بەتەنیشت ژوورە شوشەییەکانی نەخۆشە دەروونیەکاندا دەڕۆشت بۆ ئەوەی بگات بە ژووری ئەو نەخۆشەی کە بڕیارە ببێت بە سەرپەرشتیاری لەمڕۆوە.
نەخۆشەکان بە سەدای بەرز دەیانشاتاند و دەیانکێشا بە شوشە گولە نەبڕەکاندا، دەنگی پێڵاوە پاژنە بەرزەکانی ئەم پزیشکە ئافرەتەش لەنێوان ئەم ژاوە ژاوەدا دەنگی دەدایەوە.
قژە شۆخە زێڕینیەکەی بە شەپۆلی بۆسەر شانەکانی ڕژابوون، چاوە قاوەییەکانی لەنێو چاویلکەکانیدا ڕەونەقی دەدایەوە. پێستە سپیەکەی چەندین خاڵی تێدابوو و وە خاڵ خاڵی قاوەیی بچووکی لەسەر ڕوومەت و لووتی هەبوو.
حەزیەیەکی ڕەشی درێژی لەبەردا بوو لەگەڵ چاکەتە درێژە سپیە پزیشکیەکەی. پەڕگەی پێداچوونەوەی نەخۆشەکەشی لەنێو بازوێکیدا هەڵگرتبوو.
لەپێش دەرگا شوشەییەکە وەستا کە پاسەوانێكی لێبوو بۆ پاسەوانی کردنی نەخۆشەکەی ژوورەوە، پاسەوانەکە کەمێک خۆی نزم کردەوە وەک ڕێزێک و لەپێش دەرگاکە دوورکەوتەوە بۆ ئەوەی ڕێگە بەم پزیشکە شۆخە بدات بۆ کردنی کارەکەی خۆی.
دکتۆرەکە پەنجەیی لەسەر ئەو شاشە ئەلیکترۆنیە بچووکەی لای دەرگاکە دانا، کاتێک کە ئامێرەکە تەواوبوو لە ڕووپێوکردنی پەنجەی و ئەرێنی دەرچوو دەرگاکە بە خۆکاری کرایەوە و ئەویش ڕۆشتە ژوورەوە و دەرگاکەی لەدوای خۆی داخست.
پەردە ڕەشەکەی دادایەوە و بەتەواوی ناوەوەی ژوورەکەی لەبەرچاواندا ون کرد بۆ ئەوەی ئاسوودەی بەنەخۆشەکەی بدات، وە لەبەرئەوەشی نەخۆشەکە لە پلەی بەرزی شێتیدا نەبوو ئەمە ئاسایی بوو.
لەسەر ئەسکەمبیلەکە بەرامبەر ئەو کوڕە دانیشت کەلەسەر جێگای خەوتنەکەی دانیشتبوو و لە زەویە سپیە مەڕ مەڕیەکەی دەڕوانی. دەستە گەورەکانی لەنێو یەکدا قفڵ کردبوون و قژە پڕە قاوەییەکەی هاتبوویەوە نێو چاوی وایکردبوو نێوچاوانی و چاوەکانی دیارنەبن.
دکتۆر سڤێتلانا ئەلێکسیڤنا سۆلۆڤیۆڤایە بە دەنگە ناسک و زەردەخەنەیەکی جوانەوە وتی: "سڵاو من دکتۆرە نوێیەکەتم، ناوم سڤێتلانا ئەلێکسیڤنا سۆلۆڤیۆڤایە. تۆ وابزانم گیبلیاری لە سیڤیەکەت ناوت نوسراوە گیبلیار دیمیتریڤیچ مراکۆبۆرۆڤ."
تەواوی کاتەکە ئاڤێری سەری لەسەر پەڕگەی پێداچوونەوەکەبوو، کاتێک سەری بڵند کرد سەیرێکی گیبلیاری کرد. گیبلیار بە چاوە بەتاڵەکانی سەیری نێو چاوەکانی سڤێتلانا دەکرد. چاوە ڕەشەکانی تاریک و قووڵ بوون، پێستی زیاد لە پێویست سپی بووبوو لەبەر زۆری ئەو هەموو دەرمان و هێورکەرەوانەی کە لێی دەدرێت. شەویلگەیەکی ڕێک و تیژی هەبوو. لێوەکانی باریک و شەق شەق بووبوون. قژی تێکەڵ و شپرزە بوو دەتتوانی بازنەی ڕەش و سور لەژێر چاوەکانیدا ببینیت.
