ئەبەخشێت .بەڵام ئەی نوسینی ؟ 🙂😇🙃 هەوڵمدا گەر بۆ جارێکیش بێت ئەمە تاقی بکەمەوە ......Start
Unknown feature
کات تێئەپەری . هەموو شتێک زۆر بە ئاسایی ئەڕۆشت .کە خۆر هەڵئەهات و دووبارە ڕۆژێکی نوێ دەستی پێ ئەکرد .شەقامەکان جەنکاڵیەکی زۆر ڕووی تێ ئەکرد دەنگی هۆرینی ئۆتۆمبێلەکان هەموو شوێنێک ئەگرێتەوە . هەمووان زۆر خێران .هەندێکیان هاوەن کۆمپانیان و کۆبونەوەیان هەیە .هەندێکی تریان لە کارەکەیان دواکەوتون بەشێکیان هیوادارە هەرچەند زووە ئەوێ بەجێبێڵێت و زوتر دووکانەکەی بکاتەوە و شتەکانی بفرۆشێن و ڕۆژانەیەکی زیاتر بباتەوە بۆ ماڵەوە .لە ناو ئەو قەڵەباڵغیەدا کچێک دەبیندرا کە زۆر بە خێرایی ڕای ئەکرد گرنگی بەوە نەئەدا کە خۆی لە کێ ئەدات و ئازار بە کێ ئەگەیەنێت .بە خێرایی خۆی لەو کەسان ئەدا و بەبێ داوای لێبووردن بەردەوامبوو لە ڕاکردن . چاوەرێی نەئەکرد تا کاتی وەستانی ئۆتۆمبێل و بەردەوامبوو بەڵام لەناکاو ئۆۆمبێلێک بەڕووی هات شۆک بوو و نەیتوانی بجۆڵێت تا ئەو کاتەی هەستی بە ئازار کرد و ێش چاوی تاریک بوو .دوای ٢ کاتژمێر چاوەکانی هەڵهێنا بینی کە لە نەخۆشخانەیە. و چەند کورێک لە دەورین .ڕاستەوخۆ بە شڵەژاوی پرسیاری کرد
...ـ.ئاهه .من چی ئەکەم لێرە . چەنێک ئەبێت من لێرەم
بیکی : تۆ بە هۆش خۆت هاتیتەوە ؟ هەموومان زۆر ترساین کە بەهۆی ئێمەوە تۆ شتێکت بەسەربێت ....
ـ...پێم وتی چەنێک ئەبێت لێرەم ؟ (توڕەبوو )
بیکی : باشە باشە تورە مەبە ئممم نزیکەی دوو کاتژمێرە
ـ... چی ؟ وتت ٢ کاتژمێر ؟ ئاه نەخێر نابێت من ئەبێت بڕۆم .
بیکی : بوەستە خاتون تۆ باش نەبوویت
بە خێرایی رۆشت بەبێ ئەوەی گوێ بە قسەکانی بیکی بدات (کای و چانیۆڵیش دەستیانکرد بە پێکەنین ,)
بیکی: باشە بۆ ئەوەنە خێرا ڕۆشت ؟ ئەی باشە کای و چانیۆڵ بۆ هیچ شتێکتان نەوت بۆ وا پێئەکەنن .چانیۆڵ تۆ هەرگیز ئەوەنە خۆت نەگرتوە قسە نەکەیت بۆ گوێم لە دەنگت نەبوو
چانیۆل : ههه بمبوورە بیکی بەس تۆ لەبەر ئەو کچە ئاگات لە من نەمابوو ڕاستە جوانە بەڵام ناگات بە من ( کە ئەو قسانەی ئەکرد چاوێکی لە کای داگرت )
کای : من دەمی چانیۆڵم گرت و نەمهێشت هیچ بڵێت .چونکە ئەو کاتەی چاوی کردەوە زۆر بە پەرۆشیەوە قسەت لەگەڵ ئەکرد .وە هەروەها درۆشت کرد
بیکی : درۆی چی ؟
کای :کێ وتی ئێمە ئەترساین کە شتێکی لێبێت
بیکی : یاا هیۆنگ تۆ بۆ وا دڵڕەقیت ئەو توشی ڕووداو بوو چۆن هەروا جێی بهێڵین
کای : باشە تەواو هەرچەندە ئەوە توشی کێشەمان ئەکات چونکە بەهۆی ئەو گەمژەیەی کە تەنانەت سوپاسیشی نەکردین کە گرینگیمان پێدا .بەڵام کێشە نییە دیارە لە یەکەم نیگاوە دڵی هاوڕێکەمی بردووە
بیکی : ئەی زۆرزان ئەتانەوێ بەم شتانە قسەم لێ دەربێنن بەڵام ناتوانن 😜
کای : بوەستە بۆم ئێستا ئەتکوژم
ـ وەک و تۆم و جێری بەناو نەخۆشنانەکەدا کای بە دوای کەوت بەڵام نەیتوانی بیگرێت چونکە بیکی زۆر خێرابوو لە کۆتاییدا کای خۆی دا بە دەستەوە و چونە ناو ئۆتۆمبێلەکە و بەڕێکەوتن بۆ کۆمپانیای S m لە ڕێگادا
YOU ARE READING
Unknown future ( kai fanfic )
Fanfictionژیانی ئایدۆڵەکان زۆر لەوە سەخت ترە کە بیری لێ ئەکەینەوە . زۆر شت هەیە کە پێویستە لە پێناوی خەونەکەتا دەستبەرداری بیت . هەندێکیان بێ هەوڵدانێکی زۆر دێنە بەردەمت . بەڵام هەندێکیان هێندە دوورن گەر خۆتیان بۆ لەناو بەریت نایەنە دی بەشێک لە هۆکارەکانی...
