دەستپێک..
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
زستانی سەدەی نۆزدەهەمی فەڕەنسا.
-'هێی مۆرانا ڕامەکە دەکەویت!'
دەنگی ئافرەتێک دەهات..
-'تانت ئەمە ئازادییە نەک کەوتن.'
بە چاوە درەوشاوەکانم سەیری تانتم کرد..تانت جەین.
*تانت بە فەڕەنسی بە واتای پور دێت*
-'بەڵام مۆرانا هەندێک کات ئازادی دەبێتە هۆی کەوتن.'
دوبارە هەمان قسەی کردەوە، تێناگەم بۆچی هەموو کات ئەم قسەیە دەڵێت،
-'مۆرانا کاتی ئازادیەکەت تەواو بوو، ئێستا دەبێت بڕۆینەوە کۆشک.'
جەین مۆرانای ئاگادارکردەوە کە پێویستە بچنەوە کۆشک..
مۆرانا دەموچاوی دا بەیەکدا، هەمووان بە ئاواتی ژیانی مۆرانان،
بەڵام مۆرانا نەیدەتوانی تێبگات بۆچی ئازادی بەم نرخە دەفرۆشرێت،
هەرچیەک بێت ناچار بوو بڕواتەوە کۆشک، ئەو شوێنەی لێی لەدایکبووە،
-'بیرت بێت ئەبێت خانمانە ڕەفتار بکەیت! ئەگینا سزا دەدرێی لەلایەن کاتێلیا.'
جەین ئاگاداری دا بە مۆرانا، لە کاتێکا گالیسکەکە بەڕێوە بوو بەرەو کۆشک..
-'دەزانم.'
مۆرانا دەموچاوی دابوو بە یەکدا،
هەمووان بە ئاواتی شوێنی مۆرانان، لەکاتێکدا مۆرانا ئاواتی
ژیانێکی سادە دەخوازێت.
لەپڕ گالیسکەکە وەستا، جەین بەخێرای
مۆرانای خستە پەنایەوە،
لەوانەیە هێرشێک بێت؟
یاخود دوژمن؟
کێ دەزانێت؟
YOU ARE READING
Who is she?
Non-Fiction-'خەڵکی خۆشیاندەوێی، خانمی گەورە خۆشی دەوێیت...چەندین کەسی تر خۆشیدەوێیت، کچێکی جوانت هەیە..لەوە زیاتر چی ترت دەوێت؟' هەموو قسەکانم بە توندی کرد، هەموو کەسێک خۆشیدەوێت، بەڵام ڕێگری لە خۆشەویستی من و نیکۆڵاس دەکات. -'هاوسەرەکەم..' وەک ئەوەی ڕۆحی دەرب...
