جیسۆ: نەخێر چونکە باوکم هەموو شتەکانی ڕێکخستوە بۆیە

تای: یاااا تۆ چ جۆرە بەڕێوبەرێکی کە ناوی کارمەندەکانی خۆت نەزانی

جیسۆ: تای تکایە بەس دەبیت

تای: باشە تۆش

تای و جیسۆ بەدوای کارمەندەکە کەوتن تا گەیشتە ماڵەوە پێش ئەوی دەرگاکە بکاتەوە تای چەقۆیەکی لە سەر ملی ڕاگرت و دەستی کردە قسە

تای: بە بێدەنگی دەرگاکە بکەوە یەک وشەش لە دەمت نەیەتە دەرەوە پرسیار و شتیش نەکەیت دەنگە دەنگیش نەکەیت دەی

کارمەندەکە: باشە

جیسۆ: تای هیچی لێ مەکە

تای: جیسۆ تۆ قسە مەکە

کارمەندەکە دەرگاکەی کردەوە و جیسۆ تایهیۆنگیش بەدوای چونە ژوورەوە

تای: سێرکە کوڕی باش بە ڕاستگۆیی هەر پرسیارێکمان لێت کرد وەڵامان بدەوە بەڵام بەڕاست بزانیشم درۆت کردوە لێرە دەت کوژم و دەشت نێژم کەسیش نازانێت چونکە ماڵەکەت لە شوێنێکی زۆر چۆڵە بۆیە بە ئاقڵی چ پرسیارێکمان کرد وەڵامان دەوە بەبێ درۆ دەی

کارمەندەکە: باشە بەڵێن بێت بە ڕاستی وەڵامتان دەمەوە و درۆ نەکەم بەس ئێوەش هیچم لێ مەکەن باشە

تای: باشە دەی

جیسۆ: تای تۆ پرسیار بکە

تای: ئێ باشە ناوت چیە؟

کارمەندەکە: ناوم جیۆنگە

تای: همممم باشە چۆن نیلە دەناسیت؟

جیۆنگ: نیلە کێیە؟

تای: کوڕە هەی گەمژە نەمگوت درۆ نەکەیت

جیۆنگ: باشە باشە من کار بۆ کەسێک دەکەم

تای: منیش دەزانم کار بۆ کەسێک دەکەیت گەمژە بەڵام ئەو کەسە کێیە؟

جیۆنگ: ئەو کەسە.............

pove jk:

ئاهـــ ئەمڕۆش تەواو بوو یاهـ ناکرێت ڕۆژەکانم بێ ئەو ئەوەندە ناخۆش نەبێت بەڵێ ئیمڕۆ لەگەڵ یۆنایە چوینە دەرەوە چونکە زۆر لەمێژ بوو لەگەڵ یۆنایا کاتم بەسەر نەبردبوو هەستم کردبوو یۆناش کەمێک لێم توڕە بووە بەڵام باشە ئێستا ئاشتم کردەوە بردمە زۆر شوێن زۆر شتی جوانم بۆی کڕی وە بردمە مۆڵیش بەدڵی خۆی جل و بەرگی کڕی ئەو هاوڕێی نیە تاکە هاوڕیی منم منیش ئەم ماوەیە زۆر سەرقاڵ بووم ئیمڕۆ پشوو بوو پێم باشبوو ئەو بێنمە دەرەوە ڕاستیەکەی ئەو هاوڕییەتیەکی باشی هەبوو لەگەڵ نیلەیا بەڵام لەگەڵ جیابوونەوەمان هاوڕییەتی لەگەل هیچ کەسێکا نەما کە لەمن نزیک بێت بەتایبەت دایکم و یۆنا و تای بەڵام ئێستا لەگەڵ تای باشە قسە و شتیان هەیە ئەویش تای ئەو هاوڕێیەتیە بچوکەی دروست کرد بۆ دۆزینەوەی هۆکاری جوابوونەوەمان نازانم بۆچی خۆی ماندوو دەکات ئەو کوڕە بەڵام ماوەیەکە هەستم بە شتێکی سەیر کردوە لە یۆنا کاتێک تای دێتە ماڵمان خۆی زۆر جوان ڕێکدەخات وە زۆر سێری دەکات و بەدەم قسەکانیەوە زۆر پێدەکەنیت لەکاتێکا ئەو ڕقی لە کوڕە چونکە نزیک ترین هاوڕێی دەستدرێژی کرایە سەری و خۆیکوشت هەر بۆیە ئەویش ڕقی لە کوڕ دەبێتەوە بێجگە لەمن بەڵام نازانم هەستدەکەم یۆنا تای خۆشدەوێت ئاهــ نا تکایە نامەوێت بێزارکەرێکی وەک تای ببێتە زاوام واز لەوە بینە بەڕاستی بیری نیلە دەکەم ئاهــ چیدەبوو ئێستا لەلام بوایە وەک جاران لە باواشم بکردایە و ماچم بکردایە و بۆنم بکردایە دوایش دەستم بە قژیدا بهێنایە تا لەناو باوەشە گەرمەکەی خەو دەمیبردەوە ئاهـ هارگیز ئەو ساتە جوانانە دووبارە نابێتەوە دەی بەسە جەیکەی واز بێنە ئێستا ئەو تۆی هەر لەبیریش نیە بەسە تەواو ئێ ئیمڕۆ دەرۆمە ماڵی دایکم چونکە بەڕاستی بیری ئەوانیشم کردوە ئێ گەرماوێکم کرد و جلێکی ئاسایم پۆشی و چومە ناو ئۆتۆمبێلەکەم لە کاتی شۆفێریدا هەر بیرم لا نیلە بوو تا گەیشتمە ماڵی دایکم ئاهـ لە مێشکتی دەرکە جەیکەی لە مێشکتی دەرکە تکایە ئێ لە دەرگام داو خزمەتکارەکە دەرگاکەی کردەوە و بەخێر هاتنی کردم و چومە هۆڵەکە

Love again دوبارە خۆشەویستی✅Where stories live. Discover now