✨
__________________________
نزیک درەنگانی شەو بوو
قاچەکانم لە ئەرزەکە دەجوڵاند
بیر کردنەوەم ئاڵۆز بوو لە دوای خوانی ئێوارە
بیرم لەوە دەکردەوە بەکام بەهانە لێرە بمێنمەوە و نەڕۆمەوە ماڵە نامۆکە
بەڵام نەمدەتوانی بیرۆکەیەک یاخود بەهانەیەکی دروست بدۆزمەوە
مامم دەستی لەسەر دەمی دانا و نیشانەی خەو بە دەمووچاویەوە دیاربوو
بەبێزاری سەیری ئەرزەکەم کرد و پێموایە هیچ بەهانەیەک قەناعەت پێکەر نییە بۆیان هەربۆیە هەڵسام و پێیانم گوت دەڕۆمەوە
مامم بە تاکسیەکدا منی ناردەوە ماڵەوە
تەواوی ڕێگاکە هەموو شتێک ی دوێنێ شەو لەناو ئەندێشەمدا مابوو
چیگەر دووبارە بیهەوێت دەستم لێبدات ؟ بەڵام من دوێنێ شەو خۆم ئەوم توڕەکرد ئەگەرنا ئەو خۆشەویستی هەیە بۆچی دەبێت داوای ئەوە لەمن بکات ڕاستە !؟
دەرگای ماڵەکە کرایەوە بۆم و هەنگاوم نا
لە هۆڵەکەدا هێشتان مام و باوکی جۆنگکوک دانیشتبوون
ویستم بڕۆم بەلایاندا بەڵام سەیریان کردم
بزەیەکی ساختەم کرد و شەو باشم لێیان کرد
دواتر بەرەو سەرەو کەوتمە ڕێ لەسەر باڵکۆنە گشتیەکە یۆنگی لێبوو
بۆ ساتێ قاچەکانم وەستا وزانخوازیەک لەمندا هەبوو وە ڕقم لەو ئارەزووە بوو کە دەمەوێت بوەستم چونکە دەزانم ئەوە باش نییە بۆمن
ئەو پاڵتۆیەکی گەورەی لەبەردابوو کە پشتی لەمن بوو دەمبینی دوکەڵی جگەرەکەی لە هەوادا ، ویستم بڕۆم بەرەو ژورەکەم بەڵام وەک ئەوەی زانیبێتی لەلای دەرگاکە وەستاوم بە خێرایی ڕووی سوڕاند بۆم
چاوەکانی ! هەمان ئۆقیانوسە لەگەڵ چاوەکانی جۆنگکوک وەک ئەوەی لە ئەزەلەوە ڕەش بوبن
چاوەکانم تروکاند و ویستم بەردەوام بم لە ڕۆشتن و خۆم دەرباز بکەم لە سەرنجە قوڵەکەی بەڵام بانگی کردم و جەستەم شەکەت بوو لە شوێنی خۆی
یۆنگی : ڤین
هەناسەیەکم دایەوەو دەمویست بەهەموو جۆرێک ئاسایی دەرکەوم
ڕووم سوڕاند و دەموو چاوێکی ئاسایی بێ کاردانەوەم نیشاندا
بەرەو من هات زیاتر وە من لەناو دەرگاکە وەستابووم
زیاتر هاتە پێش و لەبەردەمم وەستا
چاوەکانی ڕێک لەسەر چاوی من بوو زۆر قوڵ
یۆنگی : براژن .... بۆچی هەمیشە لە دواوە سەیرم دەکەیت ؟
برۆکانم بەرز بۆیەوە لە سەرسوڕماندا
ناوچاوانم گرژ بوو نەمدەتوانی هیچ شتێک بڵێم
YOU ARE READING
هاوسەری نامۆ
Romanceهاوسەرگیریەکی نامۆ لەگەڵ کەسێکی نامۆ سەرکەوتوو دەبێت ؟ یاخود دوای تەواو بون و بەدەست هێنانی ویستەکانی جۆنگکوک و باوکی هاوسەرگیریەکە کۆتایی دێت ؟ ڤین دەیویست چێژ لە ژیانی ۲٠ ساڵانی هەرزەکاری خۆی ببینێت لەگەڵ هاوڕێکانی نەک هاوسەرگیری کردن لەگەڵ...
