Part13

33 10 218
                                    

Vote&comment✨

هەوڵمدا خۆم هێور بکەمەوە، خۆمم سەرقاڵدەکرد بەوەی  سەر مێزەکە خاوێن بکەوە و قاپەکانم شوشت، تاوەکو ئەو کارە بچووکانەم تەواو کرد کاتی ئەوە هات خۆم ئامادە بکەم بۆ ئەوەی بڕۆم بۆ زانکۆ، پاشان خۆمم ئامادەکرد و ڕۆیشتمە دەرەوە.

سڵاوم لە جەیک و باوکی جەیک کرد و بەڕێ کەوتین بەرەو زانکۆ، لە ڕێگادا بیرم لە ئەم بەیانیە دەکردەوە، هەرچۆنێک بێت هیوادارم ڕوونەداتەوە.

گەیشتینە زانکۆ، سوزی و سونگهوون پێکەوە وەستابوون، بەڵام هەر یەکەیان و ڕوویان لە لایەک بوو، وادیارە چاوەڕێی ئێمە دەکەن، پاشان ڕۆیشتینە لایان و سڵاومان لەوان کرد، سونگهوون کەمێک ماندوو دیار بوو.

جەیک/"سونگهوون شتێک ڕوویداوە؟ زۆر ماندوو دیاریت"

سونگهوون کەمێک تەماشای جەیکی کرد و پاشان هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا،

سونگهوون/"لەڕاستیدا کوڕە خاڵێکم دوێنێ بە ڕووداوێک مرد، نزیکی کاتژمێر ١٢ی شەو بوو کە هەواڵەکەیان پێمان ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا نەخەوتووم و هەموومان پەشۆکاوین"

سوزی/"خودا لە تاوانەکانی خۆشبێت"

من و جەیکیش لە دوای سوزی وامان گووت، تاوەکو ئێستا کەسێکی نزیکم نەمردووە، بۆیە بەڕاستی نازانم چ هەستێکە، بەڵام دنیام بەئازارە.

سوزی/"ناوی کوڕە خاڵەکەت چیە؟"

سونگهوون/"بۆچی؟"

سوزی/"گوتم لەوانەیە بیناسین"

سونگهوون/"لەو بڕوایەدا نیم، کەسێک نەبوو تێکەڵ بە دەورووبەری ببێت"

جەیک/"بەڵام تۆ نازانیت، لەوانەیە یەکێکمان بیناسین"

سونگهوون/"ناوی ئیونوو'ە، چۆی ئیون وو"

چۆن دەکرێت ناوێک هێندە بەئازار بێت؟
بۆچی هێندە جەستەم قورس بووە؟
بەڕادەیەک قاچەکانم توانایان نیە هەڵم بگرن.

خەریکبوو بکەوم بەڵام جەیک خێرا منی گرتەوە، بردمی و لەسەر کورسیەک دانیشتم، لەو بڕوایەدا نەبووم کە مردنی ئیون وو بەم شێوەیە ئازارم بدات،

لیزا/"تکایە با ئەو نەبێت، با ئەو ئیون وو'ە نەبێت کە من دەیناسم، تکایە"

دڵۆپ دڵۆپ فرمێسکەکانم دەڕژان، کەسێک کە ژیان و بیرکردنەوەمی گۆڕی چۆن دەکرێت ئێستا هێندە ئاسان بڕوات؟
ئەو ڕزگارکەری نیوەی ژیانی من بوو، تاکە هاوڕێم بوو کە دڵسۆزی خۆی نیشانمدا، کاتێک لەو پارکەدا بەتەنیا دانیشتم و هەستم بە تەنیایی خۆم دەکرد ئەو هات و دەورووبەری منی پڕ کردەوە، نەیهێشت بەتەنیا بم، نەیهێشت چیتر لاوازبم، ئێستا ئەو مرد؟

سونگهوون بە دەستەکانی ڕووخساری داپۆشی، دڵنیام سەد هێندە بۆ ئەو سەختترە،

لیزا/"پرسەکەی، پرسەکەی لەکوێیە؟"

«The death box»Onde histórias criam vida. Descubra agora