ونــبــوون

93 18 3
                                    

هاتوو یارمەتی دام وەک ئەو منداڵەی ماسیەکەی لە ئاوەکە دەرهێنا تا نەخنکێ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


هاتوو یارمەتی دام وەک ئەو منداڵەی
ماسیەکەی لە ئاوەکە دەرهێنا تا نەخنکێ.

⎯⎯⎯⎯⎯⎯ ˳༄꠶ ⎯⎯⎯⎯⎯⎯

خۆشەویستی بە چیرۆکەکە ببەخشن
چونکە بەخۆشەویستیەوە نوسراوە!


بە هەناسە بڕکێیەوە لە دەرگاکەی دا ئیزنی چوونە ژوورەوەی وەرگرت یەکەم کاری ئەوە بوو چاوی
بە پۆلەکەدا بگێڕی بۆ دلبەرەکەی بەڵام نەیبینی
لەبەر دەرگاکە وەستابوو و چاوەکانیشی دەگێڕا لەنێو
پۆلەکە تا وشەکانی بەڕێز ولیام سەرنجەکانی گەڕاندەوە

"کـاڕڵـ ئەگەر نایەیتە ژوورەوە دەرگاکە دابخە
دەبینی کاتی وانەیە وانیە؟!"

"ببورە مامۆستا"

ڕۆشت لەسەر یەکێک لە کورسیەکانی پۆل دانیشت
خەیاڵیشی لای عائیشە بوو ، لە ماوەی ئەو
چوار مانگەی خوێندن یەکەمجارە ببینێ عائیشە
لە پۆل ئامادە نەبێت ئەوەش وایکرد بیری ناخۆش
بە هزری دابێت ، عائیشە کچێکی زیرەکە تەنانەت
زیرەکترینی بەشەکەیانە ڕێگە نادات هیچ وانەیەکی
لێ بەفیڕۆ بچێت کەچی ئەوە وانەی دووەمە و
عائیشە ئامادە نیە ، کـاڕڵـ تەواوی ڕێگاکەی بە پەلە
بڕی تا بە بینینی خاتوونی لەچک بەسەر ڕابگات
وەلی کـاڕڵـ گەیشت و عائیشەش ئامادە نیە
ئامانجی کـاڕڵـ لە ئێستادا تەنها و تەنها کۆتایی هاتنی
ئەو وانەیەیە نازانێ بۆچی بەڵام خەریکە بێ بوونی
عائیشە دڵی دەگوشرێ لەوێ ،  سەیرێکی کاتژمێری
دەستی کرد ئاماژەی بە ١٠:٢٦ دەقەی بەیانی دەدا
چوار دەقەی ماوە بۆ کۆتایی ھاتن بە وانەی دووەم
ئەوەش تاڕادەیەک سوکنایی بۆ دڵی بێ ئۆقرەی هێنا

"تۆماس"

بە ڕاکردن بەرەو تۆماسی هاوپۆلی ڕۆشت
بە ناو هێنانەکەی وای لێکرد بوەستێت و ئاوڕێکی
بۆ بداتەوە

"بەڵێ کـاڕڵـ فەرموو"

"پرسیارێکم هەبوو"

"بێگومان پیاو فەرموو بپرسە"

"ئێ ئەوە دەمەوێت بزانم .."

نەیدەتوانی بە ڕوون و ئاشکرایی دەریببڕێت
کە مەبەستی چیە دەستی بەرەو پشتی سەری برد
کەمێک لە قژی پشتەوەی خوراند وەک ئەوەی
ئازایەتیەک کۆبکاتەوە تا پرسیار بکات
هەرچەندە تامەزرۆی وەڵام دەستکەوتنە بەڵام
شەرمیش دەکات ببپرسێت ،
بەڵام تۆماس لە جوڵە و قسەکانی تێگەیشت

﴿لــەچــکـەکــەت﴾Where stories live. Discover now