Part6

45 7 6
                                    

Vote&comment

کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بوو لەگەڵ نامجوون دەمەقاڵێی ئەوەمان بوو کە من دەمویست بە هەردوو پێیەکانی خۆم بڕۆمەوە ماڵەوە بەڵام نامجوون دەیگووت کەوا دەبێت لەگەڵ ئەو بڕۆمەوە.

نامجوون/"لیزا تکایە سەر ئۆتۆمبێلەکە بکەوە با بڕۆینەوە ماڵەوە پێویست ناکات هێندە پێداگیری بکەیت"

لیزا/"تۆیش تکایە بهێڵە تەنها بڕۆم نامەوێت بە ئۆتۆمبێل بگەڕێمەوە ماڵەوە و زۆر مێشکم ماندووە دەمەوێت کەمێک لە ماڵەوە دوور بکەومەوە، چی دەبێت تەنها بڕۆیت؟"

بۆ کەمێک نامجوون بێدەنگ مایەوە، نەیدەویست بەو جۆرە ڕێگەم بدات تەنها بڕۆم بەهۆی نیگەرانیەوە بۆم، بەڵام ئێستا  پێویستم بە گرینگی پێدانە تەنها لەلایەن خۆمەوە، گرینگی پێدانی هیچ کەسێکم ناوێت با بەس بەتەنها بمێنمەوە.

لیزا/"نام تکایە بگەڕێرەوە ماڵەوە من دواتر دەگەڕێمەوە"

نامجوون/"چۆن دەتوانم بە تەنها جێت بهێڵم لیزا!"

لیزا/"بەس ئەمجارە لێم بگەڕێ"

دووبارە بێدەنگ بوویەوە

لیزا/"تکایە!!!"

کەمێک سەیری کردم، هێشتایش دڵنیا نیە کە ڕازی بێت یاخود نا، ویستم ئەمجارە هاوار بکەم بەڵام نامجوون ڕازی بوو.

نامجوون/"باشە، بەڵام تاوەکو درەنگ لە دەرەوە مەمێنەرەوە.، زوو بگەڕێوە"

تەنها سەرم بە ئەرێنی بۆی لەقاند و ڕۆیشتم، بە نێو پارکێکدا دەڕۆیشتم و دانیشتم لەسەر یەکێک لەو کورسیانەی کە لەوێ دانرابوون، بیرکردنەوەم کرد بە ئامانجی سەرەکیم.

Author's pov

لیزای ژیکەڵە و شیرین، لەسەر یەکێک لەو کورسیانە دانیشتووە کە لەو پارکە دانراوە بە ئەستەم خەڵکی پێدا دێن و دەڕۆن، دەمەو ئێوارەیە و هەر کەسێک و پەلەی ئەوەیەتی خولەکێک زووتر بگاتەوە ماڵەوە، بۆ ئەوەی بە خێزانەکەیان شادببنەوە و ژەمەخوانی ئێوارە بە خۆشی بەسەر ببەن، یاخود لەوانەیە هەندێکیان بەتەنها بن و تەنها پشوویان بوێت لە ماڵەکەیاندا، با هەر ئەرێنی بیر نەکەینەوە، لەوانەیە هەندێک ماڵیش ئاژاوەی تێدا بێت و ژەمەخوانی ئێوارەیشیان وەکو ڕۆیشتن بەنێو ئاگرێکی بەتیندا بێت، وە بەشێکیشیان نەیانەوێت بگەڕێنەوە ماڵەوە بەهەمان شێوەی لیزا،

لیزا ژیانێکی زۆر هەڵەی بەسەربردووە، چونکە هەمیشە بیری کردۆتەوە کە هەموو شتێک بە داوای لێبووردن و لێبووردەیی چارەسەر دەبێت، لەگەڵ ئەوەی گەورەترین هەڵەیشیان بەرامبەر کردووە بەڵام هێشتا هەوڵی داوە ببێت بە لێبووردەترین کەس، بیری لەوە نەکردۆتەوە کە لە داهاتوودا چ کاریگەریەکی لەسەر ژیانە پەمەییەکەی دەبێت، نەیدەزانی کە ژیانە پەمەییەکەی ڕۆژێک دەبینێتەوە کە خووساوە لە نێو ڕەنگی ڕەش.

«The death box»Where stories live. Discover now